تاسیراتی كه‌لتوری به‌عس به‌سه‌ر كۆمه‌ڵی رۆشنبیر‌و ده‌سه‌ڵاته‌وه به ئاشكرا دیاره.دوور نییه هه‌ندێك له‌مانه كۆنه به‌عسی بوبێتن له‌سه‌رده‌می سید القائد و رۆژگاری ده‌سه‌ڵاتی ریفاق و ویفاقه‌كاندا، ئه‌گه‌ر به‌وردی ته‌ماشای راگه‌یاندن و وته‌و وتاری هه‌ندێ ده‌سه‌ڵات بكه‌ی ئه‌م راستی یه بێشاراوه‌یه وه‌ده‌ر ئه‌كه‌ویت، زیاتر ئێمه‌ی به‌ته‌مه‌ن كه چه‌ند حوكمرانیه‌كمان بینی له ئیراق و كوردستاندا زیاتر هه‌ستی پێئه‌كه‌ین، ئه‌وه‌ی هه‌رده‌م دژی داگیر كه‌رو ده‌سه‌ڵاته دكتاتوره‌كان خه‌باتی كردووه تا ئه‌مرو هه‌ر هه‌مان شێوه خه‌بات ئه‌كات بۆ نه‌هێشتنی هه‌موو دیكتاتورو گه‌نده‌له‌كان، زۆر جار ئێمه‌مانان له‌به‌ر نه‌ته‌وه‌كه‌مان بێده‌نگی یه‌كمان هه‌یه له‌ئاستی ره‌فتاری به‌عسی كوردیدا، به‌ڵام ئه‌م نه‌وه‌یه‌ی ئه‌و رژیمانه‌ی نه‌بینیوه زۆر زۆ رائه‌په‌ری رۆ به‌رۆی ده‌سه‌ڵات ئه‌بێته‌وه، ئه‌م نه‌وه‌یه له فه‌زایه‌كی ئازادی‌دا هاتۆته دونیاوه كه ئه‌بینی ئازادی یه‌كه‌ی لێداگیركراوه به‌لای ئه‌م نه‌وه‌یه‌وه گرنگ نییه كێ حوكمی ئه‌كات، گرنگ ئه‌وه‌یه كێ ئازادی داگیر كردووه به گژیا ئه‌چنه‌وه ئه‌مه‌ش مافێكێ ره‌وای خۆیانه، ده‌بێ هه‌موو ده‌سه‌ڵاتی ئیراقی ئه‌و راستییه بزانن هه‌ر كۆمه‌ڵ و نه‌ته‌وه‌یه‌ك ئازادی بینی ناتوانن ئازادی یه‌كه‌ی لێ داگیر بكه‌ن، مرۆڤ تا ئازادی نه‌بینی هه‌ستی پێناكات به‌ڵام كه ئازادی و دیموكراسی بینی به‌هه‌موو كه‌مو كوری تێه‌كانه‌وه ریگه نادات لیێ بسه‌ندرێته‌وه، هه‌ندێ رۆژنامه هه‌یه له‌م كوردستانه چ به‌ناوی رۆژنامه‌ی ئازاده‌وه بێ یا ده‌سه‌ڵاتیك له پشتیه‌وه بێ، یا رۆژنامه‌ی حزبه‌كان بێ، له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌كانی به‌عس جیاوازی كه‌مه، ته‌نها له‌زمانه‌وه جیاوازه، هه‌ندی له‌و رۆژنامانه كه‌سانی فیتنه‌و فه‌سادو ماستاو چیێه‌كانی به‌عس ئاسا ئه‌نوسن و شانامه به‌سه‌ر هه‌ندێ ده‌سه‌ڵاتدا هه‌ڵئه‌ده‌ن، به‌راستی زۆر له ڕۆشنبیران، شه‌رمه‌زار ئه‌بن كه ئه‌و كه‌سانه‌ش ناویانراوه رۆشنبیر‌و رۆژنامه‌وان، ئیستا له‌كوردستاندا زۆرترین خۆینه‌ر خۆینه‌ری ئه‌و گۆڤار‌و رۆژنامانه‌یه كه تا راده‌یه‌ك ئازادی تێدا هه‌یه، وه‌له بازاریش به پاره‌ش ئه‌فرۆشرێت، به پیچه‌وانه‌وه ئه‌و رۆژنامه‌و گوڤارانه‌ی ب‌ب پاره‌و دابه‌ش ئه‌كرێته سه‌ر هه‌ڤال و هاوری و هاووڵاتیان خۆینه‌ری نییه، مه‌گه‌ر بۆ هه‌ندی وینه‌ی سه‌رنج راكێش ته‌ماشای بكرێت، زۆرترین خوینه‌ریش زیاتر له ئه‌نته‌رنیت و سایته‌كانه‌وه‌یه كه له ئه‌ورۆپاوه سه‌رپه‌رشتی ئه‌كری، له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵی كه‌مو كورتیش كه له‌ویدا هه‌یه، هه‌ر بویه هه‌ندی له قه‌له‌م چه‌وته‌كان و هه‌ندی ده‌سه‌ڵات ئه‌و سایتانه به دوژمنی كورد ناو ئه‌به‌ن، ئه‌و شوینانه بۆده‌ربرینی ئازادییه بی سنوره‌كانه، هه‌ندی جاریش شتی نابه‌جی له‌ویدا بڵاو ئه‌كرێته‌وه، به‌ڵام ئه‌وه ناگه‌یه‌نی كه ئه‌و سایتانه دژی نه‌ته‌وه‌كه‌ی خۆیان بن، هه‌ر مرۆڤێك رابردووی له‌بیركرد توشی هه‌ڵه ئه‌بێ جا ئه‌و كه‌سه ده‌سه‌ڵات بێ یا بێده‌سه‌ڵات، ئه‌م رۆداوانه‌ی له‌كوردستاندا رۆی داوه پێم وانییه كه‌س دژی نه‌ته‌وه‌و حزب بێ، زۆر له‌وانه‌ی ته‌مه‌نێكی منداڵیان هه‌یه‌و هاتونه‌ته سه‌ر شه‌قامه‌كان زۆر له‌و ده‌سه‌ڵاته گه‌نده‌ڵانه دڵسوترن كه به‌ناوی نه‌ته‌وه و خاكه‌وه بازرگانی به‌خۆینی شه‌هیدان و زیندووه‌كانه‌وه ئه‌كه‌ن، قه‌ڵه‌م چه‌وته‌كانیش به‌نزینی ئاگره‌كانن به نوسینی به‌عسیانه‌وه، ئه‌و راگه‌یاندنه‌ی هه‌ندی ده‌سه‌ڵات كۆنتروڵی كردووه تاسه‌ر ناتوانی خاوه‌نی بێ به پاره‌ی گه‌نده‌ڵی ده‌عم ئه‌كرێت و به‌ِرێوه ئه‌چێ، ره‌فتاره‌كانی به‌عس له راگه‌یاندن ئاشكراوو رونه ئه‌گه‌ر به زمانی عه‌ره‌بیش نه‌بێ، زبڵخانه‌ی میژۆ چاوه‌روانی رۆژنامه‌كانی سه‌وره‌و جمهوری ئه‌كات به زمانی كوردی؟
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
