گه‌نج ئه‌و چینه‌یه كه‌له هه‌موو ولاتێك ئه‌مه‌لی ته‌واو دروست ده‌كات ولات چاوه‌ریی گه‌نجی كارامه‌و لێهاتوو ده‌كات بۆ بونیادنان و نوێبوونه‌و پێشكه‌وتن، جا له‌هه‌موو بواره‌كانی ژیان هه‌ر گه‌نجه‌و له‌بواری خۆی و له‌و به‌هره‌ی هه‌یه‌تی به‌بێ ره‌چاو كردنی ره‌گه‌ز و لایه‌ن و بیرورای جیاواز گرنگ شاره‌زاو كارامه بێت توانای مرۆیی و جه‌سته‌یی هه‌بێت بۆ ئه‌و ئه‌ركه‌ی پێی ده‌سپێردرێت، له‌زۆربه‌ی ولاتانی ئه‌م جیهانه جگه له‌وه‌ی گرنگی زۆر به گشت چین و توێژه‌كان ده‌درێت به‌لام چینی گه‌نج جیاواز له‌هه‌موو چینه‌كان اهمیه‌تی تایبه‌تی خۆی هه‌یه چونكه ولات چاوی له‌گه‌نجه زۆربه‌ی شوێنه‌كان به‌چینی گه‌نج پڕده‌كرێته‌وه و كاره‌كان ده‌خرێنه به‌ر توانا‌و فیكری گه‌نج وه‌كو ئه‌وه‌ی زۆر جار ده‌لێین (گه‌نج دوارۆژی وڵاته) .
دیارده‌ی نامۆبوون ئه‌و دیارده دیاره‌ی كۆمه‌لگه‌یه كه گه‌نج دوچاری ده‌بێته‌وه و زۆر جار به‌ره‌و نه‌مان و وێرانكاری ده‌یبات ئه‌گه‌ر توانای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی نه‌بێت و نه‌توانێت ڕوو به‌ڕووی ببێته‌وه، وه ده‌توانین دیارده‌ی نامۆبوون وه‌ك (ره‌شماڵ ) بیشوبهێنین كه‌چۆن ره‌شمالێك سێبه‌ر دروست ده‌كات بۆ ماڵێك یاخود له‌سه‌رما ده‌یانپارێزێت ئه‌وهاش نامۆبوون ئه‌كه‌وێته گیانی مرۆڤ و سێبه‌ری خه‌م هه‌میشه بۆ مرۆڤ ده‌سته‌به‌ر ده‌كات و ه هه‌میشه‌ش پارێزه‌رێكه به‌دوورت ده‌كات له‌خۆشی، جگه له‌وه‌ش هیوای ژیان لاواز ئه‌بێت و بێمتمانه‌یی خۆت بۆخۆت نیشان ئه‌ده‌یت زۆرجار وه هه‌ركارێك بێته رێت هیوات پێی نیه ته‌نانه‌ت ناته‌وێ هیچ شتێ بكه‌یت جا ئه‌مرۆ ئه‌وه‌ی گه‌نج دووچاری ده‌بێته‌وه له‌كه‌م و كوریه‌كانی ژیان كه ئه‌م هۆكارانه‌ی ژیان ده‌بنه هۆی دروست بوونی په‌تایه‌ك ئه‌ویش په‌تای نامۆبوون. !
زۆر جار ئه‌و پرسیاره‌مان بۆ دروست ده‌بێت، گه‌نج بۆ خۆی ئه‌كوژێت؟ گه‌نج بۆ راده‌كات؟ گه‌نج بۆ خۆی گۆشه‌گیری كونجی ته‌نیای ده‌كات؟ گه‌نج بۆ ئالووده‌یه به‌مادده هۆشبه‌ره‌ركان؟ له‌هه‌مووشی گرنگتر گه‌نج بۆ ئه‌وه‌نده زۆر توشی نامۆبون بۆته‌وه؟؟؟
ئه‌مانه جۆرێك پرسیار‌و جۆرێك رووداون كه‌رۆژانه ده‌كرێن و ده‌بینرێن كه دووچاری چین و توێژه‌كانی كۆمه‌لگه ده‌بنه‌وه به‌تایبه‌ت چینی گه‌نج، بۆ وه‌لامی ئه‌م پرسیارانه ره‌نگه وه‌لامه‌كه‌ی به‌قورس بزانین له‌هه‌ندێ كات ئه‌ویش به‌وه‌ی كه‌ئێمه له‌ناو ناخی ئه‌ومرۆڤانه دانین ناتوانین هۆكاری نامۆبوونه‌كه‌یان ده‌ربخه‌ین به‌لام زیاتر له‌وه ده‌توانین وه‌لامه‌كه‌ی ئاسان بدۆزینه‌وه، راسته ئێمه له‌ناو ناخی مرۆڤه‌كان نین به‌لام له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌ین كه‌هۆكاری سه‌ره‌كی ئه‌م نامۆبونه‌ی گه‌نج كۆمه‌لگه‌یه به‌كه‌م و كوڕی و دیارده‌كانیه‌وه، كه كاتێ گه‌نج دووچاری ئه‌م دیاردان و ئه‌م كه‌م و كوڕیانه ده‌بێته‌وه له‌م حاله‌ته دووچاری نامۆبوون ده‌بێت.
مرۆڤ كاتێ ئه‌گاته ته‌مه‌نێك كه‌پێی نایه قۆناغی گه‌نج یاخو ته‌مه‌نی گه‌نجایه‌تی له‌و ساته ده‌رگای هیواكان ده‌بێته‌وه كه‌مرۆڤ له‌هه‌موو ته‌مه‌نی له‌م قۆناغه زۆرترین هیواكانی ده‌ست پێده‌كات زۆرترین بیركردنه‌وه‌ی بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی ئاره‌زوو و هه‌نگاوه‌كانی ژیان ده‌ست پێده‌كات.
جا لێره‌دا كاتێ گه‌نج به‌هۆی دیارده‌و كه‌م و كوریه‌كانی كۆمه‌لگه یاخود كه‌سایه‌تی ئه‌و گه‌نجه هیواكانی ده‌پوكێته‌وه له‌وكاته دووچاری نامۆبوون ده‌بێت.
لێره‌دا زۆر جا كاتێ دووچاری نامۆبوون بوینه‌وه چۆن بتوانین چاره‌سه‌ری بكه‌ین یان رزگار بین له‌م نامۆبووونه‌ی توشی ئه‌بین، گه‌نجی به‌توانا ده‌توانێ چاره‌سه‌ری بكات به‌و توانا جه‌سته‌یی و مرۆییه‌ی خۆی هه‌یه‌تی به بیركردنه‌وه به هه‌بوونی هیوا به بوونی ئه‌وه‌ی كه‌مرۆڤه و ئه‌قڵی پێدراوه وه جگه له‌وه‌ش مرۆڤ ده‌سه‌لاتی به‌سه‌ر هه‌موو شتێك دا هه‌یه به‌م جۆره ئه‌توانێت خۆی به‌دوور بكات، به‌لام كێشه‌كه‌ی ئێمه ئه‌وه‌یه هه‌ندێك له‌گه‌نجان ناتوانن چاره‌سه‌ری بكه‌ن كاتێ دووچاری ئه‌م نامۆبوونه ده‌بنه‌وه به‌هۆی لاوازی توانای خۆی به‌تایبه‌ت لایه‌نی ده‌روونی كه‌ناتوانێت زال بێت به‌سه‌ر ئه‌م بێ هیواییه‌ی توشی ده‌بێت یان ده‌توانین به‌دیارده‌ش ناوی ببه‌ین.
گه‌نج له‌كۆمه‌لگه‌ی كوردی له‌راده‌به‌ده‌ر توشی نامۆبوون ده‌بێت ده‌توانین لێره كۆمه‌لێك هۆكاری گشتی و تایبه‌تی باس بكه‌ین كه ئه‌م هۆكارانه سه‌ره‌كی و گشتین له‌ناو كۆمه‌ڵگه كه‌وا ده‌كه‌ن گه‌نج پێی توشی نامۆبوون بێت، ئه‌م دوو هۆكاره‌ش
1-هۆكاره گشتیه‌كان
هۆكاره گشتیه‌كان ئه‌و هۆكارانه‌ن كه‌دوورن له‌كه‌سایه‌تی كه‌سه‌كه واتا به‌گشتی ئه‌و هۆكارانه‌ی ناو كۆمه‌لگه كه كۆمه‌لگه و داب و نه‌ریتی كۆمه‌لگه ده‌یانگرێته ئه‌ستۆ، جگه له‌وه‌ش هه‌موو كۆمه‌لگه‌یه‌ك خاوه‌نی ده‌سه‌لاتیكه كه به‌رێوه‌ی ببات لێره زۆر گرنگه چاره‌سه‌ری نامۆبوونی گه‌نج له‌كۆمه‌لگه‌دا زۆرترین جار ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی ده‌سه‌لات به‌گشتی.
كاتێك نامۆبوون سه‌ر هه‌ڵده‌دات كه ده‌سه‌لات بێخه‌مه له‌دابینكردنی داوا و كه‌م و كورتیه‌كانی گه‌نج، له‌كاتی نوسینی ئه‌م بابه‌ته یه‌كێك له‌هاوڕێكانم له‌ته‌نیشتم بوو لێم پرسی :تۆ له‌ژیانی ئیستات كه‌گه‌نجێكی ئه‌م كۆمه‌لگه‌ی چی نامۆت ئه‌كات؟ له‌وه‌ڵامدا گوتی له‌م ولاته به‌زۆر شت نامۆ ده‌بین چونكه كه‌م و كورتیمان زۆره بۆیه هه‌میشه چاو له‌ده‌ستین. . ! وه گوتی كاتێك پاره‌م پێنامێنی به‌ناچاری له‌ماله‌وه داده‌نیشم و بیربكه‌مه‌وه و خه‌فه‌ت بخۆم ئه‌وه‌ش زۆر جار په‌نا بۆ كاری هه‌له ده‌به‌م كه‌زه‌ره‌رمه‌ندن بۆم، وه ئه‌مه ره‌نگه هۆكارێكی تایبه‌تی كه‌سه‌كه بێت كه بێ توانا بێت ئه‌م كه‌م و كوریه له‌رووی كه‌سایه‌تی خۆی دابین نه‌كات به‌لام له‌هه‌مان كاتدا دووباره پرسیمه‌وه وتم كار بكه بۆ ئه‌وه‌ی پاره په‌یدا بكه‌یت وه‌لامێكی دامه‌وه كه‌خستیه ئه‌ستۆی ده‌سه‌لات و كۆمه‌لگه گوتی : كار نیه. جالێره گه‌ر كۆمه‌ڵگه هه‌لبستێت به‌دابینكردنی خواست و ئاره‌وزوه‌كانی گه‌نج وه له‌هه‌مووشی گرنگتر هه‌لی كار بۆ هه‌مو گه‌نجێك دابین بكات كه‌واته دوور كه‌وتنه‌وه له‌نامۆبوون به‌دلنییایه‌وه ده‌سته‌به‌ر ده‌بێت وه كۆمه‌لگه‌ش دوور ده‌بێت له‌تاوان، چونكه جگه له‌وه‌ی هۆكار هه‌یه بۆ دروست بوونی نامۆبوون ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ر نه‌بێت ئه‌وا به‌دلنیاییه‌وه ده‌بێته هۆكار بۆ دروست كردنی تاوان له‌ئه‌نجامی هه‌لچوونی ده‌روونی یاخود بۆ دابین كردنی خۆش گوزه‌رانی یان به‌مانایه‌كی تر رزگاربوون له نامۆبوون ئه‌وا په‌نا بۆ كاری هه‌ڵه ده‌به‌ین بۆیه له‌م كاته‌دا به‌هۆی ئازاری نامۆبوونه‌كه‌وه توشی تاوان ده‌بین كه‌واته ئه‌م قسه‌یه ده‌توانین بیكه‌ین : (چه‌ند هۆكار هه‌بن بۆنامۆبوون ئه‌وا نامۆبوون خۆی هۆكاره بۆ تاوان ) كه‌واته بۆ به‌رگرتن له‌تاوان له‌هه‌لاتن و راكردنی گه‌نج و دووركه‌وتنه‌وه‌ی له‌گۆشه‌گیری و نامۆبوون و وه دوور كه‌وتنه‌وه‌ی له تاوان كه باسمان كرد زۆرجار نامۆبوون هۆكاره‌كه‌یه‌تی.
باشترین چاره‌سه‌ر خاوه‌نی كۆمه‌لگه له‌ده‌ستی دێت جا چ ده‌سه‌لات بێت یاخود بۆ دابین كردنی لایه‌نه‌كانی ژیان و ده‌سته‌به‌ر كردنی هه‌موو كه‌م و كوریه‌كان كه‌واته گه‌نج له‌م ڕووه وه نه‌نامۆ ده‌بێت نه په‌نا ده‌بات بۆ كاری هه‌ڵه.
جگه له‌وه‌ش داب و نه‌ریتی كۆمه‌لگه، ئێمه له‌كوردستان تائیستا وه‌كو كۆمه‌لگه‌یه‌ك سه‌یر ده‌كرێین كه‌له‌سه‌ر داب و نه‌ریتێكی كۆن به‌رێوه ده‌چین و زۆر جار به‌پیرۆزیشی ته‌ماشا ده‌كه‌ین.
زۆربه‌ی گه‌نجانی ئه‌م كۆمه‌لگه‌یه له‌زۆربه‌ی ناوچه‌كان داب و نه‌ریت كاریگه‌ره به‌سه‌ریان له‌وه‌ی كه‌ناتوانن زۆر شت بكه‌ن كه‌دلیان پێخۆشه یان هیوایه‌كی ته‌مه‌نی گه‌نجایه‌تیانه وه‌زۆر هیوای گه‌نج هه‌یه به‌هۆی ئه‌و داب و نه‌ریته زه‌قه ناهێڵی بگاته جێ له‌وه‌شا گه‌نج هه‌ست به‌نامۆبوون و دلته‌نگی ده‌كات بۆیه كۆمه‌لگه‌ی پێشكه‌وتوو بوار دان به‌گه‌نج نه‌هێشتنی دیارده‌ی زه‌ق له‌كۆمه‌لگه ئه‌وا به‌دووربوونه له‌نامۆبوون به‌شێوه‌یه‌ك له‌شێوه‌كان یان ده‌بێت بگوترێت چاره‌سه‌ری به‌شێكه له‌نامۆبوونی گه‌نج.
بۆیه چاره‌سه‌ر به‌گشتی له نه‌خشی نامۆبوون كه‌توشی رۆله‌كانی كۆمه‌لگه ده‌بێت به‌تایبه‌ت چینی گه‌نج ئه‌وا ده‌توانی بیخه‌ینه ئه‌ستۆی كۆمه‌لگه به‌داب و نه‌ریت و ده‌سه‌لاتیه‌وه به‌لام به‌تایبه‌ت ئه‌وا ئه‌گه‌رێته‌وه سه‌ر خودی خۆی واتا كه‌سه‌كه بۆیه له‌خواره ئه‌مه‌ش ده‌خه‌مه روو
2-هۆكاره تایبه‌تیه‌كان
هۆكاره تایبه‌تیه‌كان ئه‌و هۆكارانه‌ن تایبه‌تن به‌خودی كه‌سه‌كه له كاتی رووبه‌روو بوونه‌وه‌ی نامۆبوون ئه‌و هۆكارانه ده‌گه‌رینه‌وه سه‌ر توانا‌و بیركردنه‌وه‌ی كه‌سه‌كه كاتێك گه‌نجێك توشی دیارده‌یه‌ی نامۆبوون ده‌بیت جا به‌هه‌ر هۆكاریك بیت بێت ئه‌وای گرنگترین شت ئه‌وه‌یه خودی خۆی چۆن هه‌لده‌سه‌نگێنێت بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی ئه‌م دیارده‌یه، بیركردنه‌وه له‌توانای خۆی له‌دوو رووه‌وه:
1_توانای جه‌سته‌یی:مرۆڤ بۆ رزگار بوون له‌م دیارده‌یه توانای جه‌سته‌یی خۆی له‌رووی كه‌م كردنه‌وه‌ی كه‌م و كوریه‌كانی به‌كار بهێنێت زۆر جار گه‌نج به‌هۆی نه‌بوونی پاره به‌هۆی بێكاری یاخود نه‌بوونی ئیمتیازاتێكی گونجاو ده‌بێته هۆی دروست بوونی ئه‌م دیارده‌یه بۆیه ئه‌م كه‌سه بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌مه ده‌توانێت پشت به توانای جه‌سته‌یی خۆی ببه‌ستێت.
مرۆڤ ئه‌و به‌هره‌ی خۆی هه‌یه‌تی یاخود ئه‌و كاره‌ی ده‌یزانێنێ ده‌توانێ خۆی دوورخاته‌وه چونكه زۆرجار شێوه‌كارێك به‌كێشانی وێنه‌یه‌ك و نیشاندانی به خه‌لك زۆرترین دلخۆشی بۆخۆی فه‌راهه‌م ده‌كات یاخود هونه‌رمه‌ند به‌بینینی یه‌ك له چاكی خۆی له میدیاكان زۆرترین دلخۆشی بۆخۆی فه‌راهه‌م ده‌كات یان ئافره‌تیكی گه‌نج ئه‌گه‌ر خه‌یات بێت ئه‌وا به‌دروست كردنی یه‌ك جل ئه‌گه‌ر جوان بیت و ده‌ست خۆشی لێبكرێت ئه‌وا زۆر دلخۆش ئه‌بێت بۆیه مرۆڤ بیربكاته‌وه له‌و توانا جه‌سته‌ییه‌ی هه‌یه‌تی به‌كاری بهێنێت ئه‌وا به‌شێكی زۆری ئه‌م نامۆبوونه فه‌راهه‌م ده‌كات و خۆشحالی ده‌سته‌به‌ر ده‌كات بۆ خۆی بۆیه لێره ئه‌وه‌ی ئه‌ی زانی له‌رووی جه‌سته‌یی خۆت به‌كاری بهێنه چونكه بێكاری خۆت هۆكاری نامۆبوونته.
2-توانای ده‌روونی:مرۆڤ زۆر جار بیركرنه‌وه وای لێده‌كات له‌ئه‌نجامی بیركردنه‌وه‌ی خراپ به‌ره‌و هه‌لدێر ده‌چێت بیر بكه‌وه تۆ كێیت؟ خاوه‌نی چیت؟ تاچه‌ند ده‌سه‌لاتت هه‌یه؟ ئه‌مانه به‌گشتی له‌رووی ده‌روونیه‌وه، خودای گه‌وره كه‌مرۆڤی دروست كردووه گه‌وره‌ترین به‌هره‌و تواناشی پێداوه له‌هه‌موویان گرنگتر ئه‌قل كه‌كلیلی هه‌موو ده‌رگاكانی سه‌ركه‌وتن و به‌خته‌وه‌ریه مرۆڤ زۆر جار مرۆڤ بیركردنه‌وه‌كانی به‌ره‌و نامۆبوونێكی ئالۆزی ده‌بات، زۆر جاریش ئه‌و پرسیاره له‌خۆت ئه‌كه‌یت من بۆ جوان نیم بۆ ناشیرینم بۆ سوورم بۆ ره‌شم بۆ سپیم ئه‌مانه وا ده‌كات قه‌له‌ق بیت بكه‌ویته بیركردنه‌وه گه‌ر وانه‌بوایت یاخود زۆرجار ده‌لێیت گه‌رمن جوان بوام ئاوا ده‌متوانی زۆرترین كات دلخۆش بم یاخود زۆرترین كه‌س به‌ده‌ست بێنم بۆیه وای لێدێت ببێته هۆی نامۆبوونت و هه‌ست كردن به‌كه‌می خۆت به‌لام مرۆڤ له‌جیات ئه‌وه ئه‌توانێ هه‌میشه سه‌یری له‌خۆی نزمتر بكات به‌وه‌ی كه‌من سورم به‌لام ئه‌وكه‌سه كه‌م و كورتی هه‌یه بۆیه گه‌ر مرۆڤ سه‌یری له‌خۆی كه‌متر بكات ئه‌وا هه‌ست به‌ویژدان ده‌كات و هه‌ولده‌دات یارمه‌تیده‌ر بێت بۆیه ئه‌قل به‌كاربهێنه و توانا به‌هێزی ده‌روونی خۆت بسه‌لمێنه وه خۆشت دوور خه‌وه له بیركردنه‌وه‌ی به‌ره‌و هه‌لدێر هه‌میشه وابیر بكه‌وه به كه‌من هه‌م ئه‌توانم شت بكه‌م مر‌ۆڤم ده‌سه‌لاتم له‌هه‌موو شت زیاتره یان له‌هه‌موو بونه‌ورێك ده‌سه‌لاتت زیاتره بۆیه هه‌میشه ئه‌وه‌ت له‌به‌رچاو بێت بیربكه‌وه بۆ سه‌ركه‌وتن نه‌ك له‌وه‌ی كه‌تۆ توشی نامۆبوون بویت واده‌زانیت ئیتر كۆتایی هاتنته.
زۆر جار له‌بێ هیوای به شتێك یاخود له‌ده‌ست دانی كه‌سێك مرۆڤ بیر له وه ده‌كاته‌وه كه‌ئیتر ژیان بێهووده‌یه چونكه له‌ئه‌نجامی دروست بوونی نامۆبوون و ئه‌و هه‌لچوونه ده‌روونیه‌ی هه‌یه‌تی ئاوا بیر ده‌كاته‌وه و له‌ئه‌نجام توشی هه‌له‌یه‌كی یه‌جگار گه‌وره ده‌بێت یاخود په‌نا ده‌باته به‌ر كاریك كه‌ده‌بیته هۆی قولتر كردنی نامۆبوونه‌كه‌ی.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
کوردستان نێت نێتی هەمووانە