خه‌ڵك واده‌زانی دوكانی خه‌یاتیم هه‌یه، به‌ڵام له ژیانم خه‌یاتیم نه‌كردووه نزار سه‌لامی دوای به‌شداریكردنی له‌چه‌ند زنجیره درامایه‌ك و چه‌ندین فیلم و كورته فیلم، ئێستا ئه‌كته‌رێكی ناسراوی كورده، ساڵی 1978 له‌شاری سلێمانی له‌دایكبووه، تاقۆناخی ئاماده‌یی خوێندووه، ئێستا باوكی دوو كچه "ئه‌رینا و یارا". ئه‌و وا باسی "رووپاك"ـی خێزانی ده‌كات و ده‌ڵێت "راسته ئه‌و هونه‌رمه‌ند نییه، فه‌رمانبه‌ره، به‌ڵام هونه‌ردۆستێكی زۆر باشه و زۆر هاوكاریم ده‌كات". زنجیره درامای ئاكامی نهێنییه‌كان نوێترین كاری نزار بوو، كه رۆڵی "نه‌به‌ز"ـی بینی، دراماكه چیرۆكێكی راسته‌قینه بوو كه باسی له‌خیانه‌تی پیاو به‌رامبه‌ر به ژن ده‌كرد، به‌ڵام دراماكه به‌ر ره‌خنه‌ی چالاكوانانی مافی ئافره‌تان كه‌وت، پێیان وابوو دراماكه ئافره‌تان فێری ئه‌وه ده‌كات ماڵ جێبێڵن. نزار سه‌لامی له‌م چاوپێكه‌وتنه‌ی له‌گه‌ڵ (سڤیل) باسی ئه‌م درامایه و كاره‌كانی پێشووی ده‌كات و ده‌ڵێت "به سه‌دان ئافره‌ت هه‌یه رۆڵی نه‌به‌ز ده‌گێرن و خیانه‌ت له پیاوه‌كانیان ده‌كه‌ن".
سڤیل: دوایین كارت درامای "ئاكامی نهێنییه‌كان" بوو، به‌ڵام له‌دراماكه‌دا ئه‌وه‌نده‌ی باس له‌خیانه‌تی پیاو به‌رامبه‌ر به‌ژن كرا ئه‌وه‌نده‌ش باس له‌خیانه‌تی ژن نه‌كرا، پێتوا نییه ئه‌وه كه‌موكوڕییه‌كی دراماكه بوو؟
نزار سه‌لامی: به‌ڵی باسمان له‌چه‌وساندنه‌وه و خیانه‌ت به‌رامبه‌ر به ئافره‌ت كردووه، كه له‌ئه‌نجامدا ئافره‌ته‌كه ده‌بێته قوربانی، به‌ڵام له‌هه‌مانكاتدا ئێمه ئیشمان كردووه له‌سه‌ر توندوتیژی دژی ژنان، دراماكه یه‌كێك له‌و چیرۆكه راسته‌قینانه‌ی كه روویداوه، من وه‌ك نزار هه‌وڵمدا به‌بیری رێكخراوه‌كانی مافی ژنان بێنمه‌وه كه‌سانێك هه‌ن وه‌ك نه‌به‌ز به‌و عه‌قلیه‌ته بیرده‌كه‌نه‌وه ته‌نیا پاره و سامان هه‌موو شتێكه، به‌ڵام كاتێك من خودی خۆم كه ئیشم له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه ده‌شزانم به ده‌یان و به سه‌دان ئافره‌ت هه‌یه كه رۆڵی وه‌ك نه‌به‌ز ده‌گێڕن له‌گه‌ڵ مێرد و منداڵه‌كانیان، خیانه‌ت ده‌كه‌ن، به‌ڵی وایه ژنانیش خیانه‌ت له مێرده‌كانیان ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئێمه له دراماكه كارمان له‌سه‌ر ئه‌و كه‌یسانه كردووه كه بوونیان هه‌بووه.
سڤیل: بۆچی تائێستا له‌هیچ شانۆگه‌رییه‌ك به‌شداریت نه‌كردووه؟
نزار سه‌لامی: بیرم له‌وه كردۆته‌وه له‌كامه رێگا ده‌توانم خزمه‌ت بكه‌م له‌و رێگایه ئیش بكه‌م، راسته تائێستا له‌شانۆ به‌شداریم نه‌كردووه، دووه‌م هۆكار سه‌یرده‌كه‌م كۆمه‌ڵێك ئه‌كته‌ری گه‌نج و به‌ته‌مه‌ن له‌و شانۆ كار ده‌كه‌ن توانایه‌كی زۆر جوانیان هه‌یه و له‌من باشتره ده‌توانن له‌شانۆدا رۆڵ ببینن، تائێستا من بیرم له‌وه نه‌كردۆته‌وه رۆژێك له‌رۆژان له‌سه‌ر شانۆ خۆم ببینمه‌وه و به‌شداری كاری شانۆیی بكه‌م، هه‌روه‌ها خولیا و حه‌زی من شانۆ نییه.
سڤیل: ئه‌ی بۆچی له‌زنجیره درامای گه‌رده‌لوول به‌شداریت نه‌كرد، پێت نه‌گوتراوه یان خۆت نه‌تویستووه به‌شداری بكه‌ی، هۆكاره‌كه‌ی چییه؟
نزار سه‌لامی: له‌به‌شی سێیه‌م داوام لێكرا به‌شداری بكه‌م، به‌ڵام ویستی خۆم له‌وه نه‌بووه به‌شداری له درامای گه‌رده‌لوول بكه‌م، مه‌به‌ستم ئه‌وه نییه بڵێم گه‌رده‌لوول كارێكی خراپ بووه، چونكه هیچ كارێك به‌خراپ نازانم، به‌ڵام ته‌مه‌نا ده‌كه‌م خۆشم وه‌ك بینه‌رێك كاری جوان ببینم، ده‌توانم بڵێم به‌شداری نه‌كردنم له درامای گه‌رده‌لوول چه‌ند هۆكارێك بوو په‌یوه‌ندی به شه‌خسی خۆمه‌وه هه‌یه.
سڤیل: جێهێشتنی هه‌ولێر و گه‌ڕانه‌وه‌ت بۆ سلێمانی په‌یوه‌ندی به ژیانی تایبه‌تی خۆتانه‌وه هه‌بوو یاخود له‌به‌ر كاری هونه‌ری بوو، چونكه وه‌ك ئه‌كته‌ره‌كان باسی ده‌كه‌ن دراما و شانۆ له‌سلێمانی له‌گه‌شه‌دایه و له‌هه‌ولێر سسته؟
نزار سه‌لامی: هه‌موو شاره‌كان به‌شاری خۆم ده‌زانم، كاتێك له‌هه‌ولێر بووم چه‌ند كارێكی هونه‌ریم ئه‌نجامدا، كه چوومه‌وه سلێمانی بۆ به‌شداریكردنم بوو له فیلمی سینه‌مایی "ژانی گه‌ل" دوای ئه‌و فیلمه‌ش چه‌ند كارێكی دیكه كرا و به‌شداریم تێداكرد، ئه‌وه وایكرد له سلێمانی بمێنیمه‌وه، به‌رده‌وام وامگوتووه له هه‌ولێر په‌روه‌رده‌كراوم و له هه‌ولێریش ناسرام، له‌هه‌ر شارێكیش بووبم حه‌زم كردووه له‌وی خزمه‌ت بكه‌م ئێستاش ئه‌وه‌نده‌ی چوومه‌ته‌وه بۆ سلێمانی چه‌ندین كاری فیلم و درامام كردووه، كه‌واته له‌به‌رئه‌وه بووه یه‌كه‌م شت سلێمانی شاری له‌دایكبوونمه، دووه‌م شت له‌به‌رئه‌وه‌ی وه‌ك خۆت گوتت له‌م چه‌ند ساڵه‌ی رابردوو كاره هونه‌رییه‌كانم له سلێمانی بووه.
سڤیل: جگه له نواندن ج به‌هره‌یه‌كی ترت هه‌یه، ده‌ڵێن خه‌یاتێكی چاكی، به‌ڵام له‌به‌ر نواندن وازت لێهێناوه؟
نزار سه‌لامی: زۆرجار رووبه‌رووی ئه‌و پرسیاره بوومه‌ته‌وه بۆچی دوكانی خه‌یاتیه‌كه‌ت نه‌ماوه؟ یه‌كه‌مجار زۆرم پێسه‌یر بوو، به‌ڵام زانیم ئه‌وه من نیم به‌ڵكو كاك كارزانه، زۆر كه‌س واده‌زنی من خه‌یاتم، به‌ڵام ئه‌وه من نیم، به‌ڵكو هاوڕێیه‌كم هه‌یه كاری نواندنیشی كردووه به‌ناوی كاك كارزان، زۆر كه‌س واده‌زانی منم، بۆیه ئه‌وه روویداوه چونكه من و كاك كارزان زۆر تێكه‌ڵاوین و هاتووچۆی دوكانه‌كه‌م كردووه ئه‌وه وایكردووه، خه‌ڵك وابزانی من خه‌یاتم، به‌ڵام له‌ژیانم خه‌یاتیم نه‌كردووه، خۆزگه بمزانیایه بۆئه‌وه‌ی له‌وه‌ش خزمه‌تم بكردایه.
سڤیل: دوای زنجیره درامای مه‌می ئالان، ئه‌و ئه‌كته‌ره‌ی رۆڵی خاتوو زینی بینی وازی له‌كاری هونه‌ری هێنا، زانیاریت له‌سه‌ر ئه‌وه هه‌یه بۆچی وازی هێنا؟
نزار سه‌لامی: راسته من و خاتوو ته‌لار رۆڵی سه‌ره‌كیمان هه‌بوو له‌درامای مه‌می ئالان، به‌ڵام هاوڕێتی و تێكه‌ڵاوییه‌كی زۆرمان نه‌بوو تابزانم بۆچی وازی هێناوه، به‌ڵام ئه‌وه‌نده ده‌زانم له‌دوای دراماكه شووی به كاك هێمن كرد.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
کوردستان نێت نێتی هەمووانە