ئازادی ئه‌مرۆی كوردستان و ئه‌و ده‌سكه‌وتوانه‌ی ئه‌مرۆ به‌ده‌ست هاتوه به‌رهه‌می خوێنی هه‌زاران شه‌هید و ئه‌نفالكراوه‌كان و كیمیاباران و خه‌بات و تێكۆشانی هێزی پێشمه‌ركه‌ی كوردستان وخه‌ڵكی كوردستانه هاتوه‌ته به‌رهه‌م.بونی ئۆپۆزسیۆنیش هه‌ر له سایه‌ی ئه‌و ئازادی و دیموكراسیه‌یه كه ئه‌مرۆ له كوردستاندا بونی هه‌یه.ئه‌وه‌ی جێگای نیگه‌رانیه بزوتنه‌وه‌ی گۆران كه‌وته هاندانی لایه‌نگرانی خۆی و چه‌واشه‌كردنی خه‌ڵكی كوردستان.بۆ هه‌ڵته‌كاندنه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به‌رله‌مان و له‌باربردنی هه‌موو ئه‌و ده‌سكه‌وتانه‌ی ئه‌مرۆ هاتوه‌ته به‌رهه‌م و بێ گوێپێدان به‌هه‌موو پرسه چاره‌نوسسازه‌كان، كه ئه‌مه‌ش ته‌نها مه‌رامیان بۆ تێكدانی ره‌وشی ئه‌منی و ناسه‌قامگیریه له كوردستان و هیچ خزمه‌تێك به خه‌ڵكی كوردستان ناگه‌یه‌نێت.دیاره ئه‌وه‌یان له بیر چووه ده‌سه‌ڵاتی ئێستای كوردستان له‌سه‌ر بنه‌مای دیموكراسی و هه‌ڵبژاردنه‌وه سسته‌می په‌رله‌مان و حكومه‌تی كوردستان پێكهێنراوه.باشه سه‌رانی گۆران داواكاره حكومه‌تی كوردستان هه‌ڵبوه‌شێت ئایا به‌دیل چیه بۆ پاراستنی ئه‌م ده‌سكه‌وتوانه له‌ده‌س نه‌ده‌ین؟ خۆ 25 ئه‌ندام په‌رله‌مانیان هه‌یه باشه ئه‌گه‌ر په‌رله‌مانێك به ره‌وای نازانن بۆچی به‌شداری تیاده‌كه‌ن؟ یا ده‌یانه‌وێت بمانگه‌رێننه‌وه بۆ خاڵ سفر؟ خۆشبه‌ختانه خه‌ڵكی كوردستان له‌وه گه‌یشتوون به‌یاننامه‌كه‌ی سه‌رانی گۆران.جگه له وه‌ی مه‌رامه‌كانی مه‌لاكرێكار و ناحه‌زان و داگیركه‌رانی كوردستان و ده‌ستی ده‌ره‌كی به‌جێبهێنرێت هیچی تر.له‌گه‌ڵ دروست بونی گۆران تاوه‌كو ئه‌مرۆ هیچ هه‌ڵوێستێكی نه‌ته‌وایه‌تیمان له سه‌رانی گۆران نه‌بینیه و نایشی بینین، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش له‌كاتی ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌شاری كه‌ركوك ئه‌كه‌ر گۆران جیانه‌بوایه‌وه له لیستی كوردستانی ئێمه‌ی كورد زیاتر له (8) كورسیمان به‌ده‌ست ئه‌هینا، له به‌رنامه‌یه‌كی راسته‌وخوی كه‌ناڵی (K.N.N) له‌گه‌ڵ قادری حاجی عه‌لی باسی له‌وه ئه‌كرد كه گوایه نه‌وشیروان مسته‌فا بوه ئه‌ندازیاری راپه‌ریبن، كه هه‌موو خه‌ڵكی ئه‌زانن راپه‌رینه مزنه‌كه‌ی به‌هاری ساڵی 1991 رقی پیرۆزی جه‌ماوه‌ر بوو روبه‌روی ئه‌و رژێمه درنده‌یه ببووه‌وه و به‌هاوكاری پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان و لایه‌نه سایاسیه‌كان نه‌ك نه‌وشیروان مسته‌فا، هیچ هه‌ڵوێستێكمان له سه‌رانی گۆران نه‌بینیوه له به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌ی كورد و خاكه پیرۆزه‌كه‌ی بێت، ئه‌م به‌یاننامه‌یه‌ی سه‌رانی گۆران له كاتێكدایه تائێستا له 050/0ی خاكی كوردستان ئازاد نه‌كراوه و كێشه‌و ململانێكان له نێوان حكومه‌تی به‌غدا و هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه.كه پێویسته ئه‌مرۆ یه‌ك ریزی گه‌له‌كه‌مان بپاریزن و هه‌ر هه‌موو پارت و لایه‌نه سیاسیه‌كان ده‌سخه‌ینه ناو ده‌ستی یه‌كتر تابتوانین كه‌ركوك و ناوچه دابرواوه‌كانی تری بگه‌رێنینه‌وه سه‌ر باوشی هه‌رێمی كوردستان و هه‌وڵ بده‌ن بۆ جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 140 و روبه‌روی ناحه‌زان و داگیركه‌رانی كورستان ببینه‌وه كه رۆژانه له هه‌وڵی پیلاندانن بۆ شێواندنی بارودۆخی ئه‌مرۆی كوردستان و له‌باردنی ئه‌م ده‌سكه‌وتوانه‌ی ئه‌مرۆ هاتوه‌ته دی.، و ئه‌ركێكه له‌سه‌ر هه‌موو لایه‌ك بتوانین هه‌لێك بقۆزێنینه‌وه تا سه‌ربه‌خۆیی كوردستان رابگه‌یه‌نین، نه‌ك له به‌یاننامه‌یه‌كی به‌م جۆره بۆ هه‌ڵته‌كاندنی حكومه‌تی كوردستان و سۆزی نه‌ته‌وایه‌تی له‌لای خه‌ڵكی كوردستان سست بكات و قین هه‌ڵگرن له دژی حكومه‌ته‌كه‌یان و نه‌ته‌وه‌كه‌یان
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
