ئه‌وه‌ی که ڕوویدا له 17ی شوباتدا دیاره به پیلانێکی داڕێژراو‌و و ڕوویدا له‌لایه‌ن دوژمنان و دار‌و ده‌سته‌کانیان که ئه‌مڕۆ به‌ناوی گۆڕان و به‌ناوی حیزبی ئیسلامی پیلانه که‌یان جێبه‌جێ کرد، که ده‌بوو ئه‌وبه‌شه‌ی خه‌ڵکی سلێمانی که دوایی قسه‌ی چه‌واشه‌کاری نه‌که‌وتنایه، بۆ ئه‌وه‌ی جارێکی تر نه‌بنه پرد بۆ مه‌رامی سیاسی و تایبه‌تی دوژمنان و دار ده‌سته‌کانیان، دواجار هه‌ر به‌شێک له گه‌نجه‌کان و به‌شێک له خه‌ڵکی شاری سلێمانی بوونه سوته‌مه‌نی مه‌رامه گڵاو کانی دوژمنان و ناحه‌زانی کورد و کوردستان ..
ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێینه‌وه بۆ مێژوو ڕابردووی نه‌ته‌وه‌که‌مان جۆرێک له‌م ڕوودا وانه‌ی تێدایه، که ئه‌مڕۆ له سه‌ده‌ی بیست و یه‌کمدا وله دونیای عه‌وله‌مه دا ئه‌مڕۆدا ئه‌م مێژووه ناخۆشه له سه‌ر خه‌ڵکی خێر نه‌دیووی کوردستان دووباره ده‌بێته‌وه !! له ژێر ناوی چاکسازی و دادپه‌روه‌ر و گه‌نده‌ڵیدا، به‌شێکی که‌میان له خه‌ڵکی شاری سلێمانی فریودا بۆ مه‌به‌ستی تایبه‌تی خۆیان، له‌م سات وکاته‌دا دونیاک پرسیارمان له‌لا گه‌ڵاڵه بووه وه‌ک هاونیشتیمانێکی دڵسۆز‌و خه‌مخۆری کورد، ده‌بوو له ئێستادا ئه‌م گێره شوێنییه ڕووینه‌دایه، دیاره که‌مو کورتی هه‌یه له خۆبه‌ڕێوبردنی له هه‌رێمی کوردستان به‌ڵام ناوچه بۆ ناوچه جیاوازی زۆر هه‌یه له که‌موکورتیانه‌ی که له ئێستادا بۆته دروشمی سه‌ر زاری ئه‌و کۆمه‌ڵه که‌سه‌ی که کۆنتڕۆڵه که‌یان له شوێنێکی تره، کۆنتڕۆڵه‌که به‌ده‌ست که دوژمنه سه‌رسه‌خته کانی نه‌ته‌وه‌ی کورده وه‌ن ! له به‌رژه‌وه‌ندییه کانی خۆیان ئه‌م پۆله به‌ناو گۆڕان و حیزبه ئیسلامییه‌کانی ده‌گۆڕێت، ڕووداوی ئه‌م چه‌ند ڕۆژه‌ی دوایی زۆر ڕاستی بۆ به دیار خستین ..
پێش ئه‌وه‌ی بچمه سه‌ر باسه‌که‌م ده‌مه‌وێت باسی که‌ناڵی( که‌ی ئێن ئێن ) بکه‌مه که پشکی گه‌وره‌ی به‌رده‌که‌وێت له ڕشتنی خوێنی لاوه‌کانمان و سوتاندنی باره‌گاو شوێنه گشتییه‌کاندا، به درۆ چه‌واشه‌کارییه‌کانیان به‌شێک له لاوه‌کانیان فریودا بۆ خۆنیشاندان له شاری سلێمانی، بۆیه پوێیسته حوکمه‌تی هه‌رێمی کوردستان ئه‌و که‌ناڵه ڕوو به‌ڕووی دادگای بکا‌ته‌وه، به‌هۆی چه‌واشه‌کارییه‌کانی پێش 17/شوبات و له‌دوایی 17ی شوبات، نموونه یه‌ک ئه‌بوو له‌و که‌ناڵه بڵاوکرایه‌وه که له‌لایه‌ن خه‌ڵکی شاری هه‌ولێر پارێزگای هه‌ولێریان سووتاندوه !! هه‌ر ئه‌و شه‌وه خه‌ڵکی سه‌ربه‌رزی شاری قه‌ڵاو مناره به‌خۆشی و که‌یف کردن وه‌ڵامی ئه‌و درۆگه‌وره‌یان دایه‌وه، خه‌ڵکی شاری هه‌ولێری خۆشه‌ویست جێگای ڕێزوته‌قدیری خه‌ڵکی کوردستان، هه‌ر سه‌ربه‌ست و سه‌رفرازبن، دیاره که‌ناڵی که‌ی ئێن ئێن و کوردستان پۆست، واته کوردستان درۆزن ده‌سته خوشکی یه‌کترین و له ژێر یه‌ک چه‌تردا خه‌ریکی چه‌واشه‌کردنی خه‌ڵکی سه‌ربه‌رزی کوردستانن و له‌باربردنی ئه‌زموونی هه‌رێمی کوردستان..
ده‌پرسم ئایا ئه‌مه‌ی که ڕۆژانه ده‌بینین له که‌ناڵه‌کاندا ئه‌مه توڕه‌ی خه‌ڵکی شاری سلێمانیه ؟بێگومان نه‌خێر، ئه‌مه توڕه بوونی کۆمه‌ڵێک خه‌ڵکی توڕه‌ن له‌وه‌ی که نه‌گه‌یشتوونه‌ته پله‌و پایه‌ی سیاسی خۆیان که به‌شایسته‌ی خۆیان ده‌زانن، چونکه ده‌بینین له ناو ئه‌و کۆمه‌ڵه خه‌ڵکه‌دا که خه‌ڵکانێک ده‌مامکێیان بۆ خۆیان کردوه بۆ ئه‌وه‌ی ڕووداوه‌کان به جۆرێک دروست بکه‌ن که ئاغا کانیان پیلانیان بۆ داڕشتوون، لاوه‌کانی ئه‌و ڕێپێوانه پێش خۆیان ده‌خه‌ن له دواوه گولله یان پێوه بنێن، دوو لایه‌ن سودیان هه‌یه بۆ یان، چ ئه‌ندامانی پارتی له باره‌گای خۆیاندا بکوژن یان چ بکوژرێن ئه‌وانه‌ی که گولله وبه‌رد و دار و شوشه ده‌گرنه باره‌گای پارتی و بۆ ناشرین کردنی پارتییه، له ئێستا به ڕۆشنی ده‌بینین که هه‌موو هێرشه ناڕه‌وا کان له سه‌ر باره‌گای پارتی و ئه‌ندامانی پارتیه له‌و ناوچه‌نه‌ی که له شه‌ڕی ناوخۆدا پارتی ده‌سه‌ڵاتی ئیداره‌ی به سه‌ردا نه‌ما، ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێینه‌وه بۆ مێژووی نه‌وشیروان مسته‌فا له مێژوودا هه‌میشه دژایه‌تی پارتی و سه‌رکردایه‌تی کردوه له هه‌موو قۆناغه‌کاندا به شێوازی جیاواز، له ئێستادا دوژمنان باش له‌وه گه‌یشتوون ته‌نها پارتی و سه‌رۆکی کوردستان ڕێزدار کاک مه‌سعوود بارزانی خه‌ونی گه‌وره‌ی نه‌ته‌وه‌که‌ی به‌دی ده‌هێنێت هه‌میشه وه‌ک کۆسپی گه‌وره‌ی به‌رده‌می خۆیان سه‌رۆکی کوردستان و پارتی ده‌بینین، بۆیه هه‌میشه دوژمنان و ناحه‌زان خه‌ریکی پیلانگێڕانن له سه‌ر پارتی و سه‌رۆکی کوردستان، بۆیه سوودی گه‌وره‌یان له نه‌وشێروان مسته‌فا وه‌رگرتوه بۆ ئه‌وه‌ی له ڕێگای نه‌وشیروان دژایه‌تی خۆیان و پیلانه‌کانیان به ئامانج بگه‌یه‌نن چونکه دوور نیه دژایه‌تی ڕابردووی نه‌وشیروان دژی پارتی و سه‌رکردایه‌تی به‌ده‌ستی ئه‌مانه و صه‌دامی گۆڕبه‌گۆڕ بووبێت، هه‌رچه‌نده من گومانم له‌وه‌دا نیه، وه‌ک له ڕۆژنامه‌کان نوسراوه ده‌ڵێن به‌شێک له حیزب والله‌ی تورکی له‌لای نه‌وشیروان مسته‌فان، ماوه‌یه‌ک به‌ر له ئێستا نه‌وشیروان له‌گه‌ڵ به‌رپرسی ئیتلاعاتی ئیران له‌گه‌ڵ موقته‌دا صه‌در کۆبوونه‌وه‌یان کردوه، بۆ پشتڕاستکردنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه ئه‌وه‌یه له کاتی ڕووداوه‌کانی 17ی شوبات نه‌وشیروان به‌ره‌وو سنور ڕۆیشتوه، به‌ڵگه‌ی تر ئه‌وه‌یه که ئه‌و پێنچ تیرۆسته‌ی که 27ی شوبات له‌ناوبران، به‌ڵکه‌ی تر کاتێک له به‌رده‌می باره‌گای لقی4 کۆمه‌ڵێک ئیطڵاعات به‌ناوی ڕاگه‌یاندن له‌وێن کاتێک که ده‌ست ده‌کرێت به ته‌قه‌کردن ئه‌وان ده‌ست به‌پێکه‌نین ده‌که‌ن خۆشحاڵی خۆیان ده‌رده‌بڕن و پێم وایه ئه‌وانه و ئیسلامییه‌کان و گۆڕانه‌کان ته‌قه له باره‌گای لقی4 ده‌که‌ن، ئه‌مه هه‌مووی له یوتوپ هه‌یه به به‌ڵگه، چونکه له‌دیداری نه‌وشیروان له‌گه‌ڵ که‌ناڵه که‌ی له‌پێش 17ی شوبات کۆمه‌ڵێک قسه‌ی کرد که ده‌شێت خوێندنه‌وه‌ی زۆری بۆ بکرێت، ڕووداوی 17ی شوبات ده‌رئه‌نجامی ئه‌و قسانه بوو که قونسوڵی ئیرانی له سلێمانی چه‌ندین جار سه‌ردانی گرده‌که‌ی کردوه !! پێم وایه ده‌بێت سه‌رانی گۆڕان ته‌حه‌موولی مێژووی ڕووداوی 17ی شوبات و ڕووداوه‌کانی ناوچه‌کانی تربکات، ڕاسته جگه له ئیطلاعاتی ئیرانی و میتی تورکی وعه‌ره‌به شۆڤینییه‌کان ده‌ست یان هه‌یه له‌م بار گرژیه‌دا که ئه‌مڕۆ له سلێمانی و چوار ده‌ووری ڕووئه‌ده‌ن، به‌شێک له حیزبه ئیسلامییه‌کان و ئه‌نصار ئیسلام له ڕووداوه‌کان بوونیان هه‌یه به‌ڵام ڕشتنی خوێنی لاوه‌کانمان و تێکدانی ئه‌زموونی هه‌رێمی کوردستان له ئه‌ستۆی نه‌وشیروان مسته‌فاو که‌سه نزیکه‌کانی نه‌وشیروانه له گرده‌که و ئه‌ندامانی په‌ڕله‌مانی کوردستان و ئه‌ندامانی په‌ڕله‌مانی عێراق که سه‌ر به‌لیستی گۆڕانن چونکه ئه‌مانه بۆخۆیشیان نازانن داوای چاکسازی ده‌که‌ن یان حوکمه‌ت ده‌ڕۆخێنن !!؟؟ پێم وایه ئه‌وه‌ی که له سلێمانی و چوارده‌وری سلێمانی ئیداره‌ی سلێمانی غه‌دری لێکردبێت له هه‌ر ڕوویه‌که‌وه بێت، ئه‌و هاوڵاتیانه نه‌هاتوونه‌ته سه‌رشاقه مه‌کان، بڕوام وایه ئه‌وانه‌ی که سودمه‌ند بون له حوکمه‌ت و حیزبه‌کان هاتوونه‌ته سه‌رشاقه‌م چونکه هه‌موو ئیمتیازاتێکی وه‌رگرتووه مه‌جئه‌ل نه‌ماوه داواکاری و دزی زیاتر بکات، بۆیه ده‌یه‌وێت به سه‌رکه‌وتنی گۆڕان و گرتنه ده‌ستی ده‌سه‌ڵات له‌لایه‌ن گۆڕان هه‌م سودمه‌ند بێته‌وه هه‌م خۆی به‌دڵسۆزی خه‌ڵک نیشان بدات، ئه‌شێت خه‌ڵکانێکی که‌م هه‌بێت هیچ سوودمه‌ند نه‌بووبێت له ئێستادا له‌گه‌ڵیاندا بێت به‌ڵام ئه‌وانه ڕێژه‌یان زۆر که‌مه ...
باشه بۆ باره‌گای پارتی کراوه‌ته ئامانج له‌م به‌ناو ڕێپێوانه‌دا ؟؟؟!! هه‌تا باره‌گای پارتی نه‌کرا بووه ئامانج ئه‌م ووتت دیاره ئه‌م خه‌ڵکه زۆر زۆر ناحه‌قی به‌رامبه‌ر کراوه بۆیه زۆر توڕه‌ن !! هه‌رچه‌نده کۆمه‌ڵێک ووتارم نووسی له هه‌ڵبژاردنی 25/07 ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی کوردستان، هه‌ر ئه‌و کات زانیم که دروست بوونی گۆڕان له پیلانێک زیاتر نیه له به‌رامبه‌ر پارتیدا !! ئایا باره‌گای پارتی به‌رپرسه له‌و گه‌نده‌ڵییه و که‌موو کورتییه‌ی که له ئیداره‌ی سلێمانی ڕوویداوه !! بێگومان هه‌زار جار نه‌خێر چونکه هه‌تا پێش وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆک وه‌زیران له‌لایه‌ن ڕێزدار کاک به‌رهه‌م صاڵح ئیشی وکاری پارتی و خه‌ڵکی پارتی له ڕووی ئیداره‌وه به‌ڕێوه نه‌ئه‌چوو له شاری سلێمانی و چوارده‌ووری هه‌زاران نموونه مان هه‌یه، له‌ئێستاداش به‌ڕه‌نگێکی زۆر که‌م کاروباری پارتی و پارتییه‌کان به‌ڕێوه ده‌چێت !! ئیتر ئه‌گه‌ر قسه له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی ..هتد هه‌بێت بۆ پارتی لێی به‌رپرسیار بێت ؟ زۆر گه‌مژه‌نه بۆ جارێکی تر سینارۆییه‌کیان دروست کرد وه‌ک سینارۆکانی تریان له کوشتنی سه‌رده‌شت ..هتد بۆ ئه‌وه‌ی پارتی پێ تاوانبار بکرێت له‌لای خه‌ڵکی کوردستان و ڕه‌ئی گشتی، نه‌یانزانی دواجار به‌سه‌ر خۆیاندا ئه‌شکێته‌وه زۆر به‌خراپی، له که‌ناڵه درۆزنه‌که‌ی که‌ی ئێن ئێن و کوردستان درۆزن وا له ڕه‌ئی گشتی تێده‌گه‌یه‌نن گوایه باره‌گای لقی4 پارتی دوور له ئازادی و دیمکراسی و قبوڵنه‌کردنی ناڕه‌زایی خه‌ڵک، به فیشه‌ک وه‌ڵامی خه‌ڵکیان داوه‌ته‌وه !!خۆش به‌ختانه له‌لای زۆری جه‌ماوه‌ری به‌شه‌ره‌فی خه‌ڵکی کوردستان و ڕه‌ئی گشتی ئه‌و ڕاستیه ئاشکرایه به پیلانێکی پێش وه‌خته‌ی هه‌مه‌لایه‌نه چوونه‌ته سه‌ر باره‌گای لقی4 ی پارتی دیموکراتی کوردستان له شاری سلێمانی، ئه‌وانه‌ی له لقی4 دا بوون هه‌تا به‌رد بارانکردن و شکاندنی شووشه‌ی باره‌گاو سوکایه‌تی پێکردن به بارزانی نه‌مر و ڕێزدار کاک مه‌سعوود بارزانی و ڕه‌مزه پیرۆزی پارتی هه‌تا ئێره بێده‌نگیان هه‌ڵبژارد، به‌ڵام کاتێک که باره‌گای لقی4ی یان گولله باران کرد و دووان له‌و به‌ڕێزانه‌ی له لقی4ی دا بوون بریندار بوون به گولله‌ی ئیطڵاعات و جاش ئیتڵاعاته‌کان ئینجا وه‌ڵامیان دانه‌وه، ئه‌وانه‌ی به‌ناوی خۆپیشانده‌ران خۆپیشاندانیان کرد به گولله، له هه‌ر ووڵاتێکی ئه‌وورپاش بوایه هه‌ر به‌گولله وه‌ڵام ئه‌درانه‌وه چونکه ئه‌و خۆنیشاندا ده‌چێته چوارچێوه‌ی تیرۆر، بۆیه‌پاسه‌وانانی لقێ4 چاره‌یان نه‌ما داکۆکی‌یان له خۆیان کرد وه‌ڵامیان دانه‌وه، وه‌ک خۆیان، هه‌ندێک له‌و که‌ناڵه چه‌واشه‌کارانه و نا ئه‌ندام په ر‌ڵه‌مانی گۆڕان کاتێک قسه ده‌که‌ن باسی گولڵه ناکه‌ن که نراوه به‌لقی4 و ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی که له لقی4دا بوون به‌س باسی به‌رد بارانکردنه‌که ده‌که‌ن !! ده‌پرسم ئایا ئه‌وانه‌ی له باره‌گا کانی پارتین ته‌نها له به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌یان ساڵ خه‌بات و زه‌حمه‌ت و قوربانی زۆریانداوه له پێناوی میلله‌ته که‌یان بۆیه شایانی ئه‌وان له لایه‌ن ئیتڵاعاته‌کان و جاش ئیتڵاعاته‌کان به‌رد باران بکرێن !!پێم وایه ئه‌وانه‌ی که له باره‌گا کانی پارتین هه‌زار هێنده‌ی ئه‌وانه‌ی که گولڵه باران و به‌رد باران و سوکایه‌تییان پێده‌که‌ن سه‌ربه‌ز و شه‌رفمه‌ند بن و نیشتمان په‌روه‌رترن ...ئه‌وانه‌ی له پشتی ئه‌و گێره‌شوێنان جێگایان هه‌ر زبڵدانی مێژوو ده‌بێت، هه‌میشه به‌ڕسوای ده‌مێنه‌وه، هه‌ر وه‌ک له سه‌ره‌وه ئاماژه‌م پێکردوه ئه‌مه پیلانێکی دوژمنان و ناحه‌زانی پارتیه که په‌یڕه‌وی ده‌که‌ن له‌سه‌ر پارتی وباره‌گای پارتی، وێڕای ئه‌وه‌ی که له 17ی شوبات هه‌تا هه‌نووکه که ئیهانه‌ی پارتی زۆر کرا به‌ڵام ئه‌مجاره‌ش پارتی له به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی باڵای گه‌ل و نیشتیمان ئه‌زموونه‌که‌مان ئه‌م هه‌موو ئیهانه‌ی قبوڵکرد و بێده‌نگی هه‌ڵبژارد بۆ ئه‌وه‌ی مه‌رامی دوژمنان له گۆڕبنێت، لێره‌وه به سه‌رکردایه‌تی پارتی ده‌ڵێم که پیلانی گه‌وره تری له سه‌ر پارتی و سه‌رکردایه‌تییه‌که‌ی دروست ده‌کرێت، چونکه خه‌ڵکاانێک نه‌توانن وه‌ک ڕێزدار سه‌رۆکی کوردستان کاک مه‌سعود بارزانی و سه‌رکردایه‌تی پارتی خزمه‌ت و ده‌ستکه‌وتی گه‌وره بۆ میلله‌ت ده‌ستبه‌ربکه‌ن دێن ده‌بنه دار ده‌ستی دوژمنان بۆ له‌ناوبردنی پارتی و بچوکردنه‌وه‌ی پارتی بۆیه تکایه ووریا بن له داهاتوودا ...چاره‌نووسی گه‌لی کورد له ئه‌ستۆ ئێوه‌دایه، ئه‌م پیلانه‌ی دوژمنان و ناحه‌زان و شکستی گه‌وره‌یان خوارد، هیوادارم چی تر لاوه‌کانمان فریو نه‌خۆن به قسه‌ی درۆینه‌ی ئه‌م دۆڕاوا‌نه ...هه‌ر خۆتان و که‌س و کا‌ره به‌ڕێزه‌که‌تان زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بن، دوجار خۆیان نه‌که‌ن به خاوه‌نتان ئه‌مانه...
گوایه ده‌نگۆیه‌کی واهه هه‌یه که ڕێزدار سه‌رۆکی کوردستان کاک مه‌سعوود بارزانی له ڕۆژنامه‌یه‌کی ئیتالی ووتویه‌تی ئه‌گه‌ر (50000) هه‌زار که‌س له کوردستان بڵێت واز له سه‌رۆکی هه‌رێم بهێنه وازده‌هێنم !!!!؟؟؟ ئه‌مڕۆ له سلێمانی و له‌لایه‌ن کۆمه‌ڵێک که‌س و له ووڵاتانی ئه‌وورپا خه‌ڵکانێکی خۆفرۆش سه‌قه‌ت خه‌ریکی که‌مپین دروست کردن و واژوو کۆده‌که‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ڕێزدار سه‌رۆکی کوردستان وازبهێنێت له سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم نازانم هه‌تا چ ئه‌ندازه‌یه ئه‌م هه‌واڵه ڕاسته!!، لێره‌وه به‌و سه‌رلێشاوانه ده‌ڵێم ئه‌و په‌نجا هه‌زار که‌سه ئه‌وانه نه‌گرێته‌وه که ده‌نگیان داوه به کامل میراوده‌لی و ئه‌و که‌سانه ناگرێته‌وه که بوونه‌ته جاش ئیتڵاعات ئه‌و که‌سانه ناگرێته‌وه که په‌روه‌رده‌ی مرۆڤێکی نه‌خۆشی ده‌روونین که ئه‌م نه‌خۆشی ده‌روونی ئه‌و براده‌ر له دژایه‌تی کردنی پارتی و سه‌رکردایه‌تی تووش بووه، به‌ڵکو ئه‌و په‌نجا هه‌زار مرۆڤه خه‌ڵکی دڵسۆز و نیشتیمان په‌روه‌رده‌گرێته‌وه که هه‌میشه له‌خه‌می کورد و کوردستاندا بوون و خه‌ریکی ناوچه‌گه‌رێتی نه‌بوون، بۆیه خه‌یاڵتان خاوه ئه‌و ڕۆژتان بۆ بێته‌دی، ئه‌م هه‌موو خۆفرۆشتنه‌تان ته‌نها بۆ ئه‌وه‌یه که ڕێزدار کاک مه‌سعوود سه‌رۆکی هه‌رێم نه‌بێت، که له 72% ده‌نگی به‌شه‌ره‌فی خه‌ڵکی کوردستانی به‌ده‌ست هێناوه، لێره‌وه دڵنیا تان ده‌که‌مه‌وه نه‌ک ئێستا ڕێزدار کاک مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمه، به‌ڵکو ده‌بێته سه‌رۆکی کوردستان له به‌هاری ئه‌م ساڵه ئه‌وخه‌ونه ده‌بینین خه‌ڵکی سه‌ربه‌رزی کوردستان ..
فه‌رموون سه‌یربکه‌ن بزانن له شاری کرکوک چۆن عه‌ره‌به شوڤێنیه‌کان دژی ئه‌زموونی هه‌رێمی کوردستان قسه‌ده‌که‌ن !! بۆیه به هه‌موومان خه‌می گه‌وره‌مان خه‌می خاک و نه‌ته‌وه‌که‌مان بێت ..
بژی کورد بژی کوردستان و نه‌مری و سه‌ربه‌رزی بۆ شه‌هیدانی کورد و کوردستان و سه‌روه‌ری شه‌هیدانی باوکی ڕۆحی نه‌ته‌وه‌ی کورد بارزانی نه‌مر ...ئه‌مڕۆ یادی 32 ساڵه‌ی کۆچی دوایی بارزانی نه‌مره ..هه‌زار سڵاو و دروود له گیانی باوکی ڕۆحی نه‌ته‌وه‌یمان بارزانی نه‌مر...
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
