میللەتەکەمان دوژمنی ناوێت ئەگەر ئێسلامی سیاسی دۆستی بێت ... دکتۆر کارزان خانەقینی

لە دێرینەوە تا وەکوو ئەمڕۆ میللەتەکەمان یەک خولەک بە ئاسوودەیی نەژیاوە و لە هەموو شۆرشەکانی سەرکەوتوو نەبوە، شۆڕشی تازە نەبێت کە هەلێکی بچکۆلەیە و ڕەخساوە بە هەوڵو هیممەتی پێشمەرگە قارەمانەکانی کە خوێنی خۆیان کردە سونبولی ئازادی وڵاتەکەیان تا گەێشتنە ئەم ڕۆژە پیرۆزە. بەڵام وەکوو ئەو هەموو شەهیدانە بیریان لێ کردبۆوە کە خوێنەکەیان لە دوا ڕۆژدا ئەبێتە پیرامیدێک و نەوەکانی کوردستان هەموو ساڵێک وەک چۆن مۆنیمێنتی شەهیدەکانی رێگای ڕزگاری گەلان بە سەر ئەکرێنەوە ئەمانیش ئەبنە شاهیدی شۆڕشە خوێناویە یەک لە دوای یەکەکانی گەلەکەمان و هەموو ساڵێک فێستڤاڵی شەهیدانی گەلەکەمان وەکوو مەشخەڵێکی پڕتیشک لەسەر شاخەکانی کوردستان ئەبرسکێنەوە.

ئاین وەکوو مارکس وتوویەتی (ماددەیەکی بێ هۆشکەرە بۆ گەلان)، ئەمەش لە کاتێکدا کە ئایین ئەبێتە خاوەنی یاسا، ئەمڕۆ بە تایبەتی لە کوردستان دا نەک تەنها بێ هۆشکەرە بەلکوو (سەرەتانێکە) لە جەستەی میلەتەکەمان کە تازە خەریکە ئازادی بە خۆیەوە ئەبینێت. هەڵبەتە ئێمە هیچکاتێک نەمان ویستووە دەوڵەتێکی (عەبەسی و مەشاعی) درۆست کەین بەلکوو دەوڵەتێکی سەربەخۆو ئازاد لە لایەنەکانی ئازادی بیرو ڕا و ڕۆشنبیری و مافە کۆمەڵایەتیەکان کە بە پێی کوڵتوورو نەریتی شێوەیەکە ئەگونجێ لە گەڵ سیستەمی تازەی (گلوبالیزما) بێ ئەوەی (فەوزایەکی) ئەخلاقی و دوور لە مرۆڤایەتی درووست بکات!.

کوردستان هەمیشە جێگای ئازادی بووە و هەموو گەلانی جیهان بە چاوێکی ڕێزەوە سەیریان کردوە و بایەخیان پێ داوە هەر نەبێ لە سەرەتای ئەم چەرخە دا. ئەوەش بۆتە مایەی هەوڵدان بۆ سەرکوت کردنی لە لایەن شۆفینیزمی خاوەرمیانە کە هەمیشە هەوڵیان داوە سەرکوتی کەن لەبەر ئەوەی سیستەمی نوێ ی وبیری نوی نەبێتە هۆی ڕۆخاندنی قەڵای جەهالاەت و بێ سەوادی کە سیستەمە ئایینی یەکان ئەیانەوێت بەرپای کەن هەم لە جیهان بە شیوەیەکی گشتی و لە کوردستان بە شێوەیەکی تایبەت، و مەبەست لە بەرپا کردنی لە کوردستان ئەوەیە کە هەمیشە میللەتی کورد لە ژێر وتەی (ئەمری واقیع) دا بێتو بەشیک بێت لە سیستەمی ئیسلامی سەرکوت گەر و هەروەها هەمیشە نۆکەری عەرەب بێت و لەژێر سایەی ئایینی ئێسلام کە هیچ پەیوەندی یەکی بە میللەتی کوردەوە نی یەو ئایینێکی عەرەبە.

ئەبێت ئەمڕۆ میللەتەکەمان بزانێت، کە خزمەت کردنی ئایینی ئیسلام واتە خزمەت کردنی عەرەب و خزمەت کردنی عەرەبیش واتە کۆیلەیەتی.

هیچ کاتێک خوا ناسین مانای ئەوە نادات کە کورد وەکوو میللەت یان میللەتانی تر لە ژێر سایەی عەرەبدا بن، یان خزمەت کاری عەرەب بن، ئایینی ئیسلام نەک تەنها ئایین نیە بەڵکوو سیستەمێکی داگیرکردنە، ئەگینا (غەزوو یان جیهاد) جگە لە مانای (داگیرکردن) هیچ مانایەکی تر ئەدات؟، غەزوی ئیسلامی، مەبەستەکەی داگیر کردنی بیرە، گێچەڵە بۆ سەرکەوتن، جیا نەبوونەوەیە لە و سیستەمە، مانەوەیە لە ژیر دەستی کۆلکە مەلا و شێخ، بە واتەیەکی تر (هشک بوونی ژیانە) .

ئیسلام وەکوو سیستەم لە دامەراندنیەوە لە سەر بنەڕەتی بازرگانی دامەزراوەو هەموو ڕۆشنبیران ئەزانن بە پێ ی مێژۆی خاوەرمیانە، کە ئیسلام ئایین نیە و نەبووە، بەڵکوو لەسەر بنەمایەکی بازرگانی دامەزراوە، ئەو بازرگانی یە، کە بە هۆی ململانی نێوان (بازرگانەکانی) ی قورەیش دروست بوو، ئەو کاتە هەر یەکەو ئەیویست دەوڵەمەندترین کەس بێت، جا لە بەر ئەوەی ماڵی ئەبوو سفیان کە ئەبنە ئامۆزای (موحەممەد)، نەدۆڕێن و بازرگانی یەکەیان نەکەوێت، کەوتنە گیانی (موحەممە) و خەریک بوون لە ناوی بدەن، چونکە بە هۆی ئەم کابرایەوە کە پارەیەکی زۆری دەست کەوت بوو لە خێزانەکەیەوە، کە یەکێک بوو لە دەوڵەمەندەکانی مەککە و لەیەکەم مێردە یە وە بۆی بە جێ مابوو، کەوتنە فێڵی دامەزراندنی سیستەمێکی تری بازرگانی، ئەوەش ناو نرا (ئایین) یان ئیسلام، ئەوە بوو بازاڕی خیڵی (ئوممەیە و ئال سوفیان) شکاو ئەم زاتە بوو بە یەکەم بازرگانی دوورگەی عەرەب، هەمووبازرگانیەکەی ماککە کەوتە دەست (موحەممەد) و دواجار چوو بۆ مەدینەو لە وێش دیسانەوە خەڵکێکی زۆری خڕ کردەوە لە دەورو بەری خۆی، توانی یارمەتی خەڵک بدات بە فرۆشتنی شت ومەک و کاڵا بە قیمەتێکی کەم تر لەوەی کە خێڵی ئەبو سفیان ئەیان فرۆشت. تا ناوی ئەم کابرایە دەنگی دایەوە لە هەموو دوورگەی عەرەب و ئەو وڵاتانەی کە بە کەشتی باریان ئەهێنا بۆ مەککەو دەوروبەری.

ئەم ئیشە بوو بە هۆی دامەزراندنی ئەمپراتۆری یەیەکی گەورەی بازرگانی بەڵام لە ژێر نازناوێکی تازە ئەوەش (ئایینی ئیسلامە) .

کە واتە مەبەستی یەکەم لە دامەزراندنی ئایینی ئیسلام خوا پەرەستی نەبووە، بەلکوو بازرگانی بووە، ئەگەر بێت و عەقلی یەتی بازرگانی شێ بکەینەوە، بۆمان دەر ئەکەوێت کە هیچ بازرگانێک پێی قبووڵ نیە کەسێکی تر لە خۆی دەوڵەمەند تر بێت، جا لەبەر ئەمە کاتێک ئەم شتە ڕووی دا خێڵی ئەبوو سوفیان زۆر پلانیان دانا بۆ کوشتنی ئەو زاتە، بەڵام تەرازووەکە بەلای (موحەممە دا) شکا یەوە لەبەر ئەوەی زانی چۆن خەڵک ئەو دەڤەرە هەڵ ئەخەڵەتێنێ بە یارمەتی دانیان و هەر وەها بە داپۆشینی سیستەمە سیاسیەکەی بە پیرۆزیەکی گەورە کە گوایە شتەکە لای خواوە هاتووە و هەر کەسێک لا بدات لەو ڕێگایە ئەوا شوێنی دۆزەخە و ئەو کەسانەش کە پشتگیری لێی بکەن بەهەشت ئەبێتە جیگایان و وای کرد بەو خەڵکە کە چی تر دوور نەکەونەوە لێ ی و هەمیشە پشتگیری لێ بکەن، یەکەم بۆ ئەوەی جێگای خۆیان بکەنەوە لە بەهەشت و هەمیش قازانج وەرگرن لەو بازرگانیە کە بە خۆڕایی کەوتۆتە بەر دەستیان.

بەم جۆرە ئایینی ئیسلام پەرەی سەند و دەستیان کرد بە داگیر کردنی موڵک و ماڵاتی خەڵک تا گایشتە کورد و هەموو مێژوو ناسان ئەوە ئەزانن کە (حوجاج کوری یوسف ئەلسەقەفی) چی بە سەر گەلی کوردی هێنا و چەند هەزار کوردی قڕ کرد. کە تەنها سەددام حوسەین لە چەرخی تازە ئەو ئیشەی کردوە و ئەمەش بۆمان دەر ئەخات کە هەم سەددام و هەم حوجاج یەک بیر و یەک بەرژەوەندی یان هەبووە لە کوشتنی خەڵکی سڤیلی کورد و مەبەستەکەیان چی بووە.

لێرە بۆ هەموو کەسێک دەر ئەکەوێت کە سەددام و دارو دەستەکەی هەمان بیر و بۆچوون یان هەبووە، مەبەستەکەش ئاشکرایە کە نەمانی کوردە.

ئەمڕۆش بە هەمان شیوە نەوەکانی حوججاج و سەدام کە پێک هاتووە لە کۆلکە مەلای سیخوڕو شێخی دوا کەوتوو لەسەر ئاستی کوردستاندا مەبەستیان ئاشکرایە لە و هەموو گێچەڵ دروست کردنە بۆ گەلی کورد و چۆن ئەیانەوێ بە شێوەیەکی تری سیستەمی ئیسلامی کوردستان تێک بدەن و هەم دیسان وەکوو چۆن کاتی خۆی لە مەککەوە دەستی پێ کرد ئەمجارە لە کوردستانەوە دەستی پێ بکرێ بە هاوپشتی ئیمپراتۆریەتی عوسمانی نوێ و و ئەوەش هۆیەکانی ڕوون و ئاشکرایە.

ململانی کۆمەڵایەتی کاتێک لە نێوان کۆمەڵگای کوردیدا ناگەڕێتەوە بۆ ڕێک نەکەوتن نێوان دەسەڵات و کۆمەلگادا بەتەنها، بەلکوو زۆر شت هەن ئەبنە جێ ی ململانی، لەوانە: پشتگیری دەسەڵات لە هەندێ لایەن بۆ بەرژەوەندی تایبەت و هەر وەها نەزانینی ستراتیژی ئەو لایەنانە، پشکنین نەکردن بە دوای مەبەستی ئەو لایەنانە هەر وەکوو ڕەوشی سیاسی هەرێی کوردستانی ئەمڕۆ، کە دەسەڵات ڕێگای زۆرێکی داوە بە هێزی ئیسلامی سیاسی بە بۆنە ستراتیژی هیزی دەسەڵات و پتەو کردنی پەیوەندی نێوان ئەم هێزە دەسەڵات دارە و ئەو هێزە ئایینیانە، سەپاندنی دەسەڵاتی ئەو لایەنانە بە سەر کۆمەڵانی خەلکی کوردستاندا، لە بەر ئەو پەیوەندی یەی نێوان دەسەڵات و ئەو هێزانەدا هەیە، ئەوەش ئەگەڕێتەوە بۆ چەند خاڵێك:

1- یان دەسەڵات خۆی هەمان سیستەمی هەیە و ئەیەوێ کوردستان بە رەوە سیستەمی ئیسلامی سیاسی ببات.  

2- یان لە ترسی ئەو هێزانە کە بەرژەوەندی یەکانی دەسەڵات لە نێو نەدات و هەڵبەتە یان دەسەڵات بێ ‌هێزەو لایەنەکەی تر بەهێزە، یان بەو شێوە پەیوەندی یە ئەیانەوێ لە هێزێکیتر بدەن تاکوو گۆڕەپان بۆیان بەتاڵ بێت و لە دواییدا ئە هێزەکەی تر سەرکوت کات.

بەڵام ئاشکرایە کە هیچ لەو دوو خاڵە بە دی ناکرێت لە کوردساتندا جا لە بەر ئەوە، ئەتوانین ناوی لێ بنێن (تێنەگەیشتن) لە جمو جووڵی ئە هێزە ئایینیانە.

ئەمڕۆ کوردستان لە خەتەرناکی دایە، چونکە ئەو هێزە ئایینیانە بە هیچ شێوەیەک دان بە مافی میللەتەکەماندا نانێن و هەروەها نەهاتوون بۆ رزگارکردنی، بەڵکوو بۆ سەپاندنی ئایینی عەرەب بە زۆر بە سەر کوردستاندا، واش بزانم کوشندەترین لێدان لە رێگای ئیسلامی سیاسیەوە ئەبێت، جا دوژمنانی کورد ئەگەر نەتوانن بچنە جەرگەی کوردستانەوە و تێکی بدەن، ئەوە ئەم دەسەڵاتە ئیسلامیە سیاسی یە باشترین ڕێگایە بۆ ە دی هێنانی ئامانجی گڵاوی ئەو سیستەمەو هە ر ئەەوش ئامانجی عەرەبی شۆفینی کە هەموو هەوڵەکانی خستۆتە گر بۆ لەناودانی کورد وکوردستان.

جا ئەگەر سیستەمی گڵاوی ئیسلامی دواکەوتوو دۆستی کورد بێت، وابزانم کوردستان دۆژمنی ناوێت.

 

 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.