{imageshow sl=1 sc=1 /}
له ئێواره‌خوانێك که له‌لایه‌ن حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ئاماده‌کرابوو بۆ میوانه به‌رێزه‌کان رۆژی چوارشه‌مه 11-1-2012 یه‌که‌م رۆژی ده‌سپێکی( نمایشکردنێکی فیلمی سینه‌مایی کوردی) ریکخرابوو بۆ رێزلێنان له ده‌رهێنه‌رانی فیلمی سینه‌مای کوردی به‌رێزان( شه‌وکه‌ت ئه‌مین کۆرکی و هیشام زه‌مان و کارزان قادر) له ویلایه‌ته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مه‌ریکا به هاوبه‌شی نوێنه‌رایه‌تی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به‌شی که‌لتورو کۆمه‌لایه‌تی له‌گه‌ڵ به‌شی که‌لتوری بالوێزخانه‌ی نه‌مسایی له ولایه‌ته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا. ئامانجی به‌شی که‌لتور و کۆمه‌لایه‌تی له نوێنه‌رایه‌تی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌م چالاکیه هونه‌ریانه‌دا ناساندنی که‌لتوری کورده به هاڤالانی ئه‌مریکایی و ئه‌و نه‌ته‌وه جیاوازانه‌ی که له ولایه‌ته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکادا ده‌ژین.
ئه‌وه‌ی شایانی باسه: به‌خێرهاتنی میوانه‌کان له‌لایه به‌رێوه‌به‌ری به‌شی که‌لتوری بالوێزخانه‌ی نامسایی خاتوو (ئه‌ندریا سکرامێل) کران و خۆشحالی خۆی ده‌ربری که کارێکی له‌م جۆره به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ دۆستی خۆیان کورد له نوێنه‌رایه‌تی حکومه‌تی هه‌رێم دا رێکده‌خه‌ن بۆ زیاتر یه‌کخستن له نێوان هه‌ردوو که‌لتوری جیاداو و په‌روه‌رده‌کردنی ئاماده‌بوانیش سه‌باره‌ت به که‌لتور و مێژووی کورد. دوابه‌دوا وته‌یه‌ك له‌لایه‌ن نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به‌رێز ( قوباد تاله‌به‌نی) پێشکه‌شکراو تیایدا باسی له گرنگی ئه‌و جۆره کاره هاوبه‌شانه‌ی کرد و سوپاسی بالوێزخانه‌ی نامساشی کرد بۆ ئه‌و کاره و هاوکاریانه‌یان له‌گه‌ڵ نوێنه‌رایه‌تی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستاندا له ئه‌مریکا.
له وته‌یه‌کی به‌رێوه‌به‌ری به‌شی کۆمه‌لایه‌تی و که‌لتوری نوێنه‌رایه‌تی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به‌رێز( نه‌جات عه‌بدوڵا) تیشکی خسته سه‌ر گرنگی ئه‌و جۆره کاره هاوبه‌شانه که خزمه‌تی که‌لتوری کورده‌واریمان ده‌کات و هه‌م ناساندی کوردیشه به گه‌لانی جیهان چوونکه ناسینی هه‌ر میلله‌تێك به‌نده به ناسینی که‌لتوره‌که‌ی.
دوابه‌دوای ووته‌کانی نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان یه‌که‌م فیلمی به‌رنامه‌کان به‌رێوه‌چوو.
نمایش‌کردنی فیلمه‌کان له رۆژانی 11-18-24/1 /2012 له بالوێزخانه‌ی نه‌مساییدا به‌رێوه ده‌چێت.
ئه‌م کاره هونه‌ریه بۆ یه‌که‌م جاره له بالوێزخانه‌ی وولاتێکی ئه‌وروپایی رێکبخرێت به شێوه‌یه‌کی فه‌رمی له‌گه‌ڵ نوێنه‌رایه‌تی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له ویلایه‌ته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا.

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
کوردستان نێت نێتی هەمووانە