مرۆڤ كه‌ی نامۆیه. . ؟ له‌دوو حاڵه‌تدا:ئه‌گه‌ر وه‌كو ئه‌م سه‌رده‌مه ببێت به‌كۆیله‌و دیلی ته‌كنه‌ڵۆژیاو داهێنانگه‌ڵكی پێشكه‌وتوو، كه‌ئه‌م نه‌ك دروستی نه‌كردووه، به‌ڵكو نازانێت به‌كاریشی بهێنێت، وه‌كات و ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی خۆی لێده‌گۆڕێت. دیسان مرۆڤ كاتێك نامۆتره كه هه‌موو ئه‌وانه‌ی له ده‌ورو به‌ر و فه‌زاكه‌ی ئه‌مدان، له بیركردنه‌وه‌و ئامانج و هه‌ڵس و كه‌وتدا جیاواز بن.
سه‌رۆكی دیوانی چاودێری دارایی پێشوو، به‌ڕێز"جه‌لالی سام ئاغا" دوای كۆكردنه‌وه‌ی (2725) ڕاپۆرت و ده‌رهێنانی سه‌ان ملیۆن دینار‌و دۆلاری هاوڵاتیان له قوڕگی گه‌نده‌ڵكاران، دوای به‌دادگا گه‌یاندنی چه‌ندان كه‌سی به‌رچاو له حوكمڕانی كوردیدا، له‌نامه‌ی ماڵئاواییه‌كه‌یدا نوسیبوی:" هه‌سته‌كه‌م جسمێكی غه‌ریبم". له دوای ڕاپه‌ڕین و شه‌ڕی ناوخۆوه هێنده ژماره‌ی به‌رسانی سه‌رپێچیكار زۆربوون، ڕای گشتی پێی سه‌یربوو جسمێكی غه‌ریب هه‌بێت و ته‌حه‌دای گه‌نده‌ڵی و پاریزگاری له داهاتی گشتی بكات. شه‌هامه‌ت و پیاوه‌تی و جیاوازبوون به‌هه‌موو كه‌س ناكرێت. تۆ بڕوانه له‌ناو (43) سه‌رۆكی ئه‌مریكیدا تاده‌گاته ئۆباما، كه‌سێتی (ئه‌براهام لینكۆلن و تۆماس جیفرسۆن و جیمی كارته‌ر) جیاوازترن. له مرۆڤایه‌تی و كۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌مریكادا. ته‌ماشاكه‌ن ڕابردوو پڕه له فه‌یله‌سوف و نه‌جیبزاده‌و بیرمه‌ند، به‌ڵام هه‌موو فه‌یله‌سوفێك "سوقرات و ئه‌رستۆ" نییه، هه‌موو بیرمه‌ندێك "ماركس" نییه، بڕوانه له‌كوێره دێیه‌كیشدا ئه‌گه‌ر بۆیه‌ك ڕۆژ ئه‌سڵزاده‌یه‌ك سه‌نگه‌ری دژی كوێخا سته‌مكاره‌كان و ده‌ره‌به‌گ گرتبێ، ئه‌گه‌ر تاقه یه‌ك ووشه‌ی نه‌سته‌قی دركاندبێت. تاهه‌نووكه‌ش به‌سه‌ر زار‌و زمانی خه‌ڵكه‌وه ماوه‌ته‌وه. نه‌خواسه‌ڵا له ژینگه‌یه‌كی وه‌ك كوردستاندا، كه خانه‌یه‌ك نییه له‌خانه‌كانی ناو كۆمه‌ڵگه‌دا ته‌ندروست بێت، بۆیه تادێت غه‌ریبترین و غه‌ریبتر له‌جه‌سته‌كه‌ی "سام ئاغا" په‌یدا ئه‌بێت. ئێمه مه‌به‌ستمان نییه له‌م باسه‌دا ناوبراو ببه‌ینه ڕیزی فریشته‌كانه‌وه. نا. . گه‌ره‌كمانه، بڵیین ئیستا كوردستان جگه له‌هه‌ڕه‌شه ده‌ره‌كی و ئیقلیمیه‌كان، له‌ئاستی ناوخۆدا ژینگه‌و شێرپه‌نجه هه‌ڕه‌شه‌ن له‌سه‌ری. خۆراك و ماده‌ی به‌سه‌رچووی ئه‌و سه‌رمایه‌دارانه‌ی كه شه‌وی سه‌ری ساڵ و له‌گه‌رمه‌ی كوردقرانی "شرنا‌خ"دا له یانه نێوده‌ڵه‌تیه‌كانی "قوبرس"دا سه‌دان هه‌زار دۆلاریان دۆراند. گه‌وره‌ترین هه‌ڕه‌شه‌ن. داخه‌كه‌م ئێمه له قوماریشدا له‌دوای گه‌لانی دونیاوه‌ین. . !!. له‌كاتیكدا ئازادی و مافه‌كانی تری وه‌ك خۆپیشاندان مه‌ترسیان له‌سه‌ره. . كارگه‌و كارخانه نییه، ئه‌بێت ته‌نها به‌رپرسان و نه‌وتفرۆشان خاوه‌نی داهات و پاره‌و پول بن. . شوێنی نیشته‌جێبوون نییه. . یه‌كسانی و سه‌ربه‌خۆیی دادگاكان له‌خاكماندا شین نه‌بووه. . بۆهه‌ر (14) كه‌س (1) چه‌كداری به‌رئه‌كه‌وێت، به‌ڵام بۆ هه‌ر (200) كه‌س (1) دكتۆری به‌رئه‌كه‌وێت. . باشترین شوێنێك بۆ سوكایه‌تی كردن به‌تاكی كورد زانكۆ و ئه‌كادیمیه‌كانی كوردستانن، تاكی به‌رهه‌مهێن و داهێنه‌ر به‌رجه‌سته نه‌كراوه، هه‌ر خودی تاك ئاماده‌گی نییه بۆ پرسه هه‌ستیاره‌كان. له دوای (17) ی شوباته‌وه گه‌نده‌ڵی و دیارده‌ی خۆپێچانه‌وه‌و خۆده‌وڵه‌مه‌ندكردن و خۆسوتاندن و خۆكوشتن زیادیكردووه، به‌پێی ڕاپۆرته‌كان زۆرترین توندوتیژی دژی رۆشنبیران و رۆژنامه‌وانان له ساڵی ڕابردوودا ئه‌نجامدراوه. . ئیتر چۆن "جسمه غه‌ریبه‌كان" جیانابنه‌وه له‌و جسمانه‌ی كه هه‌واش به موڵكی خۆیان ئه‌زانن. . هه‌موو جه‌سته‌یه‌ك جگه له رۆحێك كه هۆكاری جولانیه‌تی، دوو ئامرازی گرنگی تیا چوێنراوه:یه‌كه‌م:ویژدان، دووه‌م:عه‌قڵ. ئاخر ئه‌قڵ و ویژدان چۆن ڕێگه ئه‌دات كه:
*ڕاپۆرته‌كانی دیوانی چاودێری دارایی كاری پێ نه‌كرێت و گه‌نده‌ڵكاران نه‌چنه به‌رده‌م دادگا. !!.
*ئیدعای عام نه‌ك هه‌ر نقه‌ی لێوه نایات به‌ڵكو تائێستا سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی داده!!.
* (3000) هه‌زار ماڵی له‌شفرۆش هه‌بن، به‌ڵام (3) مه‌ركه‌زی به‌حس و لێكۆڵینه‌وه‌ی دوورخایه‌ن نه‌بن. . !!.
*ده‌یان مه‌لهاو دیسكۆ هه‌بن، ده‌یان بێگانه له‌م وڵاته ئازادبێت و كاری بازرگانی بكات، به‌ڵام خۆی ناسه‌غڵه‌م بێت. !!.
*كاری داموده‌زگا ئه‌منیه‌كان له‌ئاسایشی نیشتمانیه‌وه بگۆڕێن بۆ چاودێری و سانسۆری میدیا‌و ئه‌وانه‌ی زیانیان بۆ په‌زه‌كان هه‌یه. . !!.
* (12) لیوا هه‌بن هه‌ریه‌كه‌و هی به‌رپرسێك بن، هه‌ركاتێك و هه‌ركه‌سێكیان ویست هه‌ڵبكوتنه سه‌ری. . !!.
*سه‌ركرده‌كانی كورد له‌گه‌ڵ مالیكی و نوجیفی و تورك و فارس دائه‌نیشن به‌س له‌ناوخۆدا ته‌كبیریك ناكه‌ن و دانانیشن. . . ؟.
-ئێمه غه‌ریبترین له جه‌سته غه‌ریبه‌كه‌ی كاك جه‌لالی سام ئاغا. چونكه به‌قه‌ده‌ر په‌ڕه‌كانی دیوانی چاودێریی دارایی له‌سه‌ر ئیختلاس و گه‌نده‌ڵكاران، دیارده‌و بابه‌ته نایاسایی و نابه‌جیبَكان زیادیكردووه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
کوردستان نێت نێتی هەمووانە