گه‌لی براده‌رینه! ئه‌گه‌ر گۆڕانکاریه‌کانی سه‌رده‌می به‌رد و سه‌رده‌می ئاسن و سه‌رده‌می مێژوو و سه‌رده‌می پیشه‌سازی و. . . به سه‌دان ساڵیان خاێندبێ تا په‌ریونه‌ته‌وه قۆناغی دوای خۆیان، ئه‌وا خێرایی گۆڕانکارییه‌کانی (سه‌ردمی زانیاری) که ئێمه‌ی وا ده‌ستاوده‌ستی پێده‌که‌ین، هێنده تیژڕه‌ووسرکه، که پێڕاگه‌یشتنی مه‌حاڵه بۆ که‌سێ که باش به‌خۆنه‌که‌وتبێ و به که‌رسته‌و ئه‌سبابی پێویست خۆی بۆ ته‌یار نه‌کردبێ. یه‌کێ له‌و که‌رسته زه‌روریانه‌ی کلیلی ده‌روازه‌ی مه‌عریفه‌ت و زانست و ئه‌ده‌بمان بۆ ده‌کاته‌وه ( کتێبه)، به‌ڵێ کتێب!
کتێبخانه چییه؟ پێناسه ته‌قلیدیه‌که‌ی هه‌ر ئه‌و کۆمه‌له کتێبه‌یه که کۆده‌کرێته‌وه یان ئه‌و شوێنه‌یه که تێدا کۆده‌کرێته‌وه‌و هه‌ڵگده‌گیردرێ. به‌ڵام ئێستا که بابه‌تی کتێبخانه بۆته زانستێکی سه‌ربه‌خۆو له زانکۆ به‌رزه‌کاندا ده‌خوێندرێ، به‌و کۆکراوه‌یه ده‌گوترێ که سه‌رچاوه و خزمه‌تگوزاریه دگیته‌ڵییه‌کانییش ده‌گرێته‌وه، که ده‌کرێ به شێوه‌ی تۆمارکراوا یان بیستراو یان بینراو بێت، که ئه‌وانیش کۆمه‌ڵێک سه‌رچاوه ده‌گرنه خۆ وه‌ک: به‌رهه‌مه چاپکراوه‌کان، بیستراوه‌کان (Audio) ، بینراوه‌کان (Visual) ، مایکرۆفۆرمه‌کان (Microfilm / Microfiche) ، سیدێ و دیڤیدی و کاسێت و یاریه ڤیدیۆییه‌کان و کتێبی ئیلکترۆنی (e-book)، کتیبی بیستراو(Audiobook) له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م سه‌رچاوه ئیلکترۆنییه‌کانی تر. ئه‌وجا ده‌کرێ ئه‌و سه‌رچاوانه له کتێبخانه‌ی گشتی یان که‌سی یان ده‌ستنووسی هه‌ڵگیرن و بپارێزرێن و به‌کار بێن. ئیمرۆ زۆر کتێبخانه‌ی گه‌وره گه‌وره هه‌یه وه‌ک کتێبخانه‌ی کۆنگریسی نیشتمانی ئه‌مه‌ریکی که (30) ملیون کتێبی تێدایه‌و کتێبخانه‌ی نیشتامی چینی که (22) ملیون و کتێبخانه‌ی زانستی ئه‌کادیمی روسی که (20) ملیون کتێبیان تێدایه. کڕۆکی بابه‌ته‌که‌ی ئێمه ئه‌وه‌یه، که له‌مئان و ساته‌دا کتێبخانه‌ی کۆمپیوته‌ری و دیگییته‌ڵی سه‌رتاپای جیهانی داگیر کردوه‌و ته‌نانه‌ت کتێبخانه ته‌قلیدیه کۆنه‌کانیش به‌رگی تازه‌بابه‌تی ( زانیاری سه‌رده‌میان) پۆشیوه‌و شان به‌شانی ڕه‌وته ته‌که‌لۆژیایه تازه‌که ده‌ڕۆن و ته‌ریبن له هه‌نگاوه‌کانیاندا. ئێستا له‌جێی خۆته‌تی بپرسین : ئایا کتێبخانه‌ی کوردی له‌کوێ ئه‌م مه‌یدانه‌دایه؟
سه‌د حه‌یف و مه‌خابن، له ساڵی 1952 که مامۆستا عه‌ڵائه‌دینی سوجادی کتیبی ( مێژووی ئه‌دبی کوردی) چاپکرد (5000) دانه‌ی به‌یه‌کجار له‌بازار نه‌ما، ئه‌وکاته ژماره‌ی خوێنده‌وارو رۆشنبیرانی کورد هه‌ر چه‌ند هه‌زارێک ده‌بوون، که چی ئیمرۆ له کوردستانی باشوردا ملیۆنێک و نیو خوێندکارو (120) هه‌زار زانکۆی هه‌یه، ئه‌وه جگه له ژماره‌ی خوێنده‌وارانی تر، زۆر به‌زه‌حمه‌ت (500) دانه چاپکراو له بازارا ساغده‌بێته‌وه. له‌به‌ر قامتێک که‌میوکۆری و ئه‌سباب و عیله‌ت، ئێمرۆ ئێمه‌ی کورد هه‌ژارترین نه‌ته‌وی سه‌رڕووی زه‌مینی له کتێب و کتێبخانه، به به‌راورد به ژماره‌ی نفوسی که‌سه‌کان. یاخۆا که‌س حاڵی به‌حاڵی خوێندکارێکی زانکۆی کورد نه‌بێ له زانکۆ و په‌یمانگاکانی کوردستاندا! جارێ کتێبخانه‌کانیان هه‌ر ده‌ڵێی کۆنه حوجره‌ی مه‌لایانه - یه‌ک دووانێکیان نه‌بێ تازه دێ پی بگرن و بێنه گاگۆڵه - ئه‌وجا سه‌ر بار‌و بنباری ئه‌م خه‌مه گه‌وره‌یه، خوێندکاره‌کانمان هیچ زمانێکی بیانی غه‌یری کوردی نازانن، تا بپڕژێته گیانی سه‌رچاوه بیانییه‌کانی وه‌ک ئینگلیزی و فه‌ره‌نسی و ئه‌لمانی و یان عاره‌بی و فارسی و تورکی. راسته به‌حوکمی قه‌ده‌ره نه‌خوازراوه‌که، هێندێ له‌کوردانی رۆژهه‌ڵات زمانی فارسی و کوردانی باکور زمانی تورکی، کوردانی رۆژهه‌ڵات زمانی عاره‌بی ده‌زانن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی قوڕی کردۆته سه‌ر خوێندکاره‌کانی باشوور ئه‌ویه له‌م زمانانه مه‌حرومن، دوای راپه‌رین، وه‌زاره‌ته‌کانی په‌روه‌رده‌و خوێندن هه‌ڵه‌ێکی مێژووییان کرد، به دورخستنه‌وه‌ی زمانی عاره‌بی له پرۆگرامه‌کانیان - که ده‌قاو ده‌ق له هه‌ڵه کوشنده‌که‌ی موعه‌مه‌ر قه‌زافی ده‌چوو که فێر بووبی زمانی ئینگلیزی له لیبیا قه‌ده‌غه کرد دوای بۆمبارانه‌که‌ی ئه‌مه‌ریکا له ساڵی (1984) دا. خوێندکارانی زانکۆکانی وڵاته پێشکه‌وتووه‌کان ئه‌م جۆره کێشه‌یه‌یان نییه، ئه‌وان له زانکۆ قبوڵناکرین گه‌ر یه‌ک دوو زمانی غه‌یری زمانی دایک نه‌زانن و کتێبخانه‌کانیشیان له به‌ر کتێب زۆری شوێن نییه پێتی لێدابنێی. که‌واته ئه‌گه‌ر زوو به‌خۆمان ڕانه‌په‌رین، کوڕینه رۆژگارێکی زۆر ڕه‌ش چاوه‌ڕاونمان ده‌کا! باوه‌ڕ بفه‌رموون بابه‌تی زانیاری و ئه‌ده‌بی ئه‌توۆ هه‌یه که یه‌ک دانه کتێبی له کتێبخانه‌کانی کوردستان چه‌نگ ناکه‌وێ. ئه‌و‌سا ته‌نیا ڕێگا چاره‌مان ( سازکردنی کتێبخانه‌ی کۆمپیوته‌ری و دیگییتڵییه) . سا تا زووه:
1. ده‌بێ هه‌ر وه‌زاره‌ته‌ی له شوێنی خۆی و به‌گوێره‌ی پسپۆری خۆی بکه‌وێته گه‌ڕ بۆ دابه‌زاندنی باشترین و زۆرترین به‌رهه‌می خۆی یان ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی په‌یوه‌ستن به کاره‌کانی خۆیان.
2. فه‌رزو واجیبه که وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌و وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا هه‌ر ئێستا ده‌ست بکه‌ن به ئاماده‌کردنی پرۆژه‌ی دابه‌زاندنی کتێبه‌کانیان.
3. وا نزیکه‌ی هه‌ژده زانکۆ له کوردستانی باشوردا هه‌یه، واجبی ئه‌وانه که ئه‌م ئه‌رکه نه‌ته‌وایه‌تی و مرۆڤایه‌تییه بگرنه ئه‌ستۆی خۆیان.
4. هه‌رکه‌سێ له ئینته‌رنێت شاره‌زایه، به‌تایبه‌تی ئه‌و نووسه‌رانه‌ی به‌رهه‌میان ده‌خه‌نه‌بازاره‌وه، با بابه‌ته‌کانیان له ئینته‌رنێت دابدزێنن .
5. ده‌زگاو ڕێکخراوه‌کانی چاپ و په‌خش و بڵاوکردنه‌وه، با به‌یه‌که‌وه یان هه‌ر که‌سه‌ی له شوێنی خۆیه‌وه قۆڵی لێهه‌ڵماڵێ و بکه‌وێته کار بۆ ئه‌م مه‌به‌سته.
6. کوردانی ئه‌روپاو ئه‌مه‌ریکاو وڵاتانی تر ده‌توانن یارمه‌تێ کتێبخانه‌ی ئیلکترۆنی کوردی بده‌ن، به‌حوکمی شاره‌زایی خۆیان.،
7. فه‌رزو واجبه له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی سه‌روکایه‌تی حکومه‌تیی هه‌رێمی کوردستان، پرۆژه‌ی وه‌رگێرانی کتێب بکاته پرۆگرام و کتێبه زیندووه‌کانی دونیا وه‌رگێرێته سه‌ر زمانی کوردی. سه‌یرکه‌ن، چۆن ئێرانییه‌کان گه‌وره‌ترین پرۆژه‌ی وه‌رگیرانی کتێبه مه‌زن و زیندووه‌کانی دونیا وا جێبه‌جێ ده‌که‌ن.
با هه‌ر که‌س له جێی خۆییه‌وه، به‌ردی بخاته سه‌ر ئه‌م که‌ڵه‌که دیواره‌و ئێ خوایه‌و پیاوێکی ئاقڵمان لێ هه‌ڵکه‌وێی و ئه‌م کوخته‌مان بۆ بکاته ته‌لاری کتێبخانه‌ی تازه‌ی کوردی (کتێبخانه‌ی ئیلکترۆنی کوردی). ده‌بێ نه‌مرم ئه‌م خه‌ونه‌م بێته دێ!
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
کوردستان نێت نێتی هەمووانە