له‌شاری دهۆك 13 قوتابی ده‌ستگیركرا كه چه‌ند رۆژێك پێشتر ئه‌م قوتابیان هاتنه سه‌رشه‌قام و داوای هاوكاریان كرد له لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كه به‌ده‌میانه‌وه بچن و چونكه ژووره‌كانیان له‌به‌شی ناوخۆی له‌كاتی باران بارین پڕبووه له ئاو ئه‌وانیش شوێنی خه‌وتن ونان وخواردن و خوێندنیان نه‌ماوه به‌ڵام له‌جیاتی ئه‌وه‌ی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌ده‌م داخوایه‌كانیانه‌وه برۆن هاتن 13 قوتابی له‌به‌شی ناوخۆیه‌ك ده‌ستگیرده‌كه‌ن، كاتێك ئه‌م هه‌واڵم بیست بیرمكرده‌وه ئاخۆ له‌شۆرشی قوتابیانی فه‌ره‌نسا حكومه‌تی ئه‌وكاته‌ی فه‌ره‌نسا 13 قوتابی ده‌ستگیر كرد له‌كاتێكدا قوتابیانی فه‌ره‌نسا یه‌كێك له‌دروشمه‌كانیان كه به‌رزیان كردبووه داوای ئازادی سێكیسیان ده‌كرد به‌ڵام ئه‌وانه‌ی شاری دهۆك داوای خزمه‌تگوزاری وشوێنی حه‌وانه‌وه‌یان ده‌كرد، تۆبڵی له‌بووجه‌ی ئه‌م حكومه‌ته وهه‌رێمه‌ی خۆمان ئه‌وه‌نده پاره‌مان نه‌بێت نه‌توانین به‌شی ناوخۆیه‌ك چاك بكه‌ین به‌ڵام ده‌توانین به‌ساڵێك ده‌یان یه‌كه‌ی نیِته‌جێبوون به كۆمپانیاكان بفرۆیشن وپاره‌كه‌ی له‌ئه‌وروپا سه‌رف بكه‌ین، ئاخر سه‌یره ئه‌م حكومه‌ته بتوانی 13 قوتابی به‌شی ناوخۆی ده‌ستگیر بكات به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا نه‌یتوانیوه تاوانباره‌كانی 17 ی شوبات بداته دادگا و ده‌ستگیریان بكات، كاتێك هه‌واڵه‌كه‌م بیست به‌هاوری كانم ووت تۆبڵی ئه‌و قوتابیانه ده‌ستیان هه‌بوبێت له سووتاندنی باره‌گاكانی یه‌كگرتوو و شوێنی مه‌ی فرۆشه‌كان یان تۆبڵی قوتابیه‌كان به‌ردیان گرتبێت بینای پارێزگای دهۆك ده‌یان پرسیاری تر كه به‌مێشكمدا هات، ئافه‌رین حكومه‌ت وده‌سه‌ڵات بۆ خۆتان و به‌رێوه‌بردنی ووڵاتان كه چۆن ئازان رۆڵه‌ی خێزانی هه‌ژار له‌به‌شی ناوخۆی ده‌رده‌هێنن و له‌جیاتی به‌شی ناوخۆی ده‌یانبه‌ن بۆ زیندان له‌جیاتی نان خواردنی ئێواره و داگیرسانی سۆپا بۆیان به‌شه‌ق و زل لیانده‌ده‌ن،
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
کوردستان نێت نێتی هەمووانە