هه‌میشه ڕێزدار سه‌رۆکی کوردستان کاک مه‌سعوود بارزانی له هه‌موو کاتێک و قۆناغێکی خۆشی و ناخۆشی گه‌لی کورد دا ووتاری به‌جێ و باشی داوه بۆ میلله‌ته سه‌ر به‌رزه‌که‌ی، ئه‌گه‌ر سه‌یری مێژووی نه‌وشیروان مسته‌ڤا بکه‌ین هه‌میشه خۆی به‌زل زانیوه و هه‌میشه گرفتی زۆر دروست کردوه بۆ بزاڤی ڕزگاری خوازی نه‌ته‌وه‌ی کورد، به‌بێ هه‌ست کردنی به به‌رپرسیارێتی مێژووی، لێره‌دا نا‌مه‌وێت جارێکی تر باسی مێژووی پڕ کاره‌ساتی ڕابردووی نه‌وشیروان بکه‌م که هه‌میشه خه‌ریکی دووبه‌ره‌کی و ناوچه گه‌رێتی . . هتد بووه، به‌ڵام له دوایی پڕۆسه‌ی ئازادی کوردستان و ڕێکه‌وتنی ستراتیژێتی به‌ینی یه‌کێتی و پارتی، ئه‌م براده‌ره به ئه‌ندازه‌یه‌ک کێچ ده‌که‌وێته که‌وڵی که عه‌قڵ قبووڵی ناکات، هه‌ر وه‌ک هه‌موومان ئه‌و ڕاستیه ده‌زانین که به‌شێکی مێژوو غه‌دری لێکردووین و به‌شێکی تاوانی خۆمانی تێداده بوو که هه‌تا هه‌نووکه خاوه‌نی کیانێکی کوردی نین، مێژوو بۆمان ده‌گێڕێته‌وه که زۆر جاری یه‌کتر قبووڵنه‌کردن مان وای لێکردووین نه‌گه‌ین به ئامانجی نه‌ته‌وه‌ی خۆمان له‌به‌ر کۆمه‌ڵێک هۆکار یه‌کێک له هۆکاره گرنکه کان مه‌سئه‌له‌ی ناوچه گه‌رێتی و رێک نه‌که‌وتنی سه‌رانی کورد بووه له ڕابردووماندا، هه‌روه‌ک شه‌ریف پاشا بۆمان ده‌گێڕێته‌وه له‌و سه‌رده‌مه کاری زۆری کردوه که گه‌لی کورد بگه‌یه‌نێت به ئامانجه نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی خۆی، به‌ڵام سه‌رۆک هۆزه‌کانی کورد له‌و کاته‌دا هه‌م ده‌ستی دوژمنان و هه‌م مه‌سئه‌له‌ی ناوچه‌گه‌رێتی وایکرد که ڕه‌نجی ماندوو بوونی شه‌ریف پاشا و هاوکارانی و نه‌ته‌وه‌ی کورد به هه‌ده‌ر بڕوات، له‌م ساته وه‌خته‌دا نه‌وشیروان ئه‌یه‌وێت ئه‌م مێژووه دووباره بکاته‌وه، شه‌ریف پاشا له داخی سه‌رۆک هۆزه‌کانی کورد ی ئه‌وکات له وه‌سێته‌که‌یدا ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر مردم تکایه ته‌رمه که‌م بسوتێنن و پاش ماوه‌ی له‌شه‌که‌م فڕێبده‌نه ناو ڕووبارێکه‌وه !!، له‌داخی ڕه‌فتاری ئه‌و سه‌رۆک هۆزانه که پرسی نه‌ته‌وه‌ی کوردیان کرده قوربانی ده‌سه‌ڵاتی ناوچه‌ی خۆیان، ئه‌گه‌ر له‌و سه‌رده‌مانه خوێندنه‌وه‌یه‌ک بکه‌ین بۆ هزری سه‌رۆک هۆزه‌کان ئه‌توانین بڵێین وه‌ک پێویست ئاگاداری ڕه‌ووشی سیاسی و ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تی جیهان نه‌بوون، به‌هۆی نه‌خوێنه‌وارییان و له‌و سه‌رده‌مه‌دا ئامێری هاتۆ چۆ کردن و ئامێری بیستن و ڕاگه‌یاندن . . هتد بێ ئاگا بوون، به‌ڵام له هه‌زاره‌ی سێی و سه‌ده‌ی بیست ویه‌که‌مدا و ئاستی خوێندنی سیاسه‌تمه‌دارانی ئه‌مڕۆی کوردمان له ئاستێکی به‌رزدایه و ئامێری هاتوو چۆ و بیستن له ئاستێکی زۆر به‌رزدایه، دونیا له سایه‌ی عه‌وله‌مه بۆته گوندێکی بچووک، ئه‌و گونده بچووکه له سه‌ر مێزی هه‌موو ماڵێکدا هه‌یه !! به‌ڵام زۆر به‌داخه‌وه ناوی سه‌رۆک هۆزه‌کان گۆڕاوون به سه‌رۆکی پارتێکی سیاسی که سیاسه‌ت ده‌کات بۆ به‌رده‌ست کردنی مافی نه‌ته‌وه‌ی یان تاکی کوردی . . . هتد، به‌ڵام سه‌یر ده‌که‌ین له م سه‌ده‌یه‌دا هه‌مان گرفتی مێژووی کۆنمان وه‌ک له سه‌ره‌وه باسم کردوه بۆ نه‌ته‌وه‌ی کورد دروست ده‌بێته‌وه له ژێر ناوێکی تردا ! له‌لایه‌ن هه‌ندێک که‌سایه‌تی به‌ناو سیاسی، زیندو کردنه‌وه‌ی ناوچه گه‌رێتی و یه‌کتر قبووڵنه‌کردن و جیاوازی دیالێکت. . تاد، ئه‌ویش نه‌وشێروان مسته‌فایه، ئه‌گه‌ر تاکی کوردی و غه‌یره کوردی هه‌ردوو مێژوو بخوێنێته‌وه ئه‌و ڕاستییه‌ی بۆ ده‌رده‌که‌وێت که له ڕابردوو سه‌رۆک هۆز ده‌ووری هه‌بووه له بڕیار دانی چاره‌نووسی ئه‌و خه‌ڵکانه‌ی که له سنوری ژیاوون، له ئێستادا سه‌رۆکی سیاسی پارتێک بڕیار له چاره‌نووسی خه‌ڵکی کوردستان ئه‌دات، که‌واته ڕۆشنبیری و خوێندن و پێشکه‌وتنی کۆمه‌ڵگاو ته‌کنه‌لۆجیا هیچ له مه‌وزوعی هه‌ندێک تاکی ناو کۆمه‌ڵگا که خه‌ریکی ناوچه‌گه‌رێتی ناگۆڕێت، پێم وایه ئه‌م ناوچه‌گه‌رێتی و یه‌کترقبووڵنه‌کردن . . هتد له خوێنی هه‌ندێک تاکی کوردی هه‌ر هه‌یه، هه‌رچه‌نده له سه‌ده‌ی بیسته‌مدا کاری زۆرکرا له‌لایه‌ن سه‌رکردایه‌تی کورد و به‌تایبه‌تی له‌لایه‌ن (بارزانی نه‌مر )له شۆڕشی ئه‌یلولی مه‌زندا، که هه‌موو سنوره‌کانی ئه‌م حاڵه‌ته نه‌خوازراوا‌نه‌ی تێک شکاند، به‌ڵام مخابن سه‌ری هه‌ڵدایه‌وه مه‌سئه‌لی ناوچه‌گه‌رێتی به هۆی ئینشقاقه‌که‌ی ساڵی (1964) که بارزانی نه‌مری زۆر ئازاردا به‌و حاڵه‌ته نه‌خوازراوه‌ی ساڵی 64، ئه‌گه‌ر سه‌یری مێژووی خه‌باتی بارزانی نه‌مر و خانه‌واده سه‌ربه‌رزه‌که‌ی بکه‌ین ده‌بینین که بارزانی نه‌مر به‌شداری شۆڕشی شێخ مه‌حموودی حه‌فیدی کردووه و به‌سه‌رکرده‌ی هێزێکی (300)که‌سی چه‌کداره‌وه، له‌ساڵی (1919) دا یارمه‌تی شۆڕشی داوه . له ساڵی (1920) دا شێخ ئه‌حمه‌دی برا گه‌وره‌ری مسته‌فا بارزانی نه‌مر، بارزانی نه‌مری وه‌کو نوێنه‌ر بۆ سه‌ردانی شێخ سه‌عیدی پیران بۆ کوردستانی تورکیای ناردووه، بۆ ڕێکخستن و یارمه‌تیدانی شۆڕشی ده‌رسیم . له ساڵی (1945 ) بارزانی نه‌مر بڕیار ئه‌دا له‌گه‌ڵ چه‌کداره‌کانیدا بچن بۆ مه‌هاباد بۆ به‌شداریی له کۆماره ساواکه‌ی مه‌هاباد دا . بۆ به‌هێز بوونی کۆماری مه‌هاباد دا به‌شداری کرد . له‌به‌ر خزمه‌تکردن و چالاکی و ڕێزلێگرتنی به سه‌رۆکی سوپا دانرا له کۆماری مه‌هاباددا. بارزانی نه‌مر له‌کاتی مه‌ڕاسیمه مێژوویه‌که‌ی بۆ یه‌کێتی سۆڤیه‌تی ئه‌و کات له سه‌رانی یه‌کێتی سۆڤێتی ئه‌وکات داوای ماڤی کرد بۆ کورد ئه‌ووڵاته . ئه‌م به‌شداری کردنه‌ی بارزانی نه‌مر له‌م شۆڕشانه و کۆماری مه‌هاباد هه‌موو بۆ تێک شکاندنی ئه‌و سنوره بوون دوژمنان و بۆ خۆمان دروستمان کردبوو له هزری خۆماندا له به‌ینی نه‌ته‌وه که‌ماندا که ببوه ئاسته‌نگ له به‌رده‌می سه‌ربه‌ستی و ماڤی ڕه‌وای گه‌لی کوردا، به‌ڵام نه‌وشێروان مسته‌فا له ساڵی 2011 ده‌یه‌وێت ناوچه‌گه‌رێتی بکات و شاری سلێمانی داببڕێنێت له چه‌سته‌ی کوردستان، زیاد له نیو سه‌ده زیاتره سه‌رکردایه‌تی سیاسی کوردستان ده‌یه‌نه‌ویت شاری کرکوک و ناوچه دابڕاوه‌کانی تر بگه‌ڕێنێته‌وه بۆ سه‌ر هه‌رێمی کوردستان، شۆڕشێکی گه‌وره‌ی کورد کرایه قوربانی کرکوک و ناوچه‌کانی تر، به‌داخه‌وه تازه نه‌وشیروان ئه‌یه‌وێت به خه‌ون و به‌ده‌ستی دوژمنان سلێمانی جیابکاته‌وه له جه‌سته‌ی کوردستان که به‌زیانی گه‌وره له‌سه‌ر ئه‌زموونه‌که‌مان و نه‌ته‌وه‌ی کورد ته‌واوو ده‌بێت . . . ئه‌م خه‌ونه‌ی نه‌وشیروان به‌حه‌یاتی بۆی نایه‌ته‌دی . . .
دێمه‌وه سه‌ر ووتاره مێژوویه‌که‌ی ڕێزدار سه‌رۆکی کوردستان کاک مه‌سعوود بارزانی له یادی 11ی ئادار و ساڵیادی ڕاپه‌ڕێنی خه‌ڵکی شاری هه‌ولێری خۆشه‌ویست و ڕزگار کردنی شاری هه‌ولێر، له ڕێکه‌وتی 11/ئاداری/2011 له به‌رده‌می جه‌ماوه‌رێکی زۆر خه‌ڵکی سه‌ربه‌رزی شاری هه‌ولێر به‌ڕێزیان ووتارێکی یه‌کجار گرنگی مێژووی خوێندؤته‌وه . .
په‌یامێک زۆر له جێگای خۆیدا بوو بۆ خه‌ڵکی سه‌ربه‌رزی کوردستان و سه‌رانی گۆڕان، لێره‌دا من نه‌مه‌وێت شرۆڤه‌ی خاڵ به‌خاڵی فه‌رمووده‌کانی ڕێزدار کاک مه‌سعوود بکه‌م به‌ڵام هه‌ندێک خاڵی شرۆڤه ده‌که‌م ئه‌وه‌ی تری به‌جێده‌هێڵم بۆ به‌ڕێزانی تر، دیاره هه‌روه‌ک به‌ڕێزیان ئاماژه‌ی به‌وه کرد پێش ئه‌وه‌ی سه‌فه‌ری ده‌ره‌وه‌ی ووڵات بکات له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه کاندا کۆبوونه‌وه‌ی کردوه به گۆڕانیشه‌وه و داوای ئه‌وه‌ی لێکردوون که به عمومیات قسه مه‌که‌ن و پێشنیاری خۆتان ئاماده بکه‌ن تا گه‌رامه‌وه له‌گه‌ڵ حوکمه‌ت و په‌ڕله‌مان باسی ده‌که‌م . . به‌ڕێزیان ئاماژه‌ی به‌وه کرد که به‌داخه‌وه له جیاتی ئه‌وه‌ی به‌رنامه‌ی چاکسازی ئاماده بکه‌ن ئاماده‌کاریی کرا بۆ توندوتیژی و سواری مه‌وجه‌که بوون .
بڕوام وایه نه‌وشیروان مسته‌فا له هه‌موومان زیاتر ئاشنای که‌سایه‌تی ڕێزدار کاک مه‌سعوود بارزانی بێت، هه‌روه‌ک هه‌موو مان ده‌زانین که ڕێزدار کاک مه‌سعوود بارزانی قه‌ت حه‌زی به خوێن ڕشتنی ڕۆڵه‌ی کورد نه‌بووه، له کاتی خه‌باتی شاخدا و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی دوژمنانیشدا داوای له به‌رپرسه عه‌سکه‌رییه‌کان کردوه که پیلانێکی وا دابڕژێرێت که‌مترین خوێنی پێشمه‌رگه‌ی تێدا بڕژێت، ئه‌وه‌نده‌ی که له ده‌سه‌ڵاتی ڕێزدار کاک مه‌سعود بووه حه‌زی نه‌کردوه شه‌ڕی بکرا کوژی ڕووبدات و کاری جدی زۆری کردوه بۆ ئه‌وه‌ی شه‌ڕی براکوژی ڕوونه‌دات و زۆرجار ته‌نازوولی کردوه له ماڤی خۆیشی و مافی حیزبه‌که‌ی ته‌نها له به‌ر ئه‌وه‌ی خوێنی کورد به‌ده‌ستی کورد نه‌ڕژرێت و یه‌کڕیزی نه‌ته‌وه که‌ی، ماوه‌یه‌ک پێش ئێستا ڕێزدار کاک مه‌سعوود فه‌رموویان نا‌بێت جارێکی تر خوێنی کورد به‌ده‌ستی کورد بڕژرێت، به‌ڵام وه‌ک ڕه‌فتاری هه‌میشه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا وه‌ک زووحاکی سه‌رده‌می سه‌ده‌ی بیست و، بیست‌و یه‌که‌م هه‌تا خوێنی نه‌ڕژێت ئۆقرانه‌گرێت، به بۆچوونی به‌نده ئه‌وه‌یه که سه‌رانی گۆڕان ئیستقلالی چوونه ده‌ره‌وه‌ی ڕێزدار کاک مه‌سعوودیان کرد، ئه‌وه بوو ئه‌و ئاژاوه‌گێڕه‌یان گێڕا هه‌تا وای لیهات خوێنی لاوه‌کانمان بڕژێت و دوایی وه‌ک ئێستا ده‌بیستین له هه‌وادارانی نه‌وشیروان که به‌ڕێز کاک مه‌سعوود ووتویه‌تی نا‌بێت خوێن بڕێژرێت، ئه‌وه بوو پیاو کوژه‌کانی نه‌وشیروان له‌دواوه ڕێژوانیان شه‌هید کرد، بۆ ئه‌وه‌ی بڵێن فه‌رموو سه‌رۆک ده‌ڵێت نا‌بێت خوێین بڕژرێت به‌ڵام حیزبه‌که‌ی خۆی خوێنی لاوه‌کان ده‌ڕژێت !!!! ئه‌مه ڕاستیه لای هه‌موان ئاشکرایه، به‌پێی ووته‌کانی ڕێزدار کاک مه‌سعوود بارزانی، له ئێستادائه‌و ڕاستییه‌مان ده‌ست ده‌که‌وێت بۆ جارێکی تر که سه‌رانی گۆڕان داواکارییان چاکسازیی نیه له حوکمه‌ت و په‌ڕله‌مان به‌ڵکو ده‌یانه‌وێت بێ هه‌ڵبژاردن حوکمڕانی کوردستان بکه‌ن !!، به‌ڵکو به‌قوده‌ره‌تی ئیلاهی له 25/07/2009 (25) کورسییان هێنا له ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی کوردستان، له دوایی ئه‌م به‌رواره ڕۆژ له دوایی ڕۆژ گۆڕان له پاشه‌کشێی جه‌ماوه‌ریدان، ئه‌گه‌ر سه‌یربکه‌ین له هه‌ڵبژاردنی 07/03/2010 له‌هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی عێراق، ڕێژه‌یه‌کی زۆر که‌میان کورسییان به‌ده‌ست هێنا، له هه‌ڵبژاردنی سه‌ندیکه‌کان به‌هه‌مان شێوه شکستیان خوارد، به‌و هه‌موو درۆیه که ده‌یکه‌ن چ له ڕاگه‌یاندنه‌که‌نیان چ له‌لایه‌ن سه‌رانی گۆران بۆ خه‌ڵکی به‌شه‌ره‌فی کوردستان، هه‌ر به‌ره‌وو داوه ده‌گه‌ڕێنه‌وه !!! بۆیه زۆر باش ده‌زانن که ئه‌و شانسه‌یان بۆ نه‌گه‌ڕێته‌وه متمانه‌ی زۆریینه‌ی خه‌ڵکی کوردستان به‌ده‌ست بهێنان، بۆیه خۆیان ده‌فرۆشن به ووڵاتانی دراوسێ و دوژمنانی گه‌لی کورد، بۆ ئه‌وه‌ی ئا‌بڕۆی تکاوییان کۆبکه‌نه‌وه، هه‌وره‌ک کۆترێک وان که له شه‌ودا به‌ر شه‌واره‌که‌وتووبن، خۆیان به دار و به‌ردا ئه‌ده‌ن، له‌ژێر ناوی چاکسازی کردن و باشتر کردنی ژیانی خه‌ڵکی به‌شه‌ره‌فی هه‌رێمی کوردستان . . هتد، ڕێزدار سه‌رۆکی کوردستان و سه‌رۆکی حوکمه‌ت و سه‌رۆکی په‌ڕله‌مان ده‌ڵێن به‌ڵێ که‌م و کورتی وگه‌نده‌ڵی هه‌یه و له‌واقیع راناکه‌ین ته‌واووی مه‌سئولیه‌ته‌که‌ی هه‌ڵده‌گرین و ته‌حه‌موولی ده‌که‌ین" به‌ڵام سه‌رانی گۆڕان چونکه کۆمه‌ڵێک عه‌قدیان کردوه له‌گه‌ڵ دوژمنانی کوردا نه‌توانن بڕیار بده‌ن، ده‌بێت ئاغا کا‌نیان بڕیار بده‌ن ئینجا ئه‌توانن وابه‌سته‌ی ئه‌و ڕێکه‌وتنانه بن، بۆ نموونه سه‌یربکه‌ن داواکارییه
کا‌نیان له‌لایه‌ن حوکمه‌ت به‌هه‌ند وه‌رده‌گیرێت یه‌کسه‌ر په‌شیمان ده‌بنه‌وه، له‌کۆبوونه‌وه‌کان ڕێکه‌وتن ده‌که‌ن له هاتنه ده‌ره‌وه‌یان په‌شیمان ده‌بنه‌وه . . . تاد، پێم وایه ووتاره‌که‌ی ڕێزدار کاک مه‌سعود بارزانی زۆر له جێگای خۆیدا بوو، ووتارێکی مووسه‌کین بوو بۆ خه‌ڵکی کوردستان، نه‌رمی نواندن له‌گه‌ڵ ئه‌و که‌مینه‌دا که نه‌توانن بچوکترین بڕیاربده‌ن و بڕیار دان له ده‌ستی خۆیاندا نییه، ئه‌گه‌ر هۆشیار نه‌بین به ئاڕاسته‌یه‌کی زۆر خراپ مان ده‌با‌ت، بۆیه ده‌بێت ڕێزدار سه‌رۆکی کوردستان کاک مه‌سعوود بارزانی به‌هیچ شێوه‌یه‌ک ڕێگا به‌مانه نه‌دا له‌م ما‌و به‌دواوه . . بیر‌و هزر و به‌رنامه‌یه‌ی خۆیان فه‌رزبکه‌ن به سه‌ر خه‌ڵکی کوردستان و حوکمه‌تی هه‌رێمی کوردستان و په‌ڕله‌مانی کوردستاندا، چونکه ئه‌مانه که‌مینه‌ی ناو کۆمه‌ڵگاو ناو پڕۆسه‌ی سیاسی هه‌رێمی کوردستان، بۆ خۆیشیان نازانن داوای چی ده‌که‌ن، دیاریده‌یه‌کی زۆر ناشیرین په‌یڕه‌و ده‌که‌ن سه‌رانی گۆڕان و هاوادارانیان، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه بێگوێدانه هیچ به‌رپرسیارێتی مێژووی خه‌ریکی سینارۆ دروست کردنی درۆن، له ده‌ره‌وه‌ی ووڵات و له به‌غداد و له‌لای ئاغا کا‌نیان خه‌ریکی له که‌دار کردنی ئه‌زموونی هه‌رێمی کوردستان و سه‌رکردایه‌تی سیاسی کوردستانن، به‌رزکردنه‌وه‌ی دروشمی درۆ له به‌رده‌می باره‌گای په‌ڕله‌مانی یه‌کێتی ئه‌وورپا و له به‌رده‌می باره‌گای حوکمه‌ته کانی ووڵاتانی ئه‌وورپا . . تاد، بێئه‌وه‌ی به خۆیان بزانن یه‌کمجار سوکایه‌تی به‌خۆیان ده‌که‌ن و دواجار به خه‌ڵکی خێر نه‌دیوی خه‌ڵکی کوردستان و خه‌بات وقوربانی زۆری خه‌ڵکی کوردستان و خوێنی شه‌هیدانمان ده‌که‌ن، چونکه ئه‌وه‌ی که ئه‌وان ده‌یکه‌ن ته‌نها له به‌رژه‌وه‌ندی دوژمنانی گه‌لی کورده، نه‌ک به‌پێچه‌وانه، ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ ووڵاتانی ئه‌وورپا داکۆکی له گه‌لی کورد بکه‌ن، خاڵی سه‌ره‌کی بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه که گه‌لی کورد زووڵمی زۆری لێکراوه له‌لایه‌ن دوژمنانی گه‌لی کورده‌وه، وێنه‌ی درۆییانه‌ی و دروشمی درۆینه به‌م ووڵاتانه ئه‌دان سه‌رانی گۆڕان بۆ ناشرین کردنی ئه‌زموونی هه‌رێمی کوردستان، ته‌واووکه‌ری به‌رنامه‌ی دوژمنان له ئێستادا، ئێ دوژمنان هه‌روه‌ک ئه‌مانه وێنه‌ی جوانی نه‌ته‌وه‌ی کوردیان ناشیرین کردوه، ئه‌توانم بڵێم دوژمنان زۆرجار ده‌ستی خۆیان پاراستوه له ناشیرین کردن گه‌لی کورد و مێژووی گه‌لی کورد، به‌ڵام مخابن ئه‌مانه زۆر خراپتر قۆڵیان هه‌ڵماڵیوه له ناشیرین کردنی ئه‌زموونی هه‌رێمی کوردستان، هیوادارم حوکمه‌ت په‌ڕله‌مان به‌نزیک ترین کات چاکسازی بکات له هه‌موو بواره‌کاندا بۆ خزمه‌ت کردنی زیاتری خه‌ڵکی سه‌ربه‌رزی کوردستان، پێم وایه زه‌نگی ته‌واوو بوونی گۆڕان به‌یه‌کجاری لێده‌درێت به چاکسازێکی ده‌ست وبرد . . . خه‌ونی دوژمنان و ناحه‌زان له گۆڕده‌نرێت . . . له‌ووتاره‌که‌ی ڕێزدار سه‌رۆکی کوردستان کاک مه‌سعوود بارزانی، مژده‌ی ئه‌وه‌مان پێدرا که ئه‌زموونه که‌مان به‌هیچ شێوه‌یه‌ک تێک نه‌چێت، مژده‌یه‌کی خۆشبه‌ختانه بوو بۆ ته‌واووی نیشتیمان په‌روه‌رانی کورد، ئه‌و خه‌مه گه‌وره‌یه‌مان به کۆتا هات . . . لێره‌وه ده‌ڵێم ڕێزدار کاک مه‌سعوود بارزانی ته‌واووی دڵسۆزان و نیشتیمان په‌روه‌رانی کورد له هه‌ر چوار پارچه له پشتی جه‌نابتانه یه، دڵنیاین که ته‌نها سه‌رکرده هه‌بێت گه‌لی کورد به که‌ناری ئارام و خۆش به‌ختی به‌رێت به‌ڕێزتانه . . . سه‌رانی گۆڕان ده‌یانه‌وێت ده‌سه‌ڵات بگرنه ده‌ستت به‌بێ هه‌ڵبژاردن !!!!پشتگیری ته‌واووی ووته به‌نرخه‌کانی ڕێزدار سه‌رۆکی کوردستان کاک مه‌سعوود بارزانی ده‌که‌م هه‌تا سه‌ر ئیسقان، به‌هیوای سه‌رکه‌تن و سه‌ربه‌ستی و سه‌رفرازی زۆرین بۆ به‌ڕێزیان . .
بژی کورد بژی کوردستان، نه‌مری و سه‌ربه‌رزی بۆ شه‌هیدانی کورد و کوردستان، خه‌جاڵه‌تی بۆ دارده‌ستان دوژمنانی گه‌لی کورد . . .
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
