مرۆڤ له دایك ئه‌بێ به ئازادی دێته دونیاوه، له منداڵیه‌وه تا دووا رۆژی ته‌مه‌نی له‌ناوه‌وه‌ی خۆیدا ئازاده‌و خاوه‌نی هه‌موو مافێكه له ژیاندا تا ئه‌و ساته‌ی هه‌ست ئه‌كات ئازادی یه‌كانی لێداگیرئه‌كرێت، دیاره هاوولاتی به‌و كه‌سه ئه‌وتری كه‌له‌و شوینه له‌دایك بوبی یاله ووڵاتێك بێ و تێدا ژیابی و كاری كردبی و هتد...
هاووڵاتی بوون له ووڵاته پێشكه‌وتوه‌كان به‌و كه‌سه ناوتری كه له‌و ووڵاته له‌دایك بوبێ، به‌ڵكو به‌چه‌ند سالێك ده‌بێته هاووڵاتی به‌بی جیاوازی زمان‌و ره‌نگو كه‌لتور، له‌وڵاتی ئێمه‌دا هاوڵاتی پله‌ی بۆدانراوه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌كانه‌وه خۆ ئه‌گه‌ر به‌ناو ناویان نه‌ناوه به‌ڵام به‌كرده‌وه‌پله‌ی دوویان دیاری كردووه بۆ مرۆڤه‌كان له هه‌موو رۆیه‌كی ژیانه‌وه، دیاره مه‌به‌ستم له هاووڵاتی واته ده‌سه‌ڵاتو خزمی ده‌سه‌ڵاتو كه‌سو كار‌و نزیكه‌كانی خۆیان‌و خیزانه‌كانیان و هاوری و هه‌ڤاڵی كچ‌و كوره‌كانیان به هاووڵاتی ئه‌ژمار ئه‌كرێن، وه‌له هیچ شتێك‌دا بێبه‌ش نه‌كراون و هه‌موو كاره‌كانیان له‌به‌ر خاتری خاتردارانو ده‌سه‌ڵاتداران كه‌مو كورتی یان نییه، به‌راستی له‌م روه‌وه ئه‌وان هاوڵاتی یان پێده‌وتری، .جه‌ماوه‌ریش به خه‌ڵك دانراوه چونكه خه‌ڵك ئه‌وكه‌سه‌یه كه ئه‌گه‌ر خه‌ڵكی ئه‌وشوینه بێ یا خه‌ڵكی ئه‌وشوینه نه‌بێت هه‌مان شێوه ره‌فتاری له‌گه‌ڵدا ئه‌كرێت له لایه‌ن ئه‌وانه‌ی باسیانم كرد،
خه‌ڵك هه‌موو ئه‌ركێكی له‌سه‌ره له‌م ووڵاته‌ی ئێمه به‌ڵام هاوڵاتی ته‌نها مافی هه‌یه‌و ده‌سه‌ڵاتیشی هه‌یه، خوینه‌ری به‌ریزو كوردینه له‌م شاره‌ی ئێمه كه‌س نازانی به چ ناوێكی شانازی بكات، لێره خه‌ڵك زۆرتره له هاووڵاتی، وه زۆریش له‌م دانیشتوانه‌ی ئه‌م شاره نه‌ك پله‌ی دوو نییه به‌ڵكو له‌ناو خه‌ڵكیشدا پله‌ی دووه له مافه‌كاندا، پیش پانزه ساڵ هه‌ڤاڵیكم وتی كه‌ركوك بۆته (كه‌لاكیك و هه‌مو ده‌می تێناوه) من پاش چه‌ند سالێك ئه‌وراستی یه‌م بۆ ئاشكرا بو به‌تایبه‌تی پاش رۆخانی به‌عس و گه‌رانه‌وه‌مان بۆ كه‌ركوك، هه‌ندی جار خۆمان نه‌ك به هاووڵاتی و خه‌ڵك نازانین به‌ڵكو به بێگانه‌مان ئه‌زانن كه خه‌ڵكی ره‌سه‌نی ئه‌م شاره‌ین، وه‌كوردایه‌تیمان كردووه توشی ماڵویرانی و ئاواره‌بون و ئازاردان بوینه، زۆر له‌كوردانی ئه‌م شاره خۆیان به خه‌ڵك ئه‌زانن ئه‌ی ده‌بێ نه‌ته‌وه‌كانی دێ له‌م شاره خۆیان به چی دابنه‌ن؟؟؟؟؟؟؟؟
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
