بەشیریزم سیستەمێکی نوی ی کوردستان و عیراق ... دکتۆر کارزان خانەقینی

لە فەلسەفەدا زۆر سیستەم هەیە لە دێرین زەمانەوە تا وەکوو سەردەمی نوێ یش چەندەها جۆری فەلسەفە درۆست کراوە، وەکوو زۆراۆستریانیزم و پراگماتیزم وبوودیزم و داروینیزم و ئیمپریالیزم و کۆمۆنیزم و مەتریالیزم و، ، ، هیتر

رەنگیشە بەلکوو ئاشکراشە بەوەوە ناوەستێ و پتر پەرە ئەستێنێلە هەموو بوارەکاندا هەرچەندە لەو بڕوایەدام کە بوار نەماوە فەلسەفە مننەتی بە سەرا نەکردبێ.

ئەمڕۆش لە کوردستاندا سیستەمێکی نوێ ی فەلسەفە بڵاو ئەبێتەوە وخەریکە پەرە ئەستێنی، ئەویش فەلسەفەی( بەشیریزم) ە.( بەڵام توخوا خوێنەری بەڕێز بە گاڵتەی مەزانە ).

 هەڵبەتە بەشیریزم، بابەتێکی نوێ فەلسەفە نی یە و هێشتان نەیتوانیوە خۆی ئاشکرا بکات لەبەر چەند هۆیەکی سیاسی و ماددی و چەند هۆیەکی تر. بەڵام ڕەنگە لە ماویەکی کەم دا بتوانێت خۆی جێ گیر کات لە هەرێمی کوردستان بە پێ ی بەدەنگی سەرکردایەتی ئەم هەرێمە لەمەڕ ئەو هەموو پاڵەپەستۆیە ی کە لەسەریەتی لە لایەن هەندێ دەوڵەتە وە، بە تایبەت (دەوڵەتی ئیسلامی تورکیا) و دەوڵەتی ( عیلمانی سەعوودیە )وە کە هەمیشە بە هۆی سیخوڕەکانی یەوە خەرکی پلان دانانن بۆ ڕووخاندی کوردستان پە پێی گوتەی ( دەوڵەتە عەرەبەکان یەکن و نابێت جیا ببنەوە بە هیچ جۆرێک ) چونکە هیچ کاتێک سوودان جیا نابێتەوە لە ( عرووبیزمی ئیسلام) و هیچ دەوڵەتێکی تری عەرەبی وەکوو ( ئەریتیریاو ژیبۆتی و سۆماڵ و خاکی سۆماڵ) جیا نەبوونەتەوەو هێشتان هەموو دەوڵەتەکان هەر یەکێتیان پاریزاوە لەژێر ئاڵای ئیسلامی پیرۆزدا).

دەمێکە فەلسەفە نوێ کاری بە خۆیەوە نەبینیوە بە پێ بەشیریزم، ئەو نوێ کاری یە بەشیریزم ئەیەوی بیکات، فەلسەفەیەکی ( عەقڵی ) نیە بەلکوو فەلسەفەیە بۆ لەناودانی( عەقڵ) چونکە عەقڵ هۆشە و هۆشیش ئەبێت لە سیستەمی ئیسلامیدا بۆش بێت( مەقسەدم جۆرج بۆش نیە ) . جا لە فەلسەفەی بەشیریزمدا شتی زۆر سەیر سەیر هەیە، هەر وەکوو یەکێک لە مەلاکان لە ۆوتبەیەکدا ئەڵیت ( لە ئیسلامدا ئەبێت هەموو شتێک وەلاوە بنرێت " مێشک و ‌هۆش و دایک و باوک و، خامەو ڕۆشنبیری و قۆتابخانەی تێکڵاوو، ئەبێت تەماتە لە خەیاریش جیا بکرێتەوە بە هیچ جۆرێک نابێت نێر لە گەل مێ د تێکەڵ بێت، چونکە شەیتان لەوێ ئەبێت .

ءەڵێن کابرایەک زۆر نەخۆش بوو ئیفلیج بوو دەست و پێ ی خوار و خێچ بووبوو، مەلایەک پێ ی ئەڵێت برۆ بۆ حەج چاک ئەبیتەوە، کابراش بروا بە مەلاکە ئەکات ماڵ و حاڵی ئەفرۆشێت و ئەچێت بۆ حەج، لەوێ کاتی ڕەجم کردنی شەیتان دێت . ئەمیش وەکوو خەڵک حەوت بەرد ئەگرێت بە دەستەوە تاکوو ڕاجمی شایتان بکات، یەکەم بەرد ئەتەقێنێو شەیتان دێ لەپاڵی ڕائەوەستێ و پێ ی ئەڵێت، کاکا وا دیارە بەڕێزتان زۆر نەخۆشن، ئەڵێ : ئەرێ وەڵڵا، شەیتان پێ ی ئەڵێت ئەی دەمت بۆ خوارە، ئەڵیت ئیتر قودرەتی خوایە، ئەڵیت ئەی دەستت ؟ ئەڵی تۆ شێتی ئەڵیم قودرەتی خوایە، شەیتان تووڕە ئەبێت و ئەڵیت هەی کوڕی سەی تۆ بەرد لە من بۆ ئەدەی؟" .

 ئەمڕۆ بەشیریزم ئیشوو کاریان نەماوە، بەو سیستەمە تازەی فەلسەفەیە، خاش و خرۆشی کوردستانیان کردووە، ئەیانەوێ یان فەرهاد پیرباڵ و ‌قەڵەم بە دەستەکان وەکوو ئە ئیفلیجە بڕۆن رەجمی شەیتان بکەن و مەترێکی ڕیش دانێن و حەیت و حووتیان بێت لە بەیانی تا ئێوارێ ودیشداشەیەکی مینیژۆب لە بەر کەن ( توخوا دیشداشە بۆ پیاوە یان هین ئافرەتە؟) یان ئەوەتا ئەدرێنە دادگاو پێنج ملیۆن دیناریان غەرامە ئەکەن و شەش مانگیش نابێت هیچ بنووسن،  بەڵام لە سیستەمی بەشیریزم حەڵالە بە پێ ی "شەرع" کاتژمێری چواری بەیانی دەنگی بلند گۆکانیان خەلک لە شەشدانی خەودا هەستێنن چونکە فەلسەفە فێری خەڵک ئەکەن.

سەیر ئەوەیە خەڵکینە !! ئەڵی ی ئەم کۆلکە مەلایانە تفیان کردۆتە دەمی یەکدی لە کوردستان و نەجەف و کەربەلا. هەر دوای سەپاندنی فەتوا فەلسەفیەکەی مەلا سۆفی حاجی شێخ مامۆستا فەقێ بەشیر بە دوو ڕۆژ کابرایەکی تر بە ناوی بەشیر نەجەفی فەتوایەکی تری داوە لە نەجەفەوە ئەڵێت: ئەبێت قۆتابخانەی کوڕ ل کچ جیا بکرێتەوە لە هەموو عیراقدا، "( ئەی نەم گوت ئەمە فەلسەفەیەکی بەشیریزمە؟)". ئەگینا ئەگەر وانەبێت چی ڕێکەوتێک بێت کە لە چرکەیەکدا دوو بەشیر بە یەکەوە هەمان قسەو هەمان بیر و بۆچوونیان بێت؟

ئەگەر ئەمە ڕێکەوت نەبێت !! هەڵبەتە یەک تاقە ناوی هەیە ئەویش ( بەشیریزمە) هەرچەندە فەلسەفەش نەبێت هەڵبەتە هەر فەلسەفەیە !! ئەی چۆن تۆخوا وا نیە؟جا لەو بڕوایە دام ساڵی نوێ ٢٠١١ چەند شتێتری لێ دەرکەوێت، وەکوو، فەلسەفەی کوشتنی مامۆستایانی زانکۆو شاعیران و هونەرمەندان و تەنانەت نانەواکانیش چونکە نانەکانیان پە پێ ی شەرعی بەشیریزم ناڕوات.

 

 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.