له دوایی جه‌نگی یه‌که‌می جیهان به‌حوکمی گۆڕانکارییه جیهانییه‌کان و داگیرکردن و دابه‌ش کردنی ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌لایه‌ن ووڵاتانی سه‌رکه‌وتوو له جه‌نگدا وه‌ک ووڵاتانی ( فه‌ره‌نسا و به‌ریتانیا و ئه‌مریکا...) نائارامی و به زۆر سه‌پاندنی پێکه‌وه ژیان نا ئاره‌زوومه‌ندانه یان سه‌پاند به‌سه‌ر گه‌لی کوردا، یه‌کێک له هه‌ر نه‌ته‌وه دێرینه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست که نه‌ته‌وه‌ی کورده بووه قوربانی به‌رژه‌وه‌ندییه ستراتیژه‌کانی ووڵاتانی ڕۆژ ئاوا ... کوردستانی گه‌وره‌یان دابه‌ش کرد به سه‌ر چوار ووڵاتی دڕنده‌ی وه‌ک تورک و فارس و عه‌ره‌بی عێراق و عه‌ره‌بی سوریا، کورد خاوه‌نی مێژوویه‌کی کۆنه له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ئه‌م مێژوویه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ به‌ر له (حه‌وت هه‌زار ساڵ) پێش زاین، ئه‌توانین بڵێن ژیانی مرۆڤایه‌تی له کوردستانه که‌ی ئێمه‌وه ده‌ستی پێکردوه ..به‌ڵام به‌هۆی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی ووڵاته زلهێزه‌کانی ڕۆژئاوا خاک و نه‌ته‌وه‌ی کوردیان دابه‌ش کرد به سه‌ر چوار ووڵاتی به‌ناو ئیسلامی و دڕنده ! پێم وایه ته‌نها له به‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه مادییه‌کان نه‌بوو، به‌ڵکو تۆڵه کردنه‌وه‌ی دینیش بوو که له گه‌لی کوردیان کردوه به تایبه‌تی، به‌کورتی ئه‌گه‌ر سه‌یری مێژووی کورد کوردستان بکه‌ین چۆن باسی قاره‌مانی سه‌ڵاح ا‌لدین ئه‌یوبی ده‌کات بۆمان، له‌کاتی سه‌رکه‌وتنی سه‌ڵاح ا‌لدین به سه‌ر صه‌ڵیبیدا، مێژوو ئه‌وه‌مان بۆ ده‌گێڕێته‌وه :سوڵتان صه‌لاح ا‌لدین له دوای ئه‌مه که ئیشوکاری سوریا‌و جزیره‌ی و بڕییه‌وه، ئاگری حه‌ساده‌ت و ئیفاقی ئومه‌رای ئه‌و ناوه‌ی کوژانده‌وه و هه‌موو تابیعی ئه‌مر و فرمانی خۆی کرد .قوه‌ته بڵاوه‌که‌ی ئومه‌رای موسلمین، که ئه‌غڵه‌ب بۆ شه‌ڕ وده‌عوای ناو خۆیان سه‌رف ئه‌کرا، کۆکرده‌وه و بۆ گه‌یشتن به‌و مه‌قصه‌ده مووباره‌که‌ی خۆی، که فه‌تحی قودس و ده‌رپه‌ڕاندنی ئه‌هلی صه‌لیب له فه‌له‌ستین بوو !!!! کار دانه‌وه‌ی ئه‌وورپا چی بوو له به‌رامبه‌ر سوڵتان صه‌ڵاح ا‌لدین ئه‌یوبی که سه‌ر که‌وت به‌سه‌ر صه‌لیبێته، بزانین مێژوو چۆن مان بۆ ده‌گێڕێته‌وه : فه‌تحی قدس له ته‌ڕه‌ف موسڵمانانه‌وه ئه‌وورپای خسته ته‌عه‌صوب وته‌لاشه‌وه، قه‌شه موته‌عه‌صیبه‌کان داوێنیان لێ هه‌ڵکرد و ده‌ستیان کرد به ته‌حریکات کرد و به نه‌تیجه قوه‌تێکی عه‌ضیم کۆبووه‌و له هه‌موو لایه‌که‌وه ڕوویان کرده فه‌له‌ستین .ئیمپڕاتۆری ئه‌ڵمانیا و مه‌لیکی ئینگلیز، که به (ڕیشاری شیردل ) مه‌شهور بوو، له روئه‌سای هه‌ره گه‌وره‌ی ئه‌م ئه‌هلی صه‌لیبه بوون ..ئیمپڕاتۆری ئاڵمان له 11ی حوزه‌یرانی (1190) م دا له چه‌مێکدا خنکاو له‌دوای ئه‌مه به‌شێکی ئۆردووی ئاڵمان گه‌ڕایه‌وه مه‌مله‌که‌تی خۆی .. مێژوو پێمان ده‌ڵێت که (قه‌ڕاڵی ئینگلیز ) باش تێ گه‌یشت که عه‌زم وسه‌باتی سوڵتان صه‌لاح ا‌لدین ومه‌هاره‌تی حه‌ربیه، له‌گه‌ڵ هیچ دوژمنێک موقایه‌سه ناکرێ و به‌رامبه‌ر به‌م دوژمنه گه‌وره‌یه، بێ فائیده‌یه .چ ئه‌م قه‌ناعه‌ته‌ی چ مه‌یلی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ئینگلترا، هێنایه سه‌رئه‌وه‌ی که صه‌ڵیبیه‌ت سوڵح بکات !!!!! بۆیه هه‌ندێک له مێژووی سه‌رکه‌وتنی سوڵتان صه‌لاح الدینی ئه‌یوبی کوردیم به پچڕ پچڕ نووسی دوو مه‌بستی سه‌ره‌کیم هه‌یه بۆ ئه‌وه له هه‌ردوو مه‌به‌ستم هه‌ندێک به‌ر چاوو ڕوونی بکه‌م بۆ خوێنه‌ری به‌ڕێز : یه‌که‌م نه سوڵتان وه‌ک کوردێک له‌و سه‌رده‌مدا هیچی نه‌کرد بۆ نه‌ته‌وه‌ی که‌ی له‌و قۆناغه‌دا، بگره دونیای صه‌ڵیبێتی له نه‌ته‌وه‌که‌ی کرد دوژمنی سه‌ر سه‌خت که هه‌تاوه‌کو هه‌نوکه نه‌ته‌وه‌ی کورد باجی ئه‌وه ئه‌ده‌ن ..دووهه‌م ئه‌وه‌یه عالمی ئیسلامی به‌ناو (یوسف قه‌رزاووی ) سه‌رۆکی یه‌کێتی زانایانی موسڵمانی جیهان له فتوایه‌کدا ئاماژه‌ی به‌وه کردوه که ده‌نگدان و به‌شداریکردن له ڕاپرسی جیابوونه‌وه‌ی سودان (حه‌رام ده‌کات )پێویسته هیچ ووڵاتێکی له ووڵاتی ئیسلامی جیانه‌بنه‌وه !!!!!!!!!موسڵمان ده‌نگ له سه‌ر په‌رته‌وازه‌بوونی ووڵاتی موسڵمانان نه‌دا !! ده‌پرسم ئایا کاتێک که کورد سه‌ربه‌خۆی خۆی ڕاگه‌یاند ده‌بێت یوسف قه‌رزاووی چی فتوایه‌ک بدات له سه‌ر نه‌ته‌وه‌ی کورد به‌ناوی ئیسلامه‌تی گه‌لۆ ؟؟ ئه‌و پرسیار بۆ خوێنه‌ری به‌ڕێز به‌جێده‌هێڵم، عه‌ره‌ب یوسف قه‌رزاووییه‌کانی هه‌یه ئێمه‌ی کوردی قوربه‌سه‌ر صڵاح ا‌لدین و مه‌لا کرێکار و له ئه‌مڕۆدا له کوردستان هه‌ندێک مه‌لای نه کورد و نه‌زان مان هه‌یه مخابن ... به‌ڕێزان لینکی ده‌قی ووته‌که‌ی یوسف قه‌رزاوویتان بۆ دا لێره‌دا...فه‌رموون سه‌یری بکه‌ن ..
له‌و کاته‌دا که له جێگای نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کانی ئێستادا، له ساڵی 1919 وه‌تا 1945 ڕێکخراوێک هه‌بوو به‌ناوی (عصبه الامم ) که هیچ ڕاپرسییه‌ک نه‌کرا له نه‌ته‌وه‌ی کورد که ووڵاته‌که‌یان دابه‌ش بکرێت به‌سه‌ر چوار ووڵاتی خوێن مژی مرۆڤایه‌تی یان نه ؟! دیاره ئه‌و هۆکارانه‌ی له سه‌ره‌وه باسم کرد هۆکاری ماڵوێرانی گه‌لی کورد بووه له ڕابردوو خه‌ریکه به‌ده‌ستی خۆمان مێژوو تاڵ و ناخۆش دووباره ده‌که‌ینه‌وه، له ژێر کۆمه‌ڵێک ناوی جۆره‌و جۆر، له‌دوایی ئه‌وه‌ی که کوردستان چوار سنوری ده‌ستکردیان بۆ دروست کرد، نه‌ته‌وه‌ی کورد ده‌ستی کرد به خه‌باتێکی دوور درێژ بۆ ده‌ستبه‌ر کردنی ماڤه ڕه‌وا کانی گه‌له که‌یان زیاد له یه‌ک سه‌ده قوربانی و به‌رخۆدان کردن له ئێستادا یه‌ک پارچه نیمچه سه‌ربه‌خۆیه‌کی هه‌یه، ئه‌و قوربانییه که کورد داوێتی له سه‌ده‌ی ڕابردوو نه کۆسۆڤۆ نه باشوری سودان ...هتد هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌ک نه‌یداوه له ڕابردوو دا بۆ به‌گه‌یشتن به ئامانجه نه‌ته‌وه‌ییه‌کانیان !!! ..
دێمه سه‌ر ئه‌وه که مه‌به‌ستمه لێره‌دا بینووسم، ئایا له‌دوایی ڕاپرسی کردن له باشووری سودان، گه‌یشتنی باشووری سودان به ماڤی ڕه‌وای خۆیان، ئایا خه‌ڵکی باشووری کوردستانیش به‌و ماڤه ڕه‌وای خۆیان ده‌که‌ن له ئێستادا ؟؟ ئه‌گه‌ر به پێی ڕیزبه‌ندیش بێت ده‌بێت باشوری کوردستانیش سه‌ربه‌خۆیان ڕابگه‌یانن، هه‌رچه‌نده له ئێستادا له‌وه ئه‌چێت بۆ هه‌رێمی کوردستان که‌مێک قۆناغێکی سه‌خت بێت، چونکه سێ پارچه‌ی تری کوردستان که هه‌مان کێشه‌یان هه‌یه له‌گه‌ڵ ووڵاتانی تورکیا و ئیران و سوریا که ئه‌م سێ ووڵاته و له سه‌رده‌می ڕووخاوی به‌عسدا زۆر ناکۆکییان له نێوانیان هه‌بوو، کاتێک که ده‌هاته سه‌ر پرسی کورد هه‌موو ناکۆکییه‌کانی به‌ینی خۆیان وه‌لا ئه‌نا بۆ دژایه‌تی خواسته‌کانی گه‌لی کورد ! له ئێستادا هه‌موو هێز و توانای خۆیان خستۆته گه‌ڕ بۆ لاواز کردنی ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی کوردستان، خۆشه‌به‌ختانه زۆر جار له‌م پیلانانه شکست ده‌هێنن .ئه‌واته له‌م ڕۆژنه‌دا سه‌رۆک کۆمار و سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا بچوکترین ماف به زیاد له بیست ملیۆن کوردی له ووڵاته که زمانی دایکه به‌فه‌رمی نه‌ناسێنن !ئیتر چی تریان لێ چاوه‌ڕوان ئه‌کرێت .ئه‌وه ئیران و سوریا هه‌ر باس مه‌که، هه‌رچه‌نده له کۆنگره‌ی سیانزه‌هه‌مینی پارتی دیمکراتی کوردستان له یه‌که‌م ڕۆژی کۆنگره ووتاری ڕێزدار سه‌رۆکی کوردستان کاک مه‌سعوود بارزانی ئاماژه‌ی به‌وه کرد ماڤی چاره‌ی خۆنووسی ده‌که‌نه هه‌وێنی کاری داهاتووی پارتی دیمکراتی کوردستان جێگای دڵخۆشی زۆر پێم وایه له کات و ساتی خۆیدا بوو که پارتی دیمکراتی کوردستان ماڤی چاره‌ی خۆنووسینی کرد هه‌وێنی کاری داهاتوویان، هه‌رچه‌نده له‌لایه‌ن دوژمنان قسه‌و ووتاری زۆری له‌سه‌ر کرا دژ به‌و داوایه، به‌ڵام پێم وایه ئه‌م جۆره هات و هاواری ئه‌مانه هیچ گرنگی نه‌بێت له ئێستادا، هه‌ر وه‌ک هاتوو هاواره‌که‌ی یوسف قه‌ره‌زاووییه، به‌ناوی ئیسلامه‌تی ئه‌یه‌وێت یه‌ک پارچه‌ی عه‌ره‌ب بپارێزێت ! به بڕوای به‌نده ده‌بێت دوایی ڕاپرسی باشووری سودان و گه‌یشتن به‌و ماڤی خۆیان، جگه له سه‌رکردایه‌تی سیاسی کوردستان، ده‌بێت شه‌قامی کوردی چی له ناو کوردستان چی له ده‌ره‌وه‌ی کوردستان ده‌ست بکرێت به ڕێپیوان بۆ به‌رده‌می نوسینگه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان و به‌رده‌می نوسینکه‌ی په‌ڕله‌مانی ئه‌وورپی له بڕۆکسل، داوای ماڤی ڕه‌وای خۆمان بکه‌ین و بێ ده‌نگ نابین، کاتی ئه‌وه هاتووه که داوای سه‌ربه‌خۆ بوونی خۆمان بکه‌ین، به‌رده‌وام بین له داواکردنی سه‌ربه‌خۆ بوونی خۆمان سور بین له‌سه‌ر ئه‌م داوا ڕه‌وای خۆمان بۆ جارێکی تر به گوێی خه‌ڵکانی جیهان بچرپێنین که نه‌ته‌وه‌ی کورد ماڤی سه‌ربه‌خۆ بوونیان هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان و ووڵاتانی ئه‌وورپا و ئه‌مریکا ..هتد پشتگیری له‌م داوایه‌ی گه‌لی کورد بکه‌ن ... له ڕێکه‌وتی 18/12/2010 ماڵپه‌ڕی که‌ناڵی ئاسمانی " ئه‌لعه‌ربییه " پێدانی ماڤی چاره‌ی خۆنووسین به‌گه‌لی کورد، کۆتای هێنانه به کێشه‌ی کورده‌کان، هه‌روه‌ها به‌بۆچوونی سیاسه‌توان و توێژه‌رانی ئه‌م بواره، رای گشتی عه‌ره‌بی گه‌یشتۆته یه‌وه‌ی که ئه‌و نه‌ته‌وه و که‌مینه نه‌ته‌وه‌کان له ناوچه‌که‌دا هه‌ن مافه‌کانیان پێ بده‌ن، له ناونیشانی گه‌لی کورد، له به‌رامبه‌ردا سێ راهه‌بووه، ئایا پێدانی ئه‌م مافه به گه‌لی کورد ده‌بێته سه‌ره‌تایه‌ک بۆ دابه‌شبوونی عێراق یان کۆتایی هێنانه به‌کێشه‌ی کورده‌کان یاخود ته‌نگژه‌یه‌کی هه‌رێمایه‌تی ده‌هێنیته ئارا، ئه‌نجامی کۆتایی ڕاپرسییه‌که هه‌فتانه‌که‌ی وه‌کو ڕاپۆرتێک بڵاوکردۆته‌وه که نزیکه‌ی 30 هه‌زار که‌س به‌شداریان تێدا کردوه، 59%ی به‌شداربوان ڕاپرسییه‌که پێیانوایه پێدانی مافی چاره خۆنووسین به‌کورد ده‌بێته کۆتایی هێنان به‌کێشه‌ی کورده‌کان، پێم وایه گه‌لی کورد که خاوه‌نی (40) ملیۆن نفوسن و خاوه‌نی جوگرافیای گه‌وره‌ی خۆیه‌تی نه‌ک هه‌ر ده‌بێته چاره‌سه‌ری کێشه‌کانی نه‌ته‌وه‌ی کورد به‌ڵکو ناوچه‌که ئارامی ته‌واوو به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت ...دیاره ئه‌م جۆره ڕاپرسییه تایبه‌تیمه‌ندی خۆی هه‌یه، بۆیه پێم وایه هه‌تا سنورێک له ئێستادا که‌مێک له عه‌ره‌به شۆڤێنییه‌کان ..هتد ده‌ست و په‌نجه‌ی خۆیان له‌گه‌ڵ ئه‌م پرسه گرنگه‌ی نه‌ته‌وه‌ی کورد نه‌رم کردبێت، به‌ڵام ده‌بێت له بیری ناکه‌ین خه‌ڵکانی وه‌ک یوسف قه‌ر زاوی بوونی هه‌یه له‌و ئاست و پله‌کانی خواره‌وه‌ی هه‌تاوه‌کو شه‌قامی عه‌ره‌بیدا، بۆیه له سه‌روو هه‌موو شتێکه‌وه گه‌لی کورد پێویستی به گووتارێکی سیاسی یه‌کگرتوو هه‌یه له ئێستادا، هه‌تا سنورێک بوونی ئه‌م ووتاره هه‌یه، به‌ڵام هه‌ندێک به‌ناوی مه‌لا و هه‌ندێک به‌ناوی نوخبه‌ی ڕۆشنبیر و هه‌ندێک به‌ناوی ئۆپۆزسیۆن هه‌ندێک به‌ناوی میدیای ئازاد ...تاد ئه‌یه‌نه‌وێت گووتار و ئه‌و یه‌کگرتووه‌ی سه‌رکردایه‌تی له ژێر ناوی جۆره‌و جۆر له‌وه‌زبکه‌ن !! بێئه‌وه‌ی که‌مێک سه‌یری ئه‌م لاو لای خۆمان بکه‌ین ..به‌هه‌ر حاڵ، به ئومێدی ئه‌وه‌م که ئه‌و ڕۆژ به چاووی خۆم ببینم ووڵاته‌که‌م سه‌ربه‌خۆ ببێت و نه‌ته‌وه‌که‌م له دڵه‌ڕاوکێ و نارامی ئۆقره بگرێت ...هه‌رچه‌نده بڕوام وایه له ئاینده‌یه‌کی نزیکدا سه‌ربه‌خۆ بوونی کوردستان ببینین ...
بژی کورد بژی کوردستان، نه‌مری و سه‌ربه‌ستی بۆ شه‌هیدانی ڕێگای ڕزگاری گه‌لی کورد، به‌هیوای ووڵاتێکی سه‌ربه‌خۆ ...
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
