كۆبونه‌وه‌و كۆنه‌بونه‌وه‌ی لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزه‌سیۆن وده‌سه‌ڵات له‌ماوه‌یه‌دا مشتومڕی زۆری لێكه‌وته‌وه میدیاكان هه‌واڵه‌گرنگه‌كانیان تایبه‌ت بوو به‌مه‌سه‌له‌ی كۆبونه‌وه‌ی پێنج قۆڵی نێوان لایه‌نه‌سیاسیه‌كانی ئۆپۆزه‌سیۆن وده‌سه‌ڵات، هه‌موومان چاوه‌روانمان ده‌كرد له‌كۆبونه‌وه‌ی لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزه‌سیۆندا به‌رنامه رێژی بكه‌ن وبۆ ئه‌وه‌ی یه‌ك هه‌ڵویست ویه‌ك ده‌نگ بن له‌كۆبونه‌وه‌ی لوتكه‌ی سه‌ركرده‌كان به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌وه بریاری نه‌كردنی كۆبونه‌وه‌یان دا، هه‌موومان ئه‌وه باش ده‌زانین هه‌موو ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی وسه‌ركردایه‌تی هه‌ر پێنج حزبه‌كه سه‌دان كۆبونه‌وه بكه‌ن ده‌بێت بۆ بریاری كۆتایی بگه‌رێنه‌وه بۆ كه‌سی یه‌كه‌م وله‌وی بریار ده‌ربچێتڤ، میلله‌تی كورد هه‌میشه وابووه ئه‌وه مێژووه بۆمان ماوه‌ته‌وه ده‌بێت كه‌سی یه‌كه‌م یه‌ك لاكه‌ره‌وه سه‌رجه‌م مه‌سه‌له سیاسی و كلتووری و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بێت،
ئه‌وه‌ی منی سه‌رسام كرد له‌م كۆبونه‌وانه‌دا لایه‌نه‌ئیسلامیه‌كانی كوردستان بوو، چونكه هه‌موو ده‌زانین له‌ماوه‌ی حزبایه‌تی كردن ودروستكردنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وان به‌شدارێكی كارابوون تاوه‌كو دروستبوونی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ئه‌وان نه‌ئۆپۆزه‌سیۆن بوون ونه ده‌سه‌ڵات به‌ڵكو نه‌یان ده‌وێرا بێنه سه‌رشه‌قام وداوای داواكاریه‌كانی خۆشیان بكه‌ن ده‌ركه‌وتنی گۆڕان ئاراسته‌كه‌ی گۆڕی ئه‌وانیش له‌پشت بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌نگی خۆیان به‌رزكرده‌وه و داوای رووخانیان ده‌كرد، ئه‌وه‌ی به‌لای منه‌وه له‌نگیه ئه‌وه‌یه سه‌ركرده‌ی هه‌ردوو حزبه ئیسلامیه‌كه به‌جیا دانیشتن له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێم و جه‌لال تاله‌بانی سه‌رۆك كۆمار ده‌كه‌ن چوون هاتن له نێوانیان دا هه‌یه و به‌ڵام من له‌وه تێناگه‌م بۆ به‌شداری كۆبونه‌وه‌ی پێنج قۆڵی نه‌كه‌ن و كێشه‌كان یه‌ك لا بكه‌نه‌وه، پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه ئایا ئه‌وان له‌ژێر كاریگه‌ری نه‌وشیروان مسته‌فای سه‌ركرده‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانن؟ یان بریار به‌ده‌ستی ئۆپۆزه‌سیۆن لای ئه‌وه؟ یاخود ئه‌م حزبه ئیسلامیانه ده‌یانه‌وێت له‌هه‌ردوولا یاری خۆیان بكه‌نو به جه‌ماوه‌ر بلێن ئێمه له‌گه‌ڵ خواسته‌كانی ئێوه‌ین و به‌شداری حكومه‌ت ناكه‌ین، له‌لایه‌كی تریشه‌وه كه‌سی یه‌كه‌مه‌كانیان له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی ده‌سه‌ڵات نیوه‌رۆان نان ده‌خوان وده‌ڵین چه‌ند سه‌د كه‌سمان بۆ خانه‌نشین بكه‌ن و فه‌فڵانه شوێن چه‌ند پارچه زه‌ویمان بده‌نی و چیمان بۆ بكه‌ن وچیمان ده‌وێت. وه‌ك ئه‌و قسه‌ی نێچیرڤان به‌رزانی ووتی سه‌ركرده‌ی حزبه‌كان كه‌دێن بۆلام له‌دوای دانیشتن وگفتوگوكردن له‌كاتی هه‌ڵسان داوای شت بۆ خۆیان ده‌كه‌ن، گومانی تێدانیه ئه‌م ووه‌ی پێمان ده‌ڵێت هه‌موو سه‌ركرده‌كان به‌پی جیاوازی ده‌یانه‌وێت ببنه خاوه‌ن كۆمپانیا و خاوه‌ن پاره و رۆژانه سه‌فه‌ر بكه‌ن بۆ ووڵاته ئه‌ورپیه‌كان، .
jalalhoreeny@yahoo. com
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
کوردستان نێت نێتی هەمووانە