
به‌پێێ نووسراێكی ره‌سمیی دادگه‌ی شۆڕشی كۆماری ئیسلامی ئێران به ژماره 3250، له وه‌ڵامی داوایه‌كی سوپای پاسدارانی ئێران‌دا هاتووه كه "به‌رامبه‌ر داوخوازییه‌كی سوپای پاسداران كه داوای كردووه براده‌رانی ئێمه له ئه‌نجامی تێكهه‌ڵچوون و ئاڵۆزییه‌كانی ناوه‌خۆیی و شوێنه گشتییه‌كان بریندار ده‌بن و له نه‌خۆشخانه‌كان پێویستییان به خوێن ده‌بێ و پێویستییه‌كی زۆریان به خوێن ده‌بێ، به‌ڵام زۆرجار نه‌خۆشخانه‌كانی خوێنی پێویستییان بۆ دابین ناكرێ و له ئه‌نجامدا براده‌رانی سوپا گیان له ده‌ست ده‌ده‌ن".
هه‌روه‌ها له‌و نووسراوه‌یه‌دا هاتووه، "بۆیه داوا ده‌كه‌ین بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌شه رێگه بده‌ن و بڕیار بدرێ ئه‌و كه‌سانه‌ی سزای له سێداره‌دانیان به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه و حوكمه‌كه جێبه‌جێ ده‌كرێ، به‌شێوه‌یه‌كی زۆر نهێنی خوێنی له رۆژی جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كه‌دا ده‌رفه‌تێك به ستافێكی پزیشكیی جێگه‌ی متمانه‌ی خۆمان بدرێ خوێنی ئه‌و كه‌سانه به‌تاڵ بكرێ و له بانكی هه‌ڵگرتنی خوێن هه‌ڵبگیرێ تا له كاتی پێویستدا بدرێته براده‌رانی پاسدار كه له شه‌ڕ و تێكهه‌ڵچوونه‌كانی سه‌ر شه‌قامه‌كان بریندار ده‌بن و ده‌ستبه‌جێ پێشكێشیان بكرێ.
هه‌روه‌ها ئاماژه كرداوه "جێگه باسه، بۆ ئه‌وه‌ی هیچ جۆره تێبیینی و تانه‌یه‌كی شه‌رعی له‌سه‌ر ئه‌و كاره نه‌بێ، پێشتر پرس به ئیمام خومه‌ینی رێبه‌ر و دامه‌زرێنه‌ری كۆماری ئیسلامی كراوه و به‌ڕێزیان فه‌رمووی كه هیچ جۆره كێشه‌یه‌كی شه‌رعی له‌و كاره‌دا نییه".
مۆری/ داوكاری گشتیی سیسته‌می دادوه‌ریی كۆماری ئیسلامیی ئێران
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
کوردستان نێت نێتی هەمووانە