
زۆربه‌ی گۆرانیبێژه‌كان له هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك خه‌ریكی سازكردنی ئاهه‌نگن بۆ سه‌ری ساڵ، هیچ ساڵێك به‌هێنده‌ی ئه‌مساڵ ئاهه‌نگ ساز نه‌كراوه، به‌ڵام ئه‌مساڵ به‌پێچه‌وانه‌ی هه‌موو ساڵه‌كانی دیكه كه‌مترین ئاهه‌نگ له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات سازكراوه. هونه‌رمه‌نده‌كان هۆكاری ئه‌وه بۆ "روودانی شه‌ڕ له‌ئاهه‌نگه‌كانی تاراوگه" ده‌گێڕنه‌وه، بۆیه رێگه‌یان پێناده‌ن ئاهه‌نگ سازبكه‌ن". عه‌زیز وه‌یسی ده‌ڵێت "یه‌ك ئاهه‌نگی من نییه له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات شه‌ڕی تێدا نه‌كرابی، ئێستا وایلێهاتووه خێزان ناتوانێت بێته ئاهه‌نگه‌كان، جگه له‌وه‌ش هونه‌رمه‌ند له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵا ناتوانی له‌دوو ئاهه‌نگ زیاتر ئه‌نجام بدات، من ئه‌مساڵ له‌كوردستان شه‌ش ئاهه‌نگ ئه‌نجام ده‌ده‌م".
كۆمه‌ڵێك هونه‌رمه‌ند له‌ساڵی 2011 به‌رهه‌مه‌كانیان ده‌نگدانه‌وه‌ی هه‌بوو، لۆكه و میره به‌ئه‌لبوومێكی دینی به‌ناوی "الله اكبر" كه له‌مانگی ره‌مه‌زان بڵاویان كرده‌وه ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌یان دروستكرد، هونه‌رمه‌ند هه‌ڵكه‌وت زاهیر ئاوازدانه‌ری ئه‌لبوومه‌كه رایگه‌یاند "به‌نیازن بۆ ساڵی داهاتووش گۆرانی دینی بكه‌ن". هه‌روه‌ها لۆكه به‌گۆرانییه‌كی فارسی به‌ناوی "چی چی" بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر مایه‌وه، كه ریزبه‌ندی یه‌كه‌م ئافره‌ته گۆرانیبێژی كوردی به‌ده‌ستهێنا كه بتوانی به فارسی گۆرانی بڵێت و كلیپی بۆ بكات.
هه‌روه‌ها عه‌دنان كه‌ریم به‌ئه‌لبوومی "خاتوون" و چۆپی فه‌تاح به ئه‌لبوومه مه‌قامییه‌كه‌ی "شارا" دوو له‌به‌رچاوترین به‌رهه‌می هونه‌ری بوون، عه‌زیز وه‌یسی به‌گۆرانی "نازه مه‌كه" كه به‌دوێت له‌گه‌ڵ نارینا كوردی تۆماریان كرد، هه‌روه‌ها ئه‌یوب عه‌لی به‌ئه‌لبوومه بێناوه‌كه‌ی و به‌كلیپی "ده‌سووتێم". نازدار به‌گۆرانییه كرمانجییه‌كه‌ی "لی لی". موژدین به‌كلیپه نیمچه‌رووته‌كه‌ی له‌میدیا عه‌ره‌بی و توركیا باس كرا، له‌چاوپێكه‌وتنێكی پێشووی له‌گه‌ڵ (سڤیل) گوتی "ساڵی 2012 به‌هه‌مانشێوه كاری تر ده‌كه‌م، چاوه‌ڕێی ئه‌و كۆمپانیایه ده‌كه‌م كه بڕیاره سپۆنسه‌ری بكات". ئه‌ژده‌ر به به‌رنامه هونه‌رییه‌كه‌ی "ئه‌ژده‌ر شۆ" كه له‌كه‌ناڵی كۆڕه‌ك پێشكه‌شی ده‌كرد ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ی هونه‌ری دروستكرد، ئه‌ژده‌ر ئه‌وه‌ی راگه‌یاندووه له‌ساڵی 2012 له‌كه‌ناڵێكی دیكه به‌رنامه‌كه‌ی ده‌ستپێده‌كاته‌وه.
ئه‌مساڵ 27 ئه‌لبووم و 86 كلیپ بڵاوكرایه‌وه، هه‌روه‌ها پێنج دراما و 42 شانۆگه‌ری نمایش كراوه، جگه له‌چه‌ندین كۆنسێرت و چالاكی هونه‌ری، به‌ڵام دانا عه‌بدولجه‌بار ده‌ڵێت "ساڵی 2011 بۆ من ساڵێكی خۆش نه‌بوو، به‌ڵام به‌وه‌ش دڵخۆشم توانیم ئه‌مساڵ كۆنسێرتێك ئه‌نجام بده‌م و جه‌ماوه‌رێكی زۆری تێدا ئاماده بێت". هه‌روه‌ها عه‌زیز وه‌یسی ده‌ڵێت "ئه‌مساڵم به‌دڵ نه‌بوو، چونكه توندوتیژی زۆری تێدا ئه‌نجام دراوه، بارودۆخه‌كه بۆ هونه‌رمه‌ندان خۆش نه‌بوو، هیوادارم له‌ساڵی 2012 قه‌ره‌بووی ناخۆشییه‌كانی ئه‌مساڵ بكه‌ینه‌وه". خانمه هونه‌رمه‌ند هێڤی ده‌ڵێت "ئه‌مساڵ فریا نه‌كه‌وتم به‌رهه‌مم هه‌بێت، زه‌حمه‌تییه‌كانم زۆرتر بوون، هه‌رچۆنێك بێت له‌ساڵی تازه كاره‌كانم ته‌واو ده‌كه‌م".
ساڵی 2010 چۆپی فه‌تاح بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسی به‌ده‌ستهێنا و ساڵی 2011ی بۆ كاره هونه‌رییه‌كانی ته‌رخانكرد، بۆیه ئه‌مساڵ بووه "ساڵی زێرین" بۆ چۆپی فه‌تاح، وه‌ك خۆیشی ده‌ڵێت "بۆمن ساڵێكی باش بوو بۆ كاره هونه‌رییه‌كانم، چونكه دووربووم له‌خوێندن، له‌وانه‌یه ساڵی داهاتووشم بۆ كاره هونه‌رییه‌كانم ته‌رخان بكه‌م، چونكه هێشتا دڵنیا نیم ئه‌مساڵ ده‌ست به‌خوێندنی ماسته‌ره‌كه‌م ده‌كه‌م یان نا". گوتیشی "دوو ئه‌لبوومم بۆ ساڵی 2012 ده‌بێت، به‌ڵام له‌وانه‌یه هه‌ر ئه‌لبوومێك بڵاوبكه‌مه‌وه". دڵنیا قه‌ره‌داخی بێئه‌وه‌ی باس له‌هۆكاره‌كه‌ی بكات گوتی "هه‌ر ئه‌وه‌نده ده‌ڵێم ئه‌مساڵ بۆ من ساڵێكی زۆر ناخۆش بوو، هه‌میش نه‌متوانی كاره‌كانم بكه‌م". هه‌روه‌ها ئافان جه‌مال ده‌ڵێت "له‌به‌رئه‌وه‌ی نه‌متوانی له‌ساڵی 2011 هیچ كارێكی هونه‌ری بكه‌م و جگه‌له‌وه‌ش باوكم و پورێكم له‌ده‌ستدا، ساڵی 2011 بۆ من خۆش نه‌بوو".
ئه‌گه‌رچی وه‌ك ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه خۆیان ئاماژه‌یان بۆ كردووه، كه 2011 ساڵی ناخۆشی هونه‌رمه‌ندان بووه، به‌ڵام چه‌ند كچه هونه‌رمه‌ندێك له‌مساڵدا ده‌ركه‌وتن، دیارترینیان مۆنیكا، مه‌هلێت، فرمێسك". هه‌ڵكه‌وت زاهیر ده‌ڵێت "بۆ ساڵی 2012 سی كچی دیكه‌ی نوی له‌لای منه‌وه ده‌رده‌كه‌ون و ئه‌لبوومیان بۆ ده‌كه‌م، چاوه‌ڕێی سه‌ركه‌وتنی زۆر گه‌وره‌یان لێده‌كه‌م".
ئه‌وه‌ی له‌ساڵی 2012 رووده‌دات و چاوه‌ڕوانی ده‌نگدانه‌وه‌ی گه‌وره‌یان لێده‌كری، بریتیتن له كلیپه‌كه‌ی مۆنیكا، هه‌روه‌ها حه‌مكۆی 2012 كه ده‌ست به ته‌مسیلی كۆمیدی ده‌كاته‌وه، لۆكه ده‌یه‌وی ساڵی 2012 ریكۆر بشكێنی دوو ئه‌لبووم پێكه‌وه بڵاوبكاته‌وه، ئه‌لبوومێك سۆرانی و ئه‌وی دیكه كرمانجی ده‌بێ، درامای به‌شی سێیه‌می گه‌رده‌لوول، كه چه‌ندین ئه‌كته‌ری نوی له‌م به‌شه‌دا به‌شدارن و باسی پێشمه‌رگه و كه‌سایه‌تییه‌كانی هه‌ولێریش ده‌كات، هه‌روه‌ها ده‌رهێنه‌ر ناسر حه‌سه‌ن كه دوو ساڵه خه‌ریكی درامایه‌كی 100 ئه‌ڵقه‌ییه به‌ناوی "كه‌ركووك4" ده‌یه‌وی زۆرترین بینه‌ری ساڵی 2012 بۆ دراماكه‌ی ئه‌و بێت، هه‌ڵكه‌وت زاهیر هه‌وڵده‌دات ساڵی 2012 په‌خشی كه‌ناڵه‌كه‌ی بكاته‌وه، كه دوو ساڵه باسی ده‌كات، ئه‌گه‌ر ئه‌مساڵیش نه‌یتوانی بیكاته‌وه، واز له‌پرۆژه‌ی كه‌ناڵ دێنی، ره‌وه‌ند سه‌لاح به‌نیازه 2012 گۆانییه‌كی ئیستحراجی بكات و زوو بڕواته ناو خه‌ڵك و ته‌نانه‌ت منداڵیش گۆرانییه‌كه له‌به‌ر بكه‌ن، به‌ناوی "عه‌شقێك بۆ هه‌میشه".
نوێترین به‌رهه‌می هونه‌ری كه له‌ساڵی 2012 نمایش بكری، په‌خشكردنی دوو كلیپی تازه‌ی شه‌هێن تاڵه‌بانییه له‌كه‌ناڵی هه‌ولێر، كه ئاماده‌كراوه له‌یه‌كه‌م رۆژی ساڵی تازه په‌خش بكری، به‌ڵام گه‌وره‌ترین گۆڕانكاڕیش ئه‌وه‌یه ئه‌مساڵ پڕۆگرامی سه‌ری ساڵ له‌كه‌ناڵ چوار و كۆڕه‌ك به‌بی ئه‌ڤین و ئارامۆ به‌ڕێوه ده‌چی، كه‌سێكی دیكه پێشكه‌شی ده‌كات، كه سیروان تۆفیقه و هه‌ر یه‌ك له هانی و رۆزبی و بڵند ئیبراهیم و ئاڤان عوسمان له‌ئاهه‌نگه‌كه به‌شدارن، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌مساڵ دووجار ئه‌ڤین و ئارامۆ له‌كه‌ناڵ چوار و كۆڕه‌ك دوورخرانه‌وه و گه‌ڕانه‌وه، دواجار دوورخرانه‌وه، كه‌واته ئه‌مساڵ ساڵێكی ناخۆش و به‌كێشه بوو بۆ ئه‌ڤین و ئارامۆ، چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ش ده‌كری ئیداره‌ی تازه‌ی كه‌ناڵ چوار و كۆڕه‌ك له‌مه‌ودوا كلیپه‌كانی لۆكه و ده‌شنی و ناسلی و میرا په‌خش بكات، كه پێشتر له‌لایه‌ن ئه‌ڤین و ئارامۆ په‌خش نه‌ده‌كران، ئه‌گه‌ر ئه‌وه رووبدات، یه‌كێك له‌گۆڕانگارییه تازه‌كانی ساڵی 2012 ده‌بێت بۆ هونه‌رمه‌ندان و كۆتایی به دژایه‌تی دوو لایه‌ن دێت.
سه‌رچاوه: سڤیل
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
کوردستان نێت نێتی هەمووانە