زۆر سەیرە کە لە دوای ئە هەموو ساڵە کورد لە هەرێمی کوردستان دەسەڵاتی بە دەستەوە گرتوە بیری لەوە نەکردۆتەوە کە سیاسەتی چەپەڵی عەرەب و شۆفینیزمی عەرەبی هێشتان بەڵکو لە پێشوو زۆرتر، هەوڵ ئەدات کە نەک تەنها تەعریب بەلكو قڕانی کورد بکات بە هەر شێوەیەک لە توانای دا بێت .
لەوەش سەیرتر کاتێ لە گەڵ دەسەڵاتدا قسە ئەکرێت دەربارەی بابەتی تەعریب کردن و دەرکردنی خیزانە کوردەکانی شارە دابڕاوەکان، لە وەڵامدا ئەڵێت، ئاگادارین ئیشمان بە دەستەوەیە، یان ئەڵێت ئەمە بەرنامەی بۆ داڕێژاوە!!١
بەرنامەی چی لە ڕای خوا؟
ئەگەر بەرنامەی بۆ داڕێژاوە ئەی چۆن خێزانە کوردەکان خەریکن ماڵەکانیان ئەفرۆشن و شارە دابڕاوەکان جێ ئەهێڵن بۆ عەرەبی هاوردە دوبارە بگەڕێنەوە بۆ هەمان شوێن کە کاتی ڕژێمی سەددام سوودیان لە وەرگرتبوو؟
ئەی ئەگەر ئاگادارن تا کەی چاوەڕوان ئەبن ؟ ئەی ئەگەر بەرنامەی بۆ داڕێژراوە کەی دەست بە کار ئەبن بۆ جێ بە جێ کردنی بەرنامەکانتان ؟ تا بەسرە برٶخێ؟
هەواڵەکانی ئەم چەند ڕۆژەی دوایی یە ئەڵێن لەبەر نەبوونی هیچ شێوە ژیانێک و هیچ شێوە خزمەت گوزاری یەک بەسەدەها خێزانی کورد ڕوویان کردۆتە شارە گەورەکان وەکوو هەولێر و سلێمانی !! هەر وەها حیزبە عەرەبی یەکان یارمەتی خێزانە عەرەبەکان بە پارەیەکی زۆر ئەدەن بۆ کڕینی ئەو ماڵانە هەر وەکوو چۆن جوولەکەکان بە فەلستینی یەکانیان کرد تاکوو هەموویان دەرکرد و کردین بە موڵکی تاپۆ بۆ خۆیان!!!
گوایە ئیتر کەی دەست بە کار ئەبن؟ تا کوردستان دووبارە ئەگەڕێتەوە خاڵی سفر؟
هیوادارین کە ( کەم بەرنامە داڕێژن ) و ئاگاتان لەو بەدبەختی یە ی میللەتی کورد بێت . نەک بڕۆن لە بەغدا لەسەر کورسی یەکانتان پاڵ بدەنەوەو پێمان پێ بکەنن!!
هەروەها هیوادارین نەختێ چاوتان لە هەژارو بەکەسەکانی کوردستان بێت بەڵکو بۆ پارەو ژیانی ئاسوودەیی ماڵەکانیان هەرزا فرٶش نەکەن چیتر.
لە کۆتایی داوا ئەکەین لە نووسەرە کانمان واز لە بابەتی یەک شکاندنەوە بێنن و هەوڵ بدەن فشارێکی قورس بێننە سەر حکوومەتی هەرێم تاکوو لە سەرەتانی عەرەب ڕزگارمان کەن ئیتر بەس دڵمان تەقی، ئیتر بەس پارە خڕکردنەوەو لێخوڕینی مۆنیکاو پرادۆ، ئیتر بەس دروست کردنی باڵە خانەی ١٠ نهۆمی، ئیتر بەس سەفەر کردن بۆ ئۆرۆپا، ئیتر بەس پەت درێژ کردن بۆ ئیسلامی سەلەفی و دەمکوت کردنی ڕٶشنبیرو نووسەر، بەس ئیتر با نەبین بە بنێشتە نەرمەی دەمی شٶفینیزم و دقژمنی کورد.
پرسیارێک بۆ نووسەر و ڕٶژنامە نووسی کورد لە هەر شوێنێک هەن :ئایا ئێستا خەتای کێ یە ؟ کێ تەعریبی کورد ئەکات ؟ دەسەڵات لە کوردستان یان عەرەب؟
ئهو بابهتانهی له کوردستان نێت دا بڵاودهکرێنهوه، بیروبۆچوونی خاوهنهکانیانه، کوردستان نێت لێی بهرپرسیار نییه.
