له‌جه‌نگه‌ڵ و له‌ناو ئاژه‌ڵانیشدا دنیای دڵنیایی و ژیانی باش به‌ڕێ ده‌کرا ئه‌گه‌ر غه‌ریزه‌ی سروشتی برسێتی نه‌بوایه که‌چی ده‌سه‌ڵات و سه‌رانی کورد به‌و هه‌موو تێر‌و ته‌سه‌لیی و بودجه زه‌به‌لاحه‌وه واز لهملاملانێ و ملشکانی یه‌کتر ناهێنن . ده‌سه‌ڵاتێک خۆی بهئاغاو خاوه‌نی ناوچه‌یه‌ک بزانێت و حزبێکیش خۆی به‌وه‌کیلی خودا بزانێت وڵات چۆن به‌ره‌و به‌ربه‌ریه‌ت ناچێت و بۆن کڕوزی هه‌مه‌جیه‌تی لێ نایه‌ت . . !! . ؟.
له‌وه ده‌چێت ئه‌م نیشتمانه له‌مێژینه ماندوه‌ی ئێمه هه‌رگیز هێمنی نه‌بێته میوانی ماڵه داڕماوو ئاڵۆز‌و بێ سه‌روبه‌ره‌که‌ی ده‌شێت هه‌رگیز له‌نیعمه‌تی ئارامی و پێکه‌وه ژیان و پێشکه‌ووتن نه‌خوات و ژیانێکی مرۆڤ ئاسا به‌خۆیه نه‌بینێت ده‌شێت هه‌رگیزاو هه‌رگیز نه‌بێته هاوڕێی ئازادی و دڵنیایی و یه‌کسانی و دادپه‌روه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی چونکه بیست ساڵ حوکمڕانی خۆبه‌خۆیی ( 1991/2011 ) سه‌نگی مه‌حه‌که‌و به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌یه که‌نازانین و ناتوانین حوکمی ڕه‌وای خۆمان بکه‌ین یان خۆمان به‌ڕێوه‌به‌رین . 40% ی کوردستانی باشور له‌سه‌ر حوکمه‌تی عێراقه‌و مافی به‌کورده‌وه نی یه ئه‌مه بێجگه له‌وه‌ی سێ به‌شی تری کوردستان به‌ده‌ست داگیرکهرانهوهیهو هیچ په‌یوه‌ندی یه‌کی سیاسی پته‌و له‌نێوانماندا نی یه، ئایا جێگه‌ی سه‌رسوڕمان نی یه به‌م هه‌موو کێشه‌و که‌موکوڕیه‌وه داوای ده‌وڵه‌تی کوردی ده‌که‌ین یان ئه‌مه‌شیان وه‌کو ماده‌ی 140 فرۆشراوه‌و ته‌نها هه‌ر خه‌ڵه‌تاندنی نه‌ته‌وه‌ی کورده‌و ته‌نها باس کردنه . . !!. ؟.
هه‌ڵه‌ی گه‌وره‌ی ده‌سه‌ڵاتی کوردی ئه‌وه‌یه هه‌تا ئێستا له‌مۆدێلی خێڵ و بنه‌ماڵه‌و نێرسالاری ده‌رنه‌چوه هه‌ربۆیه ئه‌نجامه‌که‌ی ته‌نها به‌خێوکردن و قه‌ڵه‌و کردنی کۆمه‌ڵێ مشه‌خۆری خۆپه‌رست و ناعه‌قڵانی و ئینتیهازی و کردن بهسهرمایهداریان له‌ڕێگه‌ی پاره‌ی حیزبه‌وه کهقوتی خه‌ڵکی هه‌ژاری ئه‌م نیشتمانه بریندارهیهو له‌و ڕێگه‌یه‌شه‌وه گه‌وره‌ترین جیاوازی چینایه‌تی دروست ده‌بێت کهئازارو دواکه‌وتنه‌که‌ی هێنده‌ی جیاوازی نه‌ته‌وایه‌تی یه‌و زیاتریشه چونکه کێشه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی که‌ناڵێکی سیاسیه‌و چاره‌سه‌ری هه‌یه به‌ڵام جیاوازی چینایه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوری یه ساڕ‌ێژ کردنی نه‌زیفی خوێن و برینه‌که‌ی زۆری ده‌وێت و په‌یوه‌ندی بهڕۆشنفکری کۆمه‌ڵگاو ده‌سه‌ڵاته‌وه هه‌یه . ئه‌گه‌ر وه‌کو مێژووش بگه‌ڕێینه‌وه بۆ دوواوه له‌ساڵانی جه‌نگی جیهانی یه‌که‌م و ( 1912/2011 ) که‌له‌سه‌رده‌می شێخ عه‌بدول قادری شه‌مزینانی و شێخ سه‌عیدی پیران و شێخ مه‌حمودی حه‌فید و بارزانی و تاڵه‌بانی و . . هتد کورد یه‌ک پارچه‌و یه‌ک ڕه‌نگ و یه‌ک ده‌نگ نه‌بووه‌و هه‌میشه ده‌ستمان به‌دوعاوه بووه که‌ئه‌م میلله‌ته ڕه‌ش و ڕوته هه‌نگاوێک وه‌کو مرۆڤی وڵاتانی تر خاوه‌نی ماف و ژیان بێت به‌ڵام ئه‌وه نزیکه‌ی سه‌ده‌یه‌که هه‌ر په‌رش و بڵاوو دژ به‌یه‌کن . نائومێدی میلله‌تێک هه‌ڵه‌ی سه‌رکرده‌کانێتی که‌هۆکارن تێیدا بۆیه هه‌میشه وه‌کو نه‌ته‌وه‌ی کورد بێ هیوا سه‌رمان کردۆته سه‌رجێگا .
به‌درێژایی مێژووی کوردستان و کورد دوو ئامانج و مه‌رامی سه‌ره‌کی بونه‌ته هۆی دواکه‌وتن و سه‌قه‌تبوونی شۆڕش و مرۆڤی کورد :
1/ کورد نامهدنیانه شۆڕشی کردوه‌و خێڵه‌کیانه ژیان و خه‌باتی خۆی گرێ داوه به‌کات و شوێنی سه‌رهه‌ڵدانه‌کانی خۆی بۆیه ئاغا‌و ده‌ره‌به‌گ و شێخ و مه‌لا سیاسه‌تی بۆ کردووه‌و به‌هیچ شێوه‌یه‌ک شۆڕشی ڕۆشنبیری و تێکۆشانی مه‌ده‌نیانه‌و بواری فیکری نه‌کردوه له‌پێش شۆڕشی چه‌کداریه‌وه بۆیه هه‌میشه دوای ڕوبارێک خوێن و ماڵوێرانی هه‌ره‌س به‌هه‌موو شۆڕشه یه‌ک له‌دوا یه‌که‌کانی کورد هێنراوه‌و دووژمنانی گه‌لی کورد زۆر به‌ئاسانی ده‌سه‌ڵات و زاڵبوونی خۆیان سه‌پاندووه به‌سه‌ر نه‌ته‌وه‌ی کورددا .
2/ فیکری ئیسلامی وه‌کو حیزب کاری خه‌بات و تێکۆشانی کردووه به‌ڵام به‌کاڵ و کرچی و نامهدهنیانهو ناسه‌رده‌میانه بووه چونکه حیزبی سیاسی هه‌موو بیر‌و پرۆگرامیان سنورداربووهو بێجگه له‌وه‌ش فکرو ئایدیای نه‌ته‌وه‌ییان نه‌بووه . مێژووی کۆن و نوێ و ئێستاشی له‌گه‌ڵ بێت حیزبی ئیسلامی سیاسی هه‌رده‌م ده‌نگی نه‌هێناوه کهسهرتۆپک و ڕابه‌ری گه‌ل بێت نهلهشاخ و نهلهشار ئه‌وانیش جۆرێک له‌خۆسه‌پاندن و بۆ تێرکردنی پلانه‌کانی تورکیا‌و ئێران و سعودیه کاریان کردووه له‌زه‌ره‌ری پرۆسه‌ی خه‌باتی گه‌لی کورد‌و به‌قازانجی دووژمنان بووه . له‌ڕاستیشدا ئاین و سیاسه‌تیان نه‌وتووه به‌ڵکو ئاین و په‌رستن ئاین و کاری باشه لێک نزیکترن وه‌کو له‌سیاسه‌ت چونکه له‌ڕۆژهه‌ڵاتدا هه‌تا ئێستاش سیاسه‌ت درۆ‌و فڕوفێڵهو له‌خزمه‌ت خه‌ڵکدا نی یه ئه‌ی چۆن ئاینێکی خودایی ده‌که‌یته سیاسه‌ت و فڕوفێڵ بۆ مه‌رامی حیزبێکی سیاسی و . . هتد .
له‌ڕاستیدا هه‌ر دۆخێکی ناله‌بار له‌هه‌ر وڵاتێک‌دا هه‌بێت زه‌ره‌ری یه‌که‌م که‌ده‌یکات وڵاته‌که‌و خه‌ڵکه‌که‌یه‌تی به‌تایبه‌ت چینی ژێره‌وه‌ی کۆمه‌ڵگاو ڕۆشنبیران ده‌گرێته‌وه . به‌رژه‌وه‌ندی که‌سی ژیر‌و به‌توانا له‌ڕوی عه‌قڵه‌وه هه‌رگیز شه‌ڕو ئاژاوه نی یه به‌ڵکو به‌پێچه‌وانه‌وه هه‌میشه ئاشتی و پێکه‌وه ژیان عه‌قڵ و ڕۆشنبیری دروستی ده‌کات .
هیچ شتێک له‌خزمه‌تی کوردا نی یه هێنده‌ی یه‌کبوون و له‌یه‌کگه‌یشتن له‌ناوخۆی خۆیدا به‌ڵام به‌داخه‌وه وه‌کو مێژوو شایه‌تحاڵی ئێمه‌یه زۆر که‌م له‌یه‌ک گه‌یشتوین و زۆر که‌م یه‌کبوونمان زانیوه هه‌میشه په‌رته‌وازه‌و ناحه‌زی یه‌کتربووین بۆیه ته‌نها میلله‌تێکین له‌هه‌موو جیهاندا که‌گه‌وره‌ترین نهتهوهبین و ده‌وڵه‌تمان نه‌بێت که‌ئه‌مه مایه‌ی ئازاره بۆ نیشتمان په‌روه‌ران و دڵسۆزانی وڵات به‌تایبه‌ت ڕۆشنبیران .
له‌ڕاستیدا میلله‌تی کورد‌و سه‌رانیان پێویستیان به‌ئایدیای نوێ و بیرفراوانی و ڕۆشنفکری هه‌یه پێویستیان به‌بیری مه‌ده‌نیانه‌ی سه‌رده‌م هه‌یه نه‌ک بیری کۆنه‌په‌رستی خێڵ و بنه‌ماڵه‌و پاره‌و ده‌سه‌ڵات چونکه له‌ڕاستیدا ئه‌م جۆره کۆنه‌په‌رستی یه جیاوازی چینایه‌تی دروست ده‌کات که‌هیچ که‌متر نی یه له‌جیاوازی نه‌ته‌وه‌یی چونکه به‌هه‌مان شێوه چه‌وساندنه‌وه‌یه‌و به‌ڵکو زۆر ترسناکتر‌و کووشندهترهو هه‌ستی هاووڵاتیبوون ناهێڵێت لای مرۆڤ .
له‌ڕاستیدا ئه‌وه نه‌فامی یه میلله‌تێک به‌بانگه‌وازی که‌سێک بڕژێته سه‌ر شه‌قام و ماڵی خۆی وێران بکات ئیتر ئایا ئه‌و که‌سه ئاینی بێت یان علمانی بێت جیاوازی نی یه چونکه ده‌یان جار به‌به‌ڵگه‌وه سه‌رانی کورد پیاو خراپ و فایلدار ده‌رچوون و له‌ناویاندا سه‌دان مه‌لای ئاینیش له‌دوای ڕاپه‌ڕین پیاوی به‌عس بوون و له‌ساڵانی ( 1988/2003 ) سوێندو قورئانیان خواردوه که‌ئه‌م ماڵوێرانی و شه‌ڕو وڵات سوتانه خه‌تای کورده‌و به‌عس و سه‌دام بێ تاوانه . بۆیه جێگه‌ی داخه لهبڵنگۆیهکهوهو له‌لایه‌ن که‌سێکی ساده‌ی کۆلکه خوێنه‌واره‌وه که‌هه‌ست و ئه‌رکی هاووڵاتیبوونی و لێپرسراوێتیش نازانێت شیرازه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌ک تێکبدرێت و یاری به‌هه‌ستی کۆمه‌ڵگایه‌ک بکرێت و ماڵ و شوێنی گه‌شتیاری و ده‌رگای ڕزق و مه‌ڵبه‌ندی حیزبی سیاسی و . . هتد بسوتێنرێت به‌ڕاستی جێگه‌ی داخه کهکۆمهڵگایهک به‌فتوای که‌سێک هه‌ستێت و ئاشووب بۆ نه‌ته‌وه‌ی خۆی دروست بکات ئه‌وا ئه‌و کۆمه‌ڵگایه له‌ئاستێکی نزمی زۆر زانستی و که‌م هاستی و نامرۆییدایه . له‌هه‌مان کاتدا سه‌رده‌می ئه‌وه نه‌ماوه حیزبێک ناوچه‌یه‌ک داگیربکات و ده‌سه‌ڵاتی خۆی به‌سه‌ردا بسه‌پێنێت و کهسیترو حیزبی تر بوونی نه‌بێت و حیزبێکی تری ئیسلامیش خۆی بکاته وه‌کیلی خودا . . !! . میلله‌تی کورد فره ئاینه‌و ده‌بێت ڕێز له‌هه‌موو ئاینه‌کانی تری بگیرێت هیچ که‌س لایه‌ن و ئاین و مه‌زهه‌بێک بۆی نی یه خۆی فه‌رز بکات به‌سه‌ر ئه‌وانی تردا هه‌موو یه‌کسانین له‌به‌رده‌م یاسا‌و ده‌وڵه‌تدا . ده‌بێت مرۆڤ ڕێز له‌مرۆڤ و ئاینه‌کانیتر بگرێت له‌هه‌مان کاتدا هیچ ئاینێک بۆی نی یه خۆی فه‌رزبکات به‌سه‌ر ئه‌وانیتردا هه‌روه‌کو ئه‌م حیزبه ئیسلامیانه‌ی ڕۆژهه‌ڵات ده‌یکه‌ن و ئیسلام بهسهرتۆپکی هه‌موو ئاینه‌کان داده‌نێن له‌ڕاستیدا ئه‌وه هه‌ڵه‌یه‌کی گه‌وره‌یه چونکه هه‌موو ئاینه‌کان بۆ مرۆڤایه‌تین و له‌هه‌مان کاتیش‌دا ئاینی خوادایهکن .
هه‌موو ده‌سه‌ڵاتێک ده‌بێت له‌پێشدا چاو به‌خۆیدا بخشێنێته‌وه‌و یه‌کسانی و ماف و دادپه‌روه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی ببه‌خشێته تاکه‌کانی خۆی ده‌رئه‌نجامی ئه‌وه خۆی به‌هێز ده‌بێت و نه‌ک به‌پێچه‌وانه‌وه کهلاوازو نابووتی ده‌کات و میلله‌تیش ده‌فه‌وتێنێت .
له‌ڕاستیشدا ئه‌رکی ده‌سه‌ڵاته که‌سنور بۆ پیاوانی ئاینی دابنێت و له‌بڵنگۆی مزگه‌وته‌کانه‌وه کێشه‌و ئاڵۆزی دروست نه‌که‌ن چونکه میلله‌تی کورد بێجگه له‌وه‌ی له‌ناوخۆی خۆیدا لاوازه‌و پایه‌یه‌کی به‌هێزی نی یه وه‌کو ده‌وڵه‌ت له‌هه‌مان کاتدا دوژمنی ده‌ره‌کیشی زۆره‌و هه‌ر ئه‌و وڵاته ئیسلامیانه‌ی ده‌وروبه‌ری دوژمنی سه‌ره‌کی کوردن بۆیه ده‌بێت و ئه‌رکێکی مه‌زنه له‌سه‌ر هه‌موو حیزب و ده‌سه‌ڵات و تاکه‌کانیشی ڕێزی ئه‌و ناوچه‌یه بگرن که‌هه‌موو به‌به‌شداری یه‌کتر دروست بووه‌و خوێنی هه‌مووی له‌سه‌ر ڕژاوه‌و تاکه حیزبێ یان تاکه که‌سێک به‌هیچ شێوه‌یه‌ک مافی ئه‌وه‌ی نی یه که‌چاره‌نوسی ئه‌و میلله‌ته ده‌ستنیشان بکات و بڕیار به‌ده‌ست و فتواده‌ری بێت .
کێشه‌ی ئێمه‌ی کورد ئه‌وه‌یه که‌هه‌تا ئێستا له‌واتای دیموکراسی نه‌گه‌یشتووین و ناگه‌ین یان ده‌گه‌ین و زۆرمان ماوه بۆیه له‌حیزبه علمانی یه‌کانه‌وه بیگره هه‌تا ئیسلامی یه‌کان بچوکترین ماف ناده‌ن به‌که‌س و واش تێگه‌یشتوون له‌دیموکراسی یه‌ت که‌ته‌نها هه‌ڵبژاردنه .
حیزبه ئیسلامی یه‌کان به‌هیچ شێوه‌یه‌ک له‌دیموکراسی و ماف و ئازادی تاک نه‌گه‌ییون هه‌میشه خۆیان و ئاینه‌که‌یان ده‌سه‌پێنن به‌سه‌ر خه‌ڵکیدا به‌ڵام نازانن که‌جوانترین و باشترین ژیانێک ئه‌وه‌یه که‌فره نه‌ته‌وه‌یی و فره ئاینی و فره حیزبی دروستی ده‌کات وه‌هه‌روه‌ها باهه‌موو ئاوڕێک له‌مێژوو بده‌ینه‌وه‌و سه‌یری ئه‌مڕۆش بکه‌ین ده‌بینین زۆر کارهایه‌ک هه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌م سه‌رده‌مه‌دا ناگونجێت و ده‌بێته هۆی دواخستن و نابوت کردنی مرۆڤ .
هه‌موو میلله‌ت و نیشتمانێک هه‌موو چینه جیاوازه‌کانی کۆمه‌ڵ و سیاسیه‌کانیش پێکه‌وه جوانن و فره ئاینی و فره نه‌ته‌وه‌یی جوانتره له‌تاکڕه‌وی و دیکتاتۆری و توتالیتاری بۆیه پێویسته عه‌قڵه‌کان بگۆڕدرێن بۆ به‌ره‌و مه‌ده‌نی یه‌ت و شارستانی یه‌ت نه‌ک به‌ره‌و نه‌زانی و گێلێتی و خوڕافه‌و کۆنه‌په‌رستی و تاک هێزی .
حه‌مید عه‌زیز
Fb : Hamid Aziz
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
کوردستان نێت نێتی هەمووانە