ده‌بوایه گۆڕان له حکومه‌تی هه‌رێمدا به‌شدار بووایه، هه‌بوونی چه‌ند وه‌زیرێکیان له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران په‌نجه‌ره‌یه‌کی ده‌کرده‌وه بۆ گۆڕانخواز و بێلایه‌نه‌کان بۆ سه‌ر کۆبوونه‌وه (سه‌رکه‌وتووه‌کان)ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، ئه‌و وه‌زیرانه ده‌بوون به جاسوسی خه‌ڵکی ده‌ره‌وه‌ی پ‌د‌ک و ینک له‌ناو ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، هه‌روه‌ها ده‌یانتوانی مۆدیلێکی ترمان له وه‌زیر و به‌ڕێوه‌بردنی وه‌زاره‌ت پیشان بده‌ن، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که ده‌یانتوانی زۆر که‌سی شایسته (ی خۆیان و خه‌ڵکی تر) له‌و وه‌زاره‌تانه‌دا دابمه‌زرێنن.
کاک نه‌وشیروان که وا باو بووه خۆی له چاوپیکه‌وتن و لێدوان دوور گرتووه، له ماوه‌ی ئه‌م دوو هه‌فته‌یه‌دا به‌یانێکی نووسی، و دوو جار چاوپێکه‌وتنی چه‌ند سه‌عاتیی له‌گه‌ڵ که‌ی ئین ئێن کرد، ئه‌مه بێجگه له‌و وتارانه‌ی به ناوی خوازراوه‌وه له رۆژنامه‌که‌ی، و ئه‌و وتاره پڕ جنێوانه‌ی به‌ناوی خوازراوه‌وه له وێبسایته جنێوفرۆشه‌که‌یدا بلاویان ده‌کاته‌وه.پوخته‌ی قسه‌کانی به‌ڕێزیان له‌و چاوپێکه‌وتنانه‌دا ئه‌وه‌یه که بۆچی به‌شدار نییه له دروستکردنی بڕیاردا و حسابی بۆ ناکرێت، وه‌ک ئه‌وه‌ی خۆی ره‌فزی به‌شداریی له حکومه‌تی هه‌رێمدا نه‌کردبێت.به‌ڵام هۆکاری به‌شداری نه‌کردنی به‌ڕێزیان مێژوویه‌کی دێرینی هه‌یه.
به‌ڕێزیان ئێستا که‌سێکی تاک و ته‌نیا و گۆشه‌گیره.که گوێ له چآوپێکه‌وتنه‌کانی ده‌گرین، که له پێشنیاره‌کانی ورد ده‌بینه‌وه، ده‌بینین هی که‌سێکه له پاییزی ته‌مه‌نیدا بیت و گڵۆڵه‌ی بیرکردنه‌وه‌ی که‌وتبێته لێژی.به‌شێکی ئه‌م بیرکردنه‌وه‌یه‌ی هی ساڵانێکی زووی ته‌مه‌نییه‌تی، که تێکه‌ڵاوه به گرێی دوونییه‌ت به‌رامبه‌ر بارزانی‌یان، و به داخه‌وه دواجار به‌م رۆژه‌ی گه‌یاند.
ئامرازه‌کانی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ناو ده‌سه‌ڵات شتی سه‌یر و سه‌مه‌ره له‌خۆ ده‌گرێت، به‌ڕێزیان ماوه‌یه‌که له رێی رۆژنامه‌کانییه‌وه داوا ده‌کات موڵکه داگیرکراوه‌کانی حکومه‌ت له لایه‌ن دوو حزبه‌که‌وه، له زه‌وی و بینایه و موڵک، بگه‌ڕێندرێته‌وه بۆ حکومه‌ت.ئه‌مه له لایه‌ک، به‌ڵام ئێمه هه‌موومان ده‌زانین له لایه‌کی تره‌وه به‌ڕێزیان له به‌یانه‌که‌یدا و ماوه‌یه‌که داوا ده‌کات حکومه‌ت هه‌ڵبوه‌شێته‌وه و به حکومه‌تێکی ناشه‌رعی ده‌زانێت و پێی وایه به ته‌زویر دروست بووه و ده‌ڵێت حزب زاڵه به‌سه‌ر حکومه‌تدا.
ئه‌ی باشه، که حکومه‌ت ئاوایه، ئیتر خێره داوا ده‌که‌یت موڵکه‌کانی ته‌سلیمی حکومه‌ت بکرێت؟ باشه که حکومه‌ت خۆی له‌ژێر چنگی حزبه‌کاندایه و له‌وان بچووکتره، که تۆ داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌که‌یت، ئیتر چۆن و بۆ داوا ده‌که‌یت موڵکه‌کانی بدرێته‌وه؟
بیرکردنه‌وه‌ی کاک نه‌وشیروان هی ساڵه‌کانی سه‌ره‌تای هاتنه ناو کایه‌ی سیاسییه‌تی.له کۆتایی شه‌سته‌کاندا، کاک نه‌وشیروان رۆژنامه‌ی رزگاریی ده‌رده‌کرد، رۆژنامه‌ی رزگاری له سلێمانی و به پاره‌ی به‌عس و به‌ئاشکرا ده‌رده‌چوو، گوایه ته‌قه‌دوومی و مارکسی و لینینی بوو، کاک نه‌وشیروان له وتاره‌کانیدا ده‌یگوت (مه‌لامسته‌فا دواکه‌وتوو و کۆنه خواز و عه‌شایره، ئێمه له‌گه‌ڵ به‌عس شه‌ڕی مه‌لا مسته‌فا ده‌که‌ین و بزووتنه‌وه‌که‌ی تێکده‌شکێنین، ئنجا پاش ئه‌وه‌ی دوا پێشمه‌گه‌ری دوای بارزانییمان له کوردستان ده‌رکرد یان کوشت، ئه‌وسا داوا له حکومه‌تی به‌عس ده‌که‌ین مافی کورد بدات، ئه‌گه‌ر نه‌یدا، ئنجا ده‌چینه شاخ لێی، و ده‌ست ده‌که‌ین به شۆڕشێکی ته‌قه‌دومی و مارکسی لێنینی).
ئه‌م بیرکردنه‌وه‌ی ئێستای کاک نه‌وشیروان، هه‌مان ئه‌و بیرکردنه‌وه‌یه‌ی ئه‌وسایه‌تی، ئه‌گینا تۆ که پێت وایه حکومه‌ته‌که گه‌نده‌ڵه و حزب باڵاده‌سته به‌سه‌ر حزبدا، ئیتر چۆن موڵکی بۆ ده‌گه‌ڕێنیته‌وه؟
به‌سته‌زمانیی کاک نه‌وشیروان له هه‌ردوو چاوپێکه‌وتنه‌که‌ی دوای به‌یانه‌که‌یدا به ئاشکرا دیاره، ئه‌مه‌ش پاش کاردانه‌وه تونده‌که‌ی پ‌د‌ک و ینک دێت، که به ئاشکرا پێیان گوت له وه‌ڵامی هه‌ر هێرشێک بۆ سه‌ر باره‌گای پ‌د‌ک و ینک و حکومه‌تی هه‌رێم، ئه‌وان هێرشی چه‌کداریی ده‌که‌نه سه‌ر سه‌رکرده‌کانی گۆڕان، دیاره ئامانجه‌که‌شیان به تایبه‌ت و ته‌نێ خودی کاک نه‌وشیروان ده‌بوو، ئه‌گینا هه‌موو ده‌زانین هیچ که‌سێکی تری گۆران ئاگاداری ده‌رکردنی ئه‌و به‌یانه نه‌بوو، من بڕوام زۆره سه‌رکرده و بنکرده و و کادره‌کانی سه‌رگرد و بنگرده‌که هه‌ر هه‌موویان وه‌ک من و تۆ له رۆژنامه‌کان و ته‌له‌فیزیۆنه‌وه ئه‌و به‌یانه‌یان بیستووه و پێش ئه‌وه نه‌یاندیوه، ئاخر کاک نه‌وشیروان هه‌میشه تاکڕه‌و بووه (تۆ بڕوانه! خۆی داوا ده‌کات بڕیاری حزبه‌کان شه‌فاف بێت و په‌رله‌مان مه‌رجه‌ع بێت، که‌چی په‌رله‌مانتار و بنگرد و سه‌رگردی خۆی ئاگایان له‌و فه‌توایه‌ی نه‌بوو!).
به‌ڕێزیان پاش کاردانه‌وه تونده‌که‌ی پ‌د‌ک و ینک، له چآوپێکه‌وتنه‌که‌یدا به‌گێکی باشی دانا، پێده‌چێت ئه‌و قسه‌یه راست بێت که ده‌ڵێت دیکتاتۆره‌کان ئاماده‌ن هه‌زاران که‌س له لایه‌نگرانی خۆیان بده‌ن به کوشت له‌سه‌ر ئه‌و شته‌ی بڕوایان پێیه‌تی، به‌ڵام که ژیانی خۆیانی له‌سه‌ر بکه‌وێته ژێر هه‌ڕه‌شه‌وه، یه‌کسه‌ر په‌ژیوان ده‌بنه‌وه.حه‌مه‌سه‌عید حه‌سه‌ن له‌به‌رئه‌وه‌ی شاعیره نووسیویه‌تی (ئه‌گه‌ر نه‌وشیروان راست ده‌کات سه‌رسامه به ئه‌زموونی تونس و میسر، با بچێته پێش په‌رله‌مان و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و خۆی بسووتێنیت به‌شکو به‌و پووشه، ئاگر له سه‌رجه‌م داموده‌ستگای حکومه‌تی هه‌رێم به‌ر ببێت)، به‌ڵام بێگومان ئه‌مه خه‌یاڵێکی شاعیرانه‌یه.
کاک نه‌وشیروان ئاماده نه‌بوو له حکومه‌تی هه‌رێمدا به‌شداریی بکات، ئه‌و له نه‌ووه‌ده‌کانیش سه‌رسام بوو به‌و بیرکردنه‌وه‌یه‌ی خۆی و وایده‌زانی هه‌نگوینی له داردا دۆزییوه‌ته‌وه، ئه‌وساش ده‌یگوت یان با ئێمه حکومه‌ت بین و پ‌د‌ک معاره‌زه بێت، یان با پارتی حکومه‌ت بیت و ئێمه معاره‌زه ده‌بین، بۆیه‌ش به‌ڕێزیان له دوو هه‌زار و نۆ ئه‌مه‌ی به شه‌خسیی ته‌جروبه کرد، و دواجار بینی ئه‌و بۆچوونه‌ی بیست ساڵه هه‌یه‌تی، هه‌ڵه‌یه، بۆیه ئێستا کار گه‌یشتۆته ئه‌وه‌ی که داوای کورسیی ئه‌نجومه‌نی ناحیه و قه‌زا و پاریزگاکان بکات، باشه که تۆ به کورسی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران رازی نه‌بوویت، خێره به کورسیی ناحییه و کوێره دێیه‌کیش ده‌یژه‌نیت؟ ئه‌گه‌ر ئه‌مه به‌سته‌زمانیی فیکریی نه‌بێت، چییه؟
حکومه‌تی فیدراڵیی عیراق له ئاستی گه‌نده‌ڵیی جیهاندا مه‌گه‌ر به‌وه سه‌ربه‌رز بیت که له پێش سۆماڵه‌وه‌یه، راستیه‌که‌ی به‌س سۆماڵ گه‌نده‌ڵتره له عێراق، که‌چی ئه‌وه سێ مانگه دێن و ده‌چن و شاهۆ ده‌به‌ن و شۆڕش ده‌نێرن و له‌تیف راده‌سپێرن و دامێنی مالکی ده‌گرن و هه‌ره‌شه و گوڕه‌شه ده‌که‌ن بۆ ئه‌وه‌ی کورسیی وه‌زاره‌تێکیان پێبدرێت ئا له‌و به‌غدای پایته‌ختی گه‌نده‌ڵییه، که‌چی به‌م بیانووه له حکومه‌تی هه‌رێم به‌شدارییان نه‌کرد!! ئه‌مه به‌سته‌زمانیی فیکریی نییه؟
به کوردی و کورتی، کاک نه‌وشیروان وه‌ک هه‌ر سیاسه‌تمه‌دارێکی تر شه‌ڕ له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات ده‌کات، به‌ڵام ده‌بێت ئه‌وه بزانێت سیاسه‌تی ئه‌م دوو ساڵه‌ی به‌ڕێزیان گۆڕانی گه‌یانده ئه‌و رۆژه‌ی که ئاوا ژماره‌ی لایه‌نگرانی هه‌ر له دابه‌زیندا بێت، ژماره‌ی لایه‌نگرانی له یه‌که‌م رۆژی راگه‌یاندنیدا زۆر زیاتر بێت له ژماره‌ی لایه‌نگرانی ئێستای، به‌ڕێزیان خۆی به ژماره‌یه‌کی زۆر ئه‌شهه‌دوبیلاچی ده‌وره داوه، ئه‌و که گله‌یی ئه‌وه له پ‌د‌ک و ینک ده‌کات که‌سانی ماستاوچییان له‌خۆیان کۆکردۆته‌وه، با سه‌یری ده‌وروبه‌ری خۆی بکات، ده‌بینێت ماستاوچییه‌کانی خۆی هه‌ر به‌وه‌وه ناوه‌ستن وه‌ک توتی فه‌رمانه‌کانی ئه‌م بڵێنه‌وه، به‌ڵکو ته‌نزیراتیشی بۆ ده‌که‌ن، ئه‌مه‌ش به‌ڕێزیان ده‌کات به ستالینێکی تر، ستالینێک که له ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته و ره‌نگه پێش ئه‌وه‌ی بگاته ده‌سه‌لات، خۆری تواناکانی یان ته‌مه‌نی (خوا نه‌کات) سارد ببێته‌وه، و ئه‌وساش ماسته‌وچییه‌کانی یه‌که‌م که‌س ده‌بن ده‌ست به له‌عنه‌تکردنی بکه‌ن.
کاک نه‌وشیروان ده‌یتوانی رێگه‌ی تر بگرێته به‌ر، هه‌م ره‌وا بێت، هه‌م شارستانی و هه‌م خێراتر بیگه‌یه‌نێته ده‌سه‌ڵات، به تایبه‌تی که پ‌د‌ک و ینک ئه‌زموونێکی باشیان نییه له ده‌سه‌ڵاتدا، و وه‌ک هه‌موومان ده‌یزانین، ئه‌و خه‌باته کۆنه‌ی خۆیانی پێوه باده‌ده‌ن، به داخه‌وه به‌شێکی زۆر له خه‌باتکاره‌کانی له ئێستادا که‌سانێکی گه‌نده‌ڵن، به‌ڵام ئه‌مه‌یان بابه‌تێکی تره و بۆ وتار و ده‌رفه‌تێکی تر.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
