جه‌ماوه‌ری ئازادیخوازی كوردستان، لایه‌نه سیاسیه‌به‌رێزه‌كان
به‌رواری 19/12/2011 دادگای تێهه‌ڵچونه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بریاری لێسه‌ندنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی یاسایی بزووتنه‌وه‌ی دیموكراسیخوازانی كوردستانی دوپات كرده‌وه به‌پی ی ئه‌و بریاره كه‌وێًنه‌یه‌كی له‌به‌رواری 11/1/2012 به‌ده‌ستمان گه‌یشتوه مۆڵه‌تی یاساییمان لێوه‌رگیراوه‌ته‌وه. .
ئێمه له‌سه‌ركردایه‌تی كاتی بزووتنه‌وه‌ی دیموكراسیخوازانی كوردستان وێرای ناره‌زایه‌تیمان به‌و بریاره ئه‌وه‌ش بۆ هه‌موو لایه‌ك رون ده‌كه‌ینه‌وه كه بزووتنه‌وه‌كه‌مان له 28/3/1994 دا وه‌ك بزوووتنه‌وه‌یه‌كی دیموكراتیخوازو مه‌ده‌نیانه له‌سه‌ر ده‌ستی تێكۆشه‌ری دێرینی گه‌له‌كه‌مان به‌رێز (به‌هادین نوری) و چه‌ندین تێكۆشه‌ری تر راگه‌یه‌نراو هه‌ر له‌دامه‌زراندنیه‌وه كۆمه‌لێك ئامانج و ستراتیجی خۆی هه‌بووه كه كاری له‌سه‌ر كردوه له پێناوی چه‌سپاندنی زیاتری فره‌حزبی و دیموكراسیه‌ت له كوردستان و له‌و پێناوه‌شدا ( (ب. د. ك) به‌پی ی قه‌باره‌و توانای خۆی له‌سه‌رجه‌م روداوه‌كانی كوردستان هه‌ڵوێستی جدی خۆی هه‌بووه بی ئه‌وه‌ی بكه‌وێته ژێر كاریگه‌ری هیچ لایه‌نێكه‌وه (ده‌سه‌ڵات و ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات) هه‌رشتێك خۆی قه‌ناعه‌تی پی ی هه‌بوبێت قسه‌ی له‌سه‌ر كردوه‌و راشكاوانه هه‌ڵوێستی خۆی له‌سه‌ر دیاریكردوه. . . بێگومان (ب. د. ك) له‌سه‌ر ئاستی عێراقیش قسه‌ی خۆی هه‌بوه‌و هه‌ندێك جار باڵی عێراقیشی هه‌بوه‌و له‌پرۆسه‌ی ئازادی عێراقیش دا رۆڵی به‌رچاوی خۆی هه‌بوه‌و كاری كردوه له‌سه‌ر زیاتر چه‌سپاندنی پرۆسه‌ی دیموكراسیه‌ت له عێراق و ناساندنی زیاتری مافی ره‌وای گه‌لی كوردستان و داكۆكی كردن له‌دۆزه‌كه‌مان. . . له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا فیدرالی و دواتریش كۆنفیدراڵی كردۆته ئامانجی خۆی. .
به‌ڵام به‌داخه‌وه له‌دوای خانه‌نشین بوونی م. (به‌هادین نوری) له‌ساڵی (2004) دا هه‌ندێك كێشه‌و ململانێی ناوخۆیی له نێو بزووتنه‌وه‌كه‌دا دروست بوو هۆكاریش له‌لایه‌ك هه‌وڵدانی هه‌ندێك كه‌س بوو بۆ خۆ سه‌پاندن به‌سه‌ر بزووتنه‌وه‌كه‌دا دور له هه‌ر به‌هاو پره‌نسیپێكی دیموكراسیانه وپێشێلكردنی به‌رنامه‌و په‌یره‌وی نێوخۆ له‌لایه‌كی تریش ده‌ست تێوه‌ردانی ده‌ره‌كی لێره‌و له‌وێوه. .
كه‌ئه‌م كارانه‌ش بونه هۆكاری زه‌حمه‌تبوونی پێكه‌وه هه‌ڵكردن و دواتر داترازانی لێكه‌وته‌وه. .
هه‌رچه‌نده به‌هه‌وڵ و هیمه‌تی دۆست و براده‌ران جارێك یه‌كگرتنه‌وه كرا به هیوای ئه‌وه‌ی بتوانرێت ته‌جاوازی ئه‌و كێشه‌و ململانێیانه بكرێت. . به‌ڵام پاش ماوه‌یه‌كی كه‌م دیسان ئه‌و ناكۆكیانه سه‌ریان هه‌ڵدایه‌وه، جارێكی تر ناچار كراینه‌وه كه (ب. د. ك) لێكبترازێته‌وه. . . ئێمه له‌سه‌ركردایه‌تی كاتی (ب. د. ك) هه‌میشه ویستومانه كاره‌كان به‌ئاقارێك نه‌گات كه‌مۆڵه‌تی یاساییمان لی بسه‌ندرێته‌وه، به‌ڵام دیسان ده‌ست تێوه‌ردان و خواستی پاوانخوازی هه‌ندێك كه‌س بونه هۆكاری ئه‌وه‌ی دیموكراسیخوازان بدرێته دادگا‌و به‌پاساوێكی لاواز مۆڵه‌تی یاساییمان لێوه‌ربگیرێته‌وه كه گه‌ر بێت‌و به‌هه‌مان پاساو مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسیه‌كان بكرێت ئه‌وا ده‌بێت زیاتر له نیوه‌ی حیزبه‌كانی سه‌رگۆره‌پان مۆڵه‌تیان لێوه‌ربگیرێته‌وه به‌حیزبه‌كانی ده‌سه‌ڵاتیشه‌وه. . .
به‌ڵام ئێمه هه‌ر له‌سه‌ره‌تای داترازانه‌وه وه‌ك سه‌ركردایه‌تی كاتی (ب. د. ك) گوێمان به‌كێشه‌كان نه‌داوه و به‌رده‌وام بوین له‌سه‌ر كار‌و خه‌بات و چالاكیه‌كانی خۆمان و له‌سه‌رجه‌م روداوه‌كانی كوردستان دا ده‌نگ و ره‌نگ و قسه‌ی بوێرانه‌ی خۆمان هه‌بووه بی ئه‌وه‌ی بچینه ژێر كاریگه‌ری هیچ لایه‌نێكی ده‌سه‌ڵات و ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات، ئه‌وه‌ی خۆمان بروامان پی ی بوبێت داكۆكیمان لی كردوه، به‌روداوه‌كانی 17 ی شوبات و دواتریشه‌وه. . .
ئێستاش دوای ده‌رچوونی بریاری دادگای پێداَچونه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم له‌به‌رامبه‌رمان ویرای ناره‌زایه‌تیمان به‌بریاره‌كه، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خۆمان به‌هێزێكی دیموكراسی ده‌زانین و كارده‌كه‌ین بۆچه‌سپاندنی بنه‌ماكانی دیموكراسیه‌ت و مافه‌كانی مرۆڤ و سه‌روه‌رێتی یاسا. . وه‌ده‌مانه‌وێت یاسا له‌سه‌رو هه‌موو شتێك و هه‌موو كه‌سێكه‌وه بێت و دور بێت له‌هه‌ر ده‌ست تێوه‌ردان و مه‌زاجێكی شه‌خسی یه‌وه خۆمان به پابه‌ند ده‌زانین به‌بریاری دادگاوه و له‌هه‌مان كاتدا به‌هه‌موو لایه‌كی راده‌گه‌یه‌نین كه‌ئێمه به‌رده‌وام ده‌بین له‌خه‌بات و تێكۆشانمان له‌سه‌ر هه‌مان ره‌وتی دیموكراسیانه، هه‌ربۆیه‌و له‌وچوارچێوه‌یه‌شدا خۆمان وه‌ك (یه‌كێتی دیموكراتیخوازانی كوردستان) راده‌گه‌یه‌نین و كار ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی مۆڵه‌تی یاسایی به‌ده‌ست بێنین و له‌هه‌مان كاتدا كۆنفرانس یاخود كۆنگره‌یه‌ك ببه‌ستین و له‌گۆنگره‌كه‌دا بریار له‌ناوو به‌رنامه‌و ستراتیژ‌و ئاینده‌ی خۆمان بده‌ین. . . وله‌سه‌ر گۆره‌پانی خه‌بات درێژه به‌كارو چالاكیه‌كانمان ده‌ده‌ین.
سه‌ركه‌وی خه‌باتی مه‌ده‌نی و دیموكراسیانه، به‌رده‌وام بێت خه‌بات و كاركردن بۆ سه‌روه‌رێتی یاسا‌و بنبر كردنی گه‌نده‌ڵی، سه‌ركه‌وتن بۆخه‌باتی نه‌پساوه‌ی گه‌له‌كه‌مان به‌ره‌و به‌دیهێنانی سه‌رجه‌م ئامانجه ره‌واكانی. .
یه‌كێتی دیموكراتیخوازانی كوردستان
سلێمانی 13/1/2012
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
کوردستان نێت نێتی هەمووانە