دوای كوژرانی زیاترله شه‌ش هه‌زار كه‌س له ئه‌نجامی جه‌نگی ناوخۆی سوریا له‌نێوان گه‌لی سوریا و ده‌سه‌لات و ئۆپۆزسیۆن له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا كه‌زۆربه‌ی ولاتانی جیهان نیگه‌رانیه‌كی زۆری دروست كردووه وه‌له‌دوای وتاری دووه‌می به‌شار ئه‌سه‌د وه‌دوای ئه‌وه‌ش لێبوردنی گشتی ده‌ركرا به‌بریاری سه‌رۆكی سوریا بۆ هه‌موو سوریا.
به‌لام لێره‌دا سیاسه‌ته قوله‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د جارێكی تر خۆی سه‌لمانده‌وه به‌و بریاره‌ی لێبوردنی گشتی، وه ئه‌وه‌ی كوژرا زۆربه‌ی زۆری به‌ده‌ستی هێزه ئه‌منیه‌كان بوو وه هێزه ئه‌منیه‌كان به سلكی سه‌ربازی و پۆلیس و ئاسایش وه هه‌تا ده‌زگا گشتیه‌كانی ناو سوریا هه‌موویان له‌ژێر فه‌رمانی به‌شار ئه‌سه‌د دژه وه‌ستانی گه‌ل وه‌ستاون و خه‌لكێكی زۆر ده‌كوژن بۆ مانه‌وه‌ی ده‌سه‌لاتی به‌شار ئه‌سه‌د وه هه‌م به‌شار ئه‌سه‌دیش ئه‌م هێزانه‌ی به‌كارهێناوه بۆ سه‌ركوتكردنی خۆ پیشانده‌ران كوشتنی خه‌لكێكی یه‌جگار زۆری سوریا.
لێبوردنی گشتی سوریا گرنگیه‌كی زۆری هه‌یه به‌نسبه‌ت هێزه ئه‌منیه‌كان و چینی ده‌سه‌لاتی رژێمی سوریا به‌لام بریارێكه مایه‌ی وێرانكاریه بۆ گه‌لی سوریا وه به‌پێی زۆربه‌ی بیروڕاكان دوای گۆران به‌سه‌ر رژێمی سوریا‌و ده‌سه‌لاتی ئه‌سه‌د هاتنه سه‌ر حوكمی ده‌سه‌لاتیكی تر روونتر بلێم گۆران به‌سه‌ر ده‌سه‌لات ره‌نگه ئه‌م بڕیاره كاری پێنه‌كرێت یاسایه‌ك بێته گۆرێ كار له‌سه‌ر ئه‌م بارودۆخه بكات به‌لام دوای گۆرانی رژێمی ئه‌سه‌د.
رووخانی ئه‌سه‌د جیهانی سه‌رقال كردووه به‌تایبه‌ت نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان وه دلنیام زۆر قورسه وه رووخانی ئه‌سه‌د كاریگه‌ری زۆری هه‌یه به‌سه‌ر ولاتانی ده‌وروبه‌ری وه ده‌بیته ئاسانكاری بۆ نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان بۆ لێدانی ئێران هه‌ربۆیه‌ش احمدی نه‌ژاد پالپشتی رژێمه‌كه‌ی سوریا ده‌كات چونكه به‌رووخانی رژێمی ئه‌سه‌د مه‌ترسی زۆر ده‌كه‌وێته سه‌ر ئێران وه به‌شار ئه‌سه‌دیش چاوه‌رێی ئه‌وه‌ده‌كات و به‌دووری نازانێ به‌لام له‌دوای رووخانی خۆی كاره‌سات دروست ده‌كات، بۆیه له‌م دواییه‌دا هه‌لسا به‌ده‌ركردنی بریاری لێبوردنی گشتی بۆئه‌وه‌ی ئه‌و تاوانانه‌ی له‌ئیستادا ئه‌نجام دراوه كه‌زۆربه‌ی به‌ده‌ستی هێزه ئه‌منیه‌كان بوون بۆیه به‌م لێبوردنه ده‌توانێت دار‌و ده‌سته‌ی خۆی له‌یاسا بپارێزێت و هه‌م ئه‌وانه‌ی له‌چینی هاولاتی و ئۆپۆزسیۆن تاوانبارن ئه‌وانیش رازی بكات له‌خۆی كه كاركردن به‌م بڕیاره ره‌نگه كاتی بێت یاخود تارژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د له‌سه‌ر ته‌خته كاری پێبكرێت بۆیه لێره‌دا ئه‌وه جارێكی تریش ده‌ركه‌وته‌وه كه رژێمی ئه‌سه‌د هێشتا به‌رگره بۆ مانه‌وه‌ی بۆ ده‌سه‌لاتی سوریا وه دژایه‌تی ئۆپۆزسیۆنی سوریا وه زۆر له‌ده‌وله‌تانی ده‌ره‌وه‌ی ده‌كات به‌تایبه‌ت نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان وه له‌ناوه‌رۆكی وتاری دووه‌می ئه‌سه‌د كه‌خه‌لكێكی زۆر ئاماده كرابوو له‌م وتاره كه‌زۆربه‌ی ئه‌فسه‌ر و پله‌دارانی سه‌ربازی بوون به‌جلی مه‌ده‌نی ئه‌وه‌ی باس كرد كه‌ئه‌مه ده‌ستی ده‌ره‌كیه كاری كردۆته سه‌ر سوریا ده‌یه‌وێت سویا بشێوێنێ ئه‌مه‌ش له‌به‌رژه‌وه‌ندی رژێمه‌كه‌ی خۆی و مانه‌وه‌ی له‌ده‌سه‌لاتی سوریا بۆیه من پێم وایه رووخانی ئه‌سه‌د كارێكی زۆر قورسه و كاره‌ساتی به‌دواوه‌یه بۆ ده‌وروبه‌ر وه‌رووخانی ئه‌سه‌دیش كار ئاسانیه‌كه بۆ نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ گۆرینی رژێمی كۆماری ئیسلامی ئێران، وه كار كردنیش به‌بریاری لێبوردنی گشتی به‌شار ئه‌سه‌د ره‌نگه كاتی بێت تا مانه‌وه‌ی رژێمه‌كه‌ی به‌گۆرانی رژێمه‌كه‌شی كار به‌یاسایه‌ك ده‌كرێت كه زه‌ختی زۆری هه‌بێت به‌سه‌ر تاوانه‌كانی سه‌رده‌می رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د.
ره‌هێل عزیز
07501205222
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
کوردستان نێت نێتی هەمووانە