كۆمه‌ڵگای مه‌نده‌نی پێناسه‌ی جۆراو جۆری بۆكراوه‌و زۆرێك له زاناكان وفه‌یله‌سوفه‌كان تێروانینی جیاواز و دیدی جیاوازیان هه‌یه به‌ڵام ده‌توانی سه‌رجه‌م تێروانینه‌كان له‌وه‌دا كۆبكه‌ینه‌وه كه بریتیه له ئازادی را ده‌ربرین و كردنه‌وه‌ی ده‌رگای ووڵات به‌رووی دنیادا بوونی دیموكراتیه‌ت له‌ووڵاتدا. كاتێك كۆمه‌ڵه‌كه‌سێك یان چه‌ند كه‌سێك گرووپێك یان رێكخراوێك دروست ده‌كه‌ن بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌یه‌ك یان داكۆكیكردن له‌ماف وئازادی هاوڵاتیان ئه‌وا هه‌نگاوه‌كانی به‌مه‌ده‌نیكردن ده‌ست پێده‌كات. ئێمه له‌م ووڵاته خاوه‌ن سه‌دان رێكخراو و گرووپی جیاوازین كه هه‌ریه‌كه‌وه به‌جۆرێك كار ده‌كات به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌یه گیانی خۆبه‌خشی له‌هێزی كاركردنیان بێت بۆئه‌وه‌ی كێشه‌كان و نهێنیه شاراوه‌كان بخه‌نه روو وه‌ك ئه‌وه‌ی هاووڵاتیان نایزانن لای چه‌ند كه‌سێكه‌ئه‌مان ئاشكرای ده‌كه‌ن، یه‌كێك له بنه‌ماكانی رێكخراوه‌كانی مه‌ده‌نی پێدانی هووشیاری و زانیاریه به خه‌ڵك هه‌وڵدان بێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و خستنه‌رووی كێشه‌كان بێت. به‌ڵام ئه‌مرۆ له كوردستان به‌تایبه‌تی وعێراقدا سه‌دان رێكخراوی مه‌ده‌نی بوونی هه‌یه هه‌ریه‌كه له‌ژێرناوێك كارده‌كات به‌ڵام هه‌موویان ملكه‌چن به‌حزب و ململانی حزبایه‌تی ده‌كات و به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی حزب له‌سه‌روو به‌رژه‌وه‌ندی گشتی وخه‌ڵك داده‌نێن.
به‌مه‌ده‌نیكردنی كۆمه‌ڵگا به رێكخراوه‌كان به‌ته‌نها ناكرێت بۆیه ده‌بێت په‌رله‌مان رۆڵی خۆی ببینێت له‌ده‌ركردنی یاسا ورێكخستنی یاساكان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی گشتی، لایه‌نی جی به‌جی كاریش كاری جدی له‌سه‌ر بكات، له‌پێناو به‌دیهێنانی ئامانجه مرۆڤیه‌كان كه مافی تاك فه‌راهه‌م بكات له‌رووی كۆمه‌ڵایه‌تی وئابووری وكلتوری به‌رنامه رێژی باش بكات، كاتێك كۆمه‌ڵگا به‌مه‌ده‌نی ده‌بێت كه دیموكراتیه‌ت یه‌كێك بێت له‌بنه‌ماكانی كار ئازادی ته‌واو به‌تاك بدرێت دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ هه‌موومان بێت، به‌مه‌ده‌نیكردنی كۆمه‌ڵگا پابه‌نده به‌یاساكانی جیهان و كرانه‌وه‌ی به‌دونیای نوی و زانستی نوی ده‌بێت له‌رووی په‌روه‌رده‌یی قۆناغی نوی بنێن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین داهێنانی نوی وزانستی ونوی و بابه‌تی نوی فێری ڕۆڵه‌كان بكه‌ین گۆڕانكاریه‌كان به‌خێرای ده‌رۆن بۆیه ئێمه‌ش پێویستمان به‌هه‌نگاوی خێرایه نابێت له‌گه‌ڵ هه‌نگاوه‌كانی به‌مه‌ده‌نیكردن ئاداب ونه‌ریتی كۆمه‌ڵایه‌تی خۆمان له‌بیربچێت چونكه هه‌موو كۆمه‌ڵگایه‌ك نه‌ریتی خۆی جیاوازه ئه‌وه‌ت سینیه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو گۆڕانكاریانه و زانستی نوی به‌ڵام نه‌ریتی ووڵاتی خۆی ده‌پارێزێت كۆریه‌كانیش به‌هه‌مان شێوه ئه‌وروپیه‌كانیش ساڵانه مه‌راسیم وڤستیفاڵ بۆ نه‌ریته‌كانی خۆیان وده‌كه‌ن كلتوریان لا خۆشه‌ویسته رێزی لیده‌گرن بۆیه له‌گه‌ڵ گه‌شه‌سه‌ندنی كۆمه‌ڵایه‌تی هێنانی ته‌كنه‌لۆژیا مه‌ده‌نی بوون هه‌نگاوی خۆی ده‌نێت.
jalalhoreeny@yahoo. com
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
کوردستان نێت نێتی هەمووانە