سه‌روه‌ری هه‌ر ڕێكخراوێكی شۆرشگێری سیاسی یا چه‌كداری ده‌بێته مێژۆی نه‌ته‌وه‌یه‌ك یا ۆڵاتێك، ئه‌و مێژۆه‌ش نابێته مۆڵكی تاك و تاقمێك، مێژۆی سه‌روه‌ریش ده‌بێته كه‌لتورێك و پێۆسته پارێزگاری لێبكرێت نه‌ك بكرێته كه‌ره‌سه‌یه‌یه‌كی شانازی بۆ هه‌ندێ كه‌س لاف‌و گه‌زافی پێوه بكه‌ن بۆ ده‌سكه‌وته مادی و مه‌عنه‌وییه‌كان له‌ناو كۆمه‌ڵگادا.دیاره هه‌ر مرۆڤێك خاوه‌نی به‌شێكه له‌سه‌روه‌رییه‌كانی كۆمه‌ڵگا كه‌پێویسته سه‌روه‌رییه‌كانی خۆی بپارێزی له كۆتایدا ده‌بێته سه‌روه‌ری گشتی، نه‌ته‌وه‌ی كوردیش خاوه‌نی سه‌روه‌رییه‌كی زۆره به‌تایبه‌تی له خه‌باتی شۆرشگێریدا كه ده‌یان ساڵه خه‌باتی بۆكراوه تا به‌ده‌ست هێنانی ئه‌م ده‌سكه‌وتانه‌ی ئه‌مرۆ له‌كوردستانی باشوردا هه‌یه زۆرینه‌ی كوردیش خاوه‌نی به‌شێكه له‌و سه‌روه‌رییه كه بۆته مێژویه‌كی سه‌ربه‌رزانه بۆ نه‌ته‌وه‌ی كورد، به‌ڵام ئه‌وسه‌روه‌رییانه‌ش له‌قالب دراوه له‌لایه‌ن هه‌ندێ تاك و تاقم و لایه‌نه‌كانه‌وه وه مۆركی عه‌شیره‌تو حزبایه‌تی یان پێوه لكاندووه، زۆرجار واقسه ئه‌كرێت له‌باره‌ی سه‌روه‌ری یه سیاسی و نه‌ته‌وایه‌تیه‌كانه‌وه كه به ئازایه‌تی و ناودارێتی فلان و وفیسانی به‌ده‌س هاتووه ئه‌مه‌ش سرینه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یه بۆ تاك یان تاقم و عه‌شیره‌ت، به‌شێكی سه‌روه‌رییه‌كان ئازادیه‌و به‌شێكی ئه‌و ئازادییه‌ش له‌لایه‌ن هه‌ندێ ده‌سه‌ڵاته‌وه داگیركراوه به‌ناوی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و نه‌ته‌وایه‌تی كه ئه‌مه دووره له‌راستی یه‌كان چونكه هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كانی ئه‌م ناوچه‌یه بۆ سه‌ركوتكردنی جه‌ماوه‌ر باس له‌پاراستنی ئه‌منی قه‌می نه‌ته‌وه‌و ووڵات و حزب ده‌كه‌ن كه راستیه‌كی بۆ پاراستنی ده‌سكه‌وتی چه‌ند كه‌سێك و بنه‌ماڵه‌و عه‌شیره‌ته، كورد وه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌ك كه‌باس له‌سه‌روه‌رییه‌كانی ئه‌كرێت له‌لایه‌ن دوست‌و دوژمنانه‌وه به میله‌تێكی كۆڵنه‌ده‌رو خاوه‌ن كه‌ڵتوریكی خۆیه‌تی ئه‌مانه‌ش كراوه‌ته سه‌روه‌ری و مۆڵكداری هه‌ندی لایه‌ن و كه‌سانی ناسراو و عه‌شیره‌ته‌وه وه‌ك ئه‌وه‌ی نوینه‌ری خۆداوه‌ن بن بوو میله‌ت، ئه‌م حاڵه‌ته‌ش گه‌شتۆته راده‌ی ته‌قدیسكردنی تاك، ئه‌و كارانه ره‌نگدانه‌وه‌ی خه‌راپی لێ‌دروست بووه له‌ئاینده‌دا دوور نییه شورشی چه‌پڵه ته‌ختی قه‌یسه‌ره‌كان تێك بدات، سه‌دامیش هه‌موو سه‌روه‌رییه‌كانی ئیسلام و عه‌ره‌بی له‌چوارچێوه‌ی خۆی و عه‌شیره‌ته‌كه‌ی ئه‌بینیه‌وه تا گه‌یشته ئه‌وه‌ی شه‌جه‌ره‌یه‌كی دروست كردبوو به (40) پشت ئه‌گه‌یشته ئیمامی عه‌لی، سه‌دام چووه زبڵخانه سوتاوه‌كه‌ی میژوه‌وه هه‌ندی كه‌سیش ئه‌چنه سه‌ر مه‌زاره‌كه‌ی به ئه‌قلیه‌ته دووا كه‌وتوه‌كانه‌وه، له‌بیرمانه هه‌موومان كه سه‌دامییه‌كان ئه‌یان وت (مادام قائد بالخیر الشعب باالخیر، قال القائد قال الشعب)، دیاره هه‌موو ئه‌مانه مانای سرینه‌وه‌و شێواندنی سه‌روه‌ریه‌كان بوو له‌ئیراقدا، ئیستا له‌ناو كوردستاندا ئه‌و شێوه ره‌فتارانه په‌یدا بووه سه‌روه‌ریه‌كانی نه‌ته‌وه ئه‌كرێته قوربانی چه‌ند كه‌سێك كۆتاییه‌كه‌شی وه‌ك سه‌دام ئه‌بێ، ئه‌ركی هه‌موومانه شورشی پاراستنی سه‌روه‌رییه‌كان بكه‌ین ئه‌مه‌ش ئه‌ركی قه‌له‌م به‌ده‌سته ئازا‌و ئازاده‌كانه إإ
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
