له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌ژیاندا مرۆڤ هه‌یه كه‌واته هه‌والیش هه‌یه هه‌میشه به‌پێی زۆربه‌ی بیر‌و را هه‌وال هاوه‌لی مرۆڤه وه جۆری هه‌والیش له‌گه‌ل بار‌و دۆخی مرۆڤه‌كه ده‌ناسرێت ده‌نوسرێته‌وه وه وه‌ده‌بێت له‌كاتی روودانی هه‌ر رووداوێك ئه‌بێت دوای ته‌واو دلنیابوون لێی ئه‌وا بكرێته هه‌وال و رابگه‌یه‌نرێت، ناتوانین به‌ر له‌روودانی رووداو رووداوه‌كه بكه‌ینه هه‌وال چونكه ته‌واو دلنیا نین له‌روودانی رووداوه‌كه ته‌نها ده‌توانین به‌پێشنیار بلاوی بكه‌ینه‌وه من له‌و باوه‌را دام گرنگی هه‌وال له‌كاتی روودانی رووداوه‌كه نیه گرنگی هه‌وال له راستگۆیی و ته‌واو دلنیابوونی هه‌واله‌كه دایه گرنگ نیه له‌دوای روودانی رووداوه‌كه چ كاتێك بلاوی ده‌كه‌یه‌وه به‌لام گرنگ گه‌یاندنی هه‌واله‌كه‌یه بۆ خوێنه‌ران و مرۆڤی خوێنه‌ر به‌شێوازێكی راستگۆیانه به‌لام به‌ر له‌روودانی بكرێته هه‌وال ره‌نگه ببێته هۆی له‌ده‌ست دانی خوێنه‌ر یاخوود ببێته بێمتمانه‌ی ئه‌و راگه‌یاندنه یاخو ئه‌و نوسراوه‌ی ئه‌خوێنرێته‌وه وه‌ك هه‌وال. بۆیه هه‌ولدان به‌ره‌و راگه‌یاندنێكی راستگۆیانه وه روودانی هه‌ر رووداوێك به‌راستگۆییانه بكرێته هه‌وال و ته‌واو لێی دلنیابین ئه‌وا ده‌توانین زۆر سه‌ركه‌وتوانه كاربكه‌ین بۆ گه‌یاندنی هه‌ر هه‌والێك به‌خوێنه‌ر و به‌ده‌ست هێنانی وه متمانه‌یه‌كی ته‌واو له‌لایه‌ن خوێنه‌ره‌وه بۆخۆمان ده‌سه‌ته‌به‌ر ده‌كه‌ین. .
وه له‌هه‌مان كاتیش‌دا هه‌وال پێویسته ناو و ناوه‌رۆكی له‌یه‌ك مانادا خۆی بگرێته‌وه نه‌وه‌ك وه‌ك هه‌ندیك له‌رۆژنامه‌ی ئیستا هه‌وال بلاو ده‌كه‌نه‌وه ناوه‌كه‌ی به دێرێكی زۆر به‌هێز ده‌نوسرێت بۆ ئه‌وه‌ی رێژه‌یه‌كی زۆری لێبفرۆشێت به‌لام كاتێك ئه‌یخوێنیته‌وه ده‌بینین ناوه‌رۆكه‌كه‌ی شتێكی تره یاخود باسێكه په‌یوه‌ندی به ناوی بابه‌ته‌كه‌وه نیه.
وه‌گرنگترین شت له‌هه‌وال كورتی و پرماناییه هه‌وال پێویسته كورت بێت وه مانایه‌كی ته‌واو بدات به‌ده‌سته‌وه وه ده‌لاله‌ت له‌رووداوه‌كه بكات وه له‌چوارچێوه‌ی رووداوه‌كه خۆی ببینێته‌وه و نه‌چێته ده‌ره‌وه‌ی بابه‌ته‌كه.
رهێل عزیز 7/1/2012
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
کوردستان نێت نێتی هەمووانە