
دره‌نگ یان زوو ناو و وێنه‌ی ئه‌و که‌سانه ئاشکرا ده‌بێت که له خۆپیشاندانه‌که‌دا کوژران و بریندار بوون، بڕوا ده‌کرێت هه‌موویان سه‌ر به گۆڕان بوو بن، ئه‌گه‌رچی حه‌مه‌تۆفیقی زاوای نه‌وشیروان وتی (ئه‌و که‌سانه گۆڕان نیین که خۆپیشاندانیان کردووه و په‌لاماری باره‌گای پارتییان داوه)، و ئه‌گه‌رچی کاک نه‌وشیروان ئیدانه‌ی په‌لاماردانه‌که‌ی کرد.
هه‌ر حزبێک که خه‌ڵکی به کوشت دابێت، بۆ کوردستان بێت یان بۆ حزبه‌که‌ی، خاوه‌ندارێتی له کوژراوه‌کانی کردووه و به ئاشکرا شانازیی پێوه کردوون، ئاخۆ بۆچی کاک نه‌وشیروان خۆی ناکات به ساحێبی ئه‌و که‌سانه‌ی به کوشتیان ده‌دات؟ و ته‌نانه‌ت ئیدانه‌یان ده‌کات؟ چۆن که‌سوکاری ئه‌و کوژراوانه رازی ده‌بن نه‌وشیروان له جیاتی ئه‌وه‌ی سه‌ر له ماڵیان بدات، ده‌ڵێت ئه‌وانه گۆڕان نیین.و ئیدانه‌یان ده‌کات؟ ئه‌مه چۆن ئازایه‌تییه‌که، مانگێکه لایه‌نگره‌کانت هان بده‌یت بۆ خۆپیشاندانی توندوتیژ، که‌چی ئه‌مڕۆ ئیدانه‌یان بکه‌یت؟ بۆچی نه‌وشیروان و حه‌مه‌تۆفیقی زاوای خۆیان ناکه‌ن به ساحێبی ئه‌و که‌سانه؟
نه‌وشیروان مسته‌فا خۆپیشاندانه‌کانی میسر و تونسی کرد بوو به نه‌خشه رێگای گه‌یشتن به ده‌سه‌ڵات، ئه‌وه نه‌وشیروان بوو که وتی "ساڵی سێ هه‌زار که‌س به ده‌عمی سه‌یاره ده‌مرن، با سێ هه‌زار که‌سیش به خۆپیشاندان بکوژرێن".بۆیه پێویسته پ‌د‌ک و ینک هه‌ر کارێکی زه‌بروزه‌نگ و رووداوی ناخۆش بکه‌ویته‌وه، بخه‌نه ئه‌ستۆی کاک نه‌وشیروان و ئه‌و به تاکه به‌رپرسیار دابنێن لێی، ئه‌گه‌رچی ئیدانه‌شیان بکات و خۆی بێبه‌ری بکات لێیان.
نه‌وشیروان که‌سێکه باکی نییه به خوێنی خه‌ڵکه‌که‌ی خۆی بگاته ده‌سه‌ڵات پاش ئه‌وه‌ی نه‌یتوانی به ده‌نگیان بگاته ده‌سه‌ڵات.نه‌وشیروان به ئاسایی داناوه سێ هه‌زار که‌س به کوشت بدات له پێناوی ده‌سه‌ڵاتدا، ئه‌وه یه‌کێکی به کوشت دا، ئێستا پرسیاره‌که ئه‌وه‌یه، ئاخۆ نه‌وشیروان گیانفیدایه؟ یان به‌س خه‌ڵکی تر به کوشت ده‌دات؟ ئاخۆ له‌نێو دوو هه‌زار و نۆسه‌د و نه‌وه‌د و نۆ کوژراوه‌که‌ی تردا، که‌سێکی تێدا ده‌بێت که له پێشه‌وه‌ی خۆپیشاندان بێت و سنگی بداته به‌رگوله و ناوی نه‌وشیروان مسته‌فا بێت؟ یان خۆی له گرده‌که‌وه چاوه‌ڕێ ده‌کات له‌سه‌ر فه‌رشی سووری خوێناوی بگات به ده‌سه‌ڵات؟
ده‌مێک بوو کاک نه‌وشیروان خوێنی نه‌ڕشتبوو، به‌ڵام ره‌نگه پاش ئه‌و رووداوانه، ئه‌مشه‌و وه‌ک به‌رخی تێر شیر خه‌وتبێت.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
