سڵاو ئه‌م كاته‌ت باش هونه‌رمه‌نده ئازیزه‌كه‌ی كوردان.
ئه‌م نامه‌یه بۆت ئه‌نێرم هیوادارم بیخوێنیته‌وه، چونكه هیچ شتێك شك نابه‌م تاوه‌كو بتوانم ده‌نگم یا ئه‌و په‌یامه‌م بگه‌ینێته لای تۆ، ئه‌زیزم كاكه زیاد زۆر بیرت ئه‌كه‌ین، هه‌میشه له یادی ئێمه دای هه‌رده‌م دۆعای سه‌لامه‌تی و له‌ش ساغیت بۆ ده‌خوازین، ئه‌رێ به‌ڕاست تۆش بیری ئێمه ناكه‌ی؟
زیاد گیان ئێمه واته جه‌ماوه‌ره‌كه‌ت نازناوی (ئیمپراتۆرمان) لێناوی، چونكه شایسته‌ی له‌وه زیاتری ئێستاكه له‌نێو ئه‌م جه‌ناجاڵی و سه‌دان گۆرانی بێ مانا و بێ بنه‌ما ئێمه ته‌نیا له‌تۆ تروسكایه‌ك ده‌بینین، به‌داخه‌وه هونه‌رمه‌نده باشه‌كانیش كاری باشیان نابیستین و نابینین، ئه‌وه‌ی كه هه‌یه ته‌نیا پڕكردنه‌وه‌ی سیدیه‌ك و ئه‌لبومێكه‌و هیچی تر!!.
كاكه زیاد جاره جاره تۆ ئاوازێك هۆنراوه‌یه‌ك گۆرانییه‌ك ده‌به‌خشی به هونه‌رمه‌ندێك یا گۆرانیبێژێك ئیتر له رێگه‌ی ده‌نگی ئه‌وانه‌وه، هه‌ناسه و په‌نجه‌ی تازه‌گه‌ری (ئیمپراتۆره‌كه‌ی گۆرانی كوردی زیاد ئه‌سعه‌د) پێوه دیاره بۆیه ئه‌گه‌ر بڵێم ئیپمۆراتۆر لێم مه‌گرن هونه‌رمه‌ندان چونكه ئه‌زانم پێتان ناخۆشه، ئاخر ئه‌و به‌خشنده‌یی و ده‌ستكراوه‌ی زیاد ئه‌سعه‌د به‌رامبه‌ر به هونه‌رمه‌ندان نواندویه‌تی له مێژووی گۆرانی كوردیی دا هونه‌رمه‌ندێك نه‌بووه زیاتر له (150) گۆرانی بداته هونه‌رمه‌ندانی هاوڕێی، ئه‌و گۆرانیانه‌ش هه‌موو جه‌ماوه‌ر باش ده‌زانن چه‌ندان هونه‌رمه‌ندی پێ ناسراو بوون به ناوی دیار به‌رچاو ئیتر هه‌ر له (ئه‌ژده‌ر وه‌هبی و رۆژ كه‌ریم و زه‌كه‌ریا عه‌بدوڵڵا و چۆپی فه‌تاح و ئه‌یاد حوسێن و بڵند عه‌بدوڵڵا و په‌یوه‌ند جاف و هێڤی و محسین عه‌بدوڵڵا و كورده و بڵند ئیبراهیم) ـوو ده‌یان هونه‌رمه‌ندی دیكه له رێگه‌ی ئاواز و هۆنراوه‌كانی تۆ خه‌ڵك ئاشنای ده‌نگ و سه‌دایان بوو، دیاره ئه‌م هه‌نگاوه‌ی تۆ له نێو گۆره‌پانی ئه‌مڕۆ و دوێنی گۆرانی كوردیی دا به‌هه‌نگاوێكی تازه هه‌ژمار ده‌كرێت.
ئێستاكه كه ماوه‌ی (8) ساڵه بێده‌نگی گۆرانییه‌ك كلیپێك دیمانه‌یه‌كت نابینین، نازانین هۆكاری چیه؟ كه‌ی ئه‌و بێده‌نگیه ده‌شكێنیت؟ كه‌ی ئه‌و چاوه‌روانیه‌ی ئێمه ده‌شكێنێت؟ ئه‌رێ تۆ به‌ڕاستی قه‌باره‌ی جه‌ماوه‌ر و ئاستی فروانی جه‌ماوه‌ره سه‌رشێته‌كانی خۆت ده‌زانی؟ ئه‌زانی تۆ ئه‌گه‌ر له هه‌ڵبژارده‌نه‌كاندا خۆت هه‌ڵبژێری دوور نیه چه‌ند كورسیه‌كی په‌رله‌مان بۆ تۆ بێت و چه‌ند هونه‌رمه‌ندێكیش وه‌كو نوێنه‌ری هونه‌ر و كه‌للتوری و ئه‌م وڵاته بخه‌یته سه‌ر كوردسی په‌رله‌مان، كه به‌داخه‌وه ئه‌وه‌ی ووجودی نیه له نێو په‌رله‌مانه تاقانه‌كه‌ی كوردان نه‌بوونی هونه‌رمه‌ندێكه له ریزی ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانانه، ئه‌ری به‌راست تۆ ئه‌زانی ئه‌گه‌ر بگه‌رێیته‌وه بۆ كوردستان جه‌ماوه‌ره‌كه‌ت ده‌تخه‌نه سه‌رچاو له‌سه‌ر ده‌ستی خۆیان هه‌ڵت ده‌گرن، به‌سه‌ر كاكه گیان به‌سه ئه‌و دووری و بێده‌نگیه، ئاخر وه‌ره سه‌یره‌كه له فه‌یبووك ئه‌و په‌یجه‌ی بۆ پاڵپشتی هاتنه‌وه‌ی (هونه‌رمه‌ند زیاد ئه‌سعه‌د) دروست كراوه بزانه چه‌ند كه‌س به دڵ و به‌گیان چاوه‌ڕوانت ده‌كات.
كاكه زیاد هه‌موو كوردستان تۆی خۆشده‌وێ هه‌موومان له چاوه‌ڕوانی به‌رهه‌مێك یا هاتنه‌وه‌تین، یا ئه‌گه‌ر هه‌رنا په‌یامێك دیمانه‌یه‌ك له یه‌كێك له ته‌له‌فزیۆنه‌كان رابگه‌ینه چونكه هه‌موو دیمانه‌یه‌كی تۆ به قه‌ده‌ر ئه‌لبومێكی پر فرۆشی گۆرانی قیمه‌تی هه‌بووه خه‌ڵك گوێی لێگرتووه.
له كۆتایی دا هیوای ساغی و سه‌لامه‌تیت بۆ ده‌خوازم و سه‌ركه‌وتوو و سه‌رفراز بیت
كاتێكی خۆش
رازاو ئه‌حمه‌د – سلێمانی
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
کوردستان نێت نێتی هەمووانە