خانمه هونه‌رمه‌ند شه‌هێن تاڵه‌بانی به‌سه‌ردانێك گه‌ڕاوه‌ته‌وه كوردستان و له‌ماوه‌ی سی هه‌فته‌دا دوو كلیپی ئه‌نجامداوه و بڕیاره سه‌ری ساڵ دوو كلیپه‌كه‌ی په‌خش بكات و كلیپێكی دیكه بۆ گۆرانییه تازه‌كانی ئه‌نجام بدات و بگه‌ڕێته‌وه كوردستان، له‌سه‌ردانێكی بۆ هه‌ولێر (سڤیل) چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدا و رایگه‌یاند "كاتی ئه‌وه هاتووه منداڵه‌كانم سه‌ربه‌خۆ بژین و خۆشم بگه‌ڕێمه‌وه كوردستان".
+ ئێستا به‌چ مه‌به‌ستێك گه‌ڕایه‌وه بۆ كوردستان؟
شه‌هێن تاڵه‌بانی: ئاماده‌كردنی چه‌ند كلیپێك له گۆرانییه‌كانییه تازه‌مانم، بتوانم بۆ سه‌ری ساڵ و دوای سه‌ری ساڵ پێویسته ئه‌نجام بدرێت، سوپاس بۆ خوا له‌هه‌ولێر دوو كلیپم ته‌واو كردووه، به‌هیوام كلیپێكی تریش ئه‌نجام بده‌م، به‌داوه‌تی فه‌رمان محه‌مه‌د هاتوومه‌ته‌وه كوردستان له‌كه‌ناڵی هه‌ولێر، هه‌ر هه‌مان كه‌ناڵ سپونسه‌ری كلیپه‌كانی كردم، جگه له‌وه‌ش بۆ یه‌كه‌مجار كۆنسێرتم له هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید و كۆیه ئه‌نجام دا، گروپی باواجی كاره‌كانی ئه‌نجامدا.
+ كی رێگربوو شه‌هێن تاڵه‌بانی نه‌توانی به‌یه‌كجاری ماڵه‌كه‌ی بێنێته‌وه كوردستان؟
شه‌هێن تاڵه‌بانی: ئه‌و ماوه‌یه كه له‌وڵاتی به‌ریتانیا ژیاوم سی كوڕم له‌وی بوو، ده‌بوایه بوه‌ستم تاوه‌كو زانكۆ ته‌واو ده‌كه‌ن و بتوانن سه‌ربه‌خۆ بژین، ئێستاش كاتی ئه‌وه هاتووه ئه‌وان بۆ خۆیان بژین و منیش بگه‌ڕێمه‌وه كوردستان، ئیتر رێگری ئه‌وكاتم ته‌نیا منداڵه‌كانم بوو.
+ به‌ته‌مه‌ن بوونت كاریگه‌ری له‌سه‌ر ده‌نگی تۆوه نه‌بووه؟
شه‌هێن تاڵه‌بانی: ته‌مه‌ن هه‌ر ده‌ڕوات هه‌موو كه‌س ده‌زانی كاتێك ته‌مه‌نم 18 ساڵ بوو كه نه‌فسم هه‌بوو ده‌مخوێند بێگومان له‌گه‌ڵ ئێستام جیاوازی هه‌یه به‌ڵام هێشتا ده‌نگم ماوه و توانای گۆرانیگوتنم هه‌یه.
+ باشترین شت كه له‌ژیانی خۆت كردووته چییه؟
شه‌هێن تاڵه‌بانی: یه‌كه‌م شت توانیوومه دایكێكی باش بم بۆ سی كوڕه‌كه‌م، كارێكی زۆر باشم كرد دوای وازهێنانم له‌گۆرانیگوتن دووباره گه‌ڕامه‌وه سه‌ر گۆرانیگوتن به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و هه‌موو جه‌ماوه‌ره خۆشه‌ویسته منیان خۆش ده‌وێت.
+ له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌نووسه‌كان نێوان چۆنه؟
شه‌هێن تاڵه‌بانی: نێوانم باشه، هه‌ر دێن و منیش دڵم نایه‌ت بڵێم نا، هه‌موویان حه‌زده‌كه‌م گفتۆگۆ و چاوپێكه‌وتن بكه‌ن له‌گه‌ڵم، قه‌ت دڵم نه‌هاتووه قسه‌ی رۆژنامه‌نووسان بشكێنم.
+ لای شه‌هێن تاڵه‌بانی كی باشترین ئاوازدانه‌ره؟
شه‌هێن تاڵه‌بانی: حه‌زناكه‌م ناوبێنم، ئه‌و كه‌سه باشترین ئاوازدانه‌ره كه راسته‌قینه خۆشه‌ویستییه‌كی هه‌یه به‌رامبه‌ر گۆرانی ره‌سه‌نی نیشتیمان و وڵات، كه ده‌توانێت باشترین گۆرانی دانێ له‌دڵی خه‌ڵك و بۆ هه‌میشه بمێنێته‌وه، به‌ڵام له‌ئه‌مڕۆدا ئه‌م جۆره ئاوازادانه‌رانه كه‌م بۆته‌وه كه بتوانن گۆرانییه‌ك دانێن بۆ ماونه‌وه بێت، پێشتر دانه دانه گۆرانی ده‌كرا ده‌مایه‌وه ئێستا به‌ئه‌لبووم گۆرانی ده‌كری و به‌ئه‌لبوومه‌وه ده‌مرێت.
+ ئه‌ی بۆچی پرۆژه‌كه‌ی خۆت له‌گه‌ڵ ئاوازدانه‌ر هه‌ڵكه‌وت زاهیر نه‌كرا؟
شه‌هێن تاڵه‌بانی: ساڵی 2007 بڕیاربوو كلیپ و ئه‌لبووم بۆ بكات، ده‌ستخۆشیم لێ‌كرد و زۆریش خۆشحاڵ بووم، به‌ڵام ئه‌و شێوازه‌ی ئه‌و ده‌یویست نه‌متوانی قبووڵی بكه‌م، ئه‌گه‌ر میلۆدیه‌كی ره‌سه‌نی كوردییم بۆ بكات و به‌جلی كوردیی بێت له‌سه‌رچاو، من شه‌هێن تاڵه‌بانیم به‌منداڵی و به‌گه‌نجیم هه‌ر حه‌زمكردووه به‌جلی كوردییه‌وه ده‌ركه‌وم، ئه‌گه‌ر هه‌ڵكه‌وت زاهیر ئه‌وه‌م بۆ بكات به‌دڵ ز به‌گیان قبووڵی ده‌كه‌م.
+ هیچكات هه‌وڵتنه‌داوه شیعر بنووسی؟
شه‌هێن تاڵه‌بانی: نه‌خێر هیچكات شیعرم نه‌نووسیووه، ئه‌وه كاری رمن نه‌بووه، چونكه شیعرێكی به‌هره‌یه‌كی تره، وه‌ك ئه‌وه‌ی من به‌هره‌ی ده‌نگم هه‌یه یه‌كێكی تر به‌هره‌ی شیعر نووسینی هه‌یه، شاعیر ده‌توانی ئه‌وه بنووسی و كه كۆمه‌ڵگه ونی كردووه شاعیر به‌وشه جوانه‌كانی ده‌یدۆزێته‌وه و ده‌یداته‌وه به‌خه‌ڵك، جاهه‌ندێ له‌گه‌ڵ وه‌ریده‌گری و هه‌ندێكی تر وه‌ریناگرێت. من نه‌متوانیووه شاعیر بم به‌ڵام بۆ هه‌ڵبژاردنی شیعری گۆرانییه‌كانم سه‌لیقه‌م هه‌بووه و دائیمه‌ن شیعری ناسك و جوان و عاشقانم هه‌ڵبژاردووه، خۆشبه‌ختانه به‌شێكی زۆر خه‌ڵك وه‌ریانگرتووه.
+ جیاوازی به‌ریتانیا و هه‌ولێر چییه؟
شه‌هێن تاڵه‌بانی: ئه‌گه‌ر به‌راستی من باسی بكه‌م ئه‌وروپا یان به‌ریتانیا كه من له‌ناو ئه‌و وڵاته 22 ساڵه ده‌ژیم زۆر پێشكه‌وتوون، ئه‌وان بیركردنه‌وه‌یان زۆر جیاوازه له‌گه‌ڵ ئێمه، ئێمه زۆرمان ماوه بگه‌ین به‌وان، ساڵه‌های ساڵه وڵاتن، فێربوون چۆن له‌گه‌ڵ منداڵ هه‌ڵسووكه‌وت بكه‌ن چۆن په‌روه‌رده‌یان بكه‌ن، له‌م رووه‌وه زۆر له‌گه‌ڵ ئێمه جیاوازن، هه‌موو شتێكیان به قانوون و كاته. به‌ڵام له‌لای ئێمه پێشكه‌وتن ئه‌وه‌یه جلوبه‌رگ و جانتامان ماركه بێت و ماڵه‌كه‌مان خۆش بێت.
+ گۆرانیبێژی ئافره‌ت چۆن ده‌توانی وابكات سووك نه‌بێت؟
شه‌هێن تاڵه‌بانی: هه‌روه‌ك گوتم لێره جیاوازی ئێمه و ئه‌وروپا وڵاتانی نیشان ده‌دات، ئێمه وا ده‌زانین ئه‌گه‌ر شێوازی ئه‌وان بگرین و ئێمه‌ش گۆرانی بڵێین ئیتر پێشكه‌وتووین، نه‌خێر جاری وڵاتی ئێمه زۆری ماڵه‌وه، زۆر ئاساییه ئافره‌ت گۆرانی بڵێت، به‌ڵام له‌میلۆدی و شیعر و جلوبه‌رگی وانیشان بدات كه كورده ئه‌وكاته خۆشه‌ویست ده‌بێت و خه‌ڵك سوودی لی وه‌رده‌گری، ئه‌گه‌ر هه‌ر هونه‌رمه‌ندێك عه‌شقێكی راسته‌قینه‌یان هه‌بی بۆ فه‌ره‌هه‌نگ و كه‌لتووری خۆیان، قه‌ت ناڕۆن خۆیان به‌مشێوه‌یه نیشان بده‌ن و خۆیان سووك بكه‌ن.
+ له‌ناو كورده‌واری قسه‌یه‌ك هه‌یه ده‌ڵێن "بریا هه‌موو شتێك هه‌بوایه پیری نه‌بوایه". تۆش له‌گه‌ڵ ئه‌و قسه‌یه‌ی؟ یان پیربوون هه‌بوایه مردن نه‌بوایه؟
شه‌هێن تاڵه‌بانی: به‌ڵی بریا پیری نه‌بوایه، مردن هه‌بوایه منیش سه‌د له‌سه‌د له‌گه‌ڵ ئه‌و قسه‌یه‌م، پیری خۆش نییه، به‌ڵام ئه‌وه‌ش قۆناخێكی ژیانه، كه‌س به‌گه‌نجی نامێنێته‌وه و هه‌موومانیش ده‌مرین، ئێمه‌ش قبووڵمان كردووه.
+ حه‌زده‌كه‌ی بچیته‌وه سنه، به‌ڵام قه‌ت گۆرانی نه‌ڵێی؟
شه‌هێن تاڵه‌بانی: حه‌زی من سنه‌یه، شاره‌كه‌م سنه، 19 ساڵه سنه‌م نه‌بینیووه، هیوادارم به‌زوویی بارودۆخێك دروست بێت بتوانم بچمه‌وه سنه‌وه، نه‌ك من هه‌موو ئه‌وانی تریش بتوانن بگه‌ڕێنه‌وه شاره‌كه‌یان، زۆریش هه‌یه، یه‌كێك له‌وانه خۆمم، كه بتوانم كۆنسێرتیان بۆ بكه‌م، به‌ڵام بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كه دیسانه‌وه گۆرانی هه‌ڵده‌بژێرم و نه‌چمه‌وه سنه، چونكه له‌هه‌ر كوێیه‌ك گۆرانی بڵێم ئه‌وان له‌دووره‌وه گوێیان له‌ده‌نگی من ده‌بێت، ناتوانم به‌بی گۆرانی و مۆسیقا بژیم.
+ بۆچی فه‌یسبووكت نییه؟
شه‌هێن تاڵه‌بانی: فه‌یسیبووكم هه‌یه، حه‌وت هه‌زار هاوڕێم هه‌یه و پێكه‌وه چات ده‌كه‌ین.
+ دوا وته‌ت؟
شه‌هێن تاڵه‌بانی: داوا له‌خه‌ڵك ده‌كه‌م ئه‌گه‌ر بیانه‌وێت پێشبكه‌وین له‌هه‌موو بوارێك ده‌بی پشتگیری بكه‌ن له‌هونه‌رمه‌ندانی خۆمان، هونه‌رمه‌ندانی بێگانه‌یان زیاتر خۆشده‌وێت، ئێمه‌ی هونه‌رمه‌ندی كورد به‌وه دڵخۆشین ئه‌گه‌ر جه‌ماوه‌ر پشتمان بگرێت.
سه‌رچاوه: سڤیل
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
کوردستان نێت نێتی هەمووانە