له‌كاتێكدا بیری به‌رژه‌وه‌ندیخوازی وایكردووه، سیسیته‌می نێوده‌وڵه‌تی و، ڕێكحراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ترسی له‌سه‌ره به‌و ئاڕاسته‌یه‌ی به‌ده‌ردی كۆمه‌ڵه‌ی نه‌ته‌وه‌كان بچێت، شه‌ڕێكی تر به‌رۆكی جیهان بگرێت. له‌سه‌رده‌مێكدا كه ڕه‌هه‌ندێكی فكری و فه‌لسه‌فی كه‌وتۆته سه‌ر باری واقیع و هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه ئه‌كات كه: مرۆڤه‌كان له‌سه‌رده‌می ته‌كنه‌لۆژیاو كۆمینیوكه‌یشندا، له‌چوارچێوه‌ی داهێنانه خێراكاندا ئه‌بن به‌كۆیله‌و ده‌سته‌مۆكراوی ته‌وژمی سه‌رمایه‌داری. له‌فه‌زایه‌كی جیهانی دا كه ده‌یان كه‌یسی كه‌ڵه‌كه‌بوو هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر تاكه‌كان ئه‌كه‌ن، وه‌كو ژینگه، وه‌كو گرفتی وزه‌و ئاو له‌ئاینده‌دا، وه‌كو نه‌مانی سه‌روه‌ری ده‌وڵه‌تان و تێكشكانی سنوره‌كان و به‌یه‌كداكێشانی كلتور‌و شارستانیه‌ته‌كان، وه‌كو. . . وه‌كو. . . هتد.
له‌هه‌مان ئان و ساتدا، كورد نه‌له‌ئاستی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و نه‌له‌ئاستی نوخبه‌ی ئاكادیمیدا ڕوانگه‌یه‌كی نوێخوازی نییه، به‌و پیودانگه‌ی له‌هه‌مووپرس و ده‌لاقه‌كاندا په‌ڕاوه‌كانی مێژوو هه‌ڵئه‌ده‌نه‌وه، واتا هه‌موو ڕاته‌كاندنه سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابورییه‌كان تا هه‌نووكه نه‌یانتوانی وێنایه‌كی هه‌قیقی به‌ئێمه بده‌ن، تائه‌گاته ئه‌وه‌ی ئه‌وه‌نده هه‌ژاربین، هه‌میشه داوای خۆراك و یارمه‌تی له‌ڕابردووی خۆمان بكه‌ین. (ئه‌مما چ ڕابردوویه‌ك. !!) جمه‌ی دێت له‌خۆخۆری و پێكه‌وه هه‌ڵنه‌كردن، پڕپڕه له ته‌خوین و سڕینه‌وه‌ی براكان. پرسیاری گه‌وره ئه‌وه‌یه تاكه‌ی به‌دیار مێژووه‌وه دابنیشین. . . ؟. مێژوو خاكێكی چوارپارچه‌ی به‌هه‌ر هۆكارێك بێت بۆ خوڵقاندین.
توێژینه‌وه زانستی یه‌كان، خاكی راسته‌قینه‌یی كوردستانی گه‌وره به (409، 650كم2) دیاری ئه‌كه‌ن، كه له دوای جه‌نگی چاڵدێران (1514ز) زۆرترین خاك به‌رتوركه نه‌ژادپه‌رسته‌كان ئه‌كه‌وێت تیایدا (21) پارێزگای كوردی له ڕووبه‌ری (194، 400كم2) ئه‌كه‌وێته خاكی توركیاوه، وه (124، 950كم2) له ئێران، (18300كم2) ش له سوریا، ئه‌وه‌ی له‌عێراقه (72000كم2) یه. ئێمه له‌باشوری كوردستانه‌وه ده‌ست پێ ئه‌كه‌ین، كه له دوای ڕاپه‌ڕینی (ازاری 1991) ه‌وه له‌هه‌رسێ پارێزگای (دهۆك-هه‌ولێر-سلێمانی) هه‌رێمێكی سه‌ربه‌خۆی پێكه‌وه ناوه، كه ئێستا ڕووبه‌ره‌كه‌ی (49000كم2) یه له‌و به‌شه قوتاربووه‌ی عێراق. به‌مانا كوردستانی گه‌وره له (409، 650كم2) ته‌نها چل و نۆهه‌زاری سه‌ربه‌خۆیه‌كه هه‌رێمی كوردستانی عێراقه. ئه‌مه‌ش یه‌ك مانا‌و ده‌ركه‌وته‌ی گرنگ ئه‌دا به‌ده‌سته‌وه، ئه‌ویش: سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد ته‌نها به‌رپرسیار نین له‌كۆمه‌ڵێك كادیری حزبه‌كانیان، ته‌نها له‌ئاستی به‌رپرسیاریه‌تی هه‌رێمه‌كه‌دا نین ئه‌گه‌ر جێی ڕه‌زامه‌ندی ته‌واوی خه‌ڵكیش بن، ته‌نها خه‌مخۆری ئه‌و سه‌رمایه‌یه نین كه (500) سه‌رمایه‌داری كورد له‌سه‌ری ساڵ و فیكه‌ی كوردقڕانی (شڕنا‌خ) دا، له‌قومارخانه نێوده‌وڵه‌تیه‌كاندا به چه‌پڵه‌ی دۆڕانخوازی ئه‌كرێنه ده‌ره‌وه. به‌ڵكو ئه‌وان له‌ئاستی به‌رپرسیاریه‌تی مێژوویی و نیشتمانی هه‌رچوار پارچه‌كه‌ی كوردستاندان.
لێره‌وه‌یه، كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی مانا وه‌رئه‌گرێت. چۆن. . ؟. جیا له‌وه‌ی له‌سه‌رناوی كۆنگره‌گه چه‌ندین ڕه‌خنه‌و پێشنیارهه‌ن، گوایه بكرێت به: (كۆنگره‌ی نیشتمانی، یان گردبونه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی. . . هتد) . ئه‌بێت ئه‌وه ڕوون بێت ئه‌وه‌ی چوار پارچه‌كه‌ی كوردستان لێك نزیك ئه‌كاته‌وه به‌هایه‌كی مۆراڵی نه‌ته‌وه‌ییانه‌یه، هه‌ستێكه به دابڕانێك كه مێژوو به‌قۆناغبه‌ندی كاری له‌سه‌ركردووه، ئاسان نییه یه‌ك نه‌ته‌وه به‌چوار له‌هجه‌وه، ته‌نانه‌ت به‌چوار جۆر له خواردن و مۆسیقا‌و جل و به‌رگه‌وه به به‌ستنی كۆنگره‌یه‌ك كۆتایی به گرفته‌كانی بهێنێت. وه‌ها قه‌زیه‌یه‌ك له‌وكاته‌دایه كه وڵاتانی پێشكه‌وتووی وه‌ك "ئه‌ڵمانیا" به‌پێی میلی بچوكی كتژمێر كارئه‌كه‌ن. وه‌ها پرسێك نائاماده‌گی هزرێكی "ڤۆڵتێر"یه كه ئاینی له‌ده‌سه‌ڵات جیكرده‌وه، ئێمه سه‌رگه‌رمی تێكه‌ڵكردنیانین. ئه‌ی گرفتی گه‌وره‌تر چییه؟.
ڕاسته‌وخۆ به‌ستنی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی په‌یوه‌سته به دوو هۆكاری سه‌ره‌كیه‌وه:یه‌كه‌میان په‌كه‌كه، دووه‌میان:یه‌كێتی و پارتی له‌هه‌رێمی كوردستان. ئه‌گه‌ر په‌كه‌كه له‌م بابه‌ته بكه‌ینه ده‌ره‌وه، له‌واقیعدا باسی گردبونه‌وه‌و بۆن و به‌رامی تێكۆشان و كوردایه‌تی ئه‌خه‌ینه ده‌ره‌وه‌ی خۆمان. كه خۆی له‌خۆیدا ئه‌مه هۆكاری سه‌ره‌كی نه‌به‌ستن یادواكه‌وتنیه‌تی. ئێمه ئه‌بێت له (په‌ك) وه‌ك دیسپلینی پارتایه‌تی و خه‌باتی پارتیزانی بگه‌ین، ئه‌جێنداوپره‌نسیپی كاریان له‌پای ئامانجه ئاڵتونییه‌كه‌دا بخوێنینه‌وه، ئه‌وجا تێده‌گه‌ین ماهیه‌تی به‌شداریان چییه، شۆڕشی په‌كه‌كه شۆڕشی دیموكراتیه‌ت و به‌شداری ژنه له‌به‌ده‌ستهێنانی مافه بنه‌ڕه‌تیه‌كاندا، ئه‌ته‌كیه‌تی كاری حزبایه‌تیان خستنه گه‌ڕی توانا مرۆیی و جه‌سته‌ییه‌كانه، بابه‌ته‌مادییه‌كانه به ڕێبازه‌كه‌یان، بیروباوه‌ڕی ئه‌وان جیاوازه له‌و حزبانه‌ی كه مافیا به‌رهه‌م ئه‌هێنن، ئه‌و پارته كوردییانه‌ی كه كه‌سه‌كان ئه‌ژێنن، نا له ڕه‌هه‌نده نیشتمانیی و جوگرافیه‌كه‌شه‌وه ئه‌وان شه‌ڕ له‌سه‌ر ڕووبه‌رێكی گه‌وره‌تر ئه‌كه‌ن. به‌پێی زانیارییه‌كان به‌و پێیه‌ی كه پارتی و كه‌سه‌سه‌ره‌كیه‌كانی سه‌رمایه‌یه‌كی گه‌وره‌یان له توركیادا وه‌گه‌ڕخستووه، له‌وه ها ڕێگه‌یه‌كیشه‌وه پارتی به‌فشاری توركیا پێی باشه كه پارتی كرێكاران (pkk ) به‌شداری له‌كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌ییدا نه‌كه‌ن. له‌دوایین سه‌ردانی پارتی ئاشتی و دیموكراسی (BDP ) بۆ لای سه‌رۆك كۆماری عێراق (جه‌لال تاڵه‌بانی) له‌هاوینه‌هه‌واری دووكان، "تاڵه‌بانی" ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر هاه‌كارییی مادییه‌كان نیشانداوه، به‌ڵام به‌ڕاوێژ له‌گه‌ڵ "بارزانیدا". بۆیه شوێنی به‌ستنی كۆنگره‌كه یان له‌هه‌رێمی كوردستان، ئه‌ویش له‌نێوان "هه‌ولێرو سلێمانیدا" پێویستی به‌ڕێككه‌وتن هه‌یه. . !!. وه یان له ئه‌ڵمانیا ئه‌بێت.
قسه‌ی كۆتایی ئه‌وه‌یه:كۆنگره‌كه هه‌نگاو و ئوزنه‌كی یه‌كه‌مه بۆ دروستبوون و پته‌وبوونی كیانی كوردی، ئه‌رستۆ ئه‌لێت:"ئه‌وه‌ی به‌ڕێك و پێكی ده‌ستی به‌ڕێكرد نیوه‌ی ڕێگاكه‌ی بڕیوه. ". ئه‌گه‌ر هات و ڕێوشوێنه ئه‌منیه‌كان، یاخود ئامانجه‌كانی كۆنگره‌كه بچوكرایه‌وه له به‌رژه‌وه‌ندییه حزبی و تاكه‌كه‌سیه‌كاندا، ئه‌وا ناچارین بگه‌ڕێینه‌وه بۆ "شه‌ره‌فنامه" كه‌ی "شه‌ره‌فخان" و هۆكاری یه‌كنه‌گرتن و گیانی جوداخوازی له‌ناو كورده‌كاندا بگه‌ڕێنینه‌وه بۆ نه‌فره‌تێكی ئیلاهی. چونكه مێژوو تائێستا نیشانی داوین كورد هه‌موو ڕه‌گه‌زه‌كانی ده‌ولًَه‌تی تیا به‌رجه‌سته‌بووه، به‌ڵام خۆی تاوانباری یه‌كه‌مه له‌به‌رامبه‌ر خۆیدا. له‌م دیده‌شه‌وه بیرمه‌ندی گه‌وره‌ی كورد "مه‌سعود محه‌مه‌د" ئه‌لێت:ئه‌كریت ئینسان واز له دینی خۆی بهێًنێت، واز له وه‌ته‌نی خۆی بێنێت، به‌ڵام قه‌د واز له‌قه‌ومی خۆی ناهێنێت".
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
کوردستان نێت نێتی هەمووانە