هه‌رماوه‌یه‌ك كپ ئه‌بێت و، له‌ناكاو كارێكی نامرۆڤانه ئه‌بیستین و ئه‌بینین، هه‌ر جارناجارێك كه‌باس له‌گۆرانه كۆمه‌لاچیه‌تیه‌كانی سنوره‌كه ئه‌كه‌ین، له‌پڕ توند‌و تیژییه‌ك دژی ئافره‌تان رووئه‌دات، باشه تۆ بڵێی چی سحرێك بێت ئه‌م شاره‌ی ئێمه ده‌یان قایمقام، چه‌ندین به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیس نه‌توانن كۆنترۆڵی بارودۆخه‌كه بكه‌ن، ئه‌گه‌ر كه‌سێك، وه‌ك ئێمه له‌مێژوو هه‌ڵكه‌وته‌ی جیۆ-سیاسی و، له باری گرنگی ئابوری ئه‌م شاره نه‌زانێت، تێنه‌گات زه‌مانێكه به‌رخودان و نیشتمانپه‌روه‌ری لێره‌وه چرۆئه‌كا. ته‌ته‌ڵه‌ی زانستیانه‌ی بواری شوێنه‌وارو مامه‌ڵه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی نه‌كات، وائه‌زانێت ناونیشانی ئه‌م بابه‌ته "شووتی و پلایس" بووایه باشتربوو. چونكه هه‌رگیز شووتی به‌پلایس ناخورێت.
كاتێك زانستی كۆمه‌ڵناسی بڵێت:كۆمه‌ڵگه وه‌ك بازنه‌یه‌كی گه‌وره وایه. له‌ناو ئه‌م بازنه‌یه‌دا كۆمه‌ڵێك خانه یان بونیه"ستراكچه‌ر" هه‌ن. هیچیان پێچه‌وانه‌ی ئه‌وی تر نییه، به‌ڵكو په‌یوه‌ندیه‌كی توندوتۆڵیان هه‌یه پێكه‌وه‌و یه‌كتر ته‌واو ئه‌كه‌ن. . چۆن. . ؟بۆنمونه ناكرێت سلكی په‌روه‌رده پێچه‌وانه‌ی ڕێساویاسا كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان یان ئاین بێت. وه ناكرێت كاری پاككردنه‌وه‌ی شار پێچه‌وانه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و ژینگه بێت. له‌چه‌مچه‌ماڵ ئه‌وه‌ی ئه‌بینرێت، ئه‌وه‌یه‌كه:دادگا‌و پۆلیس پێچه‌وانه‌ن. یان داگا به‌كاری خۆی هه‌ڵناسێت یاخود پۆلیس له‌كاردا لاوازه. لاوازبوونی هه‌ر خانه‌یه‌ك وه‌ك خانه‌ی داد، ڕاسته‌وخۆ له‌سه‌رژیانی هاوڵاتیان ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌بێت. ئه‌گینا كاكی من ئه‌گه‌ر "دادگا" و "داواكاری گشتی" كاری خۆی ده‌كات چ پێویست به‌مقۆمقۆی سیاسی و تاوانبار كردن هه‌یه. كی چه‌ك هه‌ڵده‌گرێت و كێش خه‌ڵك چه‌كدار ئه‌كات، تاوانباره به بڕیاری دادوه‌ر. كێ تاوانباران داڵده ئه‌دات و كێش نایه‌وێت و نایه‌ڵێت ئه‌م شاره ئارام بێت له‌به‌رامبه‌ر یاسادا ملی كه‌چ كه‌چه. چ مانای هه‌یه له‌پرۆسه‌ی ئازادی عێراق به‌دواوه هیچ به‌ڕێوه‌به‌رێكی پۆلیس نه‌یتوانیوه سه‌ركه‌وتوو بێت. . !؟. ئێمه دڵنییاین له‌ناو دادگای چه‌مچه‌ماڵدا بێدادی زۆرهه‌یه. دادوه‌ره‌كان زۆر دوور له پێویست به‌ئه‌ركی خۆیان هه‌ستاون. به‌ڵام دواجار گرفتی ناسه‌روه‌ری یاسا له‌كۆی عێراقدا به‌رچاوه، نه‌بونی ئه‌و عه‌قڵانه‌ی كه‌توانای داهێنان و بیركردنه‌وه‌یان هه‌یه له ئاستی هه‌رێمدا ده‌گمه‌نه. هه‌موو فۆڵده‌ره‌كان كه كلیكی له‌سه‌ر ئه‌كه‌ین ڤایرۆسدارن. به‌و واتایه‌ی هه‌موو ئه‌و گرفتانه‌ی چه‌مچه‌ماڵ هه‌یه‌تی هه‌ر له‌كوشتن و ته‌قه‌كردنه‌وه تا ئه‌گاته ئه‌وسه‌ری تونێله‌كه له‌كۆی سیسته‌م و كۆمه‌ڵگاو ناوچه‌كانی تریشدا هه‌ن. به‌ڵام ئه‌مه ناكاته ئه‌وه‌ی له‌م وێستگه‌یه‌دا پاڵی لێبده‌ینه‌وه‌و ته‌ماشای ئاسمان و ئه‌ستێره زه‌ردو سووره‌كانی بكه‌ین. سه‌ره‌نجام هه‌موو ڕێگاكان ئه‌مانبه‌نه‌وه بۆ سیاسه‌ت و كاری به‌رژه‌وه‌ندیخوازانه‌ی لایه‌نه‌كان. بۆیه ئه‌وه‌ی ده‌كرێت له‌چه‌مچه‌ماڵ سیاسه‌ت نییه. به‌وه‌شی كه سه‌ركردایه‌تی سیاسی زۆرجار پێمان نیشان ئه‌ده‌ن. جا ئیتر له‌داڵده‌دانی تاوانباره‌وه تا ئه‌گاته ئیختلاێ و سازشكردن و نه‌زانینی ئیداره‌ی گه‌مه‌كان له ئاستی هه‌رێمایه‌تیدا. بۆچی له‌سه‌رده‌می حامورابیه‌وه ئینسانه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی ڕێژه‌یی ڕێز له‌یاسا ئه‌گرن. . ؟ بۆچی پێویسته هه‌موومان پابه‌ند بین به‌بڕیاری دادگاوه. . ؟بۆچی پێویسته كه‌س نه‌توانێت ده‌ستوه‌ربداته كاری دادوه‌ر. . ؟بۆچی پێویسته‌ئه‌گه‌ر دادوه‌ر نه‌یتوانی یان جورئه‌تی نه‌كرد وازبهێنێت. . ؟هه‌موو ئه‌مانه له‌به‌رئه‌وه‌ی تاكه‌كان لایان وایه ئه‌وه یاسایه كه‌رامه‌تیان ئه‌پارێزێت و ڕه‌فاهیه‌تیان بۆ ئه‌هێنێت. وه‌خته بڵێم له‌چه‌مچه‌ماڵ ئه‌م ڕێز‌و به‌پیره‌وه چوونه نییه. به نیسبه‌ت حزبه‌كانی ده‌سه‌ڵاتیشه‌وه ناكرێت یه‌كێكیان لاوازی ئاستی حزبه‌كه‌ی به‌وه بشارێته‌وه كه هه‌ڵه‌كانی به‌رامبه‌ر گه‌وره‌تر بكات. وه ئه‌وی تریش له‌فرسه‌ت بگه‌رێت بۆ مه‌عه‌سكه‌ر كردنی شار‌و چه‌كبه‌خشین و پاره‌به‌خشین. تائه‌و ئاسته‌ی شتی زۆر سه‌یر ده‌بیستین. ئه‌مه‌ی كه‌شیان پێخۆشحاڵ بێت و قه‌زیه‌كان گه‌وره‌تر بكات. ئاگربكاته‌وه‌و وێنه‌ی بگرێت. خۆی ڕووداو دروست بكات تاخه‌ڵك هه‌ردوو هێزه‌كه‌ببینن چه‌ند بێهه‌ڵوێستن. چونكه له‌بنه‌ڕه‌تدا ئه‌مانه باتڵن و بۆكاتێكی زۆر كه‌من. سیاسه‌تیش ئه‌وه‌یه:به‌هونه‌رێك ئیداره‌و سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵگه‌كه‌تان بكه‌ن تاخۆشی بۆ خه‌ڵك بهێنن. جا ئیتر حورمه‌ت ئه‌گێڕنه‌وه بۆ دادگا. خه‌ڵكی به‌شمه‌ینه‌ت به‌سه‌رئه‌كه‌نه‌وه. كار بۆ بێكاره‌كان ئه‌دۆزنه‌وه. خۆتان باشترئه‌یزانن.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
کوردستان نێت نێتی هەمووانە