تکایە مەهێڵن منداڵەکانتان ببن بە تیڕۆریست ... دکتۆر کارزان خانەقینی

کەس نەی بیستووە کە خوا ئەمەنە بێ دەسەڵات بێت مەلایەکی ساختە کار وەکوو ئەو مەلایە دیفاعی لێ بکات؟

هەموو کەس ئەزانێت کە خوا خوایە و دەسەڵاتێکی زۆری هەیە کە بتوانێت دیفاع لە خۆی بکات یان هەرچیەکی بیە وێت بیکات بێ ئەوەی داوا لە مرۆڤێکی بێ دەسەڵات بکات تا تۆڵەی بکاتەوە؟

زۆر سەیرن ئەو مەلایانە، کە مینبەری هەینی یان کردۆتە دادگایەک بۆ دادگا کردنی خەڵک لەبەر ئەوەی شیعرێکیان نووسیوە یان وتارێک؟ سەیریش لەوێ یە کە دەسەڵاتی هەرێمی کوردستان هیچ هەنگاوێک نانات بۆ دەمکوت کردنی ئەم جۆرە مەلایانە؟

مەلایەک کە بگری لە سەر مینبەر لەبەر ئەوەی شاعیریک بە باڵای ئافرەتێکا شتێکی نووسیبێ کام عیلمی خوێندوە و ئەمە چی خۆتبەیەک بێ کە خەڵک لە ڕێگایەوە بڕوا بەو ئایینە بکات ئەو مەلایە خەڵک بۆی بانکەواز ئەکات؟

 ئە مڕۆ کوردستان بۆتە مۆڵگای بێ مێشک و جاهیل، خوای راستەقینە( نەک خوای ئەو مەلایە) ستر بکات کە چی بە دواوەیە!! ئایینی ئیسلام، میسۆلۆجیا یە، میسۆلۆجیاش هەندێ داستانی دروست کراوە، بەلگەشم بۆ ئەم قسەیە، کە هیچ کاتێک شتێک نەبووە بە ناوی (خوا کتێبی داگرتبێت و مرۆڤێک بکات بە نوێنەر) . بڕواشم بێت ئەگەر ڕاستیش بێت هیچ کاتێک خوا ئەمانەی نەکردوە بە نوێنەر چونکە جی بڕوا کردن تێدا نامێنێتەوە لە مێشکی مرۆڤێکی ڕۆشنبیر.

میسۆلۆجیا :نووسێنێکە لە ئەندێشەی مرۆڤەوە درۆست ئەبێت، کە واتە رۆمانێک یان داستانێک یان کورتە چیرۆکێک، کە مرۆڤ درووستی ئەکات، مێژووی گەلان پڕە لە بابەتی میسۆلۆجی و هەر یەکەو باس لە چەشنێک لە پاڵەوانی یەتی میللەتەکەی ئەکات و هەر وەها ئاینیش هەمان شێوە و ئایینی ئیسلامیش یەکێکە لەو ئاینانەی کە پڕە لە میسۆلوجیا.

لە مێژوی خوارووی عیراقدا باس لە (گەلگامش) ئەکرێت، کە چۆن مرۆڤێکی شەش مەتری بووە و دوو باڵی درێژی هەبووە و توانیویەتی شتی زۆر سەیر ئەنجام بدات، بە مەرجێک ئەگەر بگەڕێیتەوە بۆ بنەڕەتەکەی گەلگامش مرۆڤێکی زۆر سادە بووە و یەکێک بووە لە پادشاکانی ئەو سەردەمە. هەروەها لە ئیسلام و ئایینەکانی تریشدا.

 هەر ئە میسۆلۆجیایە وای لە ئایینەکان کردووە، کە بهێڵن خەڵک بە درۆو دەڵەسەی ئە م مەلا ساختە کارانە بیر و بڕوای خۆی بگۆڕێت.

ئەمەش ئەگەڕێتەوە بۆ چەند هۆیەک:

یەکەم: بە هان دانی گەنجی کورد کە کەوتۆتە ژێر فشاری کوڵتووری کۆمەڵایەتی کە پەیوەندە بە هەمان ئایینەوەو دوورە لە هەموو شیوازێکی (مەدەنیەت) کە لە جیهاندا کۆمەڵی ڕۆشنبیر کردوە.

دووەم: یاسای ( پاداشت کردن و تۆقاندن ) کە یاسایەکی بە هێزە بۆ سەرکوت کردن و دەم کوت کردنی کۆمەڵگا بەناوی ( بەهەشت و دۆزەخ) کە هەرشتێک بەدەر لە یاسای ئەوان چوونە بۆ دۆزەخ و پاداشتی لەژێر یاسا "ئایین" چوونە بۆ بەهەشت، کە کەس نازانێت لە کوێ یە و چی یە؟

سێ یەم: ڕۆڵی مەلاو شێخ، کە ئەبێت پیرۆز بن( ئەویش سیستەمێکە خۆیان دایان ناوە بۆ بەرژەوەندی خۆیان) کە گوایە ئەوان نوێنەری خوان و ڕەخنە گرتن لە ئەوان دەست تێوەردانە لە کار و باری خوا.

چوارەم: داپۆشینی ئایین بە بەرگێکی دەستکرد بە شێوەیەک کە دەست تێوەردان یان ڕەخنە گرتن یان هە رشێوەیەک لەو بابەتانە ( هێڵی سوورە ) نابێت باز بە سەریا بدرێت.

پێنجەم: ئایینی ئیسلام وەکوو مەلاکان ئەڵێن ئایینێکی ( تەبشیری ) نییە و خەڵک لەبەر ڕاستی یەکی پەیوەندی پێوە ئەکات و بروای پێ ئەهێنێت !!جا ئەگەر وایە؟ بۆ مەلاکان ئەم هەموو قڕە قڕە ئەکەن بە سەری خەڵک داو لە زمانی ڕۆنیر ئەترسن؟ یان بۆ چی ئەیانەوێ بە زۆر بیسەپێنن بە سەری خەڵکدا؟یان بۆ قەدەغەیە مەسیحی یەکان بچنە ناو خەڵکەوەو خەڵک ڕابکێشن بۆ لای خۆیان ؟

ئەی بۆ بۆ ئیسلام حەڵالە و بۆ ئایینەکانی تر حەرامە؟ بۆ چی جوولەکە لای ( ئیسلام ) بەراز بێت و ئیسلام لای ئەوان بەراز نەبێت؟

شەشەم: بە ڕاستی خەڵکانێک وەوو ئێمە مانان سەریان سوڕ ئەمێنێت لەو بابەتە؟ داخوا نیازی ئەم جۆرە مەلایانە چی بێت، نەشێت ئەمانە خەڵکی کوردستان بەگێل بزانن؟ یان دەسەڵاتی هەرێم بە ژێر دەستەی خۆیان بزانن؟ ئەگەر وا نیە؟ ئەی چۆن لە مینبەری مزگەوتەکانا بە هەزار شێوە جوێن بە دەسەڵات ئەدەن و، ئەیانەوێ سوود لە سەرقال بوونی دەسەڵات وەرگرن لە بونیات نانی شیوەیەکی مەدەنی باشووری کوردستان ( ئەگەر گەندەڵی ) لێ دەرکەین .

بروام بێت ئەمانە گێل نین، ئەمانە بە پێ ی ستراتیژێکی داڕێژراو ئیش ئەکەن و ئەو ستراتیأەش هی خۆیان نی یە چونکە ئەم چەشنە جاهیلانە هیچ کاتێک ستراتیژیان نەبووە و ناشبێت لە بەر ئەوەی کوێری سیاسەتن نۆکەری تورک و سەلەفی و عەرەبن و هیچ کاتێک مێشکی ئەوەیان نەبووە کە بۆ کورد و کوردستان ئیش بکەن و جگە لە خزمەت کردنی ئەرەب هیچی تریان نەبووەو نابێت و خۆفرۆشێک وەکوو سەلاحە ددین ئەیووبی سەروەریانە و هیچی تر.

لە کۆتاییشدا.

بڕواشم نی یە کە خوایە ک ئەمەنە بێ مێشک بێت خۆی مرۆڤ مرۆڤ درووست بکات (بەتایبەت ئافرەت) و ڕێگا بدات مەلا بەشیرێکی نەخوێندەوار و مەلاکانی مزگەوتەکانی کوردستان بریاری کوشتنیان دەرکەن، ئەو مەلایانە ئەگەر چی خۆیان لە (گ؟؟؟) ئەترسن با دوور بکەونەوە لەژن و چوار ژن وەکوو نۆکەر نەهێنن و با گەنجی هەڵخەڵەتاو هان نەدەن بۆ تیڕۆر کردنی خەڵکی ( کافر و مولحید) لەبەر (٧٢ حی؟؟)ی بەهەشت.

بڕواش ناکەم کە خوایەک ئەمەنە گەورە بێت، بێ هێز بێت و بێ هێزی یەکەی بگاتە ئاستێک کە خۆی نەتوانێت (زنا کارێک ) یان( قوماربازێک ) لە ناو بدات و داوا بکات لە مەلاکانی کوردستان بە ناوی خوتبەی هەینیەوە لەناویان بدەن، (ئەمانە مەلان یان تیڕۆریستن؟).

دەبا حکوومەتی هەرێمی کوردستان تێمان بگەیەنێت !!:

ئایا ئێمە لە (ئەفغانستانین یان لە کوردستان)؟ ئایا ئێمە حکوومەتێکی (دەولەت الخیلافە) مان هەیە یان حکوومەتی ئازادی مرۆڤ؟

ئەگەر سەرکردایەتی هەرێم ئەزانێت کە مەلا بەشیرو جاهیلەکانی دەوڵەتی خیلافەتی ئیسلامی دانەنێن !! با ئاگادارمان کاتەوە تاکوو ئێمەش دواڕۆژی خۆمان بزاین، چوونکە هیچ کوردێک جگە لەوانەی هەڵخەڵەتاون بە مەلا (تەبشیر) و مەلاکانی کوردستان ڕازی نابن لە ژێر دەسەڵاتی مەلا ( تەبشیرەکان)ی کوردستان بژین و لە دوا ڕۆژدا منداڵەکانیان جلی ئەفغانی لەبەر کەن و چەپکێکی ڕیش دانێن بچن خۆیان بتەقێننەوە و خەڵکی سڤیل بکوژن بە ناوی خواوە.

من بەش بە حاڵی خۆم هیچ کاتێک ئامادە نێم ببینم کوڕەکەم یان کچەکەم لەژێر چەتری خواکەی مەلا تەبەشیر مەسعوود بارزانی یان جەلال تاڵەبانی بە کافیر و مولحید بزانێت چونکە پەیوەندی لە گەڵ ئەمریکادا هەیە و ئەمریکاش بە نیسبەتی مەلا تەبشیری یەکان ( شەیطان الئەکبەرە) و نابێت تۆقەیان لەگەڵ بکرێت چونکە بەشێکن لە ( یەهوود و نەساراکانی ) مەلا تەبشیر و دارو دەستەکەی!

لە کۆتایی دا داواکرم لە هەموو خیزانێکی بە شەرەفی کورد، مەهێڵن مەلا تەبشیری یەکان منداڵەکانتان بکەن بە تیڕۆریست و هان بدەرێن بۆ کوشتنی براو خوشکەکانی خۆیان و کوردستان نەکەن بە دەوڵەتی تالیبان و بە سەرکردایەتی گرووپی بەشیریستەکان مەلا دواکەوتووەکانی کوردستان و جیهان.

 

 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.