فایه‌ق گوڵپی کوڕی هه‌ورامانه، یه‌کێک له شوێنه شیرین و جوانه‌کانی کوردستان، و یه‌کێک له لانکه‌کانی به‌رخودان.فایه‌ق پێشمه‌رگه‌یه‌کی کۆنی ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌یه، ئه‌و کادرێکی زیره‌ک و پێشمه‌رگه‌یه‌کی ئازای ینک بوو، له یه‌که‌م په‌رله‌مانی کوردستاندا ئه‌ندامی په‌رله‌مان بوو له‌سه‌ر لیستی سه‌وز.فایق له نزیکه‌وه هاوڕێی تاڵه‌بانی و نه‌وشیروان مسته‌فا بوو.ئه‌م دێڕانه باسی که‌سێکه له ژیانمدا نه‌مبینیوه.
فایق له‌سه‌ر ناکۆکی بیروبۆچوونی له‌گه‌ڵ کاکه نه‌وه‌دا له‌سه‌ر لێدانی په‌که‌که له لایه‌ن ینکه‌وه، هه‌ر زوو ده‌ستبه‌رداری ینک و پۆستی گه‌وره بوو، به‌ڵام ئه‌و پێشتریش له‌گه‌ڵ سه‌رکرده‌کانی خۆی ناکۆک بوو.
ده‌کرێت تۆمه‌تی زۆر بۆ فایق بهۆنینیه‌وه، به‌ڵام هه‌رگیز ناتوانین بڵێین کاک دکتۆر که‌سێکی درۆزنه، ناشتوانین به گه‌نده‌ڵ ناوی ببه‌ین، چونکه کاتێک ده‌ستبه‌رداری کاکه نه‌وه و ینک بوو که خه‌ڵکی تر ماستاویان بۆ ده‌کرد، و هه‌ندێکی تریش له ترسی ته‌وره‌که‌ی ده‌ستیی کاکه نه‌وه، فریا نه‌ده‌که‌وتن پێستی خۆشیان له‌گه‌ڵ خۆیان ببه‌ن.
که‌سێکی وا به‌ڕێز، چۆنه رازییه ناوی بخرێته ریزی که‌سانێکه‌وه که بێجگه له جوێن و جوێنپۆست هیچی تریان له‌باردا نییه، که‌سێکی وا، چۆن رازییه له گه‌مه‌یه‌کدا به‌شدار ببێت که خۆی چاک ده‌زانێت کاکه نه‌وه‌ی هه‌ڵسوڕێنه‌ری ده‌یه‌وێت کوردستان هه‌ر هه‌مووی بسووتێت به‌س بۆ ئه‌وه‌ی خۆی بگات به بودجه و ده‌سه‌لات؟ گوڵپیی له هه‌موو که‌س باشتر ده‌زانێت کاکه نه‌وه که‌سێکی کوردستانیی نییه، له‌و دیو شه‌ست مه‌تریی سلێمانییه‌وه که‌س به کورد نازانێت، هه‌ڵه‌بجه‌یی یان ئاشن یان جاش، بادینانی که‌ی کوردن، هه‌ولێر کێی موقه‌ده‌سه و گوندێکه، که‌رکوکی هه‌ر خه‌ریکی...و...ن و حزبه‌کان ده‌دۆشن به ناوی ئاواره‌ییه‌وه.
گوڵپی که پیاوی درۆ نییه ده‌نووسێت: له‌گه‌ڵ نه‌وشیروان پێکه‌وه بووین، نه‌وشیروان وتی (یه‌ک هه‌ڵه‌بجه‌یی له سلێمانی ناهێڵم، هه‌موویان سلێمانی به‌ده‌ر ده‌که‌م) .ئه‌گه‌ر نه‌وشیروان که‌مێک شه‌رمی بزانیایه ئه‌م قسه‌یه‌ی نه‌ده‌کرد، خۆ که له‌به‌ر چاوی هه‌ورامییه‌ک ئه‌م قسه‌یه‌ی کردووه ئه‌وه تاوانه‌که ده‌بێته دوو ئه‌وه‌نده.
به‌ڵام به داخه‌وه ئه‌مڕۆ کاک دکتۆر له که‌سێکی کوردستانییه‌وه، که خۆی چاک ده‌زانێت ئێران و تورکیا چۆن چاویان بڕیوه‌ته له‌باربردنی ئه‌م پارچه‌یه‌ی کوردستان، خۆی ده‌کات به پیاوێک له ریزی پیاوه بچووک و جنێوفرۆشه‌کانی تری کاکه نه‌وه، و خۆی ده‌خاته ریزی ئه‌وانه‌وه.به‌ڕێزیان باش ده‌زانێت کاکه نه‌وه کێیه، چاک ده‌زانێت ئه‌و بۆ کورد شیوه‌ن ناکات، ئه‌سڵه‌ن وه‌ک وتمان کاکه نه‌وه له بنه‌ڕه‌ته‌وه که‌سێکی شارچییه و کوردستانی نییه، ئیتر بۆ له خۆپیشاندانه‌کانی ئه‌ودا خۆی ده‌کات به که‌وا سوور.
به‌ڵێ بۆ خۆپیشاندان، نا بۆ گه‌نده‌ڵی، به‌ڵێ بۆ ده‌ستاوده‌ستکردنی ده‌سه‌لات، به‌ڵام ئایا که‌سێک شین و شه‌پۆڕی بۆ ده‌سه‌ڵات و بودجه بێت، که‌سێک حزبێکی له کوردستان نه‌هێشتبێته‌وه پێشمه‌رگه‌ی لێ نه‌کوشتبن، به پارچه‌کانی تری کوردستانیشه‌وه، که‌سێک تا پێش دوو ساڵیش هه‌ر ینک بوو و له‌سه‌ر دابه‌شکردنی کیکی بودجه و ده‌سه‌ڵات له سکرتێری گشتیی ینک یاخی بوو بێت، که‌سێک به نیاز بووبێت گسک بدات له هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌کانی ناو شاری سلێمانی، شایه‌نی ئه‌وه‌یه شاباشی بۆ لێبده‌یت؟
فایق له‌وه گه‌وره‌تره ناوی بخرێته پاڵ ناوی که‌سانێک که یه‌ک رۆژنامه‌ی محترم و قه‌دری خۆزان ئاماده نییه یه‌ک وشه‌یان بۆ بڵاو بکاته‌وه و له‌ناچإرییدا بابه‌ته‌کانیان ده‌نێرن بۆ ئه‌و وێبسایته‌ی جنێو بڵاو ده‌کاته‌وه.
ئه‌گه‌ر رۆژێک نه‌وشیروان خۆی چووه ریزی خۆپیشانده‌ران، ئه‌و کاته پیویسته دکتۆر فایقیش بچێت، ئه‌م هیچی له‌و که‌متر نییه، به‌ڵام نه‌ک نه‌وشیروان له‌سه‌ر گرده‌که‌وه خه‌ڵک ره‌وانه بکات، و دکتۆریش بێ ئه‌وه‌ی به خۆی بزانێت، ببێت به ده‌سکه‌لایه‌کی ده‌ستی ئه‌و و ببێت به یه‌کێک له قۆڵ کوتراوه‌کانی کاکه نه‌وه.
دره‌نگ و زوو ده‌رده‌که‌وێت مخابن شتێک نییه له کوردستان به ناوی کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و بزاڤی مه‌ده‌نی، ئه‌وه نه‌وشیروان مسته‌فایه زانی چۆن سواری ناڕه‌زایی هه‌ندێک که‌س ببێت.
قۆڵ کوتراوه‌کانی خۆی فڕێدایه سه‌ر شه‌قامه‌کان به ناوی خۆپیشاندانه‌وه.
کۆمه‌ڵێک نووسه‌ری ده‌رباریشی هێنا که ته‌نزیری بۆ بکه‌ن و رێ بینی بن، سه‌یره، نه‌وشیروان پاره‌ی عه‌مه‌لیاتی کچی کابرایه‌کی هۆزێک ده‌دات و کوڕی کابرایه‌کی تری هۆزه‌که ده‌کات به پاڵێوراو له لیستی هه‌ڵبژاردنی گۆڕاندا، ئیتر هه‌موو قه‌ڵه‌مبه‌ده‌سته‌کانی ئه‌و هۆزه شاباش بۆ کاکه نه‌وه لێده‌ده‌ن!! هه‌ندێک رۆشنبیر چه‌ند هه‌رزان خۆیان ده‌فرۆشن، و چۆن کۆمپلییت هه‌موو هۆزه‌که له رۆژنامه‌کانی نه‌وه و به‌ر خۆری نه‌وه ده‌بن به مونه‌زیر بۆ سه‌رشێتییه‌کانی نه‌وه! ئه‌م هۆزه گله‌یی ده‌که‌ن له پ‌د‌ک و ینک که به‌رپرسه‌کانیان به بنه‌ماڵه هه‌موویان سیاسیین، که‌چی خۆیان به بنه‌ماڵه هه‌موویان نووسه‌ری نه‌وشیروانن!!
هه‌روه‌ها هه‌ندێک رۆشنبیری وه‌ک فایقییش به داخه‌وه وێنه‌که‌یان لێ ده‌شێوێت و له جیاتی عه‌قڵانی بیر بکه‌نه‌وه، ده‌بن به مه‌یته‌رێکی ئه‌سپه شێته‌کانی کاکه نه‌وه.تۆ که پێش پازده ساڵ رازی نه‌بوویت ئه‌سپێک بیت له ئه‌سپه شێکانی ینک، ئێستا بۆ ده‌بیته مه‌یته‌ری یه‌کێکیان؟
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
