
له ناونیشانێکی گه‌وره‌ی لاپه‌ڕه‌ی یه‌که‌می ((رۆژنامه)) ی ژماره 619 سێشه‌ممه‌ی 1/2/2011 ئه‌مه هاتووه: ((نه‌وشیروان مسته‌فا خاوه‌نی هیچ پارچه زه‌وی، خانوو، مووچه، و خانه‌نشینییه‌ک نییه))
ئاساییه و رێی تێده‌چێت که بگوترێت نه‌وشیروان خاوه‌نی هیچ پارچه زه‌وییه‌ک و خانوویه‌ک نییه، ئه‌مه کڵاوێکه و ره‌نگه بۆ سه‌ری زۆر هه‌ژاری هه‌ڵسووڕاو فیت بێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی بگوترێت هیچ مووچه‌ی نییه، ئه‌مه‌یان هه‌ر قه‌شمه‌ریی کردنه به عه‌قڵی خۆیان، باشه ئه‌گه‌ر هیچ مووچه‌یه‌کی نییه، ئه‌ی که‌واته به چی ده‌ژی؟
باشه مه‌سره‌فی رۆژانه‌ی، نانخواردنی، که خانووی نه‌بێت دیاره کرێ خانووش ده‌دات، هه‌روه‌ها پاره بۆ سه‌فه‌ری جار جاره‌ی خۆی بۆ له‌نده‌ن و نه‌مسا، و نازونیعمه‌تی کوڕه‌کانی له ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کان و گه‌شته‌کانیان له ئه‌وروپا.ئه‌ی باشه ئه‌م پارانه له کوێوه دێت؟ خۆ ره‌مه‌زان نییه بڵێین زه‌کاته و حکومه‌تی هه‌رێم بۆ پاککردنه‌وه‌ی پاره گه‌نده‌ڵه‌کانی هه‌ندێکی به خێر داوه به به‌ڕێزیان (ئاخر به‌و حسابه‌ی گۆڕان بێت که ئاوا نه‌وشیروان نابووت و بێ داهاته، به‌ڕێزیان فه‌قیره و حه‌سه‌ناتی پێده‌شێت)، خه‌ڵکیش پاره ناده‌ن به گۆڕان تا به‌ڕێزیان ئه‌بسه‌لوت و یونایتدی پێ نۆش بکات.له لایه‌کی تره‌وه، ئێمه بزانین هیچ میراتییه‌کی گه‌وره‌ی بۆ نه‌ماوه‌ته‌وه تا بڵێت له باوانمه‌وه بۆم ماوه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها ده‌ستوپێ سپییه، و له هیچ پیشه‌یه‌ک نازانێت.ده‌ی خوا، به چیی ده‌ژی؟
وا باشه به په‌له بانگی نووسه‌ره‌کانی بکات، که به پێچه‌وانه‌ی نووسه‌ره‌کانی به‌ر سێبه‌ری ده‌سه‌ڵات، نووسه‌ره‌کانی نه‌وشیروان دایم یان له‌ژێر بارانن یان له‌به‌ر خۆرن، بانگیان بکات و یه‌ک دوو بیانوو بۆ ئه‌و قسه هه‌له‌ق و په‌له‌قانه‌ی بهێننه‌وه.
خوێنه‌رێک له‌سه‌ر وتارێکی رۆژنامه‌یه‌ک ئه‌م سه‌رنجه‌ی نوسیبوو:- وه‌ک چۆن به‌هه‌شتی بارزانیی، هه‌ژاری شاعیری هه‌بوو، مام جه‌لال، شێرکۆ بێکه‌سی هه‌بوو، خوێنه‌رێکی تر زیاتریش پێی لێ داگرتبوو و نوسیبویی وه‌ک چۆن پارتی فه‌یسه‌ڵ ده‌باغی هه‌یه و یه‌کێتی ستران عه‌بدوڵڵای هه‌یه، کاک نه‌وشیروانیش رێبین هه‌ردی هه‌یه...
به‌ڕێزیان ده‌مڕاستی ناڕه‌سمیی گۆڕانه، واته حه‌مه تۆفیقه به‌س ئه‌وه‌یه زاوای کاک نه‌وشیروان نییه، بیانوو بۆ شکسته‌کانیان ده‌هێنێته‌وه و پێی وایه هیچ فریادره‌سێک (ته‌نانه‌ت کۆمه‌ڵ و یه‌کگرتووش) له گۆڕان زیاتریان پێ ناکرێت و مرۆڤ ده‌بێت واقعی بێت و به ته‌مای زیاتر نه‌بێت له سوپه‌رمانی گۆڕان، بێگومان ئه‌م قسانه‌شی به هه‌مان شێوه‌ی قسه‌کانی ره‌خنه‌گرتنی له پارتی و یه‌کێتی، په‌نا ده‌باته به‌ر کوۆت و قسه‌ی فۆکۆیاما و مێشێل فۆکۆ، هۆگنز و ئه‌نتۆنی گیدنز، جان جاک رۆسۆ و کوڕه جاک له‌نده‌ن و بۆرقیبه و فۆسکۆ دی یاما و زۆر نووسه‌ر و شتی تریش، جیاوازی رێبین له‌گه‌ڵ فه‌یسه‌ڵ و ستران ئه‌وه‌یه، ئه‌و فه‌قیرانه راسته‌وخۆ ده‌رده‌دڵی خۆیان ده‌که‌ن و بۆ سه‌رۆکه‌کانیان شین و شه‌پۆڕ ده‌که‌ن، به‌ڵام له‌خۆدانی ئه‌م بۆ کاک نه‌وشیروان به سێرچی گوگڵ سواخ دراوه، خوا هه‌ڵناگرێت ئه‌م و براده‌ره گۆڕانه ناڕه‌سمییه‌کانی فێربوون وتار له‌سه‌ر هه‌ر شتێک بنووسن، پێشوه‌خت سێرچێکی ده‌ستوبردی پێنج ده‌قیقه‌یی بۆ ده‌که‌ن له گوگڵ، ئنجا به فارسی بێت یان ئه‌ڵمانی، به عه‌ره‌بی بێت یان سویدی، هه‌ر ئه‌و ده‌قیقه‌یه چه‌ند دێڕێکی لێ کۆپی و په‌یست ده‌که‌ن و وه‌ک باسم کرد په‌ره‌گراف و جومله‌ی ئه‌و نوسه‌رانه ده‌رده‌هێنن و ده‌یهاوێژێنه ناو وتاره‌کانیان.
که رۆشنبیریی بوو به ده‌رهێنانی دوو جومله له گوگڵه‌وه به دوو ده‌قه و وه‌رگێڕانی به سێ ده‌قیقه و ئنجا کردنی به وتارێک به پێنج ده‌قه، کاتێک که ئه‌مه جێگه‌ی شه‌ونخونی و کتێبخوێندنه‌وه‌ی گرته‌وه، دیاره، رۆشنبیر خۆیشی ده‌بێت به رێبین هه‌ردی.
تۆ مه‌پرسه کاک هه‌ردی به چی ده‌ژی و پاره‌ی جگه‌ره له کوێ ده‌هێنێت که شه‌و ورۆژ وه‌ک له وێنه‌کانی (به‌ڵگه)دا بینیمان له‌گه‌ڵ کاک نه‌وشیروان دووکه‌ڵی یونایتد و مارلبۆرۆ ده‌که‌ن به ده‌موچاوی یه‌کتریدا، بپرسه بۆچی کاتێک کاک شوان باسی گه‌نده‌ڵیی سه‌رده‌می کرد، له جیاتی حه‌یای سه‌رده‌م ببه‌ن، به جه‌ماعی په‌لاماریی شوانیان دا؟ به راست، که ئه‌و ناونیشانه‌ی سه‌ره‌وه‌تان بینی، نه‌تانپرسی ئه‌ی کاک نه‌وشیروان به چی ده‌ژی؟ راسته مرۆڤ ته‌نێ به نان ناژی، خۆ ئێمه ناڵێین عیسای مه‌سیح درۆی کردووه، به‌ڵام کاکه، مه‌سیح سه‌به‌ته‌ی نانی ئیلاهیی بۆ ده‌هات بۆیه وای گوت، ئه‌ی ئاخۆ کاکه نه‌وه سه‌به‌ته‌ی جگه‌ره و مه‌شروبی له کوێوه بۆ دێت؟
ئێمه ناڵێین ئێوه هیچتان بۆ کوردستان نه‌کردووه و ناشڵێین جه‌ی ئێف که‌نه‌دییش درۆی کردووه، به‌ڵام له خۆتان مه‌پرسن کوردستان چی بۆ کردوون، له خۆتان بپرسن، بێجگه له قسه‌ی زل و ده‌رهێنانی یه‌ک دوو جومله‌ی ئه‌و نووسه‌رانه له سێرچی گووگڵ به چه‌ند ده‌قیقه‌یه‌ک، چیتان بۆ کوردستان کردووه؟
باسی ئه‌وه ناکه‌م کاک نه‌وشیروان چی بۆ کورد کردووه، مێژووی به‌ڕێزیان پێویسته به ته‌ور له‌سه‌ر جه‌سته‌ی هه‌موو لایه‌نگرانی پارتی و یه‌کێتی بنووسرێته‌وه، ئنجا ته‌حنیت بکرێن و هه‌ڵبگیرێن بۆ نه‌وه‌کانی داهاتوو، پێویسته مێژووی به‌ڕێزیان به خوێنی لایه‌نگرانی پ‌د‌ک و ینک بنووسرێته‌وه هه‌ر له‌و رۆژه‌وه‌ی نارنجۆکێکی به نه‌گبه‌تێکا نارد بۆ ئاماده‌یی کچانی سلێمانی، به‌و رۆژانه‌شه‌وه که ته‌وری راده‌وه‌شاند له بێوه‌ی وه‌ک نوری حه‌مه عه‌لی و سدیقه فه‌نی، ئه‌و رۆژانه‌ی ته‌وری دا له وریای وه‌هاب نه‌قاڕ، به‌و رۆژانه‌شه‌وه که براده‌رانی کرێکاریی کۆمۆنیستی کاره‌بابڕاو و ئاوبڕاو کرد و ئنجا کوشتنی.
مێژووی کاکه نه‌وشیروان وه‌ک رۆژ رووناکه له‌و رۆژه‌وه‌ی (داره داره، پێ بگره ئه‌م به‌هاره)یان بۆ ده‌کرد تا ده‌گاته ئه‌و رۆژه‌ی که فه‌رمووی: (ساڵیی سێ هه‌زار که‌س به ده‌عمی سه‌یاره ده‌مرن، با سێ هه‌زار که‌سیش به مزاهه‌ره بمرن، کورد به ئه‌نفال قڕی تێنه‌که‌وت، ئێستا قابیله به کوژرانی سێ هه‌زار که‌سی (...) چی لێ یه‌ت؟!)
سه‌رنج: وێنه‌که له گۆڤاری به‌ڵگه وه‌رگیراوه: http://www.govaribalga.com
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
