زۆر ئاساییه ره‌خنه له كه‌موكورتیه‌كانی ده‌سه‌ڵات بگیرێت و ئه‌ركێكه له‌سه‌ر هه‌موو روناكبیران و رۆشنبیران و روژنامه‌نووسان په‌نجه بخه‌نه سه‌ر ئه‌و كه‌م و كورتیانه و ئه‌و خاڵه لاوازانه‌ی له نێو حكوومه‌تدا هه‌ن.نابێت هیچ كاتێك بێده‌نگی بنوێنن و خۆیان به‌دوور بگرن، چونكه لاوازی كار و ئه‌ركه‌كانی ده‌سه‌ڵات پێوه‌ندی به ژیانی هاووڵاتیان و خاك و نه‌ته‌وه و مافه‌چاره‌نوسسازه‌كانه‌وه هه‌یه، بۆیه پێویسته ئه‌و ره‌خنانه به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتدا بسه‌پێندرێت.تاوه‌كو ئه‌و حكوومه‌ته بتوانێت ئه‌و خاڵه لاوازانه چاره‌سه‌ر بكات و نه‌یهێڵێت، له‌دوای راپه‌رینه مه‌زنه‌كه‌ی به‌هاری ساڵی 1991وه به‌شێك له‌خاكی كوردستان ئازاد كرا و له‌سایه‌ی ئه‌و ئازادیه‌وه خه‌ڵكی كوردستان توانییه‌تی بیر‌و رای خۆی به‌ئازادی ده‌ربڕی، ئه‌مرۆ میدیاكانی كوردستان ئازادی به‌خۆیه‌وه بینیوه.ئه‌م ئازادیه‌ش ئه‌وه‌یه به ده‌یان گۆڤار و ده‌یان رۆژنامه‌و ده‌یان هه‌فته‌نامه هه‌ن له‌لایه‌ن نووسه‌رانی سه‌ربه‌خۆ و بێلایه‌نه‌وه ده‌رده‌چن و به بیروبۆچوونی خۆیان بابه‌ته‌كانیان بڵاو ده‌كه‌نه‌وه.ئه‌مه‌ش كارێكی پۆزه‌تیڤه به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگای نیگه‌رانیه زۆر له میدیاكان نه‌ك هه‌ر ره‌خنه‌ئامێز نیه به‌ڵكوو بوه‌ته جێگای سوكایه‌تی كردن به‌موقه‌ده‌ساتی نه‌ته‌وه‌ی كورد و چه‌واشه‌كردنی خه‌ڵكه‌كه‌ی و زۆربه‌ی هه‌ره زۆریان په‌یامی راسته‌قینه‌ی خۆیان بزركردوه و په‌رده‌یه‌كی ره‌شیان خستوه‌ته سه‌ر راسته‌یه‌كان و دایان پۆشیوه، ئه‌و هه‌واڵ و بریارانه‌ی له حكومه‌ته‌وه په‌سه‌ند ده‌كرێت و بریاری له‌سه‌ر ده‌درێت به جۆرێكی تر له میدیاكانه‌وه بڵاوده‌كرێته‌وه.به تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی ناوی خۆیان ناوه ئۆپۆزسیۆن هیچ هه‌واڵێك به‌راستی بڵاو ناكه‌نه‌وه راستیه‌كانیان وه‌ك گه‌مه‌ی گۆچان وایه.زۆر له بابه‌ت وبڵاوكراوه‌كانیان بوه‌ته مایه‌ی گێره‌شێونی و هیچیان نه له به‌رژه‌وه‌ندی كوردستانن و نه له به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وی كورددان كه ئه‌مه‌ش له كاتێكدا تا ئێستا 050/0ی خاكی كوردستان ئازاد نه‌كراوه و نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه سه‌ر باوشی هه‌رێمی كوردستان و كه ئێمه‌ی كورد له‌م كاته‌دا پێویستیمان به یه‌كڕیزی هه‌یه.تا روبه‌ڕوی ناحه‌زان ببینه‌وه كه به‌رده‌وام ئه‌وان له هه‌وڵی پیلاندانانن بۆ ناسه‌قامگیری و گێره شێوێنی و ئاژاوه‌نانه‌وه له كوردستان، ئه‌وه‌نده‌ی كه‌وتونه‌ته گڕ بۆ هاندانی هاوڵاتیان دژ به ده‌سه‌ڵات.ئه‌وه‌نده داكۆكی ناكه‌ن له مافه‌چاره‌نوسسازه‌كان.ئه‌مه‌ش وای كرده‌وه كاریگه‌ریه‌كی خراپی هه‌بێ له‌سه‌ر گه‌نجان و بوه‌ته هۆی سستبوونی سۆزی نه‌ته‌وایه‌تی و له ده‌سدانی خۆشه‌ویستی بۆ خاك و نیشتیمان كه ئه‌مه‌ش زۆر ترسناكه و مه‌ترسیداره، بۆیه ئه‌ركێكه له سه‌ر هه‌موو لایه‌نه سیاسیه‌كان و رێخراوه‌كان و ڕوناكبیران و ڕۆشنبیران و هه‌موو تاكێكی كورد نه‌یه‌ڵن گه‌نجانمان سۆزی نه‌ته‌وایه‌تیان له‌ده‌س بده‌ن.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
