هێڵى ئینتەرنێتى رێبەركویك كە سەر بە كەرتى تایبەتەو پیاوێكى دەوڵەمەندو سەرمایەدار بە مەبەستى خزمەتكردنى هاوڵاتییان بە نرخێكى گونجاو پرۆژەكەى هێنایە شارى سلێمانى لە ئێستادا لەلایەن پارێزگارى ئەو شارەوە بەربەستێكى گەورەى بۆ دانراوەو نەك ئیشەكانى كۆمپانیاكەیان سنوردار كردوە بەڵكو هەموو كارەكانیان راگرتوەو حەفتاودوو هەزار هاوڵاتى ئەو شارەیان توشى دڵەڕاوكێى ئەوە كردوە كە ئایا ئەگەر هێڵى ئینتەرنێتى كۆمپانیایەكى تر بكڕن هەمان چارەنوسیان توش دەبێت یان نا؟؟ ئەمە ئەو پرسیارەیە كە هیچ بەشداربویەكى هێڵى ئینتەرنێت لەو شارەدا وەڵامەكەى نازانن. داخستن و راگرتنى هێڵى ئینتەرنێتى رێبەر كویك سەرەڕاى ئەوەى رویەكى نا شارستانى حزبى دەسەڵاتدارى ئەو شارە پیشان دەدات لە هەمان كاتدا پرۆژە وەبەرهێنەرەكانى كەرتى تایبەت لەوشارەدا دەخاتە ژێر پرسیارو گومانەوە، پاشان پارێزگار لە رێى ئەو بڕیارەوە كارێكى واى كردوە كە هیچ دەوڵەمەندو وەبەرهێنەرێك نەتوانن متمانە بە بە دەسەڵاتدارانى ئەو شارە بكەن كە بۆ مەبەستى پرۆژەى وەبەرهێنان سەردانى شارەكە بكەن. ئەم ئیشەى دەسەڵاتدارانى ئەو شارە لێدانێكى كوشندەیە لە كەرتى تایبەت و لە رووى ئابوریشەوە زیانێكى زۆر بەو شارە دەگەیەنێت كە بۆتە جوگرافیایەكى لەبار بۆ ململانێى ناتەندروستى سەرجەم حزبە كوردستانییەكان بە دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆنەوە. دەبێت سەركردایەتى یەكێتى كە حزبەكەیان لەو شارەدا خاوەنى هەموو بڕیارێكە لەسەر ئەو كێشەیە بێنە دەنگ و هەوڵى چارەسەركردنى بدەن چونكە ئەوانەى كە لەو شارەدا سود لەو هێڵە وەردەگرن هەموو دانیشتوى ناوچەى هەرێمى سەوزن و زۆربەشیان دەنگدەرى یەكێتین، لەبەرئەوە ئەم هەڵوێستە پێش هەموو شتێك دەبێتە مایەى زویركردنى جەماوەرى یەكێتى سەرەڕاى ئەوەى شادەمارى ئابورى پرۆژەكانى یەكێتى لەوشارەدایە كەواتە ئەمە وا دەكات بڵێین: بەهۆى كێشەى رێبەر كویكەوە كەرتى تایبەت لە سلێمانى پەكى كەوت و كۆمپانیاكانى تریش وردە وردە هەست بەبىَ متمانەیى دەكەن و ناوێرن پرۆژەى وەبەرهێنان پەرە پێبدەن.
ئهو بابهتانهی له کوردستان نێت دا بڵاودهکرێنهوه، بیروبۆچوونی خاوهنهکانیانه، کوردستان نێت لێی بهرپرسیار نییه.
کوردستان نێت نێتی هەمووانە