ڕۆژی پێنج شه‌ممه به‌رواری 18 سه‌فه‌ری 1433 كۆچی و به‌رامبه‌ر 12/1/2012 میلادی به‌سه‌ر په‌رشتی به‌ڕێز ڕابه‌ری گشتی و به ئاماده‌بوونی به‌ڕێز جێگری ڕابه‌ر، ئه‌نجومنی شورای ناوه‌ندی بزووتنه‌وی ئیسلامی له باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی له شاری سلێمانی كۆبونه‌وه‌ی ئاسای خۆی ئه‌نجام دا.
له‌وباره‌یه‌وه مامۆستاشوان قه‌ڵادزه‌یی وته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی سه‌باره‌ت به ئه‌جێنداو ناوه‌رۆكی كۆبونه‌وه‌كه ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ی ڕایگه‌یاند:
بسم الله الرحمن الرحیم
جه‌ماوه‌ری كوردستان ئه‌ندامان و بنه‌ماڵه‌ی سه‌ر به‌رزی شه‌هیدان و لایه‌نگران و دۆستانی بزووتنه‌وه‌كه‌مان:وه‌ك ئاگادارن ئه‌مڕۆ عێراق به‌بارودۆخێكی هه‌ستیارو ناسك دا تێده‌په‌ڕێت و ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ كێشه‌ی نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان ئاڵۆزتر‌و قوڵتر ده‌بێته‌وه، ئه‌و عێراقه‌ی كه به‌ته‌وافوقی سیاسی و به‌شداری هه‌مووان به‌ڕێوه ده‌چێت و پرۆسه‌ی سیاسی له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه دامه‌زراوه خه‌ریكه به‌ره‌و تاك ڕه‌وی و یه‌كتر نه‌خوێندنه‌وه هه‌نگاو ده‌نێت، ئه‌مه‌ش خۆی له‌خۆیدا كارێكی مه‌ترسیداره‌و پێش بینی ده‌كرێت قه‌یرانی گه‌وره‌تری له‌وه‌ی ئێستا به‌دواوه بێت، لایه‌نی كوردیش كه‌هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه ڕۆڵی له بنیاتنانه‌وه‌ی عێراقی تازه‌دا بینیوه له‌م بارودۆخه ئاڵۆزه‌و پێشهاته چاوه‌ڕوان نه‌كراوه‌كان نیگه‌رانه، له‌به‌ر ئه‌وه ئێمه له بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی له‌گه‌ڵ هه‌ر هه‌وڵێك داین كه به‌ئاراسته‌ی چاره‌سه‌ری ئاڵۆزیه‌كان و قه‌یرانه‌كانی ئێستای عێراق بندرێت، به‌تایبه‌ت پێشنیاری به‌ستنی كۆنگره‌ی نیشتمانی كه له‌لایه‌ن به‌ڕێز سه‌رۆك كۆماری عێراق پێشكه‌ش كراوه، بۆئه‌و مه‌به‌سته داواده‌كه‌ین كۆنگره‌كه له‌كات و شوێنی گونجاو‌دا به‌په‌له ببه‌سترێت كه تێكڕای لایه‌نه‌كان بتوانن تێیدا به‌شدار بن و میكانزمی چاسه‌ری كێشه‌و قه‌یرانه‌كان دابڕێژن.
له‌به‌شێكی تری كۆبونه‌وه‌كه‌دا شورای ناوه‌ندی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی ته‌ئكیدی له‌سه‌ر پێویست بوونی یه‌كڕیزی نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان به ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆن و لایه‌نه‌كانی تر كرده‌وه، چونكه بزووتنه‌وه پێی وایه ئه‌مه باشترین زامن و بنه‌مایه بۆ زیاتر سه‌نگی كورد له كوردستان و به‌غداد له‌گه‌ڵ جێگیر كردنی مافه به‌ده‌ست هاتوه‌كان و هه‌وڵدان بۆ به‌ده‌ست هێنانی مافه‌كانی تر وه‌ك گه ڕانه‌وه‌ی ناوجه دابڕاوه‌كان بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، له‌و باره‌یه‌وه ئه‌نجومه‌نی شورای ناوه‌ندی ئاماده‌یی بزووتنه‌وه‌ی ده‌ربڕی بۆ هه‌ر كارێك كه له‌و باره‌وه پێی بسپردرێت به‌مه‌به‌ستی تۆكمه‌كردنی ناوماڵی كورد، چونكه بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی هه‌میشه‌و به‌تایبه‌تی له‌كاتی ئێستادا هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی نێوان لایه‌نه ئیسلامیه‌كان و لایه‌نه‌كانی تر به‌زه‌رو ره‌تی ئه‌م دۆخه‌ی ئێستای وڵات ده‌زانێت.
هه‌ر له‌درێژه‌ی كۆبونه‌وه‌كه‌دا ئه‌نجومه‌نی شورای ناوه‌ندی به‌مه‌به‌ستی زیاتر گه‌شه‌كردن و تۆكمه‌كردنی ڕیزه‌كانی بزووتنه‌وه‌و خۆ ئاماده‌كردن بۆ پێشهات و ڕوداوو گۆڕانكاریه‌كان به كۆی ده‌نگ بڕیاری به‌ستنی كۆنگره‌ی (10) ی دا، وه بڕیار درا له كۆبونه‌وه‌ی داهاتووی ئه‌نجومه‌نی شورادا كه له‌داهاتوویه‌كی نزیك دا سازدكرێت و ڕێوشوێنی پێویستی كۆنگره‌و كات و شوێنه‌كه‌ی دیاری ده‌كرێت.
هه‌ر له كۆبونوه‌كه‌دا ئه‌نجه‌مه‌نی شورای ناوه‌ندی له‌ته‌وه‌ره‌یه‌كی سه‌ره‌كیدا گوێبیستی ڕاپۆرتی مه‌كته‌به ناوه‌ندیه‌كان بوو و، كاروچالاكیه‌كانیانی به‌رز نرخاندن، له‌هه‌مان كات دا سوپاس و ده‌ست خۆشی له لیژنه‌ی چاودێری دارایی كرد كه له‌ماوه‌ی ڕابردوودا له‌چه‌ند سه‌ردانێكی مه‌یدانی دا به‌مه‌به‌ستی پێداچوونه‌وه‌و زیاتر تۆكمه‌كردنی لایه‌نی داهاتوو و دارایی و چۆنیه‌تی خه‌رج كردنی له هه‌مووئاسته‌كان دا كه ئۆرگان و مه‌كته‌ب و ده‌زگاكانی حزب یان به‌سه‌ر كردبۆوه.
هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌نی شورای ناوه‌ندی له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا چه‌ندین ئاراسته‌و بڕیار‌و ڕێنمایی و بڕیاری گرنگ ده‌ركرد به‌مه‌به‌ستی زیاتر چالاك كردنی سه‌رجه‌م ئۆرگانه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی و كارا كردنیان
له كۆتایدا ئه‌نجومه‌نی شورای ناوه‌ندی سوپاس و ده‌ست خۆشی ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م كادیر‌و ئه‌ندامانی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی كرد كه‌له‌ماوه‌ی ڕابردوودا به‌رده‌وام له‌هه‌وڵ و تێكۆشان دابوون بۆ خزمه‌تی ئیسلام و به‌رگری له‌مافی ڕه‌وای گه‌له‌كه‌مان و به‌رقه‌رار بوونی ئاشتی له‌هه‌رێمی كوردستان دا.
ئه‌مه‌و كۆبونه‌وه‌كه دوای حه‌وت كاتژمێر له‌كه‌ش و هه‌وایه‌كی برایانه دا به‌سه‌ر كه‌وتووی كۆتایی پێهات
والسلام علیكم ورحمه الله وبركاته
وته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی- سلێمانی
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
کوردستان نێت نێتی هەمووانە