زۆر به توندی پرۆتستۆ و شه‌رمه‌زاری تاوانی كۆمه‌ڵكوژییه‌كه‌ی كاسپكارانی گوندی «رۆبۆسك»ی ناوچه‌ی « قه‌ڵابانی »ی ده‌ڤه‌ری شێرناخ له باكووری كوردستان ده‌كه‌ین. كه ڕۆژی چوار شه‌ممه‌ی رابردوو ( ٢٨/ ١٢/ ٢٠١١) فرۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیای فاشستی كه له جۆری « ئێف ـ ١٦» بوون . . كۆمه‌ڵێك كاسپكاری هه‌ژار و بێتاوانی كوردمانیان له ده‌ڤه‌ری شێرناخ، زۆر بێ به‌زه‌ییانه و دوور له ره‌وشت و یاسا و ڕێسا نیوده‌وڵه‌تییه‌كان، به بۆمب و شه‌ستیری رق و حه‌قد و ره‌گه‌زپه‌رستی و بێ ره‌وشتی، به شێوه‌یه‌كی دڕندانه، « ٣٨» كاسپكاری لاوی كوردمانیان شه‌هید كرد، كه منداڵی پانزه ساڵانی تێدان. . بێگومان ئه‌مه تاوانێكی كۆمه‌ڵكوژییه و . . به‌پێی هه‌موو یاسا و رێسا نیوده‌وڵه‌تییه‌كان ــ بێجگه له یاساكانی ده‌وڵه‌ته ره‌گه‌زپه‌رسته داگیركه‌ره‌كانی كوردستان ــ به تاوانێكی نێوده‌وڵه‌تی داده‌نرێت. . ئه‌م تاوانه پێشێلكردنێكی زه‌قی مافه‌كانی مرۆڤه ــ به‌ڵام كه‌ی مافی مرۆڤ له توركیادا بوونی هه‌بووه ؟؟ ــ ئه‌گه‌ر دادوه‌ری هه‌بێت، پێویسته ئۆردو‌غان له‌سه‌ر ئه‌م تاوانه بدرێته دادگای نێوده‌وڵه‌تی.
ئه‌م تاوانه قێزه‌وه‌نه، تاوانێكی تره له زنجیره تاوانه‌كانی توركیای ره‌گه‌زپه‌رست دژ به گه‌لی ئازادیخوازی بێتاوانی كوردمان له باكووری كوردستاندا. . ئه‌مه دواتاوانیشان نابێت چونكه ئۆردوغانیش به بیری بۆگه‌نی ئه‌تاتورك گۆشكراوه و، درێژه به هه‌مان بیری شۆڤێنی ده‌دا و، ده‌یه‌وه‌ێ له ژێر عه‌بای ئیسلامی‌دا ده‌سته سووربووه‌كانی به خوێنی ڕۆڵه‌كانی گه‌لی كوردمان بشارێته‌وه. . كۆمه‌ڵكوژییه‌كه‌ی ده‌ڤه‌ری شێرناخ په‌ڵه‌یه‌كی چڵكن و شه‌رمه‌زاری تره ـ ئه‌گه‌رچی ئه‌وه‌ی شه‌رم و ره‌وشت بێ لای رژێمی توركیا نییه ــ به نێوچه‌وانی ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیاوه .
نابێت بێده‌نگ بین و وازبهێنین. . پێویسته هه‌موو ده‌زگا و رێكخراوه‌كانی مافه‌كانی مرۆڤ و رێكخراوی « هیومان رایتش ۆچ » و رێكخراوی دژ به ره‌گه‌زپه‌رستی و سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و، نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌م تاوانه ئاگادار بكه‌ینه‌وه. . پێویسته له هه‌موو وڵاتانی جیهاندا یاداشت و به‌یاننامه‌ی ناره‌زایی و تووڕه‌یی بده‌ینه سه‌فاره‌ته‌كانی توركیا و یونامی و هه‌موو په‌ڕله‌مانه‌كانی وڵاتان. . قوڕوقه‌پكردن له‌م تاوانه شه‌رمه‌زارییه.
با ناحه‌زانی كورد و كوردستان ئه‌وه بزانن، كه به‌م تاوانانه‌یان، به كوشتن و گرتن، ناتوانن چوكمان پێ داده‌ن . . به پێچه‌وانه‌وه ئه‌م سته‌مانه زیاتر ریزه‌كانی گه‌له‌كه‌مان یه‌كده‌خا و زیاتریش له خه‌بات و تێكۆشان و قوربانیدان سوورمان ده‌كات. . ئێمه‌ی كورد هه‌رگیز كۆڵناده‌ین و وچان ناده‌ین تا ده‌ست له مل ئازادی ده‌كه‌ین و دوابستی كوردستان له داگیركه‌ران رزگارده‌كه‌ین.
ئه‌وپه‌ڕی هاوخه‌می و سوێ و ماته‌مینی خۆمان به ماڵبات و كه‌سوكاری شه‌هیده بێتاوانه‌كانمان له شێرناخ ده‌گه‌یه‌نین. . هیوای زووتر چاكبوونه‌وه‌ش بۆ برینداره‌كانمان ده‌خوازین . . دڵنیابن به ته‌نها نین و هه‌موو كوردێكی دڵسۆزی كورد و كوردستان له گه‌ڵتانن و هاوخه‌متانن.
بژی كورد . . . بژی كوردستان
نه‌مری و سه‌روه‌ری بۆ شه‌هیدانی شێرناخ و سه‌رجه‌م شه‌هیدانی كوردستان
مردن و سه‌رشۆری بۆ داگیركه‌رانی كوردستان
كۆمه‌ڵه‌ی كولتووری كوردی ــ له شاری بێرگن ـ له پارێزگای هۆرده‌لاند ــ نه‌رویج
نه‌رویج : ٣١/ ١٢/ ٢٠١١
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
کوردستان نێت نێتی هەمووانە