زۆر له رۆژنامه‌نوس و كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن قسه ونوسینه‌كانیان له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی و كه‌م وكوریه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه، زۆریش له به‌رپرسان گله‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه رۆژنامه‌نوسان له‌خۆیانه‌وه قسه ده‌كه‌ن و شته‌كان تێكه‌ڵ ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌م رۆژانه بیستمان و بینیمان زۆر جیاواز بوو له سه‌رجه‌م پرۆژه‌كانی تری ئه‌م حكومه‌ته، ئه‌ویش پرۆژه نه‌كراوه‌كانی ده‌ربه‌ندیخان وه‌ك دروستكردنی به‌ندیخانه‌ی ده‌ربه‌ندیخان به‌بری ملیارێك و879 ملیۆن و 765 هه‌زار و500 دینار، كه ئه‌مه‌یان قائیمقامی شاره‌كه‌ی ئاگای لی نیه هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵێك پرۆژه‌ی تر وه‌ك نۆژه‌نكردنه‌وی بینای قائیمقامیه‌ت به‌بڕی 150 ملیۆن دینار، ته‌رخانكردنی 20 ملیۆن دینار بۆ ڕێكخراوی CDO كه له‌ناو مه‌ڵبه‌ندی ده‌ربه‌ندیخانی یه‌كێتیدایه، هه‌روه‌ها 180 ملیۆن دینار بۆ پرۆژه‌ی ئاوی بانی خێڵان و 639 میلۆن دینار بۆ پرۆژه‌ی ئاوی گه‌ڕه‌كه‌كانی 102 و84 ی ده‌ربه‌ندیخان و100 میلۆن دینار بۆ دروستكردنی سیاجی هۆڵی بۆنه‌كانی دابینكراوه، هه‌رچه‌نده قائیمقامی شاره‌كه ده‌ڵێت سه‌رجه‌م پرۆژه‌كان له‌به‌ر كه‌می پاره كۆمپانیاكان نه‌هاتوون به‌ده‌میه‌وه وخۆیان لی لاداوه، لێره‌دا قسه‌كه ئه‌وه‌یه ئاخر حكومه‌تی هه‌رێم یان ئه‌وانه‌ی ده‌رخسته‌یان بۆ پرۆژه‌كان كردوه ئه‌وه‌یان نه‌زانیوه كه پرۆژه‌كان پاره‌ی كه‌م، یان كۆمپانیاكان هه‌موو موڵكی به‌پرسانن و خۆیان له پرۆژه‌ی بچووك ناده‌ن وچاوه‌ری پاره‌ی گه‌وره‌ن، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی منی سه‌رسام كردووه بڕی 20 ملیۆن دینار دانراوه بۆ رێكخراوێك كه خۆی به ڕێكخراوی ناحكومی داده‌نێت و كه‌چی باره‌گاكه‌ی له‌ناو مه‌ڵبه‌ندی یه‌كێتی یه ئاخر برایان توو شه‌رفتان ڕێكخراوێكی ناحكومی جگه له‌وه‌ی پاره له حكومه‌ت وه‌ر ده‌گرێت وكه‌چی ده‌یه‌وێت كۆمه‌ڵگاش بگۆرێت و به‌مه‌ده‌نیمان بكات، ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رسورمانه 5 پرۆژه له‌شارێكی وه‌ك ده‌ربه‌ندیخان نه‌چێته بواری جی به‌جی كردن ئه‌وه‌ی له‌شاره‌كانی تر چه‌ندان پرۆژه پاره‌ی وه‌رگیراوه جی به جی نه‌كراوه چه‌ندان ملیار دینار به‌هه‌ده‌ر ده‌چێت و كه‌س خۆی ناكات به‌خاوه‌نی، ئایا هه‌ڵگرتنی پاره‌ی ئه‌و پرۆژانه و داواكردنی پرۆژه‌ی تر چه‌نده دیوانی چاودێری دارایی چاودێری ئه‌و پرۆژانه ده‌كات ئه‌گه‌ر له شارێكی وه‌ك ده‌ربه‌ندیخان پرۆژه‌یه‌ك ده‌رچێت وقائیمقامه‌كه‌ی بی ئاگات بێت لی تۆ بڵی ئه‌م حكومه‌ت چۆن بچێت به‌رێوه و كاره‌كانی چۆن به‌رێده‌چێت.
jalalhoreeny@yahoo. com
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
کوردستان نێت نێتی هەمووانە