زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی خۆپیشاندان ده‌که‌ن و به‌رد ده‌گرنه پارتی له سلێمانی، موالیدی نه‌وه‌د و چوار و به‌ره‌و سه‌روون، واته ته‌مه‌نیان له خواروو هه‌ژده ساڵه‌وه‌یه و ئه‌مانه بۆیان نییه له بنه‌ڕه‌ته‌وه له هه‌ڵبژاردنه‌کان به‌شداری بکه‌ن و ده‌نگ بده‌ن و ره‌ئی سیاسیی خۆیان پیاده بکه‌ن، ئیتر چۆن ئه‌مانه داوای گۆڕانی حکومه‌ت و په‌رله‌مان ده‌که‌ن، تۆ بڕوانه ناو و موالیدی برینداره‌کان، تۆ بڕوانه ده‌موچاویان، ده‌بینیت ته‌مه‌نیان له خوار هه‌ژده‌وه‌یه، ئیتر خۆپیشاندانی سیاسیی چی؟
مێردمنداڵه‌کانی نه‌وشیروان هه‌روه‌ها، له کاتێکدا ینک حاکمی سلێمانییه به گوێره‌ی دوایین هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکان و له واقعیشدا ئه‌وه گۆڕانه حاکمه نه‌ک ینک، له جیاتی ئه‌وه‌ی به‌رد بگرنه باره‌گاکانی ینک و گۆڕان چونکه چه‌ند ساڵه له شاره‌که‌دا حاکمن و به‌س خه‌ریکی گه‌نده‌ڵی بوون، به‌رد ده‌گرنه باره‌گاکانی پارتی.سه‌یره، به‌رپرسانی کۆنی ینک و تازه‌ی گۆڕان به‌شه بودجه‌ی سلێمانییان ته‌خشان و په‌خشان کردووه، که‌چی به‌رد ده‌گیرێته باره‌گای پارتی!!
ئه‌مه بانگه‌وازێک نییه بۆ به‌رد گرتنه ینک یان گۆڕان، به‌ڵام ئایا ئه‌مه پرسیارێکی لۆجیکی و واقیعی نییه؟
پرسیارێکی ساده‌ی تر، خۆ لقه‌کانی پارتی نه فه‌رمانگه‌ی کاره‌بان تا له‌به‌ر بێ کاره‌بایی روویان تێبکرێت و به‌ردیان تێبگیرێت، و نه دائره‌ی ئاون تا له‌سه‌ر بێ ئاویی به‌ردیان تێبگیرێت.
مه‌سه‌له‌که ته‌نێ به‌دناوکردنی پارتییه، چونکه پارتی به ئاشکرا وتی ده‌گه‌ڕێینه‌وه بۆ سلێمانی.گۆڕان له‌و کاته‌وه شه‌ڕی خۆی دژی پارتی خه‌ستتر کردۆته‌وه.
به‌ڵام ئه‌و کاک نه‌وشیروانه‌ی به ناڕاسته‌وخۆ خه‌ڵک هانی کوشتن ده‌دات، ئاخر هێشتا ئه‌و قسه‌یه‌ی بیر نه‌چۆته‌وه که وتی (له ساڵێکدا له کوردستان سێ هه‌زار که‌س به ده‌عمی سه‌یاره ده‌مرن، با سێ هه‌زاریش به مزاهه‌ره بمرن)، هه‌روه‌ها ئه‌وه مانگێکه سه‌ر و زمانی ئیعلامه‌که‌یان سه‌یرکردنی تونس و میسره وه‌ک مۆدیلێک، ئا ئه‌و کاک نه‌وشیروانه کاتێک زێره‌ڤانی جووڵا، یه‌کسه‌ر خۆی گه‌یانده پێنجوێن، ئه‌گه‌ر وتاره شله‌که‌ی نێچیرڤان نه‌بووایه، نه‌وشیروان خۆی نه‌ده‌گرته‌وه تا ئێران و ره‌نگه له‌وێشه‌وه تا له‌نده‌ن یان نه‌مسا.
موفه‌کیره‌کانی کاک نه‌وشیروان باسی ئه‌وه ده‌که‌ن شه‌پۆلی گۆڕان و ته‌وژمی ئازادیی و زۆر شتی ترییش، ئێمه ده‌زانین و پێشتر باسمان کردوه بۆ نموونه کاک رێبین، بریتییه له ستران عه‌بدوڵای ینک، بریتییه له فه‌یسه‌ڵ ده‌باغی پ‌د‌ک، به‌ڵام بۆ خزمه‌تی کاک نه‌وشیروان، ئیتر با به ناوی مێشێل فۆکۆ و فۆکۆ یاما و ئه‌لبێرتۆ مۆرافیا و لیوناردۆ دی کابریۆ و ئالان دیلۆن تۆم هانکس و نازانم چی تره‌وه نه‌که‌ونه فه‌لسه‌فاندن.وتارێک ده‌نووسن به قه‌د لاپه‌ڕه‌کانی ده‌ستوری وڵاتێکی وه‌ک سۆماڵ ده‌بێت، هه‌مووشی قسه هێنان و بردنه، گاڵته‌کردنه به عه‌قڵی خه‌ڵک، ئه‌و قسانه‌ی ئه‌وان نووسیویانه رۆژانه ته‌نانه‌ت له که‌ناڵه‌کانی گۆڕان و ئیسلامییه‌کان و پارتی و یه‌کێتییش ده‌یبیستین.به داخه‌وه هه‌ندێک که‌س له بچووکترین بۆنه‌دا ساخی ده‌که‌نه‌وه که حه‌زیان له ناو و ناوبانگه و ده‌یانه‌وێت ناویان ده‌ربکه‌وێت، ئه‌گینا قسه‌کانیان هیچ ئیزافه‌یه‌کی تێدا نییه و هه‌ر جووینه‌وه‌ی قسه‌ی خه‌ڵکی تره به‌ڵام به ترش و خوێوه.
له هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی ئازار و ته‌مووزیشدا، ئه‌و رۆشنبیرانه‌ی کورد و رۆژنامه به‌ناو ئه‌هلییه‌کانی سه‌لماندییان له‌به‌ر خۆری گه‌رمی ئۆپۆزیسیۆنن و سه‌ربه‌خۆ نیین، له کوشتنی سه‌رده‌شتدا دیسان به بێ به‌ڵگه تۆمه‌تیان به‌خشییه‌وه و خۆیان خسته‌وه به‌ر خۆری ئۆپۆزیسیۆن، ئێستاش له خۆپیشاندانه‌کاندا خۆیان خسته‌وه به‌ر خۆری ئۆپۆزیسیۆن، راستییه‌که‌ی، رۆژنامه‌کانی به‌ر سێبه‌ری ده‌سه‌ڵات، زیاتر پاریزه‌ری خوێنی رۆڵه‌ی کوردن له‌م کاته‌دا وه‌ک له‌وانه‌ی ئه‌هلی و به‌ناو ئۆپۆزیسیۆن.
له جیاتی هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی رۆڵه‌ی کورد، کاتێک دابنێن بۆ کتێب خوێندنه‌وه باشتره، ئێستا ئه‌وان وه‌ک هه‌رزه‌کارێکی تری ئه‌وروپی و ئه‌مریکی، زۆربه‌ی رۆشنبێرێتییه‌که‌یان پشت به سێرچی گوگڵ ده‌به‌ستێت، نه‌ک به خوێندنه‌وه‌ی کتێب و شه‌ونخونی.رێبینه‌کان با هه‌ر سوپاسنامه له رۆژنامه‌دا بڵاو بکه‌نه‌وه که کاکه نه‌وه مه‌سره‌فی خه‌سته‌خانه‌ی بۆ کردوون، دواییش با هه‌ر بڵێن سه‌ربه‌خۆین!!
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
