{imageshow sl=2 sc=2 /}
لە راگەیەنراوێکی بەڕێوەبەرایەتی پۆستەی هەرێمی کوردستان کە سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنە و دانەیەکی ئاراستەی ماڵپەڕی وەزارەتمان کراوە، چاپ و بڵاوکردنەوەی چوار جۆری نوێی پولی پۆستە راگەیەنراوە .
لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە لە درێژەی کار و چالاکییەکانی بەرێوەبەرایەتی پۆستەی هەرێمی کوردستان، بەرێوەبەرایەتییەکەمان بۆ ساڵی (٢٠١٢) هەڵسا بە چاپکردنی چوار کۆمەڵە پولی نوێی پۆستە و بە تیراژی (٢٢٥٠٠٠) دانە و لەسەر بنەمای دیزاینێکی هونەری و سەردەمیانە لە چاپخانەی (گرین گلۆری) لە بەیروتی پایتەختی لوبنان چاپ کراون .
کۆمەڵە پولی یەکەم بریتیە لە ئاڵای حکومەتی مەلیکی کوردستان شێخ مەحمودی حەفیدی نەمر و ئەو سەردەمیش پێی وتراوە(ئاڵای حکومەت کوردستان – خواروو) و نرخی یەک پول (٥٠٠ ) دینارە .
کۆمەڵەی دووەم بریتیە لە ئارمی کۆماری کوردستان (١٩٤٦) کە پایتەختەکەی شاری مەهاباد بوو ، نرخەکەی (١٠٠٠) دینارە .
کۆمەڵەی سێیەم بریتیە لە ئارمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، نرخەکەی (٥٠٠٠) هەزار دینارە .
کۆمەڵەی چوارەم تایبەتە بە رۆژی جیهانی خاوەن پێداویستیە تایبەتەکان و نرخەکەی (٢٥٠) دینارە .
شایانی باسە ئێستاش لە هەرێمی کوردستان لە کاروباری پۆستەدا ئەو کۆمەڵە نوێیەی پولەکانی پۆستە کاریان پێدەکرێت .
ئهو بابهتانهی له کوردستان نێت دا بڵاودهکرێنهوه، بیروبۆچوونی خاوهنهکانیانه، کوردستان نێت لێی بهرپرسیار نییه.
کوردستان نێت نێتی هەمووانە