جیابونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك به‌ناوی بزۆتنه‌وه‌ی گۆران له‌ناۆ رێزه‌كانی یه‌كێتی بریارێكی وا كت‌و پڕ نه‌بوو به‌ڵكۆ به‌رنامه رێژی بۆكرابوو به‌رنامه‌یه‌كی درێژخایه‌نیش بوو كه ئاماده‌كرابوو ته‌نها چاوه‌روانی كات و رۆژگار ئه‌كرا تا ئاشكرا بكرێت، ئه‌گه‌ر هه‌ر هه‌ڤاڵێك واتێبگات ئه‌م جیابونه‌وه‌یه له ئه‌نجامی كه‌مو كورییه‌كانی ناۆ یه‌كێتی بوو ئه‌وه هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره ئه‌كاتو بێ ئاگا بووه له ناۆ یه‌كێتی چونكه ئه‌وكێشانه و شه‌ره سارده‌كانی ناۆ یه‌كێتی زیاتر كیشه‌ی ده‌سه‌ڵاتو ته‌كه‌توله‌كان بووه، هه‌ر بۆیه له‌كۆنگره‌ی یه‌كه‌وه ده‌نگێك بڵاۆكرایه‌وه با كاك نوشیروان ببێ به‌سكرتیرو مام جه‌لال ناوی تری بۆدابنه‌ن، ئه‌وه بوو ئه‌و كێشه‌یه گه‌وره بووه‌وه و كۆنگره چه‌ند رۆژیك دووا كه‌وتو هه‌ر به‌شاباش سه‌ركردایه‌تیمان هه‌ڵبژارد و كاك نوشیروان كۆنگره‌ی به‌جێهێشتو له‌وێش هه‌ندێ هه‌ڤاڵ كه‌وتنه نیوان و سودمه‌ند بوون، كێشه‌كانیش مایه‌وه بێ چاره‌سه‌ری بنه‌ره‌تی، لیره‌وه ئه‌توانم بڵیم هه‌نده‌ك هه‌ڤاڵ مه‌به‌ستیان بوو یه‌كێتی به‌و ئاقاره‌دا به‌رن تابتوانن كۆنترۆڵی یه‌كێتی بكه‌ن له‌رێگای پیچاۆ پێچه‌وه، هه‌ندێك له‌و هه‌ڤاڵانه‌ی ئێستا به‌ناوی گۆرانه‌وه كارئه‌كه‌ن به‌شێكن له‌كێشه زۆره‌كانی ناۆ یه‌كێتی و دروستكردنی كێشه‌كان و به‌كیشه‌كانی نیوان به‌ریز مام جه‌لال و كاك نه‌وشیروان وه هۆكاریش بوونه له‌گه‌رم كردنی كێشه‌كان له‌جیاتی ساردكردنه‌وه‌ی، ئه‌وه‌ی هه‌ندێ جار له‌م لاو له‌ولا گۆیومان لێ ئه‌بی له‌لایه‌ن هه‌ندی له‌دڵسوزانی یه‌كێتی وهه‌ندێكێش له‌ناو گۆران باس له جیابونه‌وه‌ی گۆران له یه‌كیتی به سیاسه‌تی نیوان به‌رێزمام جه‌لال و كاك نوشیروانی ئه‌زانن به‌ڵام هه‌ندی له نه‌یاره‌كانی یه‌كێتیش ئه‌وباسه ئه‌كه‌ن به‌ڵام هه‌ندی له‌وده‌سه‌ڵاتانه‌ی ناۆ یه‌كیتی و گۆران زیاتر هه‌وڵی ئالۆزبوونی مه‌سه‌له‌كان ئه‌ده‌ن وه‌ك چۆن نه‌یاره‌كانی هه‌ردوو به‌رنامه‌ی ئالۆزی یان هه‌یه له‌ناو هه‌ردوولاش له‌وكه‌سانه هه‌یه، ئه‌مه‌ش بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وتاكانه‌یه زیاتر كه‌ده‌سه‌ڵاتن، پێچه‌وانه‌ی ئه‌وانه له‌خۆاره‌وه دڵسوزه ئاشتی خۆازه‌كان حه‌ز به‌یه‌كگرتنه‌وه‌ی گۆران و یه‌كێتی ئه‌كه‌ن، كه باس له‌دانیشتنی نیوان به‌رێز مام جه‌لال و كاك نوشیروان كرا له‌م رۆژانه‌دا له ئاسو خه‌ڵكه دڵسوزو كورد په‌روه‌ره‌كه گه‌شایه‌وه به‌ڵام كۆمه‌ڵیك ده‌سه‌ڵات له‌هه‌ردوولا نیگه‌ران بوون به‌و هه‌واڵه، ئێستا له‌ناو گۆران وه‌ك چه‌ند كه‌سێك به‌په‌نجه‌ی ده‌ست ئه‌ژمیردرێن سودمه‌ند بوونه له‌ناو یه‌كیتی كۆمه‌لێك ئه‌ستیره‌یان گه‌شه به‌و جیابونه‌وه‌یه بۆێه له‌هه‌ردوولا له‌ده‌سه‌ڵاته‌كان پێیان خۆش نیێه یه‌كگرتنه‌وه ببَی یان وه‌زعه‌كه زۆر هێمن ببێ له‌نیوان یه‌كیتی و گۆران، پێم وایه یه‌كیتی و گۆران یه‌كگرتنه‌وه‌یان زۆر دوره چونكه شه‌ری ده‌سه‌ڵاته مه‌سه‌له‌كه به‌ڵام ئه‌توانین بلێن ریكه‌وتنی ستراتیژی ئه‌كه‌ن ئه‌ویش وه‌ك ریكه‌وتنه ستراتیژه‌كه‌ی نیوان یه‌كیتی و پارتی ئه‌بێ به‌كه‌مو كوریه‌كی زۆره‌وه هه‌ركه‌س هه‌ۆلی خۆی بۆخۆی ئه‌دات له‌ناو ریكه‌وتنه ستراتیژی ِیه‌كه‌دا، ئه‌و جیابونه‌وه‌ی نێوان یه‌كێتی و پارتی هه‌مان شێوه‌ی جیابونه‌وه‌ی مه‌لاییی و جه‌لالی یه‌كه‌یه كه‌نیو سه‌ده پێش ئێستا رۆیدا تا راده‌یه‌كی زۆر ئه‌سبابه‌كانیش وه‌ك یه‌ك وایه كه‌باس ئه‌كرێ له‌ناۆ گۆران‌دا؟ لیره‌وه یه‌كێتی پارتی و گۆ ران وه‌ك سێ هێزی كوردستان به‌رده‌وام له (ێراع) ئه‌بن به‌ڵام كه‌سیان ناتوانن ببنه هێزی سیاسی یه‌كه‌مو كونتروڵی كوردستان بكه‌ن دوور نیێه پاش چه‌ند ساڵێكی تر كوردستان له‌نێوان خۆیاندا دابه‌ش بكه‌ن وه‌ك ده‌سه‌ڵاتی ئیداری إإ چونكه جه‌ماوه‌ری كوردستان هه‌ستیار تر بووه بۆ گۆرانكاریه‌كان نه‌ك گۆران ده‌وری هه‌بێ له‌مه‌سه‌له‌كان وه‌ك موعاره‌زه‌یه‌ك ئه‌وانێش موعاره‌زه‌ن بۆ زیاتر وه‌رگرتنی ده‌سه‌ڵات به‌ڵام ئه‌و جه‌ماوه‌ره‌ی ئازادی بینی جارێكی دی چه‌وسانه‌وه قه‌بوڵ ناكات، وه كرده‌وه‌ی ناشیاوی ده‌سه‌ڵاتی ئیداری و حزبی جه‌ماوه‌ری به ئاگا هینایه‌وه نه‌ك لایه‌نیكی دی، لیره‌وه ئه‌ڵیم جه‌ماوه‌ر دڵسۆزتره له‌ده‌سه‌ڵات ئه‌وه‌ی حه‌ز ئه‌كات یه‌كێتی و گۆران یه‌ك بن دڵسۆزه‌كانه له خۆاره‌وه نه‌ك هه‌ندێ له ده‌سه‌ڵاته‌كان له‌سه‌ره‌وه..
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
