ئه‌وه‌ی هه‌موو دونیا ئه‌زانی نه‌ته‌وه‌یه‌ك هه‌یه ناوی كورده، كوردیش له‌م ناوچه‌یه دابه‌ش بووه به‌سه‌ر چوار ووڵاتی، عه‌ره‌بی، فارسی، توركیدا، كورد هه‌موو یه‌ك زوبانه به‌ڵام به‌و شێوه‌یه‌ی هه‌رچه‌ند ملیونێك له‌ناو سنوری وڵاتێكدایه ده‌ژین جیاوازی یه‌ك هه‌یه له دووان و گفتۆ گۆدا و له به‌كار هێنانی پیته‌كاندا، هه‌مان شێوه‌ی كورد، تورك و، عه‌ره‌ب و، فارسیش، ئه‌و جیاوازی یانه‌یان هه‌یه به‌ڵام ئه‌وان كه باس له‌نه‌ته‌وه ئه‌كه‌ن ئه‌ڵین عه‌ره‌ب، تورك، فارس، هیچ كاتی جیاوازی یان نه‌كردووه له نیوان عه‌شیره‌ت و ناوچه‌و شاره‌كاندا له‌هیچ رۆیه‌كه‌وه، ئه‌م جۆره بیركردنه‌وه‌یه له‌هه‌موو دونیادا هه‌ر وایه، له‌م ناوچه‌یه‌دا به‌پێی مێژو ده‌یان شه‌ڕو پێكدادان كراوه هه‌زاران شه‌هیدیش دراوه، به‌ڵام له‌مێژودا نه‌یاننوسیوه فلان عه‌شیره‌ت ئه‌وه‌نده شه‌هیدی هه‌یه‌و نه‌ته‌وه‌كه‌ش یاوڵاته‌كه ئه‌وه‌نده شه‌هیدی هه‌یه، كوردیش وه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌ك له‌م ناوچه‌یه‌دا خۆی به‌نه‌ته‌وه‌یه‌ك ئه‌زانی و تاكی كوردیش كه‌باس له‌نه‌ته‌وه‌كه‌ی ئه‌كات نالێت كوردی فلان عه‌شیره‌ت و یا فلان ناوچه، هه‌ندی له‌كوردان بیر له ۆڵاتی گه‌وره‌ی كورد ئه‌كه‌نه‌وه وه كاریشی بۆ ئه‌كه‌ن، واته فلان له فلان عه‌شیره‌ته‌و چوار كوردستانه‌كه به كوردستانی گه‌وره ئه‌ژمار ئه‌كه‌ن، دیاره بۆ ئه‌م مه‌سه‌له‌یه كۆمه‌ڵی لێكدانه‌وه هه‌یه ئه‌مه‌ش كارێكی ره‌وای هه‌ر تاكێكی كورده له بیركردنه‌وه‌و كاركردنا، به‌شێكی ئه‌و گوردستانه گه‌وره‌یه كوردستانی باشوره كه تێكه‌ل بووه له‌گه‌ل نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب و توركمان و كلدو ئاشوریدا، لیره‌وه كورد نه‌ته‌وه‌یه‌كه بێ جیاوازی له‌هه‌موو رۆیه‌كه‌وه چی وه‌ك بیركردنه‌وه‌ی كوردایه‌تی خۆمان و چی وه‌ك دوست‌و نه‌یارو دوژمنه‌كانمان وا ته‌ماشامان ئه‌كه‌ن، نزیكه‌ی سه‌ده‌یه‌ك ئه‌بێ له‌م كوردستانی باشوره‌دا شورش كراوه له هه‌موو تیره‌و عه‌شیره‌ته‌كانی كوردستان به‌شداری شۆرشگیرانه‌یان كردووه له‌و شورشه یه‌ك له‌دوای یه‌كانه‌دا، دوژمنانیش كه په‌لاماری كوردیان داوه بی جیاوازی كوردیان شه‌هید كردووه له‌شار بووایه، یاله له‌ده‌شت، شورشگیر بووایه یا ن شورشگیر نه‌بوایه، دڵسوز بوایه یاخاین له‌هه‌ر عه‌شیره‌ت و تیره‌یه‌ك بووایه لای ئه‌وان ناوی كورد بووه به دوژمن دا ئه‌نرا، راستی هیچ كاتی له‌سه‌ر ئه‌وه كورد شه‌هید نه‌كراوه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له فلان عه‌شیره‌ت و تیره‌یه، وه هیچ عه‌شیره‌تو تیره‌یه‌كیش نییه له‌كوردستاندا خاینی تیدا نه‌بوبێ خاین واته ئه‌وكه‌سانه‌ی له‌گه‌ڵ رژێمدا ده‌ستیان تیكه‌ڵاو كردووه ئیتر خه‌راپه‌كاری یان كردبێ یان نه‌یانكردبێ هه‌ر ناوی خاین بووه، هه‌موو شۆرشه‌كان به‌ناوی نه‌ته‌وه‌ی كورده‌وه كراوه جا ئیتر هه‌ر كاته‌و كۆمه‌ڵی سه‌روكایه‌تی شۆرشه‌كانیان كردووه مه‌رجیش نه‌بووه كه ئه‌و كۆمه‌ڵه یان ئه‌و هۆزه له‌هه‌موو كورد، دڵسوزتر و، به‌توانا تر‌و، قاره‌مانتر بۆبێ، بۆیه سه‌روكایه‌تی ئه‌وشورشه ئه‌كه‌ن، هه‌مان شێوه هه‌موو ئه‌وانه‌ی ده‌سه‌ڵاتدار بوونه له‌هه‌موو كورد زانا‌و قاره‌مانتر نه‌بونه دیاره‌ی ئێمه‌ی وه‌ك كورد میژۆی یه‌كتر ئه‌زانین به‌هه‌موو كه‌مو كورتیه‌كانه‌وه،
ئه‌وه‌ی سه‌رنجی راكێشام به‌عس كه ئه‌نفالی كرد و كیمیابارانی كوردستانی كرد بی جیاوازی له‌نێوان هیچ كوردێك نه‌كردووه زۆرێش له خاینان و پیاۆ خه‌راپان به‌ر شاڵاوی ئه‌نفال و كیمیا باران كه‌وتن به‌ڵام مادام دوژمن وای لێیانكرد ئه‌وه هه‌مووئه‌مرۆ شه‌هیدن، لیره‌دا مه‌سه‌له‌ی ئه‌نفال كه باس ئه‌كریت ئه‌ڵین (182 هه‌زار) ئه‌نفال و (8 هه‌زار) به‌رزانی ئه‌نفال ئه‌م جیاوازیێه چیێه له‌ناو كورد بۆ ناڵین (190 هه‌زار) ئه‌نفالی كورد بۆ جیا ئه‌كرێته‌وه كورد له‌م مه‌سه‌له‌یه‌دا وه‌ك ئه‌ڵین (5 هه‌زار) گوندی كورد ویران كراوه لیره‌دا باس له‌كورد ئه‌كرێت وه‌ك گوند به‌ڵام وه‌ك نه‌ته‌وه جیاكراوه‌ته‌وه، كه‌س ناتوانی نكۆڵی له خه‌باتی نزیكه‌ی سه‌ده‌یه‌كی بارزانیان بكات كه شۆرشگێر‌و قاره‌مان و سه‌ركرده‌یان هه‌بووه شان به‌شانی ئه‌وانیش بێ جیاوازی هه‌موو عه‌شیره‌ت و تیره‌كان له‌ناو شورش و خه‌باتدا بوونه، هه‌ر بوَ ئه‌م مه‌سه‌له‌یه ده‌بوایه (مونومینتی) ئه‌نفال له سنوری كه‌ركوك وگه‌رمیان دروست بكرایه نه‌ك له هه‌ولیر به ناوی پایته‌خته‌وه چونكه زۆرینه‌ی ئه‌نفال له‌م سنورودایه نه‌ك له هه‌ولیر، وه ده‌بوایه هه‌موو ئه‌و هاوكارییه مادی یانه‌ش بۆ كه‌سو كاری ئه‌نفالكراوه‌كان وه‌ك یه‌ك بكرابیه بی جیاوازی، داواكارم له‌هه‌موو كورد وه‌ك كورد كاربكه‌ین و كه باس له ئه‌نفال ئه‌كه‌ین بڵێین (190 هه‌زار ئه‌نفال) بی جیاوازی ئه‌گه‌ر هه‌موو كوردین كوردیش نه‌ته‌وه‌یه.سڵاو له ئه‌نفال و سه‌ری ڕێزیش دا ئه‌نوینم له ئاستی هه‌موو ئه‌نفالكراوه‌كان و كه‌سو كاری ئه‌نفاله‌كان بی جیاوازی، بارزانییه‌كانیش كوردن ئه‌وانه‌ی ئه‌نفلكراون هه‌موو كورد بوونه بێ جیاوازی عه‌شیره‌ت و تیره‌كان، داواكارم وه‌ك بكۆژان و دوژمنان و ئه‌نفلچیه‌كان ته‌ماشای كه‌سو كاره‌كانیان بكه‌ن چونكه ئه‌وان به‌یه‌ك چاوو یه‌كسانی سه‌یری كوردیان ئه‌كرد تۆخۆا ده‌سه‌ڵاتی كوردی یه‌كان له‌مه‌دا وه‌ك چاۆ له دوژمنان بكه‌ن كور جیا مه‌كه‌نه‌وه..
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
