دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤیدیۆیه‌ك له‌ماڵپه‌ری فه‌یسبووك، كه هونه‌رمه‌ند جانی له‌ناو په‌رله‌مانی كوردستان لاوك ده‌ڵێت، جانی رایگه‌یاند "مه‌به‌ستم سووكایه‌تیكردن به په‌رمان نه‌بوو".
جانی كه گۆرانیبێژێكی كوردستانی باكوره و ئێستا دانیشتووی ئه‌ڵمانیایه، چه‌ندین كه‌س به‌وه تۆمه‌تباری ده‌كه‌ن كه سووكایه‌تی به په‌رله‌مانی كوردستان كردووه، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه دێت كه ڤیدیۆیه‌ك له‌ماڵپه‌ری فه‌یسبووك بڵاوكراوه‌ته‌وه جانی له‌ناو په‌رله‌مانی كوردستان لاوك ده‌ڵێت و چه‌ند ئه‌ندام په‌رله‌مانێكیش دانیشتوون گوی له لاوكه‌كه ده‌گرن، ڤیدیۆدیه‌كه به‌ناوی "خۆش په‌رله‌مان" بڵاوكراوه‌ته‌وه.
له‌وباره‌یه‌وه جانی له په‌یوه‌ندیه‌كیدا به (سڤیل) ـی راگه‌یاند "من مه‌به‌ستم سووكایه‌تیكردن به په‌رله‌مانی كوردستان نه‌بووه، شتێكی خراپم نه‌كردووه، ویستم وانیشان بده‌م كوردستان ئازاده و په‌رله‌مانی هه‌یه و گرنگه هونه‌رمه‌ندیش بچێته په‌رله‌مان، وه‌ك چۆن له‌هه‌موو په‌رله‌مانی وڵاتان هه‌یه". جانی گوتیشی "به‌ڵام به‌داخه‌وه باوه‌ڕم نه‌ده‌كرد ئه‌وه‌ی من كردم به‌شێوه‌یه‌كی خراپ لێكده‌درێته‌وه".
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
کوردستان نێت نێتی هەمووانە