دیموكراسیه‌ت وشه‌یه‌كی هێنده لاوازه كه‌هه‌موو دیكتاتۆره‌كان ده‌توانن به‌كاری بیه‌نن بۆ پینه‌كردن و درێژه‌دان به حوكمی دیكتاتۆریه‌تی خۆیان ئه‌وه‌ی له‌ساڵی رابردوو رویدا له‌وڵاتانی عه‌ره‌بیدا به‌نمونه وه‌ربگرین كه‌چۆن له‌ماوه‌یه‌كی كورتا دیكتاتۆرێكی گه‌وره له‌په‌لوو پۆ خرا زۆربه‌ی سه‌ركرده له‌كاركه‌وتووه‌كانی وڵاتانی عه‌ره‌ب بوونه به‌ڵا بۆ خۆیانوو خێزانه‌كانیان سه‌رۆكی تونس نه‌یتوانی ماوه‌یه‌ك به‌رگری له‌خۆی بكات له‌سه‌رده‌سه‌ڵات له‌به‌رده‌م شۆرشی گه‌لی تونسیدا ئه‌وه‌ش ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ئه‌و قۆرخ كردنه‌ی ده‌سه‌ڵات و به‌كارهێنانی دارایی گشتی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی بنه‌ماڵه‌كه‌ی ده‌ره‌نجام به‌خۆیی و سه‌روه‌ته‌كه‌یه‌وه رایكرد بۆ ژیانی تاراوگه. حوسنی موباره‌ك ده‌یان ساڵ گه‌لی میسری روتانه‌وه ده‌ره‌نجام نه‌یتوانی به‌رامبه‌ر به‌شۆرشی گه‌له‌كه‌ی خۆی راگرێت دوای ئه‌وه‌ی چه‌ندین كه‌س بوونه قوربانی شۆرش بۆروخاندنی رژێمه‌كه‌ی ناچاركرا كه ده‌ست به‌رداری پۆستی سه‌رۆك كۆماری ببێت و بچێته ناو قه‌فه‌زی دادگاوه تا دادگایی بكرێت. قه‌زافی خۆی به‌سه‌رۆكی شۆرشی گه‌لی لیبی ده‌زانی وای هه‌ست ده‌كرد كه ده‌بیت تاماوه خۆیی و بنه‌ماڵه‌و ده‌ستوو په‌یوه‌نده‌كانی هه‌موو سه‌روه‌ت و خێروبێری لیبیا بخۆن به‌ڵام شۆرش گیرانی راسته‌قینه‌ی لیبیا رێگه‌یان پێنه‌دا له‌وه زیاتر خه‌ڵكی لیبیا بچه‌وسێنێته‌وه و داهاته‌كه‌شیان قۆرخ بكات بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیی و بنه‌ماڵه‌كه‌ی سه‌ره‌نجام له‌كونی ئاوه‌رۆیه‌كا ده‌ریان هێناو ناردیان بۆ ئه‌ودنیا تاچیتر دیكتاتۆره‌كان نه‌وێرن چاو له‌و بكه‌ن ئازادی گه‌له‌كانیان فه‌رامۆش بكه‌ن. به‌شار ئه‌سه‌د به‌بروای خۆی ده‌توانێت له‌م قۆناغه‌ی شورشی سوریادا ده‌ربازببێت و ده‌سه‌ڵات له‌ده‌ست نه‌دات گه‌لی سوری لێی ببورن یان ده‌رفه‌تێكی بده‌نێ بۆ به‌خۆدا چوونه‌وه كه ئه‌مه‌ش مه‌حاڵه گه‌لی سوری لێی خۆش بێ. ئه‌م دیكتاتۆرانه له‌سه‌ره‌تای ساڵی 2011 ئه‌ستێره‌ی به‌ختیان له‌ئاوابووندایه رۆژ به‌رۆژ نمونه‌یان كه‌م ده‌بێته‌وه له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راستدا. من ده‌ڵێم ئه‌وه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌یكات به‌رامبه‌ر به گه‌لی كورد له‌كوردستانی باشور هیچی كه‌مترنیه له‌وه‌ی ئه‌و سه‌ركرده عه‌ره‌به دیكتا تۆرانه‌كردیان به‌رامبه‌ر به‌گه‌له‌كه‌یان. بابزانین كام سه‌ركرده‌ی ئه‌و وڵاتانه ده‌ستی سوپای بیگانه‌ی گرتوو په‌لكێشی كرده سه‌ر خاك و وه‌ته‌نی خۆیان. بابزانین ئه‌و دیكتاتۆرانه‌ش قۆرخی داهاتی میللتیان كردبوو خۆلای پارتی دیموكراتی كوردستانیش قۆرخی گه‌وره‌ترن داهاتی سنوری برایم خه‌لیلی كراوه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی كه‌سیكی باڵای پارتی. جیاوازی له‌نێوان ئه‌و دیكتاتۆرانه‌و بنه‌ماڵه‌ی بارزانیدا هێنده‌نیه ته‌نها ئه‌وه‌یه ئه‌وان به عه‌ره‌بی قسه ده‌كه‌ن ئه‌مان به‌كوردی ئه‌ویش ده‌گه‌رێته‌وه بۆ جوگرافیای ناوچه‌كه گه‌ر ئه‌مان له ناوچه‌یه بوونایه ئه‌وا به‌و زمانه ئاخاوتنیان ده‌كرد. سه‌رۆكی سوریا حافز ئه‌سه‌د دوای خۆی كوره‌كه‌ی دانا له‌جیگای خۆی بنه‌ماڵه‌ی به‌رزانیش هه‌مان شت دووباره‌ده‌كه‌نه‌وه گه‌ر رێگریان لێ نه‌كرێت خۆیان داناوه بۆ په‌نجا پشت كه‌سه‌رۆكی پارتی بن ئیتر نازانم ئه‌وانه‌ی له‌ناو پارتیان پارتین كه‌سیان تیانیه له‌و بنه‌ماڵه‌یه باشتر بن جڵه‌وی پارتی بگرن به‌ده‌سته‌وه‌و له‌و نه‌هامه‌تیه پارتی رزگاربكه‌ن یان زاتیان نیه له‌به‌رده‌م ئه‌و بنه‌ماڵیه‌دا هیچ بڵێن له‌ترسی ئه‌وه‌ی پۆسته‌كانیان لێنه‌سه‌ندنه‌وه هه‌موو هه‌رده‌لێن به‌لی ئه‌زبه‌نی. پارتی خاوه‌نی مێژوویه‌كی دوور‌و درێژه له‌په‌روه‌رده‌كردنی كادر‌و پێدانی پۆستی حزبی به‌كادره‌كانی پارتی هه‌رگیز ئه‌وه ناكات كه‌سێكی شۆرش گێری راسته‌قینه بكاته به‌رپرسی لقێك یان ناوچه‌یه‌ك. پارتی له‌روداوه‌كانی 17شوباتی سلیمانی كاتێك كه ئاپوره‌ی خه‌ڵكی نارازی به‌به‌رده‌م لقی چواریاندا تێپه‌ری پاسه‌وانه‌كانیان له‌سه‌ربانه‌وه به‌ردیان گرته ناو ئاپوره‌كه‌و سه‌ری كه‌سیكیان شكاند پاشانیش خه‌ڵكه ئازادی خوازه‌كه كه‌وتنه به‌رد بارانی لقی چوار. ئه‌و پاسه‌وانه بۆیه ئه‌وه‌ی كرد كه‌به‌رد بارانیان بكه‌ن پاشانیش به گوله وه‌ڵامی به‌د بارانه‌كه بده‌نه‌وه له‌وێدا چه‌ندین كه‌س بكوژن و بكوژه‌كانیشیان راده‌ستی دادگا نه‌كه‌ن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌رگریان له‌باره‌گای پارتی كردووه واتا پارتی له‌یاسا گه‌ره‌تره ئه‌وان یاسا به‌سه‌ر خه‌لكا ئه‌سه‌پێنن به‌ڵام بۆ خۆیان له‌سه‌رو یاساوه‌ن. پارتی له كۆتایی سالی 2011 كاره‌ساتێكی له‌بادینان نایه‌وه به‌رامبه‌ر به‌یه‌كگرتوی ئیسلامی بۆ ئه‌وه‌ی وانیشان بدات ئه‌وه یه‌كگرتووه ده‌یه‌وێت بچێت به‌گژ ئه‌دیانه‌كانی تردا‌و كێشه‌یان بۆ دروست بكات له‌گه‌ڵ برا مه‌سیحی و كلدانه‌كاندا به‌ڵام سه‌ركردایه‌تی یه‌كگرتوو زۆر له وان ژیرانه كاریانكرد بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و پیلانه‌ی پارتی سه‌رنه‌گرێت. كه‌واته گه‌ر پارتی له‌سه‌روو یاساوه نه‌بیت چۆن یاسا ئه‌و كارانه له‌پارتی قبول ده‌كات كواته له‌ناوچه‌ی زه‌رد یاسا سه‌روه‌ری نیه گه‌ربه‌ودی چاودیری ئه‌و كادرانه‌ی پاتیتان كردبێت بۆ چاوه‌روانی ئه‌و لیژنه‌یه‌ی كه‌سه‌رۆكی به‌ناو هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكی پارتی پێكی هێنابوو بۆ به‌دوادا چونی ئه‌و روداوه. ده‌ره‌نجام لیژنه‌ی لێكۆلینه‌وه هه‌مان وته‌كانی به‌رپرسانی دارشته‌وه به‌نوسراو دایه‌وه ده‌ست سه‌رۆكی هه‌رێم ئه‌وه لیژنه باڵاكه‌ی سه‌رۆكی هه‌ێم بوو بۆ كاره‌ساتێكی واگرنگ ئایا گه‌ر یاسا سه‌روه‌ری هه‌بیت بۆ هه‌موانبێت نا بێت وه‌زاره‌تی ناوخۆ مۆڵه‌ت له‌پارتی دیموكراتی كوردستان بسێنێته‌وه خۆ ئه‌و یاسایه‌ی كه‌پێی ده‌ڵێن یاسای حزبه‌كان كه‌له‌په‌رله‌مانی كوردستان ده‌رچووه له‌ساڵی 1993 بۆ هه‌موو حزبیكه نه‌ك ته‌نها بۆ ئه‌و حزبانه‌ی میلیشیای عه‌سكه‌رتاریه‌تیان نیه. پارتی له‌روداوه‌كه‌ی 17 شوباتدا له‌ماوه‌ی سه‌عاتێكدا هێزی زێره‌ڤانی گه‌یانده به‌رده‌م لقی چوار بۆ به‌رگری له‌لقه‌كه‌ی به‌ڵام له ناوچه‌ی زه‌ردی خۆی نه‌یتوانی له‌ماوه‌ی شه‌و رۆژێكدا هێزه‌كانی بنێرێت بۆ پارێزگاری له باره‌گاكانی یه‌كگرتوو. كه‌واته ئه‌و هێزانه‌ی لای پارتی هه‌یه هێزێكی نه‌ته‌وه‌یی نیه به‌ڵكو هێزێكه سه‌ر به بنه‌ماڵه‌ی بارزانیه‌و له‌سه‌ر داهاتی ئه‌م میله‌ته مووچه وه‌رده‌گرن بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی پارتی ئه‌مه‌یه‌دیموكراسیه‌ت لای پارتی دیموكراتی كوردستان. كه‌واته وه‌ك هێزه‌كانی سوپای سوریا‌و وان ته‌نها به‌رگری له‌مانه‌وه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د ده‌كه‌ن وقه‌تڵوعامی میلله‌ت ده‌كه‌ن. . .
كاوان عه‌لی
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
کوردستان نێت نێتی هەمووانە