خه‌ڵكی كوردستان له پێناوی ئازادی و سه‌رفرازی و دیموكراسی و بۆ به‌دیهێنانی مافه‌رواكانی خۆی چه‌ندین شۆرشی هه‌ڵگیرساندوه.به‌ڵام دوژمننان و داگیركه‌ران هه‌رجاره‌ی به‌جۆرێك پیلانیان دارشتوه بۆ هه‌رس هێنانی ئه‌و شۆرشانه به‌پێی بارودۆخی ئه‌و سه‌رده‌مه كه گونجاو بێت، باشترین نمونه كاره‌ساته شومه‌كه‌ی جه‌زائیر بو له 1/ئاداری /1975 به پیلانی شای گۆربه‌گۆری ئیران و رژێمه گڵاوه‌كه‌ی سه‌دام و خیانه‌تی ئه‌مریكا له‌وسه‌رده‌مه به پشت كردن له گه‌لی كورد و توانیان دژ به بزوتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی كورد و شۆرشی مه‌زنی ئه‌لول توشی ئه‌و نسكۆیه‌ی بكه‌ن.هه‌ر له‌و سه‌رده‌مه بوو رژێمی به‌عس به‌ته‌مای ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی ئه‌نفال و قركردنی خه‌ڵكی كوردستان بوو.به‌ڵام ده‌رفه‌تی بۆ نه‌ره‌خسا.من نامه‌وێ باس له مه‌زنی شۆرشی ئه‌یلول و رۆڵی بارزانی نه‌مر بكه‌م چونكه هه‌موو لایه‌ك شایه‌تحاڵی ئه‌و راستیه‌ن كه سه‌ركرده‌یه‌كی مه‌زن وه‌كو بارزانی نه‌مر نه‌بوه و نابێته‌وه، شۆرشی مه‌زنی ئه‌یلول و چه‌ندین شۆرشی تر هه‌ر یه‌كه‌و به‌جۆرێك كپكراونه‌ته‌وه.ئێستاش ئه‌م ئازادی و دیموكراسیه‌ی ئه‌مرۆ له هاتوه‌ته ئاراوه به خوێنی هه‌زاران شه‌هید و ئه‌نفال و كیمیاباران هاتوه‌ته به‌رهه‌م.ناحه‌زان پیلاناێكی تریان گرتوه‌ته به‌ر ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه كرمێكیان دروست كردوه له‌نێوخۆمان ئه‌یانه‌وێ ئه‌م ئه‌زمونه له‌باربه‌رن كه ئه‌ویش گۆرانه.نه‌وشیروان مسته‌فا له به‌رنامه‌یه‌كی راسته‌وخۆ له كه‌ناڵی كه‌ی ئێن ئێنه‌وه زۆر به ئیفتزازیه‌وه ئه‌ڵی من بۆ داوای لێبوردن له خه‌ڵكی كوردستان بكه‌م و باسی له‌وه كرد كه‌گوایه ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كانی پارتی و یه‌كێتی كه‌وتنه‌ته جنێودان ته‌شهیر كردن و هه‌جووكردن.كه‌چی كۆمپانیای وشه خاوه‌نی چه‌ندین ساید و گۆڤار و رۆژنامه‌یه بۆ سوكایه‌تی كردن به حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و سۆزی نه‌ته‌وایه‌تی له‌لای گه‌نجان و لاوان سست كردوه، ناوبراو زۆر به‌بێ بێشه‌رمانه شۆرشی مه‌زنی ئه‌یلول به ئاشبه‌تاڵ ناوزه‌د ده‌كات.ئه‌وه‌ی له‌بیرچوه كه ئه‌وه پیلانێكی نێوده‌وڵتی بوو وه‌ك ئه‌م پیلانه‌ی ئێستا كه هه‌ر ئه‌و ناحه‌ز و داگیركه‌رانه‌یه ئه‌م بزوتنه‌وه‌ی گۆرانیان دروست كردوه و هاوكاری خۆی بزوتنه‌وه‌كه‌ی ئه‌ده‌ن بۆ له‌باربردنی ئه‌م ده‌سكه‌تانه.به‌ناو سه‌ركرده‌یه‌ك خۆی به زۆر به‌گه‌وره‌تر بزانی له میله‌ت ئه‌بێ چی ئایده‌یه‌كی گه‌شی لێ به‌دیبكرێت؟ئه‌م قین له دڵه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا هی ئێستا نیه ئه‌و هه‌ر له ساڵنی شه‌سته‌كانه‌وه ئه‌م قین و بوغزه‌ی له‌دڵه دژ به پارتی و بارزانیه‌كان و به‌رده‌وام به خێڵه‌كی و دواكه‌وتوو ناوزه‌د ده‌كرد تا ئێستاش به‌و عه‌قلیه‌ته‌وه‌یه، ئه‌گه‌ر نه‌وشیروان خۆی به دڵسۆزی كورد و خاكه پیرۆزه‌كه‌ی ئه‌زانێت با ده‌زگا راگه‌یه‌ندنه‌كانی خۆی كپكاته‌وه له جنێودان و سوكایه‌تی كردن به حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، هه‌ر راگه‌یاندنه‌كانی گۆرانه زیاتر له مانگێك كه‌وتوه‌ته هاندانی جه‌ماوه‌ر بۆ خۆپیشاندان تاوه‌كو ئه‌مرۆ ئه‌و كاره‌ساته‌ی لێ كه‌وته‌وه له سلێمانی، زۆر سه‌یره ئێستا بزوتنه‌وه‌ی گۆران خۆی به دوور ئه‌گرێ له‌م خۆپیشاندانه و كه گوایه ئه‌وان ئه‌نجامیان نه‌داوه و ئاگایان لێی نیه كه‌چی ئه‌وان له به‌یاننامه‌كه‌یان به‌رونی داوای هه‌ڵته‌كاندنی حكومه‌تی هه‌ریمی كوردستان و په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كه‌ن، هه‌ر ئه‌و به‌یاننامه‌یه بوو هانی چه‌ند گێره‌شێوێنێكیدا و هێرشیان كرده سه‌ر باره‌گای لقی 4ی پارتی دیموكراتی كوردستان.و ناوی كورد و كوردستانیان له‌كه‌دار كرد له جیهاندا، پێویست بوو چاره‌سه‌رێك بدۆزنه‌وه بۆ گه‌رانه‌وه‌ی كه‌ركوك و ناوچه دابراوه‌كان.نه‌ك هه‌وڵی له باربردنی ئه‌م ده‌سكه‌وتانه بن.هه‌رچه‌نده نه‌وشیروان و بزوتنه‌وه گۆران نه غه‌میان له كه‌ركوكه و نه له ناوچه دابراوه‌كانی تر، ته‌نها تاكه ئاواتی ئه‌و نه‌مانی پارتیه له كوردستان.باشتر وابوو هه‌ر هه‌موو لایه‌نه‌كان دانیشن پێكه‌وه و په‌نجه بخه‌نه سه‌ركه‌موو كورتیه‌كان بۆ به‌هێز كردنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ن نه به‌م شێوه‌یه له سلێمانی رویدا، بۆیه با هه‌موو سه‌ركردایه‌تی كورد ئه‌وه‌یان له‌بیرنه‌چێت ئه‌م ده‌سكه‌وت و سه‌روه‌ریانه له پێش به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كێتی و پارتی و گۆران و هه‌موو حزب و لایه‌نه سیاسیه‌كانه‌وه‌یه وه ئه‌گه‌ر ئه‌م ئه‌زمونه‌مان له‌ده‌س بچێت ئه‌وا ئه‌و تاوانه له ئه‌ستۆی هه‌ر هه‌مووتانه و ده‌چنه زبڵخانه‌ی مێژوه‌وه و نه‌وه له‌دوای نه‌وه نه‌فره‌تیان لێ ده‌كه‌ن
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
