ساڵه‌كانی هه‌شتا بوو زۆر شانازیمان به‌خۆمانه‌وه ئه‌كرد كه خه‌بات ئه‌كه‌ین له پێناوی نه‌ته‌وه‌كه‌مان له ریزه‌كانی یه‌كیتی نیشتمانی كوردستاندا، زیاتر به‌وه‌ی كه خۆمان به هاوری ئه‌زانی له ناو ریزه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجه‌ده‌رانی كوردستان، ئێمه پێنج برا له ماڵێكدا له رێكخستنه نهێنی یه‌كانی كۆمه‌ڵه خه‌باتمان ئه‌كرد، باوكمان پیاوێكی دنیا دیده بوو له سیاسه‌ت كاری كردبوو، له‌ساڵه‌كانی په‌نجاوه له‌ناو ریزه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان بوو، وه تاقه برایه‌كی هه‌بوو له‌ته‌مه‌نی بیست و پێنج ساڵیدا شه‌هید كرابوو ئه‌ندامی پارتی بووه، سالی 1964 باوكم چوبووه رێزی یه‌كێتی شورشگیرانه‌وه یا بووه به جه‌لالی، تا دووا رۆژی ته‌مه‌نی مه‌وقفی خۆی نه‌گۆری بۆ یه‌ك ساتێكیش له‌گه‌ڵ نه‌یارو دوژمنه‌كانی كوردا نه‌بووه، له‌گه‌ڵماندا زۆر مناقه‌شه‌ی سیاسی ئه‌كرد، زۆر جار ئه‌یوت كورم ئه‌و جاش و خاینانه‌ی ئێوه دژین رۆژێك ئه‌بی له پێش ئیوه‌وه ئه‌بن، رۆژێك زۆر قسه‌مان كرد دوو شتی پێم ووت، یه‌كی له‌وانه وتی كێ سكرتێری كۆمه‌ڵه‌یه إ وتم كاك نه‌وشیروان، وتی له كۆتایی لێتان تێك ئه‌دا، وتم باوكه وانییه ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه بیر‌و باوه‌رێكی (ماركسی لینین) هه‌یه زۆرم به‌شان و باڵیدا هه‌ڵمدا؟ بێ‌سود بوو وتی من مردوو تۆ زیندوو.دووباره وتی كه‌سێكی تریش هه‌یه ڵێتان تێك ئه‌دا؟ له‌وه‌یانه من قسه‌م نه‌بوو دیفاعیشم نه‌كرد وه‌ك ئه‌و دیفاعه‌ی له كاك نه‌وشیروانم كرد.به‌راستی له‌و رۆژانه هه‌ندێك له‌و هاوری یانه‌ی ئه‌وسه‌رده‌مه‌و هه‌ڤاڵانی دوینی و نه‌یاره‌كانی ئه‌مرومان به‌رزو پێرۆز بوون كۆیرانه دیفاعمان لێیان ئه‌كرد، زۆر جار به‌گژ نزێكترین كه‌سی خۆمان ئه‌بوینه‌وه ئه‌گه‌ر قسه‌یه‌كی ناخۆشیان بكردایه به‌سه‌ركرده‌یه‌ك له‌وانه به‌تایبه‌تی كاك نه‌وشیروان وه‌ك سكرتێیری (كۆمه‌ڵه) ئه‌وه‌سه‌رده‌می شاخ بوو، به‌ڵام كه هاتنه شار‌و زوریمان بینی و له نزیكه‌وه كۆمه‌ڵی كه‌موو كورتی ده‌ركه‌وت له‌و هه‌ڤاڵانه ئه‌گه‌ر به‌و یاسایه‌ی هه‌نده‌ك له‌وان خۆیان ناویان نابوو سزای شۆرشگیرانه ئه‌وه ده‌بێ كۆمه‌ڵیك له‌م براده‌رانه به‌سزای گه‌لو شۆرش بگه‌یه‌نرێن وه‌ك سه‌رده‌می شاخ، یه‌ك پیشمه‌رگه‌یه‌ك له ناخۆشترین وه‌زعیدا دور بكه‌وتایه ئه‌وه به خاین دائه‌نراو ئیتر؟؟ به‌ڵام ئێستاكه به‌شێكی یه‌كیتی یان دابرانووه به‌شێكێشیان كردۆته دوژمنی یه‌كتری، نیوه‌ی كوردستانیان تێك داوه هه‌موو دوژمنه‌كانی كوردیان لێمان راست كردۆته‌وه به‌ناوی چاكسازی یه‌وه، كه‌به‌شێكی زۆری خۆیان بوونه له‌ناو حزب و حكومه‌تدا، ئه‌وه بوو پێش كۆنگره‌ی یه‌كی یه‌كێتی له هۆڵی ئیبنی مستوفی كۆبونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجام درا به ناوی هاوری یانی كۆمه‌ڵه‌وه، دیار بوو له‌هه‌ر سنورێك كۆمه‌ڵی كه‌س ده‌ستنیشان كرابوو من یه‌كی له‌وكه‌سانه بووم ماموستا جه‌ڵال بانگێشی كردم بۆ ئه‌و كۆبونه‌وه‌یه، له‌وكۆبونه‌وه‌یه ئه‌م هه‌ڤاڵانه له‌گه‌ڵ كاك نه‌وشیروان دانیشتبون (كاك كوسره‌ت و كاك قادری حاج علی و كاك جبار فه‌رمان و كاك عمر سید علی) هه‌ندی براده‌ری دی، ئه‌مه ده‌قی قسه‌كانی كاك نه‌وشیروانه (من ناهاتمه‌وه له‌به‌رخاتری ئه‌م براده‌رانه هاتمه‌وه) دیار بوو به‌رێزی بروای به‌كوردوو یه‌كیتی نه‌مابو به‌ڵام بۆخاتری ئه‌و به‌ریزانه هاتبووه وه‌ك منه‌تی بكاته سه‌ر ئه‌وان و یه‌كیًتی و كورد؟ هه‌ر له‌وێدا ئه‌م قسه‌یه‌ی كرد (یه‌كیتی ده‌بێ له پێش هه‌موو شتێكه‌وه ماڵه‌كه‌ی خۆی پاك بكاته‌وه) ئه‌مه وته‌یه‌یكی دڵخۆش بوو بۆ ئێمه‌ی كادر إ به‌ڵام له‌یه‌كه‌م گۆنگره‌ی یه‌كیتیدا به‌رێزی بۆ وه‌رگرتنی ده‌سه‌ڵات كێشه‌ی له‌ناو كۆنگره دروست كرد ئه‌گه‌ر جه‌نابی (مام جه‌لالڕ) له كۆتاییدا وتاره پڕ سه‌روه‌ریێه‌كه‌ی یه‌كێتی نه‌خۆیندایه‌ته‌وه ئه‌وه هۆكاری یه‌كه‌م كه ناو ماڵه‌كه‌ی یه‌كیتی تێكدابوو ئه‌وه به‌ریز كاك نه‌وشیروان بوو، جاری دووه‌م به ناوی ئیسلاحه‌وه سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو ئه‌وه‌ش بۆتێكدانی ناو ماڵه‌كه‌ی یه‌كیتی بوو، ئه‌وه‌ی ئه‌مجاره به‌ناوی (بزوتنه‌وه‌ی خزمان) بۆ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی یه‌كێتی بوو، راستیه‌كه شه‌ری ده‌سه‌ڵاتی كردووه به‌ریز كاك نه‌وشیروان، هه‌موو سه‌روه‌ری یه‌كانی یه‌كێتی ئه‌یه‌وی به سیناریویه‌ك تێكێ بدات ئه‌مه وته‌ی خۆیه‌تی كه لێ یان پرسی بۆ ئه‌و حه‌وت خاڵه وتی (سیناریویه‌كه)
(به‌راستی ئه‌و سكرتیره تێكیدا)
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
