
بانگه‌وازێك بۆ پارێزه‌رانی شاری سلێمانی و ده‌وروبه‌ری
له‌پاش سڵاو
لقی سلێمانی سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌نووسانی كوردستان به‌نیازه ژووری پارێزه‌رانی سه‌ر به‌لقی سلێمانی سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌نووسانی كوردستان دابمه‌زرێنێت. . به‌مه‌به‌ستی به‌رگریی كردن له ڕۆژنامه‌نووسانی سنووری شاری سلێمانی و هاوه‌ڵی كردنی ڕۆژنامه‌نووسانمان له كاتی دادگاییه‌كاندا، بۆ دروستكردنی ژووری به‌رگریی له ڕۆژنامه‌نووسان چ له دادگاكان‌دا یان له‌ناو كه‌ناڵه‌كانی خۆیان و به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی كێشه‌ی یاسایی ئه‌ندامانی لقه‌كه‌مان. .
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته هیوادارین پارێزه‌رانی شاری سلێمانی به پیر داواكه‌مانه‌وه بێن و هاوكاری ڕۆژنامه‌نووسان بن، هیوادارین پارێزه‌رانی ڕۆژنامه‌نووسی و ئه‌و پارێزه‌ره به‌ڕێزانه‌ی له بواری ڕۆژنامه‌نووسیدا سه‌رقاڵن و سه‌رجه‌م پارێزه‌رانی ئه‌ندامی كارا‌و به‌شدار مه‌شقكاری سه‌ر به لقه‌كه‌مان هاوكارمان بن و ڕێنماییمان بكه‌ن به‌مه‌به‌ستی دروستكردنی ئه‌و ژووره.
چاوه‌روانی هیمه‌تی به‌ڕێزتانین
له‌گه‌ڵ ڕێزماندا. . .
كاروان انور
سكرتێری لقی سلێمانی
وێنه بۆ/
- كارگێریی.
- ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
کوردستان نێت نێتی هەمووانە