{youtube}xxuRlc9wKr8{/youtube}
هاڤین به‌دوو كلیپ له‌كوردستانی باشوور خۆی ناساند، پێشتریش به به‌شداریكردنی له‌به‌رنامه‌یه‌كی پێشبڕكی له كه‌ناڵی (ATV ) ـی توركی ناسراوه، له‌شاری شتوتگارد له‌ولاتی ئه‌ڵمانیا له‌دایكبووه و خوێندنی له‌وی ته‌واوكردووه، ساڵی پار به‌یه‌كجاری گه‌ڕاونه‌ته‌وه توركیا، بۆ به‌شداریكردنی له‌پرۆگرامێكی كه‌ناڵی زاگرۆس بۆ سه‌ری ساڵ به‌سه‌ردانێك هاته هه‌ولێر و (سڤیل) ئه‌م چاوپێكه‌وتنه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدا.
+ چه‌ند به‌رهه‌مت هه‌یه؟
هاڤین: له‌ته‌مه‌نی حه‌وت ساڵییه‌وه خه‌ریكی كاری هونه‌ری ده‌كه‌م، ئامێری ساز ده‌ژنم، زۆر حه‌زم له سازه، دوو ئه‌لبووم هه‌یه، ئه‌مساڵ سێیه‌م ئه‌لبوومی خۆم بڵاوده‌كه‌مه‌وه، ساڵی پار له‌به‌رنامه‌یه‌كی پێشبڕكێی گۆرانیبێژان به‌شداریم كرد له‌كه‌ناڵی ATV توركی، له پێنج هه‌فته‌دا هه‌ر به یه‌كه‌م ده‌رده‌چووم، هونه‌رمه‌ند ئیبراهیم تاتلیساس ئه‌ندامی لێژنه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنی به‌رنامه‌كه بوو، من له‌وێدا گۆرانی "شه‌مامێ"ـم به‌كوردی گوت، ئیبراهیم تاتلیساس زۆر سه‌رسام بوو نه‌یتوانی به‌س سه‌یرم بكات هات گۆرانییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ گوتم.
+ زوو سه‌ردانی هه‌ولێر ده‌كه‌ی، بیرت له‌وه نه‌كردۆته‌وه گۆرانییه‌ك به زاراوه‌ی سۆرانی بكه‌ی؟
هاڤین: وه‌ی! حه‌زده‌كه‌م گۆرانییه‌ك به‌سۆرانی بڵێم، به‌تایبه‌ت گۆرانیبێژێكی سۆرانی هه‌بێت پێكه‌وه گۆرانییه‌كه بڵێین، چونكه زۆر شێت و شه‌یدای گۆرانیبێژه سۆرانییه‌كانم، هه‌روه‌ها گۆرانییه‌كانیان، له‌و بڕوایه‌شدام هه‌رده‌بی گۆرانییه‌ك به‌سۆرانی بڵێم، گۆرانیگوتن به‌سۆرانی هه‌ستێكی جوان له‌دڵم دروست ده‌كات هۆكاره‌كه‌ی ئه‌وه‌یه چونكه شێوه‌ی گوتن و ئه‌دای گۆرانییه سۆرانییه‌كان زۆر جوانن، زمان و شێوه‌ی گوتنه‌كه‌شی زۆر جوانه، بۆیه له‌ئێستاوه بڕیامداوه هه‌رچی زووه خۆم فێری زمانی سۆرانی بكه‌م، ئه‌وه‌ی له‌گۆرانی سۆرانی سه‌رنجی راكێشاوم هه‌ڵپه‌ڕكێیه‌كه‌یانه، تائێستا له‌هیچ شوێنێك هه‌ڵپه‌ڕكێی وام نه‌بینیووه تاكه، زۆر سه‌رنجڕاكێشه.
+ گۆرانییه‌كت به‌زمانی توركی گوتووه كه هی ئیبراهیم تاتلیساسه، بۆچی ئه‌م گۆرانییه‌ت گووته‌وه؟
هاڤین: من یه‌ك گۆرانی ئه‌وم گوتووه، ئه‌ویش گۆرانی "شه‌مامی" به‌كوردی، له‌وكاته‌ی گۆرانییه‌كه‌م گوت ئه‌و ئه‌ندامی لیژنه‌ی به‌رنامه‌كه بوو، ئیبراهیم تاتلیساس ته‌حامولی نه‌ما، هه‌ڵسا له‌گه‌ڵ من گۆرانییه‌كه‌ی گوت، به‌ڵام بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌كه‌ت له‌به‌رئه‌وه‌ی ئیبراهیم گۆرانیبێژێكی گه‌وره‌یه و ئیمپڕاتۆره ئاساییه هه‌موو گۆرانییه‌كانی بڵێمه‌وه، له‌گۆرانییه‌كانی ئه‌ودا خۆشی وه‌رده‌گرم.
+ ئه‌ی په‌یوه‌ندی هاوڕێتیت له‌گه‌ڵیدا چۆنه؟
هاڤین: په‌یوه‌ندییه‌كه به‌مشێوه‌یه نییه، به‌ڵام ئینسانێكی زۆر باشه، به‌تایبه‌ت له‌وكاته‌ی ئه‌و لیژنه بوو زۆر هاوكاری ئێمه‌ی ده‌كرد، ئه‌وه بۆمن زۆر گرنگ بوو، له‌كاتی رووداوه‌كه‌شدا كه بریندار كرا من له‌نه‌خۆشخانه سه‌ردانم كرد، به‌ڵام له‌به‌ر قه‌ره‌باڵغی نه‌متوانی بیبینم، له‌دوای رووداوه‌كه‌ش تائێستا نه‌مبینیووه‌ته‌وه.
+ زۆربه‌ی گۆرانییه‌كانت دڵدارییه، خۆت ئه‌ڤینداری؟
هاڤین: ئێستا من ته‌مه‌نم 19 ساڵه، له‌كاتی هه‌رزه‌كاریمدا كاتێك له‌قوتابخانه بووم عاشق بووم، له‌و ته‌مه‌نه‌دا هه‌موو كه‌سێك عاشق ده‌بێت ئاساییه، به‌ڵام نه‌متوانی ئه‌و عه‌شقه بگرم، به‌ڵام تائێستا به‌ته‌واوه‌تی عاشق نه‌بوویمه.
+ رات له‌سه‌ر كه‌ناڵی TRT6 چییه؟
هاڤین: كه‌ناڵێكی ده‌وڵه‌تییه، رێزم بۆ ئه‌و كه‌ناڵه هه‌یه، كه‌ناڵی هه‌موومانه، هه‌ر ئیشێكیان به‌من بێت بۆیان جێیه‌جی ده‌كه‌م، ئه‌گه‌ر بانگیشم بكه‌ن ئاماده‌م بچم.
+ له‌كلیپه‌كه‌ت جلی بووكێنیت له‌به‌ركردووه، ئه‌گه‌ر خوازبێنیت هات شوو ده‌كه‌ی؟
هاڤین: به"پێكه‌نینه‌وه" ئه‌گه‌ر ئه‌وا بڕوا ره‌نگه من له‌هه‌ولێر مێرد بكه‌م، ئینسان ده‌بێت بڕوای به هه‌موو شتێك هه‌بی و هه‌موو شتێك رووده‌دات، كی ناڵی من له‌هه‌ولێر مێرد ناكه‌م، بچه هه‌ر شوێنێك خوازبێنیم دێت، كی ناڵی ده‌بمه بووكی هه‌ولێر، ئه‌وه قسمه‌ته، كچ هه‌رده‌بی شوو بكات، به‌ڵام من تاقانه‌م له‌ماڵه‌وه زۆر خۆشه‌ویستم وازوو ده‌ستبه‌ردارم نابن.
+ ئه‌گه‌ر كه‌سێكی تورك بێته خوازبێنی شووی پێده‌كه‌ی؟
هاڤین: به‌مجۆره بیرناكه‌مه‌وه تورك بێت یان سۆرانی یان كرمانجی بێت، یه‌كه‌م شت گرنگ ئینسانی باشه، ئه‌وه‌ی دڵی من بدزێت ئه‌وه لای من گرنگه.
+ بڕیاربوو له‌كه‌ناڵ چوار به‌رنامه پێشكه‌ش بكه‌ی، بۆ نه‌كرا؟
هاڤین: هیچكات وانه‌بووه من له‌و كه‌ناڵه كاری پێشكه‌شكاری بكه‌م، داواشم لێنه‌كراوه بۆ پێشكه‌شكاری ته‌نیا ریكلامم بۆ كۆمپانیایه‌ك كرد بۆ به‌رنامه‌كه، ئیتر نازانم بۆ به‌رنامه‌كه نه‌كرا، ئێستا له‌ئێوه بزانم به‌رنامه‌كه نه‌كراوه.
+ حه‌زده‌كه‌ی پێشكه‌شكاری بكه‌ی؟
هاڤین: به‌ڵی زۆرم پێخۆشه، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌وڵاتی ئه‌ڵمانیا له‌دایكبووم و گه‌وره بووم، زمانی كوردی به‌باشی نازانم، له‌ئێستادا خۆم فێری عه‌ره‌بی و سۆرانی ده‌كه‌م، ئه‌وكات ئاماده ده‌بم بۆ پێشكه‌شكاری.
+ ئاواتت له 2012 چییه، ئاواتی هونه‌ری و شه‌خسی؟
هاڤین: هیوادارم ببێته خۆشی بۆ هه‌موولایه‌ك و ساڵی له‌ش ساغی و هێمنی بێت، ئه‌وه‌ی عه‌شقی نه‌بێت هیوادارم ئه‌مساڵ عه‌شقی هه‌بێت، له‌مساڵه‌شدا به‌نیازم ئابوومێكی نوی بڵاوبكه‌مه‌وه، هیوادارم ئه‌مساڵ سه‌ركه‌وتن تۆمار بكه‌م.
+ ده‌ڵێن زۆر حه‌زت له‌نان و كه‌باب؟
هاڤین: راسته زۆر حه‌زم له‌كه‌بابه، به‌تایبه‌ت كه‌بابی شاری ئه‌ده‌نه، چونكه تیژه، به‌كورتی هه‌رشتێك تیژ بێت حه‌زم لێیه.
+ هه‌ركاتێك تۆم بینیووه پێده‌كه‌نی، چ كاتێك توڕه ده‌بی؟
هاڤین: من كه‌سێكه زۆر هێمنم زۆریش به‌سه‌به‌رم، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌گه‌ر كه‌سێك هه‌ڵه‌م له‌گه‌ڵ بكات و دووباره بكاته‌وه هه‌ڵده‌چم، به‌رامبه‌ره‌كه‌م عاجز ده‌كه‌م، به‌ڵام پاش كه‌مێكی تر ده‌چم داوای لێبوردنی لێده‌كه‌م و دڵی ده‌ده‌مه‌وه.
+ هه‌ولێر و توركیا و ئه‌ڵمانیات بینیووه، كامه‌یان خۆشتره؟
هاڤین: قه‌ت نه‌مده‌زانی هه‌ولێر ئه‌وه‌نده خۆش و جوانه، زۆر سوپاسی به‌رپرسانی هه‌رێم ده‌كه‌م، ئه‌و وڵاته وا به‌جوانی به‌ڕێوه ده‌به‌ن، زۆر شتی جوانیان بۆ هه‌ولێر كردووه، ئه‌وه‌ی هه‌ولێر ببینی بۆی ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌وه پایته‌ختی وڵاتێكه كه كوردستانه.
سه‌رچاوه: سڤیل
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه. {jcomments on}
کوردستان نێت نێتی هەمووانە