ئه‌زموونی خوێندنه‌وه خوێندنه‌وه‌ی ئه‌زموون ...و: عه‌بدولموته‌ڵیب عه‌بدوڵڵا
-1-
لێره‌دا
له چه‌مكێكی جه‌ده‌لیانه‌وه روو له پرۆسه‌ی خوێندنه‌وه و ئه‌زموون ده‌كه‌ین، ئه‌و خوێندنه‌وه و ئه‌زموونه‌ی به‌خشنده (نوسه‌ر- خوێنه‌ر) ده‌یخاته‌وه و شیكردنه‌وه دانیپیاده‌نێ به ده‌لاله‌ت و ره‌هه‌نده جۆراوجۆره‌كانه‌وه بارگاوی ده‌كات، به‌م جۆره‌ش (ده‌ق) له‌سه‌ر ئه‌و ده‌لاله‌ت و ره‌هه‌ندانه‌وه ده‌سازێ و له هه‌مان كاتیش‌دا پشتی خۆی پێ ده‌به‌ستێ.
كه‌واته چ خوێندنه‌وه چ ئه‌زموون هه‌ریه‌ك له دووتوێ و سنووری خۆیدا موماره‌سه‌كردن ده‌گه‌یه‌نن، له‌میانی موماره‌سه‌كردنی په‌یوه‌ندیه‌كانی هه‌ریه‌كه‌شیانه‌وه به ئه‌وی دیكه‌وه به‌رهه‌م له دایك ده‌بێت، له چوارچێوه‌ی په‌یوه‌ندیه ئاڵوگۆره‌كانی نێوان دوو به‌رهه‌م و موماره‌سه‌كردنیانه‌وه به‌رهه‌مێكی دیكه دێته ئاراوه، هه‌روه‌ك له‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه به دیار ده‌كه‌وێت:
ا- خوێندنه‌وه مماره‌سه‌كردن.
ئه‌زموون مماره‌سه‌كرن.
ب- خوێندنه‌وه‌ی ئه‌زموون به‌رهه‌م.
ئه‌زموونی خوێندنه‌وه به‌رهه‌م.
ج- خوێندنه‌وه‌ی ئه‌زموون و ئه‌زموونی خوێندنه‌وه---مماره‌سه‌كردن — به‌رهه‌م.
له (ڕ) دا مماره‌سه‌كردن له به‌خشنده (نووسه‌ر- خوێنه‌ر) ه‌وه ده‌ست پێده‌كات، هه‌ر له‌و میانه‌شه‌وه كاتێ كه (كارلێكردن) له‌گه‌ڵ به‌خشنده (نووسه‌ر-خوێنه‌ر) ده‌گاته حاڵه‌تی چه‌سپاو له‌م كاته‌دا مماره‌سه‌كردن ته‌واو ده‌بێت.
كاتێكیش كه (كارلێكردن) به شێوه‌یه‌كی گشتی بشێ بكه‌وێته نێوان خود و بابه‌ت، یان به هۆی كارلێكردنی نێوان خوێندنه‌وه و به‌خشنده (كارلێكردنێكی كاڵ بێ یان رێك و پێك) پرۆسه‌ی مماره‌سه‌كردن خۆی ده‌سازێنێ- هه‌مان شتیش به گوێره‌ی ئه‌زموون-.
لێره‌دا واتای خوێندنه‌وه و ئه‌زموون مۆركێكی به‌رفراوان و گشتی له‌خۆ ده‌گرێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه لێره مۆڕكی موماره‌سه‌كردنه‌كه دیاری ده‌كات خودی پره‌نسیپی كارلێكردنه.
له (ب) دا له پره‌نسیپی (كارلێكردن) ی نیوان خود و بابه‌ته‌وه به هێزه‌وه به‌ره‌و كرده‌ی (كارلێكردن) هه‌نگاو ده‌نێین، یان به واتایه‌كی دیكه هه‌نگاوه‌كانمان له (كارلێكردن) ه‌وه به‌ره‌و (كرده) و له موماره‌سه‌كردنه‌وه به‌ره‌و به‌رهه‌م خۆیان ده‌گوازنه‌وه...له خوێندنه‌وه‌ی ئه‌زموون و ئه‌زموونی خوێندنه‌وه‌دا، خودی موماره‌سه‌كردنی موماره‌سه بۆ خۆی ده‌بێته به‌رهه‌م هه‌ر له‌ومیانه‌شه‌وه به‌رهه‌می كرده دێته ئاراوه.
له (ج) دا له پێكه‌وه‌لكانی هه‌ردوو به‌رهه‌مه‌كه‌دا به‌رهه‌مێكی دیكه‌ی نوێ له دایك ده‌بێ و به دوو پرۆسه‌ی (ا-ب) دا تێده‌په‌رێ و له موماره‌سه‌كردنه‌وه به‌ره‌و به‌رهه‌م و له كارلێكردنه‌وه به‌ره‌و كرده و كرده‌ی كرده، یان به‌رهه‌می به‌رهه‌م خۆی ده‌گوازێته‌وه، هه‌ر له دووتوێی ئه‌م و له‌وێشه‌وه له وه‌ده‌ست خستنی په‌یوه‌ست بوونی هه‌ردوو به‌رهه‌مه‌كه له حاڵه‌تی ((لێكدووركه‌وتنه‌وه)) دا به‌رهه‌مێكی نوێ دێته ئاراوه یان له نێوان ئه‌و دوو موماره‌سه‌كردنه به‌رهه‌م هێنه‌دا پێكهاته‌یه‌كی باڵا له دایك ده‌بێ ئه‌ویش به‌رهه‌می به‌رهه‌مه.هه‌روه‌ك له‌و شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌بینرێ:-
ا-كارلێكردن- موماره‌سه‌كرن.
ب-كرده- به‌رهه‌م.
ج-كرده‌ی كرده-به‌رهه‌می به‌رهه‌م.
-2-
باسپێتی ئه‌و هێلكارییه پر بكه‌یینه‌وه و له‌و چوارچێوه‌یه‌ی كه ئێمه له ئه‌ستۆی خۆمان گرتووه گۆشت و خوێنی بۆ دابین بكه‌ین، با وادابنیین كه ئه‌زموون موماره‌سه‌كردن ده‌گه‌یه‌نێت و له دووتوێی كارلێكردنی خود (نووسه‌ر) و بابه‌ت (ماده‌ی نووسین) ه‌وه هه‌ڵده‌قوڵێ و به بێ ئه‌و كارلێكردنه‌ش ناتوانین ده‌ستنیشانی پرۆسه‌ی به‌رهه‌مهێنان بكه‌ین كه ده‌كه‌وێته قۆنااغی دوای قۆناغی كارلێكردن.
كه‌واته خود (نووسه‌ر) له نێو ئه‌زمووندا ده‌ژی و ئه‌و ئه‌زموونه‌ش ئه‌زموونی كارلێكردنه له‌گه‌ڵ بابه‌ت (ماده‌ی نوسین) ، لێره‌دا مه‌به‌ستمان له ماده‌ی نووسین ئه‌و تۆڕه ئاڵۆزه‌ی ئاماژه‌كانه كه له كۆمه‌ڵێك هه‌ڵچوون و هه‌ستی جۆراوجۆر و تێكه‌ڵ به‌یه‌ك و ئه‌زموونه كه‌له‌كه‌كراوه‌كانی خودی ژیانی نووسه‌ر و ژینگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و خوێندنه‌وه‌ی كتێب و دیتن و بیستن و خه‌یاڵكردن و بیركردنه‌وه هه‌ڵده‌قوڵێ.به‌ڵام پرۆسه‌ی ئه‌زموون سروشتی موماره‌سه‌كردن له ئه‌ستۆی خۆی ده‌گرێ، كاتێ كه كارلێكردنی خود و بابه‌تیش ده‌گاته حاڵه‌تی گه‌یین و پێشكه‌وتن به ئاراسته‌ی دیاریكراو ده‌شێ به (بابه‌تی ئه‌زموون) ناوی به‌رین.
مه‌به‌ستمان له ((بابه‌تی ئه‌زموون)) ئه‌و ئاسته جیایه‌یه كه ده‌كه‌وێته نێوان ترۆپكی كارلێكردن و سه‌ره‌تای دروستبوونی كرده یان له گواستنه‌وه‌ی راده‌ی په‌یوه‌ست بوونی نێوان موماره‌سه كردن و به‌رهه‌مه‌وه دێته ئاراوه-له‌سه‌ر ئه‌ساسی گه‌شه‌كردن (بابه‌تی ئه‌زموون) ئه‌زموون مۆركی خۆگواستنه‌وه له (كالێكردن) ه‌وه بۆ سه‌ره‌تای به‌رهه‌م (كرده) له‌خۆ ده‌گرێت، واته بابه‌تی ئه‌زموون به‌مجۆره لای نووسه‌ر (خود) بۆ خوێندنه‌وه په‌سه‌ند ده‌كرێ و خودی ئه‌و په‌سه‌ندێتیه‌ش وا له نووسه‌ر ده‌كات ده‌ست بكات به راگیركردن و رێك و پێكخستنی ماده‌ی نووسین و خوێندنه‌وه‌ی (ده‌ستكردن به نووسین) .
له‌م كاته‌دا پرۆسه‌ی به‌رهه‌مهێنانی (كرده) ئه‌زموون (موماره‌سه‌كردن) پێ ده‌گه‌یه‌نێت و مۆركی نووسینی (به‌رهه‌می گوتار) ی پێ ده‌به‌خشێ، له خودی ئه‌و قۆناغه‌شدا پرۆسه‌ی كارلێكردن به‌رده‌وام كاری خۆی دابین ده‌كات و هه‌ندێجار به رێچكه‌ی جیادا گوزه‌ر ده‌كات، واته له‌سه‌ر هه‌مان سه‌ره‌تای گه‌شه‌كردنی بابه‌تی ئه‌زموون نامێنێته‌وه، به‌ڵام لێره‌دا كارلێكردن مۆركی كرده له خۆ ده‌گرێ چونكه به یه‌كداچوون-لێره- ده‌كه‌وێته نێوان ئه‌زموون و خوێندنه‌وه تا به‌رهه‌مه‌كه ده‌كه‌وێته سه‌ر پێی و له كۆتایی مۆركی (گوتاری ئه‌ده‌بی) له خۆ ده‌گرێت و خوێندنه‌وه‌ش ده‌بێته جێگای شیان.
-3-
له پێشه‌وه قسه‌مان له ئه‌زموون كرد له میانی په‌یوه‌ندیه‌كانی به خوێندنه‌وه و له دووتوێی به‌رهه‌می گوتاری ئه‌ده‌بیدا، لێره‌شه‌وه له دووتوێی به‌رهه‌می گوتاری ره‌خنه‌ییه‌وه باس له خوێندنه‌وه ده‌كه‌ین و په‌یوه‌ندیه‌كانی به ئه‌زموونه‌وه ده‌خه‌ینه ڕوو.
له سه‌ره‌تادا ته‌ئكید له‌وه ده‌كه‌ینه‌وه كه په‌یوندیه‌كانی نێوان خوێندنه‌وه و ئه‌زموون لای هه‌ریه‌ك له نووسه‌ر و ره‌خنه‌گر په‌یوه‌ندیه‌كی ئاڵوگۆڕیه، كه هه‌ریه‌ك له‌وان پێكه‌وه موماره‌سه‌ی ده‌كه‌ن، به‌ڵام جیاوازی نێوان گوتاری ئه‌ده‌بی و گوتاری ره‌خنه‌یی خۆی له پرۆسه‌ی ئه‌زموونه‌وه واڵا ده‌كات، هه‌روه‌ك له پێشه‌وه روونمان كرده‌وه كه ئه‌زموون له گوتاری ئه‌ده‌بیدا شوێنی سه‌ره‌كی بۆ خۆی داگیر ده‌كات، خوێندنه‌وه‌ش هه‌روه‌ك لێره‌دا روونی ده‌كه‌ینه‌وه له گوتاری ره‌خنه‌ییدا پایه‌ی یه‌كه‌م بۆ خۆی ده‌بات.
خوێندنه‌وه وه‌ك موماره‌سه‌كردن له دووتوێی كارلێكردنی خود (ره‌خنه‌گر) و بابه‌ت (ماده‌ی خوێندنه‌وه) ته‌واو ده‌بێت، مه‌به‌ستیشمان له ماده‌ی خوێندنه‌وه زۆر به ساده‌یی (گوتاری ئه‌ده‌بی) یه به‌و پێودانگه‌ش ده‌كه‌وێته دووتوێی خوێندنه‌وه‌ی ئه‌زموون و به‌رهه‌می خوێندنه‌وه له‌خۆ ده‌گرێت.پرۆسه‌ی خوێندنه‌وه لای ره‌خنه‌گر هه‌روه‌ك موماره‌سه‌كردن له میانی كارلێكردن له‌گه‌ڵ گوتاری ئه‌ده‌بیدا دێته ئاراوه، واته له میانی كارلێكردن له‌گه‌ڵ خوێندنه‌وه و كارلێكردن له‌گه‌ڵ پێكهاته‌كانی و ده‌ست بردن بۆ ره‌گه‌زه متبووه سه‌ره‌كیه‌كان له (بابه‌تی ئه‌زموون) ه‌وه هه‌ڵده‌قوڵێ، هه‌موو ئه‌وانه‌ش له‌و رێگایانه‌وه كه نووسه‌ر بۆ خوێندنه‌وه هه‌ڵیاندبژێَرێ.
كاتێك كه موماره‌سه‌كردنی خوێندنه‌وه كامل ده‌بێت و ره‌گه‌زه‌كانی بابه‌تی ئه‌زموون لای ره‌خنه‌گر به دیار ده‌كه‌وێت، له‌و كاته‌دا ده‌كرێ له كارتێكردنه‌وه به‌ره‌و كرده هه‌نگاو بنێین، ئه‌و هه‌نگاوانه‌ش به هۆی به‌جێهێنانی ئه‌وه‌ی كه ده‌شێ پێی بگوترێ (بابه‌تی خوێندنه‌وه) - كه خوێندنه‌وه له‌م نێوانه‌دا به‌هۆی به‌رفراوانی ئه‌زموونی ره‌خنه‌گر و رێگاكانی ده‌رك كردن و تواناكانی گه‌یشتنه ئه‌نجامی ((بابه‌تی ئه‌زموون)) له گوتاری ئه‌ده‌بیدا كورت ده‌كه‌ینه‌وه.
به‌مجۆره‌ش به‌ره‌و به‌رهه‌می گوتاری ره‌خنه‌یی ده‌چین، به مانایه‌كی دیكه گواستنه‌وه له پرۆسه‌ی خوێندنه‌وه وه‌ك موماره‌سه‌كردن ((كارلێكردن)) بۆ خوێندنه‌وه‌ی ئه‌زموون ((كرده)) له دووتوێی گوتارێكی دیكه‌دا خۆی ته‌واو ده‌كات.
ده‌كرێ خوێندنه‌وه له نوێوه درێژبێته‌وه و هه‌روه‌ك موماره‌سه‌كردنی گوتاری ره‌خنه‌یی خۆی بنوێنێ، یان هه‌روه‌ك مامه‌ڵه‌كردن گوتاری ره‌خنه‌یی له‌گه‌ڵ گوتاری ئه‌ده‌بیدا هه‌ڵسووكه‌وتی له‌ته‌كدا بكرێت، به‌مجۆره‌ش به‌رهه‌مێكی دیكه له دایك ده‌بێ كه ئه‌ویش گوتاری ره‌خنه‌ی نوێیه، یان ((ره‌خنه‌ی ره‌خنه)) .
لێره‌دا ده‌توانین له كارلێكردنه‌وه به‌ره‌و كرده‌و كرده‌ی كرده‌و رێچكه‌یه‌كی درێژ و بێ بڕانه‌وه له په‌یوندیه ئاڵوگۆڕه‌كانی نێوان خوێندنه‌وه و ئه‌زموون تۆماربكه‌ین و له چوارچێوه‌ی كرده‌ی هه‌ر یه‌كێكش له‌وان له به‌رهه‌مهێنانی گوتاره‌كانه‌وه درێژره به ره‌وته‌كه بده‌ین.
له‌م رێچكه درێژ و بێ بڕانه‌وه‌یه و له دووتوێی په‌یوندیه‌كانی خود ((نوسه‌ر-ره‌خنه‌گر)) و بابه‌ت ((ماده‌ی نوسین-ماده‌ی خوێندنه‌وه)) دوو ئاراسته دیاری ده‌كه‌ین:-
-به‌رده‌وامبوون: دووباره به‌رهه‌مهێنانه‌وه.
-دابڕان: به‌رهه‌می نوێ.
به‌رده‌وامبوون به شێوه‌یه‌كی گشتی له به‌دۆگمابوونی باره كۆمه‌ڵایه‌تی و رۆشنبیریه‌كه‌وه له دایك ده‌بێت، یاخود كاتێ به‌هاكانی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌چێته شێوه‌یه‌كی جێگیر و وه‌ستاو، پشت به هۆكان و پێداویستیه‌كانی موماره‌سه‌كردنی دووباره به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ی به‌هاكان ده‌به‌ستێ، تا ئه‌و كاته دۆگمابوون خۆی ده‌سه‌پێنێ.
به‌ڵام دابڕان له‌و قۆناغانه‌وه سه‌رهه‌ڵده‌دات كه بونیادی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌هۆی كۆمه‌ڵێك فاكته‌ری ((ناوه‌كی-ده‌ره‌كی)) دووچاری كۆمه‌ڵێك راته‌كاندنی بێ ژمارو گشتی ده‌بێ، له‌م كاته‌دا كۆمه‌ڵێك پرسیاری نوێ روو به‌رووی وه‌ڵامه ئاماده‌باشه‌كانی كۆمه‌ڵگا ده‌بێته‌وه كه پێشتر ره‌وا نه‌بوو پرسیاریان ئاراسته بكرێت.
له قۆناغی به‌رده‌وامبووندا خوێندنه‌وه‌ی ئه‌زموون لای نووسه‌ر ئاسانه، بۆیه به‌رهه‌میش له دووتوێی ئه‌زموونی ژیانی نووسه‌ره‌وه به هه‌مان شێوه ئاسان ده‌كه‌وێته‌وه، ئه‌زموونی خوێدندنه‌وه‌ش لای ره‌خنه‌گر هه‌مان جۆر ده‌نوێنێ.
ئه‌زموون لای نووسه‌ر خوێندنه‌وه لای ره‌خنه‌گر، بارمته‌ی ئه‌و شتانه‌ن كه پێشتر له دووتوێی به‌خشنده‌یه‌كی جێگیر و چه‌سپاو ئیشاره‌مان بۆ كرد:
ا- رێگاكانی ته‌عبیركردن__ رێك و پێكخستنی ماده‌ی نوسین__دووباره به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی پێشوو.
ب- وێناكردنی ره‌خنه‌یی__ئامرازه‌كانی شیكردنه‌وه__ جێگیربوون و دووباره‌كردنه‌و.
له قۆناغه‌كانی به‌ده‌وامبووندا (پێكگه‌یشتن) ی نووسه‌ر و خوێنه‌ر وه‌ستاو و جێگیره، چونكه ئه‌و ده‌قه‌ی كه پشتی پێ ده‌به‌سترێ بۆ هه‌ردووكیان هه‌ریه‌ك ده‌قه، هه‌تا ئه‌گه‌ر پێكهاته‌كانیشی لای نووسه‌ر جۆراوجۆر بێت، به‌مجۆره ناشێ كارلێكردن له‌گه‌ڵ ده‌قی پشت پێ به‌ستراو كارلێكردنێكی ئیجابی (پۆزه‌تیڤ) بێت، بۆیه‌ش توانای ده‌ربازبوون، له شته دیاریكراوه‌كان تۆزێ قورس ده‌كه‌وێته‌وه، هه‌موو ئه‌وانه‌ش وه‌ك هۆ له دووباره به‌رهه‌مهێنانه‌وه له دووتوێی سنووری ئه‌زموون و ده‌قه پشت پێ به‌ستراوه‌كان په‌نجه‌ی بۆ راده‌كێشرێ، هه‌روه‌ها هه‌مان شتیش له لای خوێنه‌ر ده‌بینرێت، واته حاڵه‌ته‌دا خوێنه‌ر ناتوانێ به پرسیار و ئاگایی ره‌خنه‌ییه‌وه له چوارچێوه‌ی ده‌قی پشت پێ به‌ستراوه‌وه خۆی رزگار بكات.
به‌مجۆره‌ش هه‌ردووكیان (نووسه‌ر-خوێنه‌ر) له‌سه‌ر ئاستی گوتاری جێگیر و چه‌سپاوه‌وه ده‌كه‌ونه دووتوێی په‌یمانی گێڕانه‌وه.
به‌ڵام له قۆناغی دابڕان دا، ئێمه خوێندنه‌وه‌ی ئه‌زموون ده‌بینین، كه هه‌روه‌ك به‌رهه‌م لای نووسه‌ر حه‌قیقه‌تی ده‌سه‌ڵاته‌كانی داپۆشیوه، به‌مجۆره‌ش ئه‌زموون ئاڵۆز و ده‌وڵه‌مه‌ند تر خۆی نیشان ده‌دات و له خوێندنه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت به نووسه‌ره‌وه بۆ (بابه‌تی ئه‌زموون) ده‌چێت.هه‌مان شێوه‌ش بۆ ئه‌زموونی خوێندنه‌وه كه قولتر و رێكتر و پر ده‌ریچه‌تر خۆی ده‌نوێنێ، كه‌واته خوێندنه‌وه له ئاستێكی سه‌ره‌تاییانه‌وه به‌ره‌و ئه‌زموونی ته‌كێتی (فردی) هه‌نگاو ده‌نێ.به‌هۆی وردی میكانیزمه‌كان و روونی چه‌مكه‌كانه‌وه ده‌چێته ناخی (بابه‌تی ئه‌زموون) و له‌وێشه‌وه بابه‌تی (خوێندنه‌وه) ی تایبه‌ت دروست ده‌بێت كه ده‌شێ له دوو توێدا به‌رهه‌مێكی نوێ بدۆزینه‌وه ئه‌ویش (ره‌خنه‌ی ره‌خنه) یه.
نووسه‌ر لێره‌دا له‌گه‌ڵ ده‌قی پشت پێ به‌ستراو به هه‌موو لقه‌كانیه‌وه (كالێكردن) ێكی ئیجابیانه ده‌سازێنێ، هه‌ر له میانی ئه‌زمونه‌كانی به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ش خۆی له دۆگمای گێڕانه‌وه‌ی باو و پێداگرتنه‌كانی پێشوو لا ده‌دات، به‌م جۆره ئه‌و په‌یمانه‌ی گێڕانه‌وه كه نووسه‌ر به هۆی ده‌قی پشت پێ نه‌به‌ستراو و جێگیره‌وه وه‌ده‌ستی هێنابوو ده‌یشكێنێ.
بۆیه لێره‌دا (پێكگه‌یشتن) ی نووسه‌رو خوێنه‌ر (وه‌دواده‌خرێ) ، ئه‌ویش به‌هۆی ئاڵۆزی ئه‌زموون و خوێندنه‌وه لای نووسه‌ر و ره‌خنه‌گر و ئه‌و ده‌قه داخراوه‌ی كه خوێنه‌ر و ره‌خنه‌گر پشتی پێ ده‌به‌ستن و تا ئێستاش هه‌مان به‌هاكانی قۆناغی به‌رده‌وامبوونیان هه‌ڵگرتووه، ئه‌وه‌ی كه ده‌كه‌وێته به‌رایی دابران به‌ره‌و (به‌رهه‌م) و پاشان به‌ره‌و (لادان) له دووباره به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ی باو ده‌چێت.
(به یه‌كگه‌یشتنی دواخراو) ماوه‌یه‌كی زۆر ده‌خایه‌نێت، تا له‌و میانه‌دا ئه‌زموون به هۆی به‌شداربوونی زۆربه‌ی نووسه‌ران به‌ره‌و پێشه‌وه ده‌چێ و خوێندنه‌وه‌ش به هۆی باڵابوونی بۆ ئاسته به‌رزه‌كان، پێشكه‌وتن و ره‌نگاوره‌نگی به خۆیه‌وه ده‌بینی و ئاسته به‌رزه‌كانی خوێندنه‌وه‌ش ئاماده‌یی خۆیان بۆ (كارلێكردن) له‌گه‌ڵ ئه‌زموونی نوێ‌دا ده‌سازێنن، خوێندنه‌وه‌ی نوێش هه‌ر ته‌نیا به (هه‌ڵچوون) ه سلبی و ئیجابیه‌كانه‌وه دروست نابێت.
ده‌رئه‌نجام
- خوێندنه‌وه و ئه‌زموون دوو پرۆسه‌ی ته‌واون و چ به‌و شێوه‌یه یان به شێوه‌یه‌كی دیكه خۆیان له به‌رهه‌می گوتاردا پراكتیزه ده‌كه‌ن.
- ئه‌زموون له‌گه‌ڵ گوتاری ئه‌ده‌بیدا ره‌گه‌زی سه‌ره‌كیه‌و خوێندنه‌وه‌ش به‌رهه‌م دیاری ده‌كات، هه‌روه‌ك له گوتاری ره‌خنه‌یشدا خوێندنه‌وه ره‌گه‌زی سه‌ره‌كیه، به‌ڵام ئه‌زموون به‌رهه‌مهێنان دیاری ده‌كات.
- گوتاری ئه‌ده‌بی له میانی خوێندنه‌وه‌دا، ئه‌زموون ده‌خاته روو، گوتاری ره‌خنه‌یی دووه‌میش (ره‌خنه‌ی ره‌خنه) خوێندنه‌وه ده‌خاته روو، له‌سه‌ر ئه‌زموون و خوێندنه‌وه‌ی ئه‌زموون دایده‌مه‌زرێنێ، ئه‌زموونی خوێندنه‌وه‌ش هه‌ر به هه‌مان شێوه.
1- گوتاری ئه‌ده‌بی.
- ئه‌زموون __ بابه‌تی ئه‌زموون __ خوێندنه‌وه __خوێندنه‌وه‌ی ئه‌زموون.
2- گوتاری ره‌خنه‌یی.
خوێندنه‌وه __ بابه‌تی خوێندنه‌وه __ ئه‌زموون __ ئه‌زموونی خوێندنه‌وه.
3- گوتاری ره‌خنه‌ی دووه‌م.
خوێندنه‌وه __ بابه‌تی خوێندنه‌وه __ ئه‌زموون.
__خوێندندنه‌وه‌ی ئه‌زموون و ئه‌زموونی خوێندنه‌وه.
-4-
له‌سه‌ر رۆشنایی و وێناكردنه‌كانی سه‌ره‌وه كاتێ له ئاستی ئه‌ده‌بی و ره‌خنه‌ی گشتیه‌وه به‌ره‌و ئاستی رۆمان و ره‌خنه‌ی رۆمان هه‌نگاو ده‌نێین، خود و بابه‌ت به یه‌كه‌وه ده‌لكێنین و به شێوه‌یه‌كی گشتی له‌سه‌ر هه‌مان پێكه‌وه‌لكانیش به رێچكه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان خوێندنه‌وه و ئه‌زمووندا ده‌چینه‌وه و هه‌ر له سه‌ره‌تاوه‌ش وه‌ك پێویست ده‌بێ به كورتكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی ره‌گه‌زه‌كان هه‌ڵبسین و له:
گوتاری رۆمان - ئه‌زموون
گوتاری ره‌خنه- خوێندنه‌وه
وه‌ك له پێشه‌وه ئاشكرامان كرد ئێمه هه‌ریه‌ك له ئه‌زموون و خوێندنه‌وه به كۆمه‌ڵێ ده‌لاله‌ت و ره‌هه‌ند بارگاوی ده‌كه‌ین، ناكرێ ئه‌زموونی رۆمانیش به‌بێ خوێندنه‌وه بۆ ئه‌زموونێك بگوازینه‌وه كه شیاوی خوێندنه‌وه بێت (به‌رهه‌مێك) له‌میانی نووسینه‌وه لای نووسه‌ر.
هه‌روه‌ك خوێندنه‌وه‌ی ره‌خنه‌ش له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌زموونی ره‌خنه‌گر و په‌یوه‌ندی ئه‌و ئه‌زموونه به ئه‌زموونی رۆمانه‌وه نایه‌ته به‌رهه‌م، چونكه هه‌ر له‌و میانه‌وه به‌ره‌و خوێندنه‌وه‌ی (به‌رهه‌م) هه‌نگاوی خۆی ده‌نێ و خودی ئه‌و هه‌نگاونانه‌ش بێگومان ده‌بێ بكه‌وێته دووتوێی نووسین، ئه‌و نووسینه‌ی كه ره‌خنه‌گر له كاتی به‌رهه‌مهێنانی خوێندنه‌وه لای دروست ده‌بێت، ده‌شێ هه‌مان قسه له باره‌ی گوتاری ره‌خنه‌ی دووه‌م (ره‌خنه‌ی ره‌خنه) بكه‌ین.
كاتێ هه‌وڵده‌ده‌ین له بونیادی ئه‌و پرۆسه‌یه كه له نێوان خوێندنه‌وه و ئه‌زمووندا ته‌واو ده‌بێ به‌ره‌و ئاستێكی دیكه كه خۆی له بزاڤه‌كانه‌وه ده‌بینێ، هه‌نگاو بنێین، ده‌كرێ ئه‌و شتانه بڵێین كه ده‌رباره‌ی به‌رده‌وامبوون و دابڕانه‌وه (دووباره به‌رهه‌مهێنانه‌وه-به‌رهه‌می نوێ) قسه‌مان له‌سه‌ر كرد.
ئه‌زموونه‌كانی رۆمان له زه‌مه‌نێكدا دووباره بوونه‌ته‌وه، هه‌روه‌ك خوێندنه‌وه‌ش كه‌وتۆته هه‌مان خۆ دووباره‌كردنه‌وه، له‌م حاڵه‌ته‌شدا گرینگ‌ترین سیماكانی دووباره به‌رهه‌مهێنانه‌وه خۆی له: لاسایی كردنه‌وه‌ی نموونه‌ی رۆمانێكدا ده‌دۆزێته‌وه، كه به یه‌ك رێگا چه‌ندان جار خۆی كاوێژكردووه.
كه‌چی له كاتی دیكه‌دا ئه‌زموونه‌كانی رۆمان به شێوه‌ی جۆراو جۆر خۆی نواندووه و ئه‌و نموونه‌یه‌ی شكاندووه و خۆی ڵا ده‌رباز كردووه، هه‌روه‌ك چۆن خوێندنه‌وه‌ش هه‌وڵی داوه ئامرازه كۆنه (ژه‌نگاوییه‌كان) تێكبشكێنێ و ئامرازه‌كان به ئامرازی نوێ بگۆڕێته‌وه و به ده‌لاله‌تی دیكه بارگاویان بكات، به‌مجۆره‌ش له‌سه‌ر ئاستی خوێندنه‌وه و ئه‌زموون هه‌م له به‌رهه‌م و هه‌م له به‌رهه‌مهێنانه‌وه تێده‌په‌رێنێ و به‌مه‌ش ململانێ ده‌كه‌وێته نێوان به‌ها جۆر به‌جۆره‌كانه‌وه، تا دواجار ده‌گاته ئه‌وه‌ی كه یه‌كێكییان باڵ به‌سه‌ر ئه‌وانی دیكه ده‌گرێ و هه‌موو ئه‌وانی دیكه‌ش له‌م نێوانه‌دا یان ون ده‌بن یان هه‌وڵ ده‌ده‌ن له میانی به‌ره‌و پێشبردنی ئامرازه‌كانی خۆیان و گۆڕینیان جارێكی دیكه بێنه پێشه‌وه، خودی ئه‌و ماوه‌یه‌ی كه ئه‌وان تیا ده‌ژی ده‌شێ له هه‌موو روێكه‌وه نموونه‌ی دژه تێپه‌راندن له خۆ بگرن ((ئه‌وان مه‌به‌ست كۆنترۆڵكه‌ره‌كانه)) ، به‌مجۆره كۆمه‌ڵێ هه‌وڵ پارێزگاری له‌شته وه‌ستاوه‌كان ده‌كه‌ن و به‌رامبه‌ر ئه‌وانیش هه‌وڵانێكی دیكه بۆ ده‌ربازبوون ته‌كان وه‌به‌ر خۆیان ده‌ده‌ن.
ئێمه به پێی كاره‌كانمان ناو له‌خودی ئه‌و ده‌رفه‌ته ده‌نێین گوتاری رۆمان، ئه‌و گوتاره ده‌كه‌وێته دووتوێی موماره‌سه‌كردنی گوتاری نوێی رۆمان، هه‌روه‌ها شان به‌شانی ئه‌ویش ئه‌و گوتاره ره‌خنه‌ییه‌ی كه به‌ره‌و تێپه‌راندن و دامه‌زراندن هه‌نگاو ده‌نێ ناوی ده‌نێیین گوتاری ره‌خنه‌ی نوێ:-
- ئه‌زموونی نوێ.
- خوێندنه‌وه‌ی نوێ.
به‌پێی ئه‌و وێناكردنه، ئه‌زموون ئه‌گه‌ر به راستی نوێ نه‌بێ ناكرێ بخرێته ئه‌و خانه‌یه‌وه، هه‌روه‌ها خوێندنه‌وه‌ش، هه‌ردوكیشیان پێكه‌وه له دوای به‌رهه‌مهێنان ده‌یانخه‌ینه ئه‌ستۆی خۆمان و له هه‌موو باره‌كانه‌وه له دووباره به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ی باو جیایان ده‌كه‌ینه‌وه، به‌م پێودانگه ئه‌و ده‌لاله‌ته به‌رهه‌م هێنه‌ی كه به مۆركی جیاوازه‌وه ده‌خرێته‌وه سه‌ر هه‌ردوو لایه‌نه‌وه، وای له زۆربه كرد كه ئه‌و ئه‌زموونه نوێیه‌ی (رۆمان) بۆ نموونه به (ئه‌زموونگه‌ری) ناوبه‌رن، ئه‌گه‌رچی ئه‌م سیفه‌ته یان ئه‌و ناونانه هه‌ندێ جار له دزێوی خاڵی نییه، به‌ڵام گرینگ‌ترین شتێ كه په‌نجه‌ی بۆ ده‌كێشرێ جاوازی ئه‌و ئه‌زموونه‌یه له ئه‌زموونه‌كانی دیكه (رۆمان) و هه‌وڵدانه بۆ به‌جێهێشتنیان، خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌و ناونانه (سیفه‌ته) له لایه‌ك ئاماژه‌ی تایبه‌تمه‌ندێتی له خۆ بگرێت، ئه‌وا له لایه‌كی دیكه‌وه دستكورتی و سنوورداركردن راگیركردنی پێكهاته‌كان له خۆ ده‌گرێت به‌مجۆره ئه‌و ئه‌زموونه ئامرازی نوێ تاقی ده‌كاته‌وه و ده‌یخاته دووتوێی خۆی.
هه‌ر خودی ئه‌و ده‌لاله‌تانه وا له زۆربه ده‌كه‌ن كه خوێندنه‌وه‌ی نوێ به (فۆرمالیستی) ناوبنێن، چونكه جگه له پشت گوێ خستنی ناوه‌رۆك كه خودی ئه‌زموون هه‌ڵیگرتووه هیچ لایه‌نێكی دیكه له‌به‌رچاو ناگرن و هه‌موو تواناكانی دیكه‌ی به‌رهه‌م ده‌خه‌نه دواوه، ئه‌و توانایانه‌ی كه له ناخی شته قوڵه‌كان و بونیادیان ده‌دۆزرێته‌وه كاری ئه‌ده‌بی ده‌یخاته ئه‌ستۆی خۆی ئه‌زموون لێره‌یه، هه‌روه‌ك لێره‌یه (ئه‌زموونی نوێ) و هه‌روه‌ها فۆرمالیستی و (خوێندنه‌وه‌ی نوێ) كه ناخی ئه‌زموون ده‌سمێ، به‌مجۆره‌ش هه‌رچه‌ند بمانه‌وێ به توێژینه‌وه و ئاگاییه‌وه به دوای رووه جیاوازه‌كاندا بچین، ده‌توانین كرده‌و هه‌ڵچوون-به‌رده‌وامبوون و دابران- به‌رهه‌م و دووباره به‌رهه‌مهێنانه‌وه له‌یه‌ك جیابكه‌ینه‌وه، هه‌روه‌ها خودی ئه‌و لێك جیاكردنه‌وه‌ش شێوه‌یه‌كی قوڵتر له خۆ ده‌گرێت كاتێ كه ره‌خنه‌كه ئاراسته‌ی خودی خۆمان بێت، یان ره‌خنه له ده‌قی پشت پێ به‌ستراوی خۆمان و ره‌خنه بێ له‌و په‌یوه‌ندیانه‌ی كه ئێمه له‌گه‌ڵ بابه‌تدا دروستی ده‌كه‌ین، ئینجا دواجار ره‌خنه‌ی بابه‌ت، سه‌ره‌تای پرسیاره‌كانی لێوه ده‌ست پێ ده‌كات.
ژێده‌ر:-
1) ئه‌م نووسینه له كتێبی (القرا و ه والتجربه) كه لێكۆڵینه‌وه‌یه ده‌رباره‌ی رۆمانی نوێی مه‌غریبی ره‌خنه‌گر (د.سعید یقگین) نووسیویه‌تی و له (دار الپقافه) ی مه‌غریبی چاپكراوه وه‌رگیراوه بڕوانه ل13-ل25.چاپی یه‌كه‌م 1985.
2) له هه‌ندێ شوێندا كه‌مێك ده‌سكاری كراوه، به‌ڵام ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی نه‌شێواوه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.