بن علی ڕویی بەڵام ... حسێن حسێنی

خەلکی تونس لە راپەێنیکی جەماوەرییداو لە ماوەیەکی کورتدا، ئەو سەرۆک کۆمارەی کە بڕیاری دابوو ملکەچی داخۆازییەکانیان بێت لە ولات دەرپەڕاند .تونس وڵاتیکە بە کلتوری ئیسلامی و شەرقییەوە و حکومەتەکەشی، حکومەتێک بوو کە چاوی لە پێشکەوتنەکانی ئەوروپا بوو .ئێستا تونس تا رادەێکی زۆر ئاژاوەیەو ژینگەێکی لەبارە بۆ دروستبوونی هێزی توندرەو .روخانی حکومەتی بن علی زۆر لە روخانی حکومەتی پاشایەتی ئێران دەچێت .شای ئێرانیش کاتێک روخا کە بڕیاری دابوو کە ئێران بەرەو مودرنیتەو پێشکەوتن هەنگاو بنێت .واتە ئەو کاتەی ویستی هەڵەکانی چاک بکات.بەڵام ئەوەی جێگەی گرتەوە لە هەموو لایەنێکە وە هیچ چەشنە فەزڵێکی بە سەر حکومەتی پاشایەتی دا نە بوو.بن علی شایەنی رۆیشتن بوو .بەڵام ئایا تونس شایانی کارەساتێکە کە چاوەڕیی دەکات ؟ سەرۆک کۆماری هەڵهاتوو بڕیاری دابوو چوار ساڵی تر دەسەڵات بە شێوەیەکی دیموکراسیانە بدات بە کەسی دوایی خۆی، پێم وابێ بە ئاسانی جێهێشتنی دەسەڵات، راستگۆیەکەی لە ئەنجام دانی ئەو بەڵێنەی دەسەلمێنێت .ئەویش دەیتوانی هەڵنەیەت و بە زەبری چەک هەموو نەیاران داپلۆسێنێت وەک ئەوەی حکومەتی ئێران لە یەک ساڵی رابردوودا کردی و توانی، لە کاتێکدا بزوتنەوەی سەوزی ئێران زۆر فەراوان تر بوو لە بزوتنەوەکەی تونس، بەڵام ئەوەی نەکرد وەک چۆن شای ئێرانیش دەیتوانی سەرکوتی تووند بکات و نەیکرد.راستە گەندەڵی ئیداری هەبووە بەڵام هەموو ئەم ناوچە یە گیرودەیە بەم دەردەوە و کلتورێکی ریشەدارە و بە ئاسانی بە رویشتنی دیکتاتۆرێک چارەسەر ناکرێت، ئایا بەرتیلخۆرانیش لەگەڵیدا رویشتن؟! .ئایا بە رویشتنی بن علی نان لە ئاسمانەوە بۆ هەژاران باری و خانوو بۆ کرێچیان دروست بوو و کاریش بۆ بێکاران پەیدا کرا؟.هیچ گەرەنتیەک نییە بۆ ئەوەی کە ئەوەی دەچێتە کوشکی سەرۆک کۆماری گەندەڵتر لە بن علی نەبێت .بەڵام بن علی جیاواز بوو، یان لەم ئاخری عومرەوە هەوڵیدا جیاواز بێت، هەموو رەخنەکانی قەبووڵ کردبوو، بڕیاری دابوو کە سیستەمی حوکمڕانییەکەی چاک بکات .بەڵام گەل نەیهێشت! .سەیرە دوبارە بوونەوە چۆن بە ئاسانی روودەدات .ئەوەی کە جاوەڕیی تونس دەکات دیموکراسی راستەقینە کە بن علی بڵێنی دا بوو کەمترین شانسی روودانی هەیە.لەوانەیە تونس نەبێت بە سۆماڵ بەڵام جزائیری ٩٠ ەکان چاوەڕوانترین سەرئەنجامی ئەو وڵاتەیە، کاتێک هێزە تووندرەوەکان لە تۆڵەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئازاد! جەزائیریان کرد بە دەریای خۆێن.یان ئەگەریش زۆر خۆشبین بین ئەوە سودان نمونەیە .هەر ئێستا بە پێی هەواڵەکان هێزە توندرەوەکان بارگەو بنەیان بەرەو ئەو وڵاتە پێچاوەتەوە.لە کۆتاییدا هیوادارم تونس بەو شیوازە ئیدارە بکرێت کە هەموومان حەزمان لێیە واتە دیموکراسێکی راستەقینە لە وڵاتێکی ئیسلامییدا بەرپا بکرێت .بەڵام لەم شێوەیە بە گومانم.

 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.